نووری بێخاڵی
دوا دوو نموونه‌ی لۆكی سیاسه‌تی گه‌وجاندن كه كارگه‌ی سیاسه‌تبازیی زۆنی ئه‌ولا به‌رهه‌می هێناوه، لێدوانه‌كانی (د. ڕه‌ئووف عوسمان)ی گۆڕان و (فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد)ی یه‌كێتین، كه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ میدیاكانیان داوه.
واز له‌وه بێنن ئه‌گه‌ر پارتی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بكردایه، ئه‌وا پێش حزبه‌كان، میدیای پۆپۆلیستی و ڕووناكبیره موزه‌ییه‌فه‌كانی ئه‌وبه‌ر، چۆن لێیان له هه‌ڵا ده‌دا و ده‌یانكرد به شین و واوه‌یلایه‌ك بۆ ئه‌تككردنی دیموكراسی، شیعه بۆ كوشتنی (حوسێن)یان نه‌كردبێت. ئیتر هه‌ر مانشێتی ڕۆژنامه بوو ده‌تبینی نووسراوه: "پارتی دیموكراسیی ئه‌تك ده‌كات، پارتی دژی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵاته، پارتی سووره له‌سه‌ر درێژه‌پێدانی حوكمی تاكڕۆیی". یان هه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی به‌ناو بێلایه‌ن و هاوسه‌نگبوون، به به‌رنامه‌ی چه‌له‌حانێ و شه‌ڕه‌چه‌ق، نانی ئێواره و خه‌وی شه‌ویان لێ تاڵ ده‌كردین و وه‌ك شه‌ڕه سه‌گ، خه‌ڵكیان ده‌هێنا و ده‌یانخسته گیانی یه‌كتر. ئینجا منداڵبازاڕیی فه‌یسبووك و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌سه‌ری خۆیان!
ڕه‌ئووف عوسمانی پێشتر به‌رپرسی (گه‌لاوێژ) و خانه‌نشینی مفته‌خۆری په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێك له ڕابردووی هه‌ڵوێسته ڕادیكاڵ و به‌یاننامه و ڕاگه‌یه‌نراوه شۆڕشگێڕییه‌كانی ڕابردووی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بداته‌وه، كه چۆن به بۆنه و به‌بێ بۆنه، دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له واده‌ی خۆیدا ده‌كرده‌وه (ڕاگه‌یه‌نراوی جڤاتی نیشتمانی له 2017/8/12 كه له‌و كاته‌وه تا ئێسته ڕه‌ئووف سه‌رۆكی جڤاته‌كه‌یه!)، كه‌چی چونكه هه‌نووكه گڵۆڵه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یان هه‌م له ئاستی ناوخۆی ڕێكخستنه‌كانیدا و هه‌میش له ترسانیان له ڕكابه‌ره تازه‌كه‌یان (نه‌وه‌ی نوێ!) كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ته‌پڵی پێ لێدان، دوای ساڵێك له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی خۆیان، به پاساوی كۆمیدی، داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
كۆمێدیترین بڕوبیانوویشیان هی (ڕه‌ئووف)ـه كاتێ ده‌ڵێ: ”قه‌له‌قیی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره لایه‌نێك بیه‌وێت ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی (٥٠ + ١) بهێنێت، تا بۆ خۆی به زۆرینه حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنێت". هه‌ی ئافه‌رین گۆڕانخواز كه ئه‌و مافه له هێزێك بسێنیته‌وه له گه‌مه‌ی دیموكراسیدا زۆرینه به‌ده‌ست بێنێت، بۆ مه‌گه‌ر ئێوه شه‌ڕ له‌سه‌ر كه‌مینه‌یی ده‌كه‌ن؟
هه‌ڵوێستێكی تری كۆمیدی له پێوه‌ست به دواخستنی هه‌ڵبژاردن، لێدوانه‌كه‌ی (فه‌رید ئه‌سه‌رسه‌رد)ی قاڵبووی ناو ژیان و خه‌باتی نهێنی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه، كه له كۆبوونه‌كانی (لاهوور جه‌نگی)دا له‌سه‌ر كورسی خواره‌وه‌ی مه‌جلیس داده‌نیشێنرێت!
فه‌رید كه یه‌ك دوو جاری تریش له‌سه‌ر (ته‌رحه فه‌رید)ـه‌كانیم نووسیوه، هه‌ر كه‌س و له هه‌ر شوێنكاتێك ده‌م له‌سه‌ر دیموكراسیی بكاته‌وه، ئه‌و له‌و سه‌ره‌وه وه‌ك نه‌سیحه‌تكار دێته ناو بابه‌ته‌كه. ئه‌و زه‌لامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی بیر و هۆشیارییه كه سه‌رپه‌رشتی وه‌رگێڕان و چاپی كتێبه‌كانی (خومه‌ینی) كرد و ئه‌و ئاخونده‌ی لێ كردین به (پێشه‌وای مه‌زن!) و ئێسته‌یش بۆ سه‌رخستنی ئه‌جێندا ئێرانییه‌كه، به‌وه‌ی كه كوردستان هه‌ر به په‌رته‌وازه‌یی بمێنێته‌وه، سڵ له‌وه ناكاته‌وه به ته‌رحێك (كه ڕه‌نگه له‌ودیو بۆی ره‌وانه كرابێت!) بمانگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ئه‌زموونه تفت و تاڵه‌كانی دوو ئیداره‌یی.
