نووری بێخاڵی
(١)
له هه‌ڕێ و له مه‌ڕێش بووین!
هه‌واڵی هه‌وڵه‌كانی هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌بی به هاوكاریی به‌غدا له په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، خه‌یاڵی بردمه‌وه سه‌ر یاده‌وه‌رییه‌كی خۆش.
ئه‌گه بیره‌وه‌ریم درۆم له‌گه‌ڵ نه‌كات، وابزانم ساڵی ٢٠٠٥ بوو، ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس له دووكان له‌گه‌ڵ ڕه‌وانشاد (مام جه‌لال) كۆ بووینه‌وه. ئه‌وكات مام گوتی، ئه‌مجاره ئێوه‌ی گه‌نج قسه بكه‌ن و ئێمه گوێ ده‌گرین. ئیتر پێش هه‌مووان مامۆستا حه‌مه‌كه‌ریم هه‌ورامی ده‌ستی به‌رز كرده‌وه. مامیش به پێكه‌نینه‌وه گوتی: مامۆستا مه‌گه‌ر نه‌مانگوت با گه‌نجه‌كان قسه بكه‌ن؟
هه‌رچۆنێك بوو مامۆستا مایكی به‌رنه‌دا و ده‌ستی به قسه‌كردن كرد، بۆیه سه‌رنجتان بۆ یه‌ك دوو ڕسته‌ی ناو گفتوگۆ كورته‌كه‌ی نێوان مام و مامۆستا ڕاده‌كێشم.
مامۆستا: جه‌نابی مام جه‌لال ڕه‌خنه و گله‌ییه‌كی زۆرم له تۆ و جه‌نابی كاك مه‌سعوود هه‌یه.
مام: خێر مامۆستا، له چی؟
مامۆستا: ئێمه به ئومێدی ئه‌وه بووین دوای ڕووخانی به‌عس، ئێوه نه‌ك هه‌ر كه‌ركووك، به‌ڵكو پارێزگای مووسڵیش بێننه‌وه سه‌ر هه‌رێم. كه‌چی وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ریكه مووسڵمان له ده‌ست ده‌چێت، كه‌ركووكیشتان به‌و ده‌رده ڕه‌نگی حزبایه‌تییه برد كه ده‌یبینین.
مام: بۆ كه‌ركووك هاوڕاتم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مووسڵ بۆ؟
مامۆستا: مه‌گه‌ر له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا، مه‌به‌ست ویلایه‌تی مووسڵ، باشووری كوردستانی ئه‌مڕۆ نه‌بوو؟
مام: مامۆستا بكه خاتری خوا، من و كاك مه‌سعوود له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه خه‌ریكین قه‌ناعه‌ت به توركیا بێنین بێت و مووسڵ بۆ خۆی داببڕێ، كه‌چی تۆ تازه خه‌ریكه ڕیسه‌كه‌مان لێ ده‌كه‌یته‌وه خووری!
به‌هه‌رحاڵ، له‌كاتێكدا كورد خه‌ریكه بۆ مووسڵ ده‌گری، كه‌س نازانێ چاره‌نووسی كه‌ركووكی دوای خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر به كوێ ده‌گات؟ ئێمه كه‌ركووكمان له ده‌ست دا، ئیتر پێمان ناڵێن شین و واوه‌یلای چیتانه بۆ مووسڵ؟ ئاوا بڕوا، كورد گوته‌نی: ”له هه‌ڕێ و له مه‌ڕێش ده‌بین!".
(٢)
ئه‌وه‌ی له شه‌ڕ نییه شیری تیژه!
ماوه‌یه‌كه ناكۆكیی كه‌وتووه‌ته نێوان قه‌ندیل و ده‌میرتاش، له پێوه‌ست به بابه‌تی مانگرتنی زیندانیانی هه‌ده‌په. له‌كاتێكدا ده‌میرتاش دژی به‌رده‌وامیی ئه‌و چالاكییانه‌یه كه به له‌ده‌ستدانی گیانی خه‌ڵكێك زیاتر، هیچی تری لێ سه‌وز نابێت، كه‌چی سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه له قه‌ندیل كه نه بای دێ و نه باران، پشتگیریی ئه‌و چالاكییانه ده‌كات و هه‌وڵی فراوانتركردنیشی ده‌دات.
قه‌ندیل چونكه له خوا زیاتر ده‌ستی كه‌سیان ناگاتێ، شیریان تیژه، ئیتر با په‌رله‌مانتار و چالاك و كادره‌كانی هه‌ده‌په (كه له بنه‌ڕه‌تدا ڕێكخستنی په‌كه‌كه‌ن) له گرتووخانه‌كانی توركیا هه‌ر بتلێنه‌وه و مان بگرن، گرنگ قه‌ندیل دواتر به كوردایه‌تی به خه‌ڵكی خۆی بفرۆشێته‌وه!
