به‌شی سێیه‌م
نووری بێخاڵی
به‌یانیی ڕێنوێنییه‌كان!
به‌یانییه‌كه‌ی له ماڵ به‌یه‌كه‌وه و به سواری ئۆتۆمبێل به‌ره‌و كار وه‌ڕێ كه‌وتین، له شوێنێكی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێل له كه‌نار ده‌ریا، ئۆتۆمبێله‌كه‌مان پارك كرد. دیاربوو ئه‌و زۆر ئاره‌زووی به‌پێ ڕۆشیتنی هه‌بوو. ئیتر له‌وێوه به‌و هه‌ورازه دوور و درێژه‌ی به‌ره‌و وێستگه‌ی میترۆی حاجی عوسمان ده‌چێت كه ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه‌ی ڕه‌نگین له گوڵ و سه‌وز ده‌چێته‌وه له دار و دره‌خت. دارودره‌ختی ته‌ڕ و سه‌ر كردوو، وه‌ك كچێك كه تازه دووشی كردبێت و خۆی وشك نه‌كردبێته‌وه، ئاوا تنۆك تنۆك، ئاونگ له گوڵ و گه‌ڵاكانیان ده‌تكا، سه‌ركه‌وتین.
له ڕابردوودا و به درێژایی قۆناغه‌كانی خوێندن، له سه‌ره‌تایییه‌وه تا ئاماده‌یشم ته‌واو كرد، سێ وه‌رزه به سه‌رما و گه‌رما، به به‌فر و باران و له‌به‌ر قرچه‌ی هه‌تاو، به پێیان له گونده‌كه‌مان (بێخاڵ)، به پێ ده‌چوومه ڕواندز و ڕۆژ دوای ڕۆژیش شه‌هیه‌ی ڕۆیشتنم زیاتر ده‌كرایه‌وه، وه‌لێ ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ (بۆتان) زۆر كه‌م ڕۆیشتبووین، كه‌چی هه‌ناسه‌بڕكێم بوو. دیاره ئه‌م هه‌ناسه‌سواری و ماندووبوونه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌م پێوه‌ندی به دوو هۆكاره‌وه هه‌بوو. به هۆی جگه‌ره‌كێشان له لایه‌ك، ته‌نبه‌ڵی ژیانی ئێره‌شمان (كوردستان) له لایه‌كی تر كه نه به‌پێ ڕێ ده‌كه‌ین و نه وه‌رزش، به‌یانییه‌كه‌ی به ئۆتۆمبێل ده‌چینه سه‌ركار و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌روا، به‌درێژایی ماوه‌ی كاریش له‌سه‌ر كورسییه‌كی ڕه‌ق و ته‌ق، پشت و سه‌ر و ملمان به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و لابتۆكه‌كانماندا شۆڕ ده‌كه‌ینه‌وه. بۆیه نیوه زیاترمان كێشه‌ی بڕبڕه‌ی پشت و قه‌ڵه‌وبوونیشمان هه‌یه.
گه‌یشتینه وێستگه‌كه و به پلیكانه‌كاندا شۆڕ بووینه‌وه. به‌رله‌وه‌ی سواری میترۆكه بین، یه‌كه‌م ڕێنوێنیم وه‌رگرت: بۆ پێویسته كارتێكی هاتوچۆكردن بكڕم؟ ئه‌و كارته له كوێ بكڕم و چۆن به‌كاری بێنم؟ كه باڵانسی تێدا نه‌ما، له كوێ و چۆن پڕی بكه‌مه‌وه؟
سواری میترۆكه بووین و وه‌جووڵه كه‌وت، ڕێنوێنی دووه‌مم وه‌رگرت. سه‌یری نه‌خشه‌ی دابه‌شبوونی هێڵ و وێستگه‌كانی میترۆكه بكه، ڕه‌نگی هێڵه‌كانیان بناسه‌وه، گوێ له ده‌نگی مایكڕۆفۆنه‌كه بگره و له‌گه‌ڵیدا سه‌رنجی ئه‌و تابلۆ (شاشه) كاره‌بایییه بده، كه چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له گه‌یشتن به وێستگه‌ی دواتر، ناوی