نووری بێخاڵی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك شكۆی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌ریی نیشتمانیی خۆی به مووچه بگۆڕێته‌وه، شایسته‌ی ئه‌وه نییه قوربانی بۆ بده‌یت. نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌به‌ر ڕقی ئایدیۆلۆجی و كینه‌ی حزبی و دڵڕه‌شی سیاسی، چاو له ناپاك بپۆشێت و پاساوی داگیركه‌ران بداته‌وه، شایسته‌ی ئه‌وه نییه به‌رگری لێ بكه‌یت.
خوێنه‌ری ئازیز، تكایه ورد و قووڵ، به خه‌یاڵی كراوه و دوورتر بڕوانه ئه‌م بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه‌مان. قسه‌ی ئێمه له‌سه‌ر مافی ئاسایی و سه‌ره‌تایی و سروشتی مرۆڤ (هاووڵاتی) نییه، له‌وه‌ی پێویسته ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت، مافی ژیان و گوزه‌ران و ئاسایش و دڵنیایییه‌كه‌یان دابین بكه‌ن، چونكه ئه‌وه به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركی له پێشینه‌ی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته، به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و بێدادییه‌وه، ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانه‌كانی، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ر كه‌مینه‌یه‌كی كه‌می خۆشگوزه‌ران و زۆرینه‌یه‌كی هه‌ره زۆری نه‌دار دابه‌ش كرد.
به‌هه‌رحاڵ، ئێمه له ڕوانگه‌یه‌كی مێژوویی و به باری باوه‌ڕه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین. له‌م ناوه‌شدا خراپ نییه خه‌یاڵتان ببه‌ینه‌وه سه‌ر ڕووداوێكی مێژوویی ناوچه‌كه‌مان، شه‌ڕه‌كانی ناپلیۆن و به دیاریكراویش داگیركردنی میسر.
محه‌مه‌د كه‌ریم به‌حی ئه‌لئه‌نفوشی فه‌رمانڕه‌وای شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه، دوای شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و به‌رگریكردن له شاره‌كه‌ی، ڕۆژی ٢٠ی ته‌مووزی ١٧٩٨ گیرا و به دیلی ڕه‌وانه‌ی قاهیره كرا و له‌وێ ناپلیۆن بڕیاری له‌سێداره‌دانی ده‌ركرد، وه‌لێ سه‌ره‌تا بڕیاره‌كه‌ی جیبه‌جێ نه‌كرد و پێی گوت ”نامه‌وێ مێژوو به كوشتنی پیاوێكی شۆڕشگێڕ تاوانبارم بكات". له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ربازی فڕه‌نسی كوشتبوو، داوای بڕێكی زۆر پاره و زێڕی له ئه‌لئه‌نفوشی كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك قه‌ره‌بووی خوێنی سه‌ربازه كوژراوه‌كان. ناپلیۆن ده‌یزانی ئه‌و پاره و زێڕه‌ی نییه، به‌ڵام ویستی به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا بیبات.
ئه‌لئه‌نفوشی گوتی ”من ئه‌م پاره‌یه‌م نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێم بده‌ن، ده‌چمه لای خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م، به دڵنیایییه‌وه له بری ئه‌وه‌ی داواتان كردووه، چه‌ند قات ده‌یده‌ن، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی من ئازاد بكه‌ن". ناپلیۆن ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێ دا، وه‌لێ پێشبینییه‌كه‌ی ئه‌م پێچه‌وانه بوو، چونكه هیچ كه‌سیان ئاماده نه‌بوون ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ بده‌ن. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو ئه‌لئه‌نفوشیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه بووه‌ته هۆی خراپبوونی ڕه‌وشی ئابووری و تێكدانی كار و كه‌سابه‌ت و بازرگانیی ئه‌وان.
ئیتر ئه‌لئه‌نفوشیان به هیوابڕاوی و بێئومیدی هێنایه‌وه لای ناپلیۆن، ئه‌ویش پێی گوت: "جگه له له‌سێداره‌دانت، چاره‌یه‌كی ترم نییه. ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگریت له وڵاته‌كه‌ی خۆت كردووه، یان سه‌ربازی فڕه‌نسایت كوشتووه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ میله‌تێكی ترسنۆك خۆتت كرد به قوربانی، میله‌تێك ئازادیی وڵاته‌كه‌یان به نان و بازرگانی ده‌گۆڕنه‌وه".
ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی ناپلیۆن و محه‌مه‌د كه‌ریم، هیچی له دۆخی ئێسته‌ی وڵاته‌كه‌مان جیاواز نییه. له كاتێكدا هێزه هاوبه‌شه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، به هاوكاری و پشتیوانی پاسدار و ده‌ستكێشیی گرووپێكی ناپاكی كورد، كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان داگیر كرده‌وه و وه‌ك دڕنده به‌ربوونه ژیان و گیانی هاووڵاتییان و ماڵ و موڵكیان. له‌و ده‌مه‌یدا كه ڕۆژ دوای ڕۆژ حكوومه‌ته تایفییه‌كه‌ی به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر له كورد و كوردستان ده‌كات و له‌و شوێنانه‌یش كه داگیری كردوونه‌ته‌وه، به به‌رنامه ده‌ستی داوه‌ته ته‌عریبێكی تر.
له‌و كاته‌یدا له به‌غداوه بڕیاری دادگاییكردنی تێكۆشه‌رانی كورد لێره ده‌رده‌كات و هه‌ر ڕۆژه و یاسایه‌كی تایه‌فی له حه‌وزه (په‌رله‌مان) دژی كوردستان په‌سند ده‌كات. كه‌چی ده‌بینین به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستان به‌بیانووی نه‌بوونی مووچه‌وه، جگه له ڕووقاییمانه پاساودانه‌وه‌ی ناپاكی ناوخۆیی، كه‌چی زۆر بێشه‌رمانه ڕه‌وایه‌تیی به داگیركاریی حه‌شد و پاسدار، بڕیاره دوژمنكارییه‌كانی به‌غدا دژی كوردستان ده‌ده‌ن و داوای چوونه‌وه كۆشی عه‌بادی و عێراق ده‌كه‌ن و گوتار و پڕۆژه‌ی داكۆكیكار له سه‌روه‌ریی كوردستان و شكۆی نه‌ته‌وه‌یی، به سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و به‌شمه‌ینه‌تییان ده‌زانن.
خوێنه‌ری ئازیز سه‌رنج بده، هه‌موو ئه‌و سه‌تان هه‌زار كورده‌ی له كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی تر ئاواره بوون، مووچه و ماڵ و حاڵ و كار و كه‌سابه‌تیان هه‌بوو، مووچه‌یه‌ك كه نه‌ك هه‌ر چاره‌گ و نیوه نه‌بوو، به‌ڵكو خشت و مشت و له‌كاتی خۆیدا وه‌ریان ده‌گرت، ئاخۆ ده‌بێ بۆچی ده‌ستبه‌رداریی ئه‌و مووچه و ماڵ و حاڵه‌یان بووبن؟ ئه‌ی دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی دادگای خانه‌قین، سه‌ره‌ڕای ئه‌م مووچه و ئیمتیازه‌شیان كه مفته و مشته و له‌كاتی خۆیشیدا بۆیان دێ، خێره ئاماده نین بیانگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر دیاله؟ ئایا ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر بوون و ژیان و كار و كه‌سابه‌تیان تێك چوو، نه‌یانده‌توانی سه‌ركز له به‌رده‌م له‌شكری دڕنده‌ی عێراق و حه‌شدی وه‌حشی و پاسداردا بمێننه‌وه و شوكرانه بژێری ملكه‌چی و زه‌لیلی و مووچه و نانێكی مه‌مره و مه‌ژی بن؟ ده‌ی باشه بۆ ئه‌وه‌یان نه‌كرد؟ ئه‌دی خێره خه‌ڵكێك له كوردستان ده‌سته‌ودامێنی عه‌بادی ده‌نووزێنه‌وه و داوای مووچه‌ی لێ ده‌كه‌ن؟ خێره خه‌ڵكێك ته‌نیا بۆ مووچه پڕ به قوڕگی هاوار ده‌كات عه‌بادی گیان، مووچه‌مان بده‌یه سه‌ری مانگان، كورد و ده‌وڵه‌تی كوردستان به هینمان؟
له ڕاستیدا نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاوا كه ڕیشی خۆی و چاره‌نووسی ڕۆڵه و نه‌وه‌كانی، داوه‌ته ده‌ستی گرووپێكی سه‌ركز و ته‌سلیمكاری كورد له به‌غدا. نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به ئاوازی عێراقچێتیی ئه‌و گرووپه زه‌لیل و ملهووڕه‌ی ده‌رباری شیعه، سه‌ما ده‌كات. نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به پێكی ژه‌هری بچووكی و گرگنی ئه‌وانی سازشكار مه‌ست بووه، شایسته‌ی ئه‌وه نییه به‌رگری لێ بكه‌یت، چ جای قوربانی له‌پێناودا بده‌یت!
نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به پێكی ژه‌هری بچووكی و گرگنی ئه‌وانی سازشكار مه‌ست بووه، شایسته‌ی ئه‌وه نییه به‌رگری لێ بكه‌یت، چ جای قوربانی له‌پێناودا بده‌یت!