نووری بێخاڵی
له نێوان پاشقولگرتنی دووی ئۆكتۆبه‌ر و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری باشووری كوردستاندا، برینێكی تری قووڵیش هه‌یه، كه كه‌وته گیانی مرۆڤایه‌تیی ئازادی و یه‌كسانیخواز، ئه‌ویش نۆی ئۆكتۆبه‌ره. ساڵوه‌گه‌ڕی گوله‌بارانكردنی (ئه‌رنستۆ چێ گیڤارا). ئه‌و برینه بۆیه قووڵتره، چونكه له‌و ڕۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ، سه‌دان شۆڕشی ساخته، به ده‌مامكی ئازادیخوازیی ئه‌وه‌وه هاتن و دواتر (شۆڕشگێڕ!)كانیان سواری پشتی نه‌ته‌وه‌كانیان بوون و به‌سه‌ر سه‌ری گه‌له‌كانیانه‌وه بوون به كه‌ڵه‌گا.
له‌ناو كوردستانی خۆشمان‌دا زۆر به‌و كاسكێت و ئه‌ستێره سووره (گیڤارا)ییانه‌ی سه‌ریانه‌وه هاتن و بینیمان كه كه‌وتنه چ زۆنگاوێكه‌وه. ئه‌وه بۆیه (كامۆ) له ختوخۆڕایی نه‌یگوت: "هه‌موو شۆڕشێكی نوێ ده‌بێته هه‌ڵم و ئه‌وه‌ی له‌دوای خۆیدا جێی ده‌هێڵیت، زه‌لكاوێكه به‌ناوی بیرۆكراسیی". یان وه‌ك ئه‌وه‌ی (شاملۆ) له‌باره‌ی شۆڕشی ئیسلامییه‌وه گوتی: "ئه‌و ڕژێمانه یه‌كتر دووباره ده‌كه‌نه‌وه". ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌ش بێت مافی ئه‌وه‌مان پێ بدات بڵێین، دوای (گیڤارا)، ئیتر شۆڕش له مانا و به‌ها و سیحری خۆی به‌تاڵ بووه‌وه و ئه‌فسانه‌ی شۆڕشگێڕانیش كۆتایی هات!
به‌هه‌رحاڵ، ته‌نیا بۆ كه‌سێكی خوێنده‌وار و چاو‌دێر به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانه‌وه نا، ته‌نانه‌ت بۆ مرۆڤێكی ئاسایی كه (هڕ) له (بڕ)ی سیاسه‌ت و هاوكێشه و گه‌مه‌كانی ده‌رناكات، 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكه و هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێت. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه ئێمه نین كه به زۆر، یان له دژی گرووپێك، یاخۆ بۆ دڵی هێزێكی سیاسی، 16ی ئۆكتۆبه‌ر به خیانه‌ت ناو ده‌به‌ین. به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵكو ڕاستیی ڕووداوه‌كان خۆیان به‌ڵگه و ئه‌رگۆمێنته‌كان خۆیان، لێدوانی خه‌ڵكی كاره‌ساتباری كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی تر، گریان و هه‌ناسه‌ساردیی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان (ئه‌وانه‌ی له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان لێ درا)، لێدوان و ددانپێدانانی سه‌ركرده سیاسی و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له كوردستان (به هاوسه‌نگه‌ر و هاوبیره‌كانی گرووپه‌كه‌ی خیانه‌تیشه‌وه، ئه‌وانه‌ی هه‌رزوو گوتیان: هه‌ندێ كاڵفام و هه‌رزه‌كار ئه‌و خیانه‌ته‌یان كرد!)، ته‌نانه‌ت لێدوان و ددانپێدانانی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه به ڤیدیۆ، به ده‌نگ و ڕه‌نگ هه‌ن و ماون، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌ڵقه‌یه‌كی تری زنجیره‌ی مێژووی خیانه‌تكارییه له كوردستاندا.