دوای گرتنی ئۆجه‌لان، قه‌ندیل نه‌ك هه‌ر له ڕێچكه‌ی ئۆجه‌لان لای داوه، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی كوردیش وه‌ك كاریزما له باكوری توركیا ده‌ركه‌وتبێت، به مانۆڕی جیاواز هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی چراكه‌یان داوه، ئه‌وه عوسمان بایده‌میر، ئه‌حمه‌د تورك، دواترینیشیان ده‌میرتاشه كه به هۆی سیاسه‌ته چه‌وت و هه‌ڵوێسته نالۆجیكییه‌كانی قه‌ندیل، ساڵانێكه خراوه‌ته گرتووخانه.
ئێ كاكه تۆ به‌م هه‌موو ئه‌رته‌شه‌ته‌وه گوندێكی باكورت بۆ ئازاد ناكرێ، بۆچی دنه‌ی په‌رله‌مانتار و چالاكه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ده‌یت له گرتووخانه‌كاندا به برسێتی و له‌پێناو هیچدا بمرن؟
(٣)
ده‌رمانی سه‌رئێشه بۆ ژانی ڕیخۆڵه!
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراقی، ٧٠٪ی ده‌رمانه‌كانی عێراق ساخته‌ن و له بری سوود، زیان به نه‌خۆش ده‌گه‌یه‌نن. ئینجا وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگوینی له كلۆرایی داردا دۆزیبێته‌وه، دێت و خراپ سوود له‌و زانیارییانه وه‌رده‌گرێت و بۆ پاساودانه‌وه‌ی بازاڕی ڕه‌شی چه‌رچییه‌كانی ده‌رمانی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات كه ٤٥٪ تا ٥٥٪ی ده‌رمانی هه‌رێم له به‌غدا دابین ده‌كرێت. ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی ده‌رمانی ساخته‌ی كوردستان پینه بكات، پاساوه‌كه‌ی خه‌ستتر ده‌كاته‌وه و ئۆباڵی هاتنی ده‌رمانی ساخته ده‌خاته ئه‌ستۆی عێراق و ده‌ڵێت: گوایه ده‌رمانی ساخته‌ی كوردستان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه دێت.
باشه گریمان ده‌رمانی ساخته له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دێت، به‌ڵام بۆ پێمان ناڵێیت كێ و چۆن ئه‌و ده‌رمانه ساختانه دێنێته ناو كوردستان و ساغیان ده‌كاته‌وه؟
(٤)
شه‌یتان ناوبژیوانتان بێت!
هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه (چراخان)ی هاوسه‌ری، له دادگای له‌نده‌ن سكاڵای له ئاشتی هه‌ورامیی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان كردووه، چه‌ند ڕۆژێكه بابه‌تێكی گه‌رمی میدیاكانه، به‌ڵام ئه‌وه بابه‌تی ئێمه نییه و له‌و شه‌ڕه قۆچه‌دا كورد گوته‌نی ”شه‌یتان ناوبژیوانیان بێت"، به‌ڵام پرسیار له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته!
نازانم ئه‌وه‌ی دیلۆت له ڕاپۆرته‌كانیدا له‌باره‌ی بڕی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی ده‌كاته‌وه چه‌ندی ڕاسته، ئه‌وه كاری شاره‌زا و پسپۆڕانی بواره‌كه‌یه (ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش ڕه‌نگه هه‌ر هێنده‌ی زانیاری‌یان هه‌بێت!)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ناویش بێت، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌رده‌وام زانیاری و داتاكانی بڕی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی خۆی ئاشكرا ده‌كات. بۆ نموونه له دوا ڕاپۆرتدا ئاماژه به‌وه كراوه، كه داهاتی نه‌وتی عێراق له مانگێكدا شه‌ش ملیار و ١٧٦ ملیۆن و ٨١٥ هه‌زار دۆلار بووه، ئه‌رێ به‌ڕاست كه‌س ده‌زانێت داهاتی مانگانه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده؟ باشه بۆ تا لێی نه‌كه‌ونه ته‌قه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی لای خۆمان، خۆی ناخورێنێ و قسه‌یه‌ك بۆ ئه‌م خه‌ڵكه له ده‌م نایه‌ته ده‌ر؟ باشه كێ هه‌یه له‌و هاوكێشه‌یه حاڵیمان بكات، بۆ ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی چاوی له ده‌ستی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بێت؟ ئه‌وه من سه‌رم له ڕه‌د و به‌ده‌لی كاری وه‌زاره‌ته‌كان ده‌رناچێت، یان كورد له‌م ئاڵوگۆڕه‌ی كار و به‌رپرسیارێتیشدا داهێنانی كردووه؟
(٥)
دانیشه شتێك ده‌شكێنیت!