وێستگه‌كه به توركی و ئینگلیزی ده‌خوێنێته‌وه و له تابلۆكه‌شدا به هه‌ردوو زمان ده‌نووسرێ تا بزانی گه‌یشتوویته كوێ و له كوێدا پێویسته داببه‌زیت، یان ئه‌و شوێنه كوێیه كه ده‌ته‌وێ تێیدا دابه‌زیت. حه‌وت هه‌شت وێستگه‌یه‌ك ده‌بڕین و گوێم له وێستگه‌ی ئۆسمان بێی ده‌بێت و له شاشه‌كه‌یش ناوه‌كه ده‌خوێنمه‌وه، داده‌به‌زین و ڕێنوێنی سێیه‌م ده‌روازه‌ی ده‌رچوون و ئاراسته‌كانیان له‌ناو میترۆكان بۆ سه‌ره‌وه جیاوازه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بكه‌یت و به ده‌روازه‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا چوویته ده‌ره‌وه، جگه له‌وه‌ی زۆر له شوێنی مه‌به‌ستت دوور ده‌كه‌ویته‌وه، نه‌شاره‌زاییش دۆزینه‌وه‌ی شوێنی مه‌به‌ستت لێ سه‌خت ده‌كات. به (ڕۆمه‌لی) نا، هه‌میشه به ده‌روازه‌ی (په‌نگاڵه‌تی) سه‌ر ده‌كه‌ویت و ڕێك له به‌رده‌م هۆتێلی ڕامادا، یان له‌وبه‌ر له به‌رانبه‌ر هۆتێله‌كه، خۆت ده‌بینییه‌وه.
*****
هۆیه‌كانی هاتوچۆ، مانایه‌كی تر بۆ ژیان!
چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی كاره‌وه ماڵم هێناوه‌ته هه‌ولێر، به‌ر له ڕاپه‌ڕینیش به ڕێكه‌وت، یان بۆ سه‌ردانی خزمان، یان بۆ كارێكی پێویست هاتوومه‌ته شاره‌كه. دوای ڕاپه‌ڕینیش هه‌روا كه به ناچاری زانكۆی به‌غدامان جێ هێشت و به بڕیارێكی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ڕاینه‌وه زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، یه‌ك دوو ساڵ مامه‌وه. له هه‌ردوو ماوه‌كه‌دا شاره‌كه به گۆڕه‌پان و وێستگه‌ی پاسه‌كان، ئه‌وه‌ی پێش ڕاپه‌ڕین (پاسه سووره‌كانی كۆمپانیای سه‌فین و گۆڕه‌پانه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان له شۆڕش) و ئه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینیش، كه خه‌ڵك پێی ده‌گوت (ساحه‌ی ڕیمان!) ئاشنا بوو و بۆ هاتوچۆ و ڕاییكردنی كاره‌كانی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنا. ته‌نانه‌ت تا دره‌نگانێكی ئه‌م دواییانه‌ش، پاسكیلسواری دیارده‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێشی شاره‌كه بوو، كه‌چی خه‌ریكه به‌كارهێنانی ئه‌و هۆكاره گرنگه‌ی هاتوچۆكردن كه زۆر بۆ ژینگه و ژیان و ته‌ندروستیش به سووده، نامێنێ. جاران له‌م شاره‌دا پاسكیلسواری جۆرێك بوو له كولتوور، نه‌ك هه‌ر گه‌نج، ته‌نانه‌ت پیاوی پیری جامانه به‌سه‌ریشت ده‌بینی، به شه‌وقه‌وه پاسكیل لێ ده‌خوڕن، وه‌لێ هه‌نووكه بووه‌ته عه‌یبه، له كاتێكدا له وڵاتانی پێشكه‌وتوو تا ئێسته‌یش یه‌كێكه له جوانترین دیمه‌نه كولتوورییه‌كانی ژینگه و ژیاندۆستی!