پێوه‌ست به‌م بابه‌ته، ئه‌گه‌ر له دیدی جه‌ماوه‌ر (به تێگه‌یشتنی لۆبۆن) سه‌یری هاوكێشه‌كه بكه‌ین، ئه‌مه شتێكی تره. به‌و پێیه‌ی له ڕوانگه‌ی گۆستاف لۆبۆن كه له كتێبی (سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر)دا باسی ده‌كات "جه‌ماوه‌ر به سروشتی خۆی شێته….. ئه‌گه‌ر ئاینێك، یان پیاوێكی خۆشه‌ویست، ئه‌وا تا مردن شوێنی ده‌كه‌وێت…… ئه‌وه‌ی دوێنێ جه‌ماوه‌ر ده‌یپه‌رست، ئه‌مڕۆ ده‌یسووتێنێت”. دیاره به‌بێ حیكمه‌تیش نییه كه سه‌ركرده‌كان هه‌میشه به ده‌سته‌واژه‌ی (جه‌ماوه‌ر، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و شتی تری له‌م بابه‌تانه، نه‌ك به چه‌مكی هاووڵاتی!) گوتاره‌كانیان ده‌به‌شنه‌وه، بۆیه ناكرێ له چاوی جه‌ماوه‌ری ڕه‌شۆكه‌وه و به سۆزی ئه‌وانه‌وه، له ڕووداوه‌كان بڕوانین و بڕیاریان له‌باره‌وه بده‌ین. چونكه جه‌ماوه‌ر (ئینجا حزبییه‌كه‌ی) كوێرانه دوای هه‌راوهۆریا ده‌كه‌وێت، كوێرانه خۆی له بینینی گۆشه و دیمه‌نه ڕاسته‌قینه و جیاوازه‌كانی ڕووداوه‌كان نه‌بان ده‌كات. جه‌ماوه‌رێك كه جگه له سه‌ردوولكه‌ی حزب و سه‌ركرده‌كانی، گوێیه‌كانی هیچ ئاواز و ڕیتمێكی تر ناژنه‌ون.
وه‌كوتر، حزب و سه‌ركرده و سیاسییه ڕكابه‌ر و ناكۆكه‌كان كه‌یفی خۆیانه چۆن له‌م بابه‌ته و كێشه سیاسی و ململانێیه‌كانی تری نێوانیاندا ڕه‌د و به‌ده‌ل ده‌كه‌ن، یان چۆن به‌گوێره‌ی شوێنكات و به‌رژه‌وه‌ندی و گۆڕانی هاوكێشه‌كان گوتاره‌كانیان داده‌ڕێژنه‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانیان لنگه‌وقووچ ده‌كه‌نه‌وه، یاخۆ چۆن دوای هه‌موو شه‌ڕه‌قۆچێكی نێوانیان، دواجار بۆ دابه‌شكردنی غه‌نیمه‌ی ده‌سه‌ڵات، ده‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ك مێز و له‌ولاش مێگه‌له‌كانیان به‌ر ده‌بنه گیانی یه‌كتر.
ئه‌م شتانه هه‌موویان له دنیای سیاسه‌ت و سیاسه‌تبازیدا، به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی خاڵی له مۆڕاڵ، ئاسایی و چاوه‌ڕوان كراون، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وانه‌ی له كایه‌ی ڕۆشنبیری و میدیاییدا كار ده‌كه‌ن، شتێكی تره. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی خۆیان له‌م ڕاستییه مێژوویییه‌ی خیانه‌ته‌كه نه‌بان ده‌كه‌ن، ئه‌م خۆ له گێلیدانه‌یان شووره‌یی بێت، ئه‌وا بۆ ئه‌و پێڕه له به‌ناو نووسه‌ر و ڕووناكبیر و میدیاكاره‌ی به بیانووی پڕوپووچه‌وه ئه‌م خیانه‌ته پاساو ده‌ده‌نه‌وه، یان له ڕقی ئه‌م و بۆ دڵی ئه‌و خیانه‌ته‌كه پینه و په‌ڕۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وپه‌ڕی سووكی و ڕێسوایییه. ئاخر كه‌سانێك له‌سه‌ر 31ی ئاب زمانیان به مه‌تر درێژ بووبێت و هه‌موو ساڵێك له یادی ئه‌و ڕۆژه شووم و نه‌گریسه‌دا، قه‌وانه‌كه لێ بده‌نه‌وه، به‌ڵام به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت، له ئاست 16ی ئۆكتۆبه‌ردا بێده‌نگ بووبن، یان ڕووقایمانه پاساوی بده‌نه‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر سووكی و ڕێسوایی نه‌بێت، چییه؟
به كورتی و به كوردییه‌كی ڕه‌وان، كه‌سانێك به خۆیان بڵێن ڕۆشنبیر و چی و چیتر، به‌ڵام 16ی ئۆكتۆبه‌ریان به لاوه خیانه‌ت نه‌بێت (كه به‌هۆیه‌وه كوردی كه‌ركووك و به‌تایبه‌تی كوردی خورماتوو تاوانه‌كانی جه‌نگیان له دژ ئه‌نجام درا)، یان له‌به‌ر كینه‌ی سیاسی و ڕقی ئایدیۆلۆجی، پاساوی ئه‌و خیانه‌ته بده‌نه‌وه، ئه‌وا بێ سێ و دوو و به‌بێ دوودڵی، به‌بێ هیچ خاترخوایی و هه‌ڵاواردن و دڵڕاگرتنێك، ده‌بێ گومان له ویژدان و مۆڕاڵیان بكه‌ین. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ده‌بێ گومان له دۆخی ده‌روونی و لایه‌نی عه‌قڵیشیان بكه‌ین.