خێزان و قوتابخانە وەک دوو کۆڵەگەی سەرەکی
نووری بێخاڵی
(١٠)
په‌روه‌رده و سیسته‌مى گرووپ
پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن وه‌ك هه‌ستیارترین پرۆسه‌ى دروستكردن و پێگه‌یاندنى مرۆڤ، پرۆسه‌یه‌كى زێده قوڕسه و پێویستى به سه‌لیقه و توانایه‌كى به‌رز هه‌یه، چ جاى په‌روه‌رده‌كردن و فێركردنى منداڵ، كه ده‌سپێكى گرنگترین قۆناغه له ژیانى مرۆڤدا. له وڵاتانى پێشكه‌وتوودا له‌بارترین زه‌مینه‌ى ده‌روونى و زۆرترین تواناى ماددى و مرۆیى بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ئاماده كراون. له‌به‌رچاوگرتنى تواناى زه‌ینى و جه‌سته‌یى و بارى ده‌روونى له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵدا، مه‌رجى سه‌ره‌كین له سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه و دواجار بیناكردنى كه‌سایه‌تییه‌كى بیركه‌ره‌وه و داهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێن.
بۆ نموونه، توێژینه‌وه ده‌روونناسییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌و پرسیارانه‌ى پێویستیان به بیركردنه‌وه و تێڕامانه، منداڵ پێویستى به كاتى زیاتر هه‌یه، چونكه ماوه‌ى ته‌ركیز لاى منداڵ بۆ ئه‌و پرسیارانه زیاتر له خوله‌كێكى ده‌وێت، كه‌چى زۆرجار هه‌ندێ مامۆستاى قوتابخانه‌كانى ئێمه، به تایبه‌تى له بابه‌ته‌كانى بیركارى و زانست و ته‌نانه‌ت زمانیشدا، زۆر له منداڵ ده‌كه‌ن، كه به زووترین كات و زۆرجاریش له ژێر فشاردا منداڵ ناچار ده‌كه‌ن وه‌ڵامى پرسیار و مهتهڵهكهى مامۆستا هه‌ڵبێنێ. چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه‌ش وه‌ك شاره‌زایانى بوارى په‌روه‌رده و فێركردنى منداڵ باسى ده‌كه‌ن، پیاده‌كردنى سیسته‌مى گرووپه، چونكه منداڵ له چوارچێوه‌ى گرووپى بچووك بچو‌وكدا باشتر و زیاتر فێر ده‌بێت، به‌و پێیه‌ى بوارى به‌شداریكردن و گفتوگۆى زیاترى بۆ ده‌ڕه‌خسێ، به‌ڵام چونكه زۆرینه‌ى پۆلى قوتابخانه‌كانمان له سه‌روو چل قوتابى تێدایه، بۆیه نه مامۆستا فریاى تێگه‌یاندنى هه‌موویان ده‌كه‌وێ و نه خودى قوتابیش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى ده‌بێت ڕۆژانه به‌شدارى بكات، به تایبه‌تى كه سروشتى منداڵ، سروشتێكى فزوڵییه و ده‌یه‌وێ زۆرترین شت بزانێ. له‌به‌ر ئه‌وه باشترین ڕێگاچاره بۆ كێشه‌ى دواكه‌وتنى منداڵ له خوێندن و فێربوون، سیسته‌مى گرووپبه‌ندییه، كه ئه‌مه‌ش پێویستى به بیناى قوتابخانه‌ى مۆدێرن و پۆلى زیاتر و هۆیه‌كانى فێركردن هه‌یه، حكومه‌تێكیش له خه‌مى ئایینده‌ى وڵات و مرۆڤه‌كانیدا بێت، زۆرترین بودجه بۆ بوارى په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستى ته‌رخان ده‌كات و پڕۆژه و پلانى ستراتیژى له بواره‌دا ده‌بێ، نه‌ك ساڵانه خۆى به كۆنگره و كۆنفڕانسى بێ به‌رهه‌م و ئه‌نجام سه‌رقاڵ بكات.