سه‌یره، پێچه‌وانه‌ی دنیا، له كوردستان كه گوایه ساڵانێكه له باری بیناسازی و شێوه‌ی ژیان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، كه‌چی له پێوه‌ست به دیارده و ڕووخساره كولتوورییه گرنگ و جوانه‌كان، خه‌ریكه وه‌ك (میزی حوشتر) ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه. نه گۆڕه‌پانی پاس ما نه ساحه‌ی ڕیمان. ئه‌وه‌ی هه‌نووكه‌ش به ناوی كۆسته‌ر و مینی پاس هه‌یه، له بێسه‌روبه‌ری زیاتر، هیچی تر نییه. نه كاتی ده‌رچوون و گه‌یشتن دیاره، نه وێستگه‌یه‌كی دیاریی چاوه‌ڕوانی و سواربوون. مینی پاسه، به میزاجی خۆیان ڕێی هاتوچۆی خۆیان دیاری كردووه، كۆسته‌ره‌كان هه‌روا. تاكسیش به سه‌ری خۆی، هه‌ر بزانێ سه‌رنشینێكی تایبه‌تی ده‌ست ناكه‌وێ، تابلۆیه‌كی كارتۆن كه ناوی بازاڕ، یان گه‌ڕه‌كێكی له‌سه‌ر نووسیوه ده‌نووسێ (ئینجا هه‌یانه تابلۆی یه‌ده‌گیشی له‌ژێر گوشنه‌كه‌ی داناوه، له‌م گه‌ڕه‌ك هه‌بوو باشتر، نه‌بوو، ده‌چێته ئه‌وه‌ی تر!) و به ده‌شبوله‌كه‌یه‌وه ده‌یخاته به‌ر جامه‌كه و به میزاجی خۆی، كوێی بوێ ڕووی تێده‌كات. چش له‌وه‌ی چاره‌گه مووچه‌ی سێ مانگی و خراپتربوونی دۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك، وای كردووه هه‌رچی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا هه‌یه تاكسی بكڕن و به‌و كۆڵان و شه‌قامانه‌ی شاردا به‌دوای چه‌ند دینارێك ده‌سكه‌وتی ڕۆژانه بكه‌ون، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمنده‌ی ماڵ و منداڵه‌كانی نه‌بێت. شه‌رمنده‌یی سای حوكمڕانی و ئه‌زموونێك كه خه‌ونی مرۆڤی كوردی له دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، بۆ چاوله‌ده‌ستیی به‌غدا بۆ مووچه‌یه‌ك بچووك كرده‌وه!
به‌هه‌رحاڵ، با بێینه‌وه سه‌ر باسی خۆمان. له ناو ئیستانبوڵ مرۆڤ، چ هاووڵاتیی وڵاته‌كه، چ ڕێبوار، یان گه‌شتیار بێت، په‌كی له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی هاتوچۆكردن ناكه‌وێ. تاكسی نا (كه به ده‌گمه‌ن و بۆ پێویستی نه‌بێت، خه‌ڵك سواری نابێت)، پاس. پاس نا، دوڵموش (مینی پاس). ئه‌وان نا، میترۆ. میترۆ نا، تڕام. تڕام نا، كه‌شتی و یه‌خت. بۆ نێوان شاره‌كانیش هه‌روا، (تاكسی، پاس، شه‌مه‌نده‌فه‌ر، فڕۆكه). ئه‌و كارته ئه‌لیكترۆنییه‌ی پێی ده‌ڵێن (ئیستانبوڵ كارت, یان ئاكبیل - له ساڵی ٢٠٠٩ـه‌وه كاری پێ ده‌كرێت، هی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین و قوتابییان جیاوازه و داشكاندنی به‌رچاوی له ڕێژه‌ی باڵانسدا تێدایه)، كه پێشتر باسم كرد و پێویست بوو بیكڕم، له وێستگه‌ی پاسه‌كان، دووكان و كۆشكی بچووك له شوێنه گشتییه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت، كارتێكه تایبه‌ت به هاتوچۆكردن، به شه‌ش تا حه‌وت لیره به به‌تاڵی ده‌یكڕیت و به‌گوێره‌ی پێویستیی خۆت، باڵانسی تێده‌كه‌یت. كارتێكه بۆ سواربوونی (پاس، میترۆ، ترام، كه‌شتی و یه‌خته‌كان)یش به‌كار دێت. بۆ سێ ئامرازه‌كه‌ی پێشوو (به جۆرێك له جۆره‌كان سواربوونیان به هه‌مان نرخه، ته‌نیا بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی نه‌بێ، كه له شوێنێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر، نرخی سواربوونه‌كه‌ی جیاوازه. واته ده‌توانی به‌هۆی ئه‌و كارته‌وه، كامه ئامرازی گواستنه‌وه‌ت ده‌وێ به‌كاری بێنیت.
