له باره‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ
خێزان و قوتابخانه وه‌ك دوو كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی
نووری بێخاڵی
دووه‌م
شیری دایك و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌فتاری منداڵ
لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئه‌و دایكه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگ شیری خۆی ده‌دات به منداڵه‌كه‌ی، كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر گه‌شه‌ی عه‌قڵی و جه‌سته‌یی منداڵه‌كه ده‌بێت، تا ئه‌و ئاسته‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌خوازراوی به‌سه‌ر ڕهفتارهكانیشیهوه ده‌بێ. ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و دایكه‌ی له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگ جا به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت (بچووكی ته‌مه‌نی دایك، نه‌خوێنده‌واری، هه‌ژاری، دڵه‌ڕاوكێ، خۆویستی....) جگه‌رگۆشه‌كه‌ی له شیری خۆی بێبه‌ش كردووه، به‌راورد به‌و دایكه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراو و پێویستدا شیری به مناڵه‌كه‌ی به‌خشیوه، منداڵه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر له ڕووی گه‌شه‌ی عه‌قڵی و جه‌سته‌یی دواكه‌وتووتر بووه، به‌ڵكو له باری هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاریشه‌وه به خراپ له كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، تا ئه‌وه‌ی ئه‌و بێبه‌شبوونه‌ی له شیری دایك بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵێك بێت شه‌ڕانی و هه‌میشه به‌سه‌رخۆدا داخراو.
*****
ناونانی منداڵ و ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی
یه‌كێك له‌و لایه‌نه گرنگانه‌ی كه له ئایندهی دووردا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی منداڵه‌وه ده‌بێت، جۆر و مانای ئه‌و ناوه‌یه كه لێی ده‌نرێ. له‌م ڕووه‌وه هه‌ر نه‌ته‌وه و له‌ناو هه‌ر كولتوورێك و ته‌نانه‌ت له‌ناو خێزانی یه‌ك نه‌ته‌وه و كولتووریشدا، جۆرێك تێگه‌یشتن و سه‌رده‌ركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌یه. شتی هه‌ره باو له‌ناو خێزانی ڕۆژهه‌ڵاتی و به تایبه‌تیش كورده‌واریدا، ناونانی منداڵه به ناوی باوك و دایك و باپیره و داپیره‌ی كۆچكردووی دایباب، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێزلێنانێك و زیندووڕاگرتنی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه له یاده‌وه‌ریی نه‌وه‌كاندا.
خێزان هه‌یه تیایدا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ڕۆڵ له ناونانی منداڵه‌كه‌یاندا ده‌بینێ، وه‌ك چۆن هه‌ندێ خێزان له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ئاین و هونه‌ر و ڕۆشنبیری و هتد. له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا لێكۆڵینه‌وه ده‌روونناسییه‌كان دووپات له‌سه‌ر به‌ها و سه‌نگ و قوڕسایی مانا و ناوه‌ڕۆكی ناو ده‌كه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی له ئاینده‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر سروشتی كه‌سایه‌تیی منداڵه‌كه‌وه ده‌بێت، تا ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه زۆرجار ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه نه‌خوازراو بێت و په‌رچه‌كرداری نه‌رێنیشی لای منداڵ لێ بكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه منداڵه‌كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رپشك و ئازاد نه‌بووه.
ئایا تا ئێسته چه‌ند دایباب ئه‌و پرسیاره‌یان له خۆیان كردووه كه له‌سه‌ر چ بنه‌ما و پێوه‌رێك ناو له منداڵه‌كانیان ده‌نێن؟ ئاخۆ ویست و ئاره‌زووی ئه‌وان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه له منداڵ زه‌وت بكه‌ن، كه سبه‌ی ڕۆژ كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر منداڵه‌كه به‌رانبه‌ریان لێ بكه‌وێته‌وه؟ ئایا ڕێزگرتنی دایباب له دایباب و برا و خوشكه‌كانیان به‌وه ده‌درێته‌وه منداڵه‌كانیان به‌ناوی ئه‌وانه‌وه بكه‌ن، له كاتێكدا تا له ژیاندا بوونه وه‌ك پێویست ڕه‌نگه ڕێزیان نه‌گرتبن و هاوكاریان نه‌كردبن؟ ئایا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنی كه‌سێكی ئاینداری و خه‌ڵك ستایشت بكات، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ناوێكی ئاینی له منداڵه‌كه‌ت بنێی؟ ئایا ئاین ڕێگره له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت به‌ناوێكی خۆماڵی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆت ناو بنێیت؟ ئایا كاتێك ناوێكی ناسكی پڕ سۆز و جوانیی هونه‌ری كه سه‌رچاوه له ژینگه و كولتوور و زمان و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌كه‌ت ده‌گرێ له منداڵه‌كه‌ت ده‌نێی، مانای ئه‌وه‌یه ڕێزت له باوباپیرانت نه‌گرتووه و سه‌رپێچی فه‌رمانێكی خواییت كردووه و بێ ئاین بوویت؟ ئایا ئه‌وه ناوه مرۆڤ دروست ده‌كات، یان مرۆڤه ناو دروست ده‌كات و به‌ها و سه‌نگ و قورسایی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه؟
به‌مانایه‌كی تر، ئایا په‌روه‌رده چ ڕۆڵێك ده‌بینێ له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت ببێت به خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی ڕه‌وشتبه‌رز و هوشیار و پابه‌ند به ئاین و نه‌ته‌وه و نیشتمان؟ كاتێك ناوێكی شه‌ڕانی، یان نامۆ، یان غه‌یره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له منداڵه‌كه‌ت ده‌نێی، گوناهی ئه‌و منداڵه چییه سبه‌ی ڕۆژ له‌ناو هاوڕێكانی شه‌رم له ناوی خۆی بكاته‌وه؟
ئه‌مانه و زۆری تریش ئه‌و پرسیارانه‌ن كه پێویسته دایباب به‌ر له ناونانی منداڵه‌كانیان له خۆیانی بكه‌ن. دواجار له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه، ناوێك هه‌ڵبژێریت مانایه‌كی به‌هادار و ناوه‌ڕۆكێكی سه‌نگینی هه‌بێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جوانی ژیان و ژینگه و كولتوور و ژیاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیت بێت.