*****
چالاكى و گه‌شه‌ى منداڵ
ئایا ته‌واو بوونى خوێندن به ماناى ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى فێركردن دێت؟ ئه‌وه پرسیارێكه و پێویسه له كۆتایى هه‌ر ساڵێكى خوێندن ڕووبه‌ڕووى دایباب ببێته‌وه. ئایا بۆ وه‌رزى پشوو خێزانى كورده‌وارى چه‌نده خه‌یاڵى به‌ره‌و گه‌شه‌پێدانى توانا و به‌هره ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى و وه‌رزشییه‌كانى منداڵه‌كانیان هه‌یه؟ ئاخۆ چه‌ن دایباب بیریان له‌وه كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانیان زمانیان بپژێ و خه‌یاڵى هونه‌رى و داهێنانیان فراوانتر بێت، ده‌رفه‌تى خوێندنه‌وه بۆ منداڵه‌كانیان بڕه‌خسێنن؟
ئه‌وه‌ى پسپۆرانى په‌روه‌رده‌ى منداڵ زۆرجار له تێز و تیۆرهكانیاندا جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، چۆنییه‌تى و چییه‌تى گه‌شه‌پێدانى به‌هره و توانا ناوه‌كییه‌كانى منداڵه، جا له هه‌ر بوارێكه‌وه بێت. لێكۆڵینه‌وه ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى و فێركارییه‌كان پێیانوایه منداڵێك نییه ته‌نبه‌ڵ، منداڵێك نییه به‌هره‌ى تێدا نه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه خێزانى په‌روه‌رده‌یى و نێوه‌نده‌كانى ڕاهێنان و فێركارى (دایباب، باخچه‌ى ساوایان، قوتابخانه، دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نێوه‌نده هونه‌رى و ڕ‌ۆشنبیرى و وه‌رزشییه‌كان)، چه‌نده ده‌توانن هاوكار و زه‌مینه‌ساز بن بۆ گه‌شه‌پێدانى زیره‌كیى منداڵ و ته‌قاندنه‌وه‌ى به‌هره شاراوه‌كانى. له‌م نێوه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر دایباب له وه‌رزى پشووى خوێندندا بیانه‌وێ ئایینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن و كاته‌كانى پشوویان به‌فیڕۆ نه‌چێت، ده‌توانن به گوێره‌ى به‌رنامه‌یه‌ك و به ڕه‌چاوكردنى بارى ده‌روونى و ته‌مه‌ن و توانا و ویست و ئاره‌زووى منداڵ، به چه‌ندین شێوه هاوكارى بن، ئه‌مه و به‌بێ ئه‌وه‌ى له كاتى یاریكردن و پشوودانیان ببه‌ین. ڕاهێنان و هاندانى منداڵ بۆ خوێندنه‌وه، ئه‌ویش به دابینكردنى ڕۆژنامه و گۆڤار و كتێب و نامیلكه‌ى تایبه‌ت به منداڵ.. پشتگیرى كردنیان له به‌شداریكردنى خولى هاوینه‌ى فێربوونى مۆسیقا، شێوه‌كارى، جواننووسى، وه‌رزشى.. هۆكارێكى گرنگن بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ك منداڵه‌كه‌ت له به‌فیڕۆدانى كات و به‌لاڕێداچوون بپارێزى، له‌لایه‌كى تر بوارى بۆ بڕه‌خسێ خولیا و به‌هره شاراوه‌كانى بدۆزیته‌وه و په‌ره‌یان پێبده‌ى، هه‌روه‌ها له بێزارى و گۆشه‌گیرى و ڕۆتینى ژیانى ڕۆژانه دوورى بخه‌یته‌وه. دیاره له‌مه‌شدا پێویسته هه‌ریه‌كه له ده‌زگا و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى و وه‌رزشییه‌كان هاوكارى دایباب بن. بۆ نموونه، ناكرێ وه‌زاره‌تى په‌ره‌وه‌رده پێى وابێت به كۆتایى هاتنى ساڵى خوێندن، ئیدى ئه‌ركى په‌روه‌رده‌یى و فێركاریى ئه‌و ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێ پلان و به‌رنامه‌ى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى منداڵان له هاوینان بوارى جیاوازى فێربوونیان بۆ بڕه‌خسێ، هه‌روه‌ها له ڕێگاى كردنه‌وه‌ى خولى هه‌مه‌چه‌شن و له ناوچه جیاوازه‌كان و به تایبه‌تى له گوند و شاره‌دێیه دووره ده‌سته‌كاندا هه‌رچى تواناى ماددى و مرۆیى هه‌یه بخاته خزمه‌ت پڕكردنه‌وه‌ى كاتى به‌تاڵى منداڵانى ئه‌و ناوچانه و دۆزینه‌وه‌ى به‌هره‌كانیان و گه‌شه‌پێدانى ئه‌و بههرانهیان. به هه‌مان شێوه دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى و وه‌رزشییه‌كان، هه‌ریه‌كه و به پڕۆژه‌ى جیاواز ئاماده‌كارى بۆ قۆستنه‌وه‌ى ئه‌و پشووه بكه‌ن و ده‌ستگیرۆیى منداڵ بن، تا موماره‌سه‌ى منداڵێتى خۆى، به هه‌موو ویست و خولیا و ئاره‌زووه‌كانى بكات، كه ئه‌مه‌ش بۆ ساڵانى دواتر و ئایینده به قازانجى خودى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن ته‌واو ده‌بێت.
*****
بنه‌ماكانى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كار
تا هه‌نووكه و به حوكمى لاوزایى ئاستى هوشیاریى ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تیى خێزان له ناو كورده‌واریدا، هێشتا په‌یوه‌ندى دایباب له‌گه‌ڵ منداڵى هه‌رزه‌كار، په‌یوه‌ندییه‌كى كلاسیكى و نا زانستییه. ته‌نانه‌ت له‌و خێزانانه‌شدا كه گوایه په‌روه‌رده‌ى ته‌ندروستى منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندییه‌كى دروستی‌یان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، كه‌چى كه‌م تا زۆر نه‌یانتوانیووه ئاستى ئه‌و كلاسیكییهته له په‌یوه‌ندى تێپه‌ڕێن. ئه‌و نۆرمه له په‌یوه‌ندى و مامه‌ڵه له یه‌ك كاتدا بۆ باوك و كوڕ، دایك و كچ ڕاسته. لێكۆڵینه‌وه هاوچه‌رخه‌كانى بوارى ده‌روونناسى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رزه‌كار پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌وا هه‌میشه دایباب هانده‌ر و هاوكار بن بۆ تێكشكاندنى ئه‌و دیوارى شه‌رم و ترسه‌ى له نێوان دایباب و هه‌رزه‌كاردا هه‌یه، كه ڕێگره له‌وه‌ى له‌لایه‌ك هه‌رزه‌كار ڕووى پرسیار و كێشه‌كانى بكاته دایباب و لهلایهكهى تریش هۆكاره بۆ خۆدزینه‌وه‌ى دایباب له پرسیاره‌كانى هه‌رزه‌كار. بۆیه ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌بێ له ئاستى بهشینهوهى سۆزێكى ڕووكه‌ش و ته‌نها ئاراسته‌كردنى سه‌رزاره‌كى دایباب له بارى چاكه و خراپه بۆ منداڵه‌كانیان بگۆڕێ بۆ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییه‌كى قوڵ و میهر و هاوڕێیه‌تى و ئاراسته‌كردنى به‌رده‌وام، كه به هۆیه‌وه ڕێخۆشكه‌ر بێت له‌به‌رده‌م بونیادنانى كه‌سایه‌تییه‌كى پته‌و و سه‌ركه‌وتوو لاى جگه‌رگۆشه‌كانمان. لێره‌وه زانا و پسپۆرانى بوارى ده‌روونناسى و په‌روه‌رده‌یى چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌خه‌نه به‌رده‌م دایبابه‌كان، ئه‌و ڕێنماییانه‌ش بریتین له:
1-دروستكردنى په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وى هاوڕێیانه‌ى پڕ خۆشه‌ویستى له نێوان دایباب و كچ و كوڕى هه‌رزه‌كار، كه ده‌رگا له‌به‌رده‌م هه‌ردووكیاندا بكاته‌وه له كێشه و پرسیاره‌كانى یه‌كترى تێبگه‌ن.
2-له‌به‌رچاوگرتنى بنه‌ماى هێز و لاوازى، به‌و مانایه‌ى له كاتى ڕوودانى هه‌ر كێشه و به‌دحاڵیبوونێك له نێوان دایباب و منداڵ، له‌به‌رئه‌وه‌ى دایباب سه‌نته‌رى بڕیار و ده‌سه‌ڵاتى خێزانن، پێویست ده‌كات له جۆرى مامه‌ڵه‌كه‌یان و شێوازى چاره‌سه‌رى كێشه‌كه، هاوسه‌نگ و له‌سه‌رخۆ و پشوو درێژ بن و ددان به‌خۆدا گرتووبن.
3-ڕه‌چاوكردنى مافه‌كانى هه‌رزه‌كار له‌وه‌ى پێویست ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانى، كه زۆرتریان ده‌رهاویشته بارى ناجێگیر و شڵه‌ژاوى دواى گۆڕانكارییه فسیۆلۆژییهكانن سزاى توند و دڵڕه‌قانه‌یان نه‌ده‌ن، ته‌نها له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه هه‌ڵه‌كان ده‌بنه هۆى به‌لاڕێداچوون و تێكدانى شیرازه‌ى په‌یوه‌ندى و سه‌نگ و كه‌سایه‌تیى خێزان. بۆ نموونه داوێنپیسى، به‌كاربردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر.
4-گۆڕینى جیهانى هه‌رزه‌كاران، ئه‌ویش له ڕێگاى پێدانى هوشیاریى زیاتر ده‌رباره‌ى جه‌سته‌كه‌ى و ڕێنوێنیكردن و هاوكاریكردنى بۆ پشت به‌خۆ به‌ستن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه ڕۆژانهییهكانى و هاندانى بۆ خوێندنه‌وه و به‌رزركردنه‌وه‌ى ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى.
5-هاوسه‌نگى نواندن له گوفتار و ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كاردا. بۆ نموونه، ناكرێ دایباب هانى منداڵ بده‌ن بۆ ڕاستگۆیى، كه‌چى زۆربه‌ى جار بۆ خۆیان درۆ له‌گه‌ڵ خودى خۆیان و منداڵه‌كانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ناچارنهكردنى به ئه‌نجامدانى كارێك كه له تواناى عه‌قڵى و جه‌سته‌یى ئه‌و به‌ده‌ره.