واز له‌و هه‌موو دروشمه باق و بریق و به‌ڵێنه درۆینانه‌ی لای خۆمان بێنن كه ناوه ناوه خه‌ڵكیان پێیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كرد. ئه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌ی تڕام له‌ناو پایته‌خت ده‌ست پێ ده‌كات (گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی دابه‌شبوونی هێڵ و وێستگه‌كانیشیان بڵاو كرده‌وه!)، ئه‌وه‌تا پڕۆژه‌ی سیتی پاس بۆ پایته‌خت و ته‌واوی پارێزگاكان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، كه‌چی نه‌ك ئه‌وه‌یان هه‌ر نه‌كردووه و نایشیكه‌ن، به‌ڵكو به‌شی ئه‌وه‌یان تێدا نه‌بوو سیسته‌می پاسه‌كانی گواستنه‌وه له سه‌نته‌ری شار به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كان ڕێك بخه‌ن. سه‌یری ئه‌و حكوومه‌ته، بڕبڕه‌ی پشت و دڵی ژیانی كۆمه‌ڵگه (په‌روه‌رده و ته‌ندروستی) ده‌داته كه‌رتی تایبه‌ت كه بوونه‌ته دوو كه‌رتی كوشنده و ترسناكی بازرگانیكردن به ئاینده‌ی زانستیی منداڵه‌كانمان و ژیان و ته‌ندروستیی مرۆڤه‌كانمان، كه‌چی كۆمپانیایه‌ك و كه‌رتی تایبه‌ت نه‌بوو، حكوومه‌ت كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆیی بداته ده‌ست و ڕێكی بخات!
*****
ئۆفیس و بۆنی ئاشنا
چووینه ئۆفیس، ژنێكی چه‌فیه‌به‌سه‌ری سه‌لار، رووخسار سپی و خرپن، ڕووخۆش و شیرین گفت، كارمه‌ند و كارگوزاری باس بوو به ناوی (سانیا) خۆی پێ ناساندم، به ڕوویه‌كی خۆش و بزه‌یه‌كی شیرین، وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی، برایه‌كی، كه‌سێكی نزیكی، خزمێكی خۆی كردبێت، ئاوا به ڕووی گه‌ش و گه‌رموگوڕییه‌وه، به شێوه‌زارێكی سۆرانی شیرینی تێكه‌ڵ به تۆنی كرمانجی، به‌خێرهاتن و پێشوازی لێ كردم.
دواتر ده‌زانم كه ئه‌و ژنه ڕووسوور و خاتوونه (سانیا)، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی باكوری كوردستانه، ئێسته‌یش زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌ر له باكوری كوردستان و هه‌ندێكیشیان له ئیستانبوڵ ده‌ژین. باوكی سانیا كه پیاوێكی كورد و نیشتمانپه‌روه‌ر بووه، له‌گه‌ڵ چه‌خماخه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و سه‌رسامبوونی به مه‌لا مسته‌فا بارزانی، به ماڵ و منداڵه‌وه پێوه‌ندی به شۆڕشه‌وه ده‌كات. تا نسكۆی شۆڕش و ڕێككه‌وتنی شوومی جه‌زائیر، له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی ده‌مێنێته‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی باشووری كوردستان ئاواره‌ی ئێران ده‌بن و له‌وێ درێژه‌ی به تێكۆشانی خۆی ده‌دات، كچه‌كه‌یشی هه‌ر له‌وێ له دایك ده‌بێت. ڕاپه‌ڕین دێت و ئه‌وانیش وه‌ك خه‌ڵكی تر، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه باشووری كوردستان و ئێسته‌یش له پیرمام نیشته‌جێن. ڕێكه‌وت وایه، سانیا و ئامۆزایه‌كی كه له ئیستانبوڵ ده‌ژیی، ده‌چنه ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه و ئێسته سێ منداڵی چاوگه‌شیان هه‌یه و خێزانێكی تا بڵێی خانه‌دان و میواندۆست و كوردپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزن. به ئامۆزایه‌كی خۆی ده‌كات.
