له‌وه‌ته‌ى كورد بوونى هه‌یه، هه‌ستى به‌وه كردووه له قه‌واره‌یه‌ك و سنوورێكى دیاردا په‌رته‌وازه كراوه و دابه‌شى سه‌ر چه‌ندان وڵات كراوه، ئه‌مه‌ش به پیلانێكى توكمهى داڕێژراو، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى و ئابووریى خۆیان بووه نه‌ك بۆ كورد سوودێكی هه‌بووبێ. نه‌خشه‌ى كوردستانى گه‌وره‌یان ته‌خشان و په‌خشان كردووه، بارودۆخى ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یش زۆر له‌بار بووه بۆ ئه‌م كاره دوور له هه‌موو پێوه‌رێكى مرۆیی و ئه‌خلاقییه.
هه‌رچه‌نده كورد خۆیشی فاكته‌رێكی كاریگه‌ر بووه بۆ جێبه‌جێكردنى پیلانی وڵاتانی زلهێز و به‌رژه‌وه‌ندخواز، بۆیه هه‌ریه‌كه له‌و وڵاتانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، به مه‌رامى خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كێشه ره‌واكانى ئه‌و میله‌ته سته‌مدیده كردووه، له هه‌ندێك وڵات هه‌ر ساته‌وه‌ختێك هه‌ستیان به خراپیى بارودۆخ كردبێت، به ستراتیژێكى داڕێژراو پرسه‌كه‌یان ورووژاندووه گوایه چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر نا له هیچ كوبوونهوهیهكى نێوده‌وڵه‌تی به هیچ جۆرێك باسی كێشه‌ی كورد نه‌كراوه وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵكو به كێشه‌یه‌كى لاوه‌كى ناوخۆیی وڵاتان له قه‌ڵه‌م دراوه.
زۆرجار بارودۆخى نێوده‌وڵه‌تى وا ڕێك كه‌وتووه بۆ كورد كه ده‌رفه‌تى زێڕین هاتووه‌ته ئاراوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام دیسان كورد خۆی بووه‌ته‌وه به‌ربه‌ست له‌وه‌ى نه‌یتوانیوه ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه بقۆزێته‌وه، وه‌ك ئێسته ده‌یبینین پاش رووخانى رژێمى دیكتاتۆرى عێراق له 2003دا، به‌شدارى كورد له دامهزراندنهوهى حكوومه‌تێكى نوێ له عێراقدا، ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كورد وه‌ك هاوبش له‌و وڵاته تازه‌یه‌دا رۆڵ ببینێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی لێكدانه‌وه و چاوه‌ڕوانییه‌كان، به‌و رووداوه‌كانی عێراق و مه‌یلی حوكمڕانان به جۆره ئاقارێكی تردا چوو و تا ئَێسته هیچ له‌و حكوومه‌تانه‌ی دوای سه‌دام نیازپاكى و پێكه‌وه‌ژیان، ئامانج و به‌رنامه‌ی نه‌بووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كورد دیكتاتۆرانه مامه‌ڵه‌یان كردووه، بگره كێشه‌ى گه‌وره‌یان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دروست كردووه به‌تایبه‌تى له‌وكاته‌ى نوورى مالیكى جڵه‌وه‌ى حوكمى عێراقى گرته ده‌ست.
مالیكی عێراقى به‌ره‌و هه‌ڵدێر برد و تووشى ماڵوێرانى كرد. ته‌واوى مافه دارایییهكانى هه‌رێمى كوردستان بڕى، بۆیه گه‌لى كورد كه خۆى له‌و حزبه كوردستانییانهدا ده‌بینێته‌وه كه ئێسته حوكمى هه‌رێم ده‌كه‌ن، پێویسته به‌خۆداچوونه‌وه‌ی ورد بكه‌ن و هاوهه‌ڵوێست بن بۆ پرسه نهتهوهیییهكان و له پشتی بارزانى بوه‌ستن كه هه‌میشه داواى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌كات. باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كوردستان و ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی ئێسته هه‌ن، سه‌ربه‌خۆیییه. پێم وایه كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێته دراوسێیه‌كی باش و ئه‌رێنی بۆ عێراق و هۆی سه‌قامگیری ده‌بێت بۆ عێراق.
هه‌موو لایه‌نه‌كانى كوردستان ئه‌وه باش ده‌زانن كه هیچ كاتێك عێراق به درێژایی مێژوو نیازی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كوردیان نه‌بووه، بۆیه له‌و عێراقه نوێیه‌شدا هیج تروسكاییه‌ك به‌دى ناكرێت، ته‌نیا كات به‌سه‌ربردن له پشتی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رانی عێراقه‌وه‌یه، دووریش نییه عێراقێكی به‌هێز له داهاتوو ئه‌گه‌ر دروست بێته‌وه، بكه‌وێته‌وه گیانى كورد، بۆیه جاڕدانى سه‌ربه‌خۆیى بۆ هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى گفتوگۆیه‌كى سه‌رده‌مییانه له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاته دراوسێكانى ده‌وروبه‌ر، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ گشت لایه‌ك، كوردیش خۆى گه‌ره‌نتی دروستبوونى سه‌ربه‌خۆیییه بۆ كوردستان .
عه‌بدولخالق هۆرمزیار