ده‌بێت به ڕۆحی شۆڕشه‌وه چاكسازی بكرێت
PM:06:34:12/03/2019
عه‌زیزی ڕه‌سوڵ هه‌ورامانی
ساڵی 1961 به‌ڕێبه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی شۆڕش له باشووری كوردستان هه‌ڵده‌گیرسێت و پێشمه‌رگه به پشتیوانی گه‌لی كورد ئه‌وكات قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووی ڕژێمی عێراق ده‌بنه‌وه تا ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق داوای دانوستان له سه‌ركردایه‌تی شۆڕش بكات، هه‌میشه وابووه سه‌ركردایه‌تیی كورد گفتوگۆی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، دواجار دانوستانی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی كورد و حكوومه‌تی عێراق ڕێكه‌وتننامه‌ی 11ـی ئازاری لێكهوتهوه و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ژیان و هیوا گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان.
له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له هاووڵاتییانی كوردستان كه گفتوگۆ ده‌كه‌یت و بیره‌وه‌ری حكومڕانی چوار ساڵی ڕێكه‌وتنامه‌ی 11ـی ئازار باس ده‌كات باس كه بۆ یه‌كه‌م جار گه‌لی كورد وه‌ك هاووڵاتی عێراقی و كوردستانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرا، سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ئه‌و كه‌سانه‌ی ناردبووی بۆ ناو داوده‌زگای ده‌وڵه‌ت كار به‌ده‌ست و كه‌سانی دڵسۆزبوون.
كورد و حكومڕانی باشووری كوردستان
له دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كورد كه ئێسته 28 ساڵ تێبه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ئازادی و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی خۆماڵی، ئه‌و حكومڕانییهی هه‌زاران كوڕی جوامێری كورد له‌پێناویدا خوێنیان ڕژاوه و به‌رده‌وامیش به خوێن پارێزگاری له قه‌واره‌ی كوردستانی باشوور كراوه و پارێزراوه له پلانی ناوخۆی و ده‌ره‌كییه‌كان.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێم بوون به ده‌سه‌ڵات و له ناوه‌ندی بڕیاردا بوونیان هه‌بووه، وه‌ك پێویست به دڵسۆزی كاره‌كانیان ڕانه‌په‌ڕاندووه، تا ئاستی ئه‌وه‌ی هاووڵاتی و میدیا به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌نده‌ڵی و نادادی له حكومڕانی باشووری كوردستاندا هه‌یه و پێویستی به چاكسازی و پاكسازی هه‌یه، له‌و كه‌سانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
هیوا له‌سه‌ر كابینه‌ی نۆ
لایه‌نه سیاسییه‌كان ئێسته له گفتوگۆ و دانوستاندان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه پارتی وه‌ك حزبی یه‌كه‌م سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، مه‌سرور بارزانی كاندیدی حزبه‌كه‌یه‌تی و چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ون چاكسازی ڕیشه‌ی ده‌ست پێ بكات.
بۆ هیوا دروست بووه مه‌سرور بارزانی چاكسازی بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كاره‌كانی تۆكمه و وردن و بواره‌كه‌ی شانازیی گه‌وره‌ی كوردستان بووه له رابردوودا، بۆیه هیوای له‌سه‌ری هه‌ڵچنراوه كه چاكسازیی ته‌واو ده‌ست پێ بكات و گه‌نده‌ڵكاران دوور بخاته‌وه له ته‌واوی داوده‌زگاكانی حكوومه‌ته‌كه‌ی، به‌وه‌یش ڕۆحی شۆڕشگێڕی به‌ڵام به مانا سهردهمییهكهی له دڵسۆزی و خزمه‌تی خه‌ڵكدا، بۆ ده‌زگاكانی وڵات بگه‌ڕێنێته‌وه.
ناكرێت چیتر گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌ی پێ بدرێت، هاوكات نابێت پاره به‌هه‌ده‌ر بڕوات له‌ژێر ناوی جۆره‌جۆر، به‌ڵكو گرنگه سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان هاوكاریی ته‌واوی هه‌بێت و له یه‌كه‌م كاری‌دا پڕۆژه‌ی چاكسازی له په‌رله‌مانه‌وه تێبپه‌ڕێنێت، به‌وه‌یش هه‌نگاوی گه‌وره ده‌چینه پێشه‌وه و ته‌واوی بندیوار و مووچه‌خۆری وه‌همی نه‌مێنێ و باری قورسی سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم سووك بكرێ.
چاكسازی له مووچه‌ی پله باڵا
مووچه به‌رپرسانی باڵای وڵات له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران جیاوازێكی ئه‌وه‌نده زۆری هه‌یه كه هیچ به‌راوردێك له نێوانیاندا ناكرێت، بۆ مسۆگه‌ركردنی كه‌مێك دادپه‌روه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵا و ئیمتیازاته‌كانیان هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت، هاوكات هه‌ر له رێگه‌ی یاسای چاكسازییه‌وه خانه‌نشینی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر حه‌قه یاساییه‌كه‌ی خۆی و تایبه‌تمه‌ندی به په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و راوێژكاری خوار ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ نه‌درێت. خۆ ئه‌گه‌ر وابكرێت هه‌ر له 63 ساڵی خانه‌نشین بن زۆر گرنگه و پرۆسهیهكیشه وا ده‌كات له داهاتوو ته‌نیا خه‌ڵكی كامڵ هه‌وڵی گه‌یشتن به په‌رله‌مان بدات.