زۆر سه‌یر بوو، له دڵه‌وه ده‌یگوت جاران و تا هه‌نووكه برایه‌كم (بۆتان) لێره بوو، زۆر ئاسووده بووم (هه‌ر به رژدیش وابوو، بۆتان چۆن له ئۆفیسی سه‌ره‌كیی باس له هه‌ولێر، كه‌شێكی خێزانیی دروست كردبوو و وه‌ك برایه‌كی میهره‌بان و خه‌مخۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی ده‌كرد، لێره‌ش به هه‌مان ڕیتم مامه‌ڵه ده‌كات، وه‌لێ نمه‌كحه‌رامی یه‌ك دوو كه‌س، خه‌ریك بوو ئه‌و ژینگه خێزانییه‌ی ئه‌وێ بشێوێنن، به‌ڵام ئه‌و به‌ری پێ گرتن و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵیشیاندا نه‌رم و نیان بوو)، ئێسته كه ده‌بنه دوو برا، ئاسووده‌ییم هه‌ر وه‌سف ناكرێ. ده‌یگوت ئێوه بۆنی كوردستان، به‌تایبه‌تی بۆنی هه‌ولێرتان لێ دێ، بۆنی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا گه‌وره بووم و ژیام. ئه‌و ڕۆژانی دواتر و به‌رده‌وام هه‌وڵی دا هاوكارم بێت له ناسینی شێوه‌ی ژیانی خه‌ڵك و ئاشنابوون به ژینگه‌ی نوێی شاره‌كه.
*****
گرتووخانه وشكانییه‌كه‌ی ئیمیراڵی!
ئێواره‌كه‌ی و به‌ر له‌وه‌ی تاریكی دابكه‌وێ، له‌گه‌ڵ (له‌ڤه‌ند) جانتاكانمان له ئۆفیس برده ده‌ره‌وه و به تاكسی چووینه شوقه‌كه‌م (10 خوله‌ك به‌پێ ڕۆیشتن له ئۆفیسه‌كه‌مان دوور بوو). له سه‌ری ئه‌و كۆڵانه‌ی له شه‌قامه گشتییه‌كه‌دا لا ده‌داته ماڵه نوێیه‌كه‌م، به جاده‌یه‌كی لێژدا شۆڕ بووینه‌وه. كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه كه یه‌ك سایدن و هه‌ر كۆڵانێك، یان شه‌قامێكیان بۆ ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراوی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێل ته‌رخان كراوه، هه‌تا بڵێی لێژ و نشێون، شوفێری تاكسییه‌كانیشیان هێنده سه‌رشێتن، لێدانی سلفی ئۆتۆمبێله‌كانیان و ده‌رچوونیان له‌گه‌ڵ یه‌كه، ئه‌وه‌نده خێرا لێده‌خوڕن، زراوت ده‌ڕژێ. پێشتر به پێ و به سواری ئۆتۆمبێلیش به شوێنی سه‌خت و لێژ و ته‌نانه‌ت ترسناكیی شاخاویشدا ڕۆیشتووم، وه‌لێ قه‌ت وه‌ك ئه‌مجاره نه‌ترساوم، شوفێره‌كه هێند خێرا بوو، خه‌ریك بوو هێڵنج بده‌م. بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر زستان بێت، به‌فر ببارێ و دنیا ببێت به شه‌خته، ئه‌و شوفێرانه چۆن به‌و هه‌وراز و نشێوه ڕكانه‌دا سه‌رده‌كه‌ون و ده‌چنه خواره‌وه؟
ڕاسته و ڕاست شه‌قامی یه‌ك سایدیی دوو كۆڵانی درێژ و ته‌نگه‌به‌ر و لێژمان به‌دوای یه‌كدا بڕی و به ده‌سته چه‌پدا پێچمان كرده‌وه، 20 مه‌ترێك و له به‌رده‌م باڵاخانه‌یه‌كی حه‌وت نهۆمیدا وه‌ستاین. دابه‌زین و جانتاكانمان هێنایه خوار، له‌ڤه‌ند ده‌رگه‌ی شوقه‌كه‌می نیشان دام كه له نهۆمی یه‌كه‌م بوو. شوقه‌كه هێنده نزم و له خواره‌وه بوو، ته‌نانه‌ت شه‌قامه‌كه به‌سه‌ریدا ده‌نۆڕێ. جانتاكانمم به دوای خۆمدا ڕاكێشان، دوو سێ پلیكانه و به ده‌سته ڕاستدا به ڕاڕه‌وی نێوان دیواری پاڵپشتی شه‌قامه‌كه و دیوار و په‌نجه‌ره‌ی شوقه‌كه‌دا ڕه‌ت ده‌بم و ده‌رگه‌كه ده‌كه‌مه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بچمه گرتووخانه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سییه‌وه، ئه‌بڵه‌ق ده‌بم!