سه‌یره، له كاتێكدا پارتی و یه‌كێتی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی مێشكی خۆیان و ئێمه و حزبه‌كانیشیان بردووه، به‌وه‌ی یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ و به پاكێجێكی كوردستانی و به‌یه‌كه‌وه بچنه به‌غدا، كه‌چی ئه‌سه‌سه‌رد كه له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و تا ئێسته‌یش، هه‌ر خه‌ریكی پینه و په‌ڕۆكردنی خیانه‌ته‌كه‌یه، هاتووه و به ته‌رحێكی ئێرانییانه و به پشتكردنه سیاسه‌تی (چه‌پكه گوڵه‌كه)ی ڕه‌وانشاد مام جه‌لال، ده‌یه‌وێ ماڵی كورد بكاته‌وه دوو كه‌لاوه و ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر پارتی پێداگره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا ده‌توانێ له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات".
ئه‌م بۆچوونه، یان ڕاستتر بڵێین: ئه‌م ته‌نزیر و تیۆریسێنییه‌ی فه‌رید، له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه نایه‌وێ كوردستان به پرۆسه‌یه‌كی دروستی دیموكراسی و گه‌شه‌كردندا بڕوات. پرۆسه‌یه‌ك له سایه‌یدا كورد برینه‌كانی ڕابردووی خۆی ساڕ‌ێژ بكات و ده‌رگه به‌سه‌ر ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ خۆی و نه‌وه‌كانی ئاینده‌دا بكاته‌وه. پرۆسه‌یه‌ك سێبه‌ر و تارمایییه‌كانی ڕابردووی خۆخۆری له كوردستان بڕه‌وێنێته‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له پێوه‌ندیی سیاسیی دروست بكاته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ، ڕه‌ئووف و ئه‌سه‌سه‌رد به‌و لاوه، ئه‌وه‌ی پێویسته مرۆڤی كورد له مانۆڕ و هه‌وڵه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان بیزانێت، ئه‌و ڕاستییه‌یه كه ئه‌جێندایه‌ك هه‌یه و ده‌مێكه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كوردستان له بۆشایی یاساییدا بژی، چونكه ئه‌و بۆشاییه یاساییه بوار ده‌داته ده‌ستێوه‌ردان و ئاژاوه‌گێڕی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكیش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گومان بخرێته سه‌ر ره‌وایی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. له ڕابردوودا هێزگه‌لێك كه‌میان نه‌كرد بۆ سووكایه‌تیكردن به هه‌رچی شكۆی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه. هه‌مان ئه‌م دنیابینییه‌ش ئێسته جارێكی تر و له فۆڕمێكی تر و به ده‌مامكێكی تره‌وه هاتووه، له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆمه‌ڵێك بیانووی پووچ و بێبنه‌ما و نالۆجیكی ده‌كاته پاساوی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان.
ئه‌وه‌ی ڕه‌ئووف و بزووتنه‌وه‌كه‌ی، ئه‌سه‌سه‌رد و گرووپێكی حزبه‌كه‌ی ده‌یكه‌ن، درێژكراوه‌ی هه‌مان سیناریۆكانی ڕابردووه، به‌ڵام له سای هه‌لومه‌رج و بارودۆخێكی تر و به بیانوو و پاساوی تری جیاواز، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له په‌لوپۆخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و له‌باربردنی سه‌روه‌ریی سیاسی و گومانخستنه سه‌ر ڕه‌وایه‌تیی حوكمڕانییه له كوردستاندا.
ئامانج له دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی چه‌ندان ساڵه تانه و ته‌شه‌ر له ئه‌زموونه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردن و قۆرخكاریی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن و وه‌ك كاڵایه‌كی هه‌رزان له میدیا پۆپۆلیستی و چالاكییه ئاژاوه‌گێڕییه‌كانیاندا به خه‌ڵك ده‌یفرۆشنه‌وه، هاوكات ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر زاری نووسه‌ر و ڕۆشنبیره پاشكۆكانیانه‌وه تیۆریزه‌ی ده‌كه‌ن، ته‌نیا یه‌ك شته، ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندایه‌كه كه نایه‌وێ كوردستان و حوكمڕانییه‌كه‌ی، تۆكمه، یه‌كگرتوو، یه‌ك گوتار بێت.
ئه‌و ئه‌جێندایه هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ ئه‌وه‌یه، دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وایه‌تی یاسایی و دیموكراسییان نه‌مێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی به ویستی خۆیان ئه‌م داش به‌ملادا و ئه‌و داش به‌ولادا ببه‌ن و بێنن. كاتێكیش سه‌ربازی به‌رفه‌رمانی وه‌ك ئه‌و بابایانه‌یش له‌ناو خۆماندا هه‌بن و ببن به ده‌سكه‌لای ئه‌و پڕۆژه دوژمنكارییه‌ی كه ئامانجی له‌باربردنی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسیی كوردستانه، ده‌بێ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان به سووربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا، خه‌ونه‌كه‌یان بكه‌نه بڵقی سه‌ر ئاو.