نووری بێخاڵی
"به توندی له كورتان بده، تا گوێدرێژ ناچار به بیركردنه‌وه بكه‌یت – نه‌ناسراوێك"
له ماوه‌ی ڕابردوودا، تاك و ته‌را ڕۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر ئه‌و دیارده ناچیزه‌یه‌ی ناو میدیای كوردی باری سه‌رنجیان خستووه‌ته ڕوو، ئه‌ویش به كاڵاكردنی جه‌سته‌ی ژنه بۆ ڕه‌واجپێدانی بازاڕی میدیایی. جارێكیان دوو هاوڕێمان له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه، له دوو گۆشه‌نیگای جیاواز دیمه‌ن و گرته و قسه‌ی میدیاكارێكیان كردبووه نموونه‌ی بابه‌ته‌كه‌یان و لێیه‌وه په‌نجه‌یان له‌سه‌ر برینێك، یان زیاتر له برینێكی سروشت و جۆری مامه‌ڵه‌ی میدیای كوردی له‌گه‌ڵ كاراكته‌ر و كه‌سایه‌تیی مێیینه‌دا داناوه. نموونه‌یه‌ك كه مشتی خه‌روارێكی گه‌وره‌ی ناو ئه‌رشیفی میدیای بینراوی كوردییه. خله و خه‌رمانێك، ڕۆژ دوای رۆژ و ساڵانێكه مه‌ڵۆ مه‌ڵۆ له‌و ناچیزه‌ییه‌ی ده‌خرێته سه‌ر.
ئه‌گه‌ر به دیوێكدا مه‌یلی نێرسالارانه و ویستی ده‌سته‌مۆكردنی مێیینه بۆ تێركردنی چڵێسی ناوگه‌ڵ و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئاڵۆش لای به‌شێك له پیاوه (به تێگه‌یشتنه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی، نێره‌كه‌ره!) به‌رپرس و ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی میدیاكانی كوردستان، هۆی سه‌ره‌كی بێت له ده‌ركه‌وتن و ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و دیارده ناچیزه‌یه‌ی دوور له ئیتیكی كار و مۆڕاڵی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌وا به دیوه‌كه‌ی تردا، هۆكارێكی تری سه‌ره‌كیی له به‌رده‌وامی ئه‌و دیارده‌یه، كچ و ژنان خۆیانن كه هاوكار و زه‌وینه‌سازی ئه‌و سیاسه‌تی به كاڵاكردنی مێیینه و بازاڕی هه‌ڕاجكردنه‌یانن.
بازاڕێك كه پیاوه به‌رپرسه‌كانی ناو میدیاكان له‌لایه‌ك بۆ خستنه داوی مێینه‌كان و ده‌سته‌مۆكردنیان بۆ حه‌زه چڵێس و ناوگه‌ڵه گڕگرتووه‌كانیان، له‌لایه‌كی تر بۆ خستنه‌ڕووی له‌شولار و جه‌سته‌یان به مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشانی وه‌رگر (به‌تایبه‌تی بینه‌ر!)، وه‌گه‌ڕیان خستووه.
ئه‌زموونێكی دوور و درێژمان له‌گه‌ڵ میدیا به گشتی و میدیای بینراو به‌تایبه‌تی، ئه‌و ڕاستییه‌مان پێ ده‌ڵێ، ژماره‌ی ئه‌و پیاوه به‌رپرس و ده‌ستڕۆیشتووانه‌ی ناو میدیای كوردی كه ده‌رفه‌تی یه‌كسان، له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و لێھاتوویی و لێزانییان بۆ كاركردنی كچ و ژنان له ده‌زگاكانیان كردبێته‌وه، ده‌گمه‌نن و به كه‌متر له په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست دێنه ژماردن. پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه زیاتر له 20 ساڵه، هه‌ر له ته‌له‌ڤزیۆنه لاچه‌پ و لاكۆڵان و لۆكاڵییه حزبییه‌كانه‌وه بگره، تا ده‌گات به كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مڕۆ، به ده‌گمه‌ن، ده‌نا وه‌كوتر، به‌ر له ئه‌زموون و شاره‌زایی و سه‌لیقه و پاشخانی ڕۆشنبیری و مه‌عریفی. جوانی و ناسكی و به‌رزی و نزمی جیۆگرافیای جه‌سته و له‌نجه‌ولار و ناز و عیشوه و توانای نواندنی ورووژێنه‌رانه و هونه‌ری سه‌رنجڕاكێشانی پیاو و ورووژاندنیان، پێشمه‌رجی سه‌ره‌كی (ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ و به ئاشكرا ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌زگه‌كانیش نه‌بووبن، ئه‌وا ناڕاسته‌وخۆ له میانی مامه‌ڵه‌كردن ده‌ركه‌وتووه!) وه‌رگرتنی كچان و ژنان بووه له‌و كه‌ناڵانه‌دا.
ته‌نانه‌ت ئه‌و كچ و ژنانه‌ی ڕۆژگارێك له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و لێهاتووییش وه‌رگیراون، دوای ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌رپرسه پله‌یه‌كه‌كانی ده‌زگه‌كه، یان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كانیان ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنراوه و هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ دراوه ئه‌و ته‌وقی خۆپارێزییه بشكێنن. بۆیه ئه‌وانه‌ی نه‌چوونه‌ته ژێرباری مه‌رجی چڵێسی و ئاڵۆشی پیاوه به‌رپرسه‌كان. ئه‌گه‌ر له كاره‌كه‌یشیان ده‌رنه‌كرابن، ئه‌وا له كه‌مترین حاڵه‌تدا دوور خراونه‌ته‌وه و له كاری رژد كه‌نارگیر و په‌راوێز خراون، یاخۆ به ئیشێكه‌وه سه‌رقاڵ كراون كه هی ئه‌وان نییه، تا ئه‌وه‌ی كچ و ژن هه‌بووه به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تی نێرسالارییه سێكسگه‌رایییه، له‌پێناو نان و ژیان و سه‌ره‌ڕای په‌راوێزخستنی، به‌رده‌وامی به كاره‌كه‌ی داوه و ده‌دات، یا ده‌ستبه‌رداری كاره‌كه‌ی بووه.