جانتاكان داده‌نێم، هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌كێشم، به دیمه‌نی شوێنه‌كه پیش ده‌خۆمه‌وه، تاقه‌تی كردنه‌وه‌ی جانتاكانم نییه، به‌په‌له چاوێك به‌و ناوه‌دا ده‌گێڕم و له ژووره‌كه ورد ده‌بمه‌وه. شوقه‌یه‌ك له‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن ستۆدیۆ (ژوورێكی بچووك، كه مه‌تبه‌خ و شوێنی نوستن و گه‌رماو و سه‌رئاوه‌كه‌یشی له‌ناو خۆیدایه. لای ڕاستی خواره‌وه‌ی ژووره‌كه، كه‌وه‌نته‌رێكی بچكۆلانه هه‌یه، ته‌باخێكی له‌سه‌ره. ڕه‌فه‌یه‌ك به‌سه‌ر كه‌وه‌نته‌ره‌كه‌وه‌یه و چایدانێك و هه‌ندێ قاپ و قاچاخ و په‌رداخێكی تێدا دانراوه، هه‌ر له‌سه‌ر كه‌وه‌نته‌ره‌كه سه‌به‌ته‌یه‌ك هه‌یه، یه‌ك دوو كه‌وچك و چه‌نگاڵ و چه‌قۆ و چه‌ند ئیستیكانێكی چای تێدایه. ده‌رگه‌كانی كه‌وه‌نته‌ره‌كه ده‌كه‌مه‌وه، مه‌نجه‌ڵ و تاوه‌یه‌كی بچووك و هه‌ندێ ورده‌واڵه و پێداویستیی تری مه‌تبه‌خ هه‌ن. مێزێكی بچووكی نانخواردن و كورسیێك له گۆشه‌ی خواره‌وه‌ی ژووره‌كه له ته‌نیشت كه‌وه‌نته‌ره‌كه دانراون، گوڵدانێك و ته‌پڵه‌كێكی جگه‌ره و ته‌رمۆزێكی كاره‌بایی گه‌رمكردنی ئاوی له‌سه‌ره. هه له‌و گۆشه‌یه‌ی مێزه‌كه‌ی لێیه، به بنمیچی ژووره‌كه‌دا، ته‌له‌ڤزیۆنێكی ڕه‌شی شاشه چوارده له جۆری ئاڕچه‌لیك هه‌ڵواسراوه.
سیسه‌مێك له ده‌سته‌چه‌پی بنه‌بانی ژووره‌كه هه‌یه و تابلۆیه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێش به دیواری پشتییه‌وه‌یه. له ته‌نیشت سیسه‌مه‌كه دۆڵابێكی دوو ده‌رگه‌یی هه‌ڵواسین و هه‌ڵگرتنی جلوبه‌رگ، له دامێنی سیسه‌مه‌كه و به‌رانبه‌ر كه‌وه‌نته‌ره‌كه‌ش، نیوه قه‌نه‌فه‌یه‌كی بێ پشت، به‌بن دیواره‌كه‌وه‌یه. په‌رده‌یه‌ك لا ده‌ده‌م، ڕۆشنایییه‌كی بچووك له په‌نجه‌ره‌یه‌كی دوو ده‌ری له تابلۆی دیواری پشت سیسه‌مه‌كه ده‌دا، شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌ره‌وه، ڕێك له ئاست سه‌رووی په‌نجه‌ره‌كه‌دایه. په‌نجه‌ره‌كه هێنده له ئاستی شه‌قامه‌كه‌دا نزمه، سه‌ری ڕێبواران نا، پێیه‌كانیان. ئۆتۆمبێله‌كان نا، ته‌نیا تایه‌كانیان ده‌بینم كه به شه‌قامه‌كه‌دا دێن و ده‌ڕۆن.