هه‌ر به جدی وایه، ئه‌گه‌ر بته‌وێ له‌ناو خه‌ڵكدا به‌ناوبانگ بیت، جنێو به پارتی و بارزانی بده، وه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر بته‌وێ لای حزبه‌كه‌ت خۆت شیرین بكه‌یت و به‌شه كێكی پله و پۆست و ئیمتیازی حزبی و حكوومیت به‌ركه‌وێت، ئاسانترین ڕێ بریتییه له‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی هه‌موو كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی حوكمڕانی و گه‌نده‌ڵی و چی و چیتر، به عه‌لاگه‌ی پارتییه‌وه هه‌ڵواسیت. ئینجا سه‌رده‌مێك باو بوو (ئێسته‌ش كه‌م كه‌م هه‌یه!)، پارتیش زیاتر ئیداره‌ی ئه‌وانه‌ی كردووه و نازی كێشاون و لاواندوونیه‌ته‌وه كه سه‌ریان كردبووه سه‌ر پارتی!
به‌هه‌رحاڵ، خه‌ڵكێك هه‌نووكه خۆی كردووه به خه‌مخۆر و ده‌مڕاست و ڕیش سپیی یه‌كێتی و ده‌یه‌وێ له‌ناو گۆمی لێڵی ململانێی نێوان پارتی و یه‌كێتی و به تۆمه‌تباركردنی پارتی، ماسیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕاو بكات. ئیتر كه‌سانێكیش له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا هه‌ن وه‌ك ده‌گوترێت و ده‌گێڕنه‌وه، له شاخ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عه‌رزیان ده‌دڕی، خۆیان گیڤ كردبووه‌وه كه به دوو كڵاشینكۆفه‌وه بچن ڕه‌وانشاد (مام جه‌لال) بكوژن، كه‌چی هه‌نووكه سه‌ڵه‌وات له دیداری گۆڕه‌كه‌ی لێ ده‌ده‌ن و ساڵانێكیشه له میراتی مام و حزبه‌كه‌ی، زیاتریش له به‌شی خۆیان ده‌به‌ن!
(٦)
نوشته‌ی لێ كرابوو!
سه‌یره، خه‌ڵكێكی زۆر به نووسینه‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف (ئیتر قسه ئه‌كه‌م!) هه‌ڵده‌دا و پێی شاگه‌شكه بوونه، چییه باسی گه‌نده‌ڵییه‌كی (ده‌رباز محه‌مه‌د)ی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی پێشووی عێراق له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه. ئه‌م شاگه‌شگه‌بوونه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه له‌كاتێكدا كه ئێمه هه‌ر ئه‌وكات و ئه‌وان ڕۆژان به نووسین و به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌نووسیی كارمان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی وه‌زیر و عه‌ڕاببه‌كه‌ی (ئارامی شێخ محه‌مه‌د - جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق) ده‌كرد، كه‌چی هه‌رچی ده‌مگه‌رم و هه‌رزه‌گۆ هه‌بوون كه به‌شێكی ئه‌م شاگه‌شكه‌بووانه‌ی ئه‌مڕۆن، تیر و توانجیان تێ ده‌گرتین، ته‌نانه‌ت تۆمه‌تی سیخوڕی و كۆیلایه‌تیشیان بۆ داده‌تاشین.
عه‌بدولڕه‌زاق نه‌ك هه‌ر هیچ شتێكی نوێی نه‌گوتووه، به‌ڵكو تا ئه‌و چركه‌ساته‌ی له گۆڕان ده‌ركرا، به شه‌ریكه به‌شی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه هه‌ژمار ده‌كرێت كه ئه‌مڕۆ باسی ده‌كات. ئاخر ئه‌وكات كه له نه‌رم و گه‌رمی گۆڕان ده‌یخوارد و ده‌خه‌وت، به‌م گه‌نده‌ڵییه و زۆر شتی تریشی زانیوه و خۆی لێ نه‌بان كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چونكه ده‌ركراوه، وه‌ك ئه‌ستۆپاكیی، به شه‌قامی یاده‌وه‌ری كورتی كوردی ده‌فرۆشێته‌وه!
ئه‌رێ خێره ئه‌و براده‌ره ئێسته و (ئیتر) قسه ده‌كات، بۆ مه‌گه‌ر پێشتر كه هه‌ڵسووڕاو و كاربه‌ده‌ستی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بوو، پشیله‌كه زمانی گه‌ستبوو و قسه‌ی بۆ نه‌ده‌كرا؟