ئایا جگه له‌وانه‌ی له‌ناو میدیای بینراودا (جار جاره‌ش له میدیای خوێنراو و بیستراویش ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌بوونه و ده‌بن!)، وه‌رگری ئاسایی (بینه‌ر، خوێنه‌ر، بیسه‌ر) هیچ له‌و ڕاستییه ده‌زانێت كه له‌ناو ژماره‌یه‌كی ئه‌و كه‌ناڵانه‌دا، مێیینه‌ی نه‌خوێنده‌وار، هه‌ژار له ئاستی ڕۆشنبیری، كۆڵه‌وار له كایه‌ی مه‌عریفی و شاره‌زای پیشه‌یی، به‌ڵام خاوه‌ن (سنگ و سمت و كه‌فه‌ڵ و ڕانی پڕ و كوڵم و لێوی فوودراو!) و شاره‌زا له هونه‌ری خۆبادان و ورووژاندن و سیحری هاركردنی به‌رپرسه شه‌هوانی و چڵێسه‌كان هه‌بووه و هه‌یه، توانا و ده‌سه‌ڵاتی مه‌عنه‌ویی تا ئاستی (هێنانه‌پێش و په‌راوێزخستن، گواستنه‌وه له به‌شێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر، ده‌ركردنی كارمه‌ند)ی هه‌بووه و هه‌یه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و كارمه‌نده هاوڕه‌گه‌زی خۆی بووبێت و له باری هۆشیاری، ئاستی خوێنده‌واری، پاشخانی ڕۆشنبیری، ئه‌زموونی كار و پیشه‌ییبوونه‌وه، ڕكابه‌ری بووبێت (خۆ ئه‌گه‌ر له‌و جوانتر بووبێت، ئه‌وا هه‌ر خراپتر!).
به‌ڕاست، هه‌ریه‌ك له‌و پیاوانه‌ی له‌م رۆژگاره‌دا له ته‌له‌ڤزیۆنه لۆكاڵی و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان كار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیان ڕاستگۆ بن، ده‌توانن ناوی چه‌ند كچ و ژنی هاوكاریان بێنن كه به‌ری توانا و سه‌لیقه و هۆشیاری و كاری پیشه‌یییانه‌ی خۆیان ده‌خۆن و بوونه‌ته ئه‌ستێره و كه‌سایه‌تیی دیاریی میدیایی ده‌زگه‌كانیان و كوردستان؟ ئه‌ی هه‌ر ئه‌و پیاوانه ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك ڕاستگۆ بن، له به‌رانبه‌ردا ناوی چه‌ند له‌و كچ و ژنانه دێنن كه له باری هۆشیاریدا نه‌خوێنده‌وار، له ئاستی ڕۆشنبیریدا كۆڵه‌وار، له پاشخانی مه‌عریفیدا هه‌ژار، له كاری پیشه‌ییدا ده‌سته‌پاچه‌ن و ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی (سنگ و سمت و ڕانی پڕ و لێوی ده‌رپۆقیو و كوڵمی هه‌ڵتۆقیون!) كراونه‌ته تۆپ و له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانیانه‌وه سه‌پۆرت و سپۆنسه‌ری ده‌كرێن؟
له حیكمه‌تێكدا هاتووه: "ڕێژه‌ی خراپه له دنیادا زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به پۆشاك و ده‌مامكی چاكه داینه‌پۆشن". له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م حیكمه‌ته، ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ش پرسێكه ده‌بێ له باری خاوه‌ندارێتی (ئه‌وانه‌ی له لایه‌نی دارایی و لۆجستییه‌وه له پشتی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ن)، هه‌روه‌ها له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه به هه‌ند وه‌ربگیرێت. پێویسته ڕۆژنامه‌نووسان تیشكی بخه‌نه سه‌ر، نووسه‌ران له‌باره‌یه‌وه بدوێن، ڕه‌خنه‌گرانی بواری میدیایی، ده‌رزیئاژنی بكه‌ن.
ته‌نانه‌ت ئه‌م پرسه كه له حاڵه‌ته‌وه خه‌ریكه ده‌بێته دیارده، بابه‌تێك و كێڵگه‌یه‌كی كراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ توێژه‌ره‌كانی بواری سایكۆ–سۆسیۆلۆجیا، تا لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی وردی بۆ بكه‌ن، به‌ڵكو له ڕێیه‌وه خوێندنه‌وه بۆ باری ده‌روونی و كه‌سایه‌تی (مێیینه‌ی میدیاكاری فاشیلی فوودراو و به‌رپرسی میدیایی هه‌لپه‌رستی فووتێكه‌ری) بكه‌ن و پاڵنه‌ر و هۆكار و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و به‌دڕه‌فتارییه دوور له پیشه‌گه‌رییه‌ی میدیا و ئه‌و لادانه كۆمه‌ڵایه‌تییه نامۆیه بخه‌نه ڕوو و پێناسه‌یه‌كی دروستی ئه‌و دۆخه و كاراكته‌ره‌كانمان بۆ بكه‌ن!