ده‌ی ئیتر چاره‌نووسه و ده‌بێ له‌گه‌ڵی ڕابێی، تاریكیی شه‌و داكه‌وت، ورده ورده شڕوشیتاڵ و كتێبه‌كان له‌ناو جانتاكان دێنمه ده‌ر و له شوێنی پێویستیی خۆیان دایانده‌نێم. خه‌ریكی ئه‌و ورده كارانه‌م و له فكراندا ڕاچووم، (بۆتان) ته‌له‌فۆن ده‌كات: چۆنی؟ ماڵی نوێت چۆنه، خۆ ناڕێك نییه؟
تومه‌ز ئه‌و كه براده‌رانی ڕاسپاردووه شوقه‌م بۆ بگرن، پێی گوتوون شوێنێكی باش و شایسته بێت، ئه‌ویش هه‌ر به‌و متمانه‌یه‌وه كه شوێنه‌كه‌یان گرتووه، سه‌یری نه‌كردووه. ڕاستییه‌كه‌یش شوێنه‌كه تا بڵێی پاك و خاوێن بوو، به‌ڵام به‌رته‌نگ و نه‌فه‌سبڕ بوو، ئینجا تۆ له شوقه‌یه‌كی ئیستانبوڵ بیت، بالكۆنێكت نه‌بێ به‌سه‌ر جوانییه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بڕوانێت، واز له بێتاقه‌تی و پیش خواردنه‌وه بێنه، هه‌رچی خه‌یاڵی نووسینیشت هه‌یه، وشكی ده‌كات. بۆیه به خۆشییه‌وه وه‌ڵامم دایه‌وه: سوپاس برا، من باشم، شوێنێكی خاوێنه، به‌ڵام (به پێكه‌نینه‌وه) گوتم، وه‌ك ئه‌وه‌یه له گرتووخانه‌ی ئیمیرالیدا بم، به‌ڵام ئیمیرالیی وشكانی!
ئه‌ویش دایه پێكه‌نین و گوتی چۆن؟ كه ڕه‌وشه‌كه‌م تێگه‌یاند، زۆر تووڕه بوو. پێم گوت ئاسایییه، ئه‌و شتانه ده‌بن، ئه‌وه‌ش به‌یه‌كه‌وه تێده‌په‌ڕێنین، تازه پاره‌ی كرێی مانگێكمان داوه، من ده‌توانم به‌رگه بگرم، به‌ر له‌وه‌ی مانگ كۆتای بێت، شوێنیكی تر ده‌دۆزینه‌وه.
*****
شه‌وێكی درێژ، ته‌نیایییه‌كی كوشنده!
هه‌میشه باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه كه ترس و گریان دوو خه‌سڵه‌تی سروشتیی مرۆڤن. به‌و مانایه‌ی مرۆڤ ئه‌گه‌ر نه‌ترسێ و نه‌گریێ، سروشتێكی ڕه‌سه‌نی مرۆیییانه‌ی خۆی له ده‌ست داوه. ترس و گریان دوو ئامرازی تری مانه‌وه و به‌رگرین، ترس وه‌ك خۆپارێزی و گریان وه‌ك خۆخاڵیكردنه‌وه و دڵنه‌وایی. ترس و به‌تایبه‌تیش گریان، پێوه‌ندی به ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراوی مرۆڤ (نێر و مێ) نییه. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه به بۆچوونی من، ئه‌و ئیدیۆمه كوردییه جۆرێكی تره له سووكایه‌تیكردن به مێیینه و كه‌مكردنه‌وه له بوون و به‌ها مرۆیییه‌كه‌ی، ئیدیۆمی ئه‌وه‌ی كاتێ پیاوێك ده‌گری و كۆمه‌ڵگه سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵین " شه‌رم ناكه‌ی ده‌گری، خۆ ژن نیت!”.
بۆ من هه‌موو شت نامۆ بوو، دار و دیواری ژووره‌كه، ده‌نگی ئه‌و ڕێبوارانه‌ی له كۆڵانه‌كه ده‌هاتنه گوێم، وڕێنه‌ی سه‌رخۆشه‌كانی شه‌قامه‌كه، تریقانه‌وه‌ی سه‌رمه‌ستی كچ و كوڕه‌كان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له یانه و باڕ و دیسكۆكان.
زۆر هه‌وڵم دا ئه‌و غایلانه له بیری خۆم به‌رمه‌وه، بیانووی خواردنم دۆزییه‌وه. چوومه دووكانی سه‌ری كۆڵانه‌كه كه پیاوێكی ڕیش ماشوبرنجی ڕووخۆش خاوه‌نی بوو، دوو سێ پیاوی تری هاوته‌مه‌نی ده‌وریان دابوو، دووانیان تاوڵه‌یان ده‌كرد، ئه‌وانی تریش به دیاریانه‌وه بوون. خاوه‌نی دووكانه‌كه ناوه ناوه به ده‌م كڕیاره‌كانییه‌وه هه‌ڵده‌ستا، گوێم لێ بوو به هه‌مووانی ده‌گوت (بویرون، دواتر زانیم ئه‌م وشه توركییه به مانای فه‌رموو دێ)، وایشی به من گوت. به‌بێ هیچ قسه‌كردنێك ئه‌و شتانه‌ی ویستم هه‌ڵمگرتن و بردمه لای، وه‌لێ موچڕكێك به له‌شمدا هات كه چه‌ند وشه و ڕسته‌یه‌كی كرمانجیم ژنه‌وتن. تومه‌ز ئه‌وانه كوردن و ڕه‌نگه ڕۆژگارێك گه‌رده‌لوولی قه‌ده‌رێك له نیشتمان هه‌ڵیكه‌ندبن و لێره‌و له‌و كووچانه‌ی غه‌ریبی فڕێی داون. هه‌ناسه‌یه‌ك، ئێوه بڵێن فێنكایی به سییه‌كانم و گه‌رمییه‌ك به دڵمدا هات. به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆم تێك بده‌م، به كرمانجی قسه‌م كرد، ئه‌ویش به خۆشحاڵییه‌وه به تۆنی من هات. پاره‌كه‌م دایێ و شته‌كانم هه‌ڵگرت و شۆڕم كرده‌وه بۆ گرتووخانه‌كه!
با بێینه‌وه سه‌ر گریانه‌كه، نایشارمه‌وه من ئه‌و یه‌كه‌م شه‌وه‌ی شوقه‌كه‌مم به گریانێكی قووڵ به‌سه‌ر برد، ته‌نیایییه‌كی كوشنده، مه‌راق و خۆخواردنه‌وه، خه‌ویان لێ زڕاندم. باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و شه‌وه دوو سه‌عات تێر به چاوه‌كانم خه‌وتبم. بیرم كرده‌وه پیاسه‌یه‌ك بكه‌م و به‌و ناوه‌دا بسووڕێمه‌وه، په‌شیمان بوومه‌وه. ده‌ستم دایه كتێبێك، چه‌ند دێڕێكم لێ خوێنده‌وه، ئێسته‌یش نازانم چی بوو، هیچ وشه و ڕسته‌یه‌كیم بۆ نه‌چووه‌وه سه‌ریه‌ك. خه‌یاڵم په‌رش و بڵاو، بیرم ئاڵۆز، مێشكم سه‌رقاڵ به هه‌زار پرسیار. خێوی وه‌سوه‌سه‌یه‌ك نیشتووه‌ته سه‌ر سنگم و خه‌ریكه تووشی هه‌ناسه‌بڕێكم ده‌كات. وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێشبڕكێی ڕاكردنی هه‌زار مه‌تری ته‌واو بووبم، دڵم ئاوا خێرا لێی ده‌دا، كوت كوت، به ئاسانی ده‌نگی ترپه‌كانی ده‌بیستم و هه‌ستم ده‌كرد له‌گه‌ڵ لێدانه‌كانیدا، خه‌ریكه له ده‌ففه‌ی سنگم دێته ده‌ر.
ده‌گریام، به‌ڵام بێده‌نگ، فرمێسك به‌سه‌ر گۆنا و ڕوومه‌تمدا چۆڕاوگه‌ی به‌ستبوو، دواتر تنۆك تنۆك به‌سه‌ر سمێڵ و ڕیشمدا ده‌كه‌وتنه كۆشم، بڕێكیشیان له درزی مووه‌كاندا فرسه‌تیان ده‌هێنا و ده‌ممیان سوێر ده‌كرد. جارێكیان نه‌بێت، هه‌رگیز وا به كوڵ نه‌گریاوم، ئه‌و جاره‌ی كه باوكم كۆچی دوایی كرد. ئه‌وجاریش به كوڵ، وه‌لێ دیسان بێده‌نگ گریام. گریان بۆ مردنه‌كه‌ی نا (ئاخر مردن یه‌قینه، چاره‌نووسێكه ناتوانین خۆمانی لێ ده‌رباز بكه‌ین)، به‌ڵكو بۆ چیرۆكی كوێره‌وه‌رییه‌كانی و غه‌ریبزه‌ده‌یییه‌كه‌ی، بۆ سه‌ربورده‌ی ناسۆرییه‌كانی و بێكه‌سییه‌كه‌ی كه زووتر بۆی گێڕابوومه‌وه. به‌هه‌رحاڵ، ئێسته‌ش نازانم ئه‌و شه‌وه‌م چۆن گه‌یانده به‌یانی!