*****
منداڵ و پژانی زمان
گه‌شه‌كردنی مرۆڤ پرۆسه‌یه‌كی گشتگیره و قۆناغ دوای قۆناغ باڵا ده‌كات، هه‌ر له گه‌شه‌كردنی مێشكه‌وه بگره تا گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و پژانی زمان و گه‌شه‌ی سۆز و فیكر و به كۆمه‌ڵایه‌تیبوون. به قسه‌ی شاره‌زایانی بواری ده‌روونناسی، مێشك به سروشتی خۆی له قۆناغی به‌رله له‌دایكبوون ده‌ست به گه‌شه‌كردن ده‌كات و له ته‌مه‌نی سێ ساڵان ئه‌و گه‌شه‌كردنه به هۆی پته‌وبوونی خانه‌كانی، خێراتر ده‌بێت، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی تری پرۆسه‌كه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ستن به ژینگه‌ی دوای له دایكبوون و ئه‌و زهوینهسازییانهی بۆی ده‌ڕه‌خسێن، تا خێراتر و باشتر گه‌شه بكات. واته له‌و قۆناغه به‌دواوه به‌رپرسیارێتیی یه‌كه‌می دروست ڕێچكهگرتنی ئه‌و پرۆسه‌یه، هه‌ر له گه‌شه‌كردنی زمانه‌وه بگره تا ده‌گاته لایه‌نه‌كانی تری گه‌شه‌كردن، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خێزان و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
بۆ نموونه، گه‌شه‌ی زمان و قسه‌كردن له‌لای منداڵ له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای دوای له‌دایكبوونی ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له ڕێی بیستنی قسه و گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامانی خێزان، ئه‌گه‌رچی منداڵ پیت و وشه و چۆنیه‌تیی ده‌ربڕینیان نازانێ و ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌یش كه زمانی گۆ ده‌كات، زۆرجار ده‌ربڕینی هه‌ندێ پیتی له‌لا قورس ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و قۆناغه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ دروست پژانی زمانی منداڵ. له‌به‌رئه‌وه ئه‌ركی خێزانه به زمانێكی پاراو و بێ گرێ و گۆڵ، گوێچكه‌ی منداڵ له‌سه‌ر ڕیتمی وشه و ده‌ربڕین و زمانی له‌سه‌ر گۆكردنی دروستی ئه‌م وشانه ڕابێنێ.
منداڵ چی ده‌بیستێ، ئه‌وی له یاده‌وه‌ریدا جێگیر ده‌بێت و دواتر هه‌مان شت و به هه‌مان ڕیتم و ده‌ربڕین دووباره ده‌كاته‌وه. كه‌واته له بری ئه‌وه‌ی منداڵ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه ده‌ربڕینێكی نامۆ كه له‌ناو خێزانه‌كانماندا باون، ڕا بێنین، یان به هه‌ڵه هه‌ندێ پیت كه به هه‌ڵه له‌سه‌ر ده‌ربڕینیان ڕاهاتووین له مامه‌ڵه و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانماندا دووباره بكه‌ینه‌وه، باشتره ناوی كه‌س و شته‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك خۆیان و پیته‌كانی به دروستی بۆ ده‌ربڕین، بۆ ئه‌وه‌ی زمانی به دروستی بپژێ و گۆ بكات.
هه‌ر بۆ نموونه، كێشه‌یه‌كی گه‌وره له ناو خێزانی كوردیدا ده‌ربڕینی پیته‌كانی (ع) و (ح)ـه كه تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، به زۆر له‌وانه‌یشه‌وه كه خوێنده‌وار و هه‌ڵگری بڕوانامه و ته‌نانه‌ت ڕۆشنبیریشن!