پێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح دوای كۆنگره
AM:09:02:28/02/2020
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆتا ڕۆژه‌كانی مانگی 12ی 2019دا كۆنگره‌ی چواری له سلێمانی به‌ست، به‌ڵام كۆنگره بووه وێستگه‌ی هه‌ره‌سهێنانی یه‌كجاره‌كی پێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتی، به‌وه‌ی به ته‌زكییه كرایه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه و پاشان له ڕۆژانی دواتری كۆنگره و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌ربه باڵه‌كه‌ی شكستیان هێنا.
به‌رهه‌م ساڵح له ڕۆژی 19/9/2018 له ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ باڵی بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال، هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌و حزبه‌ی ته‌نیا پێنچ مانگ بوو دروستی كردبوو، به‌جێ هێشت و بۆ پۆست گه‌ڕایه‌وه وه‌ك یه‌كێتییه‌كان ده‌ڵێن "ماڵه گه‌وره‌كه"، ڕێككه‌وتنه‌كه وابووه به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی بكرێته سه‌رۆك كۆماری عێراق و پاشان سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له كۆنگره‌ی چوار.
پۆستی سه‌رۆك كۆمار
ماڵی مام جه‌لال له بنه‌ڕه‌تدا پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقیان لاگرنگ نه‌بوو، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پۆستێكی ته‌شریفاتی بێ ده‌سه‌ڵاته، له ڕابردوویشدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانیی باوك له‌و پۆسته بووه بۆ دوو خول، یه‌كێتی شێوابوو به‌سه‌ریه‌كدا تا ئاستی ئه‌وه‌ی دوو جار جیابوونه‌وه تێیدا روو بدات.
ده‌توانین بڵێین به‌رهه‌م ساڵح هه‌نگاوی یه‌كه‌می بۆ چووه سه‌ر و پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقی وه‌رگرت، به‌ڵام له هه‌نگاوی دووه‌مدا تێكیان شكاند، یه‌كه‌م له كۆنگره‌دا به‌ته‌زكییه كرایه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و متمانه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا، دووه‌م ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كاندید كردبوو شكستیان پێ هێنان، سێیه‌میش به ڕاگه‌یاندنی هاوسه‌رۆكی ته‌نیا بۆ دوو كه‌سی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، خه‌ونی سكرتێری گشتی به‌رهه‌م ساڵح به‌كۆتا هات.
ئێسته جگه له‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق ته‌شریفاتییه، به‌هۆی ئه‌و گێژاوه‌ی به‌رۆكی شه‌قامی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و حكوومه‌ت ئیفلیج بووه و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی وڵات ناتوانێ كاره‌كانی خۆی بكات، پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش له مه‌ترسیدایه به‌وه‌ی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح باش نییه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه به‌رهه‌م ساڵح چوار ساڵی ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ته‌واو نه‌كات و له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت.
كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی كۆتایی به پێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح هێنا
به‌رهه‌م ساڵح له ئێسته‌ی یه‌كێتیدا هیچ پێگه‌یه‌كی نییه، چونكه ئه‌و باڵه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بڕواته ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌یبوو، به گه‌ڕانه‌وه‌ی جگه له‌وه‌ی زۆر لاواز بوون، ئه‌وه له كۆنگره‌ی چواردا به ته‌واوه‌تی كۆتایان پێ هێنرا. ئێسته ده‌توانین بڵێین بێ ده‌سه‌ڵات و بێ پێگه‌ترین سه‌ركرده له‌ناو یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵحه.
له ڕۆژانی كۆنگره و ئاشكرابوونی ناوی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ كاندیدێكی باڵی به‌رهه‌م ساڵح، گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی كۆنگره و گوتی، ئه‌وانه‌ی له‌ناو هاوپه‌یمانی بووین و به باڵی به‌رهه‌م ساڵح له قه‌ڵه‌م ده‌درێین، هه‌موومان لێمان درا و له كۆنگره‌دا نه‌یانهێشت ده‌ربچین.
ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌رهه‌م ساڵح گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی و وازی له هاوپه‌یمانی هێنا، له ڕۆژنامه‌ی "وشه" له گوتارێكدا گوتمان به‌رهه‌م ساڵح دوا بزماری له خۆی چه‌قاند، هه‌ر ئه‌وكات سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ڕای گه‌یاند، به‌رهه‌م ساڵح ئاینده‌ی له‌ناو یه‌كێتی ڕۆشن نابێت، پاش چوار ساڵی سه‌رۆك كۆماری، كۆتایی ته‌مه‌نی سیاسیی ده‌بێت.
كه‌سانی نزیك له به‌رهه‌م ساڵح و چاودێرانی ڕه‌وشی ناوخۆی یه‌كێتی، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه لێدان به‌و شێوه‌یه له پێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، تۆڵه‌كردنه‌وه بوو به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆچی دوای مام جه‌لال، به‌رهه‌م ساڵح حزبێكی دروست كرد و خۆی له یه‌كێتی جیا كرده‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جگه له پلانێك بۆ لێدان له پێگه‌ی سیاسی، هیچیتر نه‌بوو.
به‌رهه‌م ساڵح و سكرتێری گشتی یه‌كێتی
به‌رهه‌م ساڵح چاوی له‌وه‌بوو له ناكۆكی ناو باڵه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له‌لایه‌ن ماڵی مام جه‌لال پێی درابوو، ببێته كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی، به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ شكستی باڵه‌كه‌ی له كۆنگره و هێنانی ده‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆنگره له‌لایه‌ن پافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی، زه‌نگی زڕانی خه‌ونی پۆستی سكرتێری یه‌كێتی بۆ به‌رهه‌م ساڵح لێ درا، ئه‌وه‌بوو ڕۆژی 18/2/2020 له ڕێی سیستمی هاوسه‌رۆكی، هه‌ردوو ئامۆزا بوونه هاوسه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتی ته‌ناهی و ئابووری و دیپلۆماسیی حزبه‌كه‌یان خسته چنگی خۆیان.
ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م به‌رهه‌م ساڵح پاش كۆنگره و ته‌مه‌نی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار گرفته، ئه‌وه‌یه ئیتر هاووڵاتییان جارێكی تر له گرووپ و حزبی نوێ به‌دوای به‌رهه‌م ساڵح ناكه‌ونه‌وه، چونكه به‌رهه‌م ساڵح له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی حزبه‌كه‌ی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و دروشم و به‌ڵێنانه‌ی به هاودیدانی له هاوپه‌یمانی و جه‌ماوه‌ر دا، ڕاستگۆ نه‌بوو و له‌به‌ر خاتری پۆست و پله و پاره گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی.