مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كاتی وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران، له گوتارێكدا گوتی، هاووڵاتی سه‌نته‌ری كاركردنمان ده‌بێت و چاكسازی ڕیشه‌یی ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ هاووڵاتییانی كوردستان، یاسا ده‌بێت سه‌روه‌ر بێت و كه‌س له سه‌رووی یاساوه نه‌بێت.
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی، داهاتی ناوخۆی له 140 ملیۆن دۆلاره‌وه گه‌یانده 250 ملیۆن دۆلار و به‌رده‌وام بوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و ڕاگرتنی به‌هه‌ده‌ردانی داهاتێكی زۆر وه‌ك نه‌سریه و گه‌شتی به‌رپرسان.
مه‌سروور بارزانی هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پڕۆژه‌یاسایه‌كی بۆ چاكسازی ئاماده كرد، ئه‌و ماده و بڕگانه‌ی تێدابوو كه هاووڵاتییانی ئاسایی ئه‌م گه‌له ده‌یانویست و ناردییه په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان و بوو به یاسا، ئێسته كاتی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌یه و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان له كۆتادان و مانگی ته‌مووزی داهاتوو جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵكار و پیسخۆرهكانی ترساندووه و خه‌ڵكی پاكیشیان به‌گه‌ڵ خۆیان خستووه و وێنه جوانه‌كه‌ی چاكسازی ده‌شێوێنن.
چاكسازییه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاووڵاتی و مووچه‌خۆر ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام بۆ گه‌نده‌ڵكار و مووچه‌خۆری بندیوار كاره‌ساتباره، ئه‌و پاره زۆره‌ی به موفتی ساڵانێكه ده‌چووه گیرفانیان و مافی خۆیان نه‌بوو، نامێنێ، ئه‌و هێزه سه‌ربازییه وه‌همییانه‌ی دروست كراون و ناو هه‌یه و كه‌سه‌كه نییه و پاره‌كه‌ی ده‌خورێت، نامێنێ. بێگومان ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی زۆر كه‌س و گرووپ ده‌دات و سه‌ركرده‌ی به‌هێزی ده‌وێت كوردستان له ده‌ست ئه‌و پاشاگه‌ردانییه رزگار بكات.
مه‌سروور بارزانی فه‌رمانی به وه‌زیری دارایی كردووه ئه‌و بازرگانانه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر قه‌رزاری حكوومه‌تن، لێیان وه‌ربگرێته‌وه و له هیچ بازرگانێكی چاوچنۆك نه‌بوورن خۆی له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان بدزێته‌وه، بۆیه بازرگانێكی وه‌ك شاسوار عه‌بدولواحید به هه‌موو هێزی له ڕاگه‌یاندنه‌كانیه‌وه دژایه‌تی یاسای چاكسازی و حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.
به‌پێی فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی، ده‌بێت ته‌واوی كۆمپانیاكان باچ بده‌ن و نابێت هیچ كۆمپانیا و بازرگانێك خۆیان له باج بدزنه‌وه به‌و كۆمپانیانهیشی سه‌ر به حزب و گرووپه‌كانن، داهاتی ناوخۆ به ملكه‌چكردنی ئه‌مانه به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بڕیارانه كه ئێوه‌ش ده‌یزانن و به شه‌فافی له میدیا بڵاو ده‌بنه‌وه له كاتی خۆیدا، كاتی پێویسته و وه‌ك كلیك نییه به‌یه‌ك چركه بكرێت، بۆیه ره‌نگه ماوه‌یه‌كی تر به‌ری ئه‌م ره‌نجه ببینین كه باجه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داویه‌تی و له‌لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندخواز و مووچه‌خۆری بندیواره‌وه كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام ئه‌و باكی نییه، چونكه كوردستانی هه‌ڵبژاردووه كه بنه‌مایه‌كی پته‌وی حوكمڕانی بۆ جێگیر بكات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له چاكسازی زیانمه‌ندن كه‌سانی ده‌ستڕۆشتوو و سه‌رمایه‌دارن، ئه‌وانه‌یش وه‌ك ده‌بینین هه‌موو هێزیان به‌كار دێنن بۆ زیانگه‌یاندن به ڕێڕه‌وی حكوومه‌ت له چاكسازی و ده‌یانه‌وێ سواری شه‌پۆلی داوای ڕه‌وای هاووڵاتییان ببن و له‌و ڕێیه‌وه حكوومه‌ت سارد بكه‌نه‌وه له جێبه‌جێكردنی یاساكه. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه منێكی هه‌ژار كه به ماندوویه‌تی خۆم به چه‌ند سه‌د هه‌زارێك ده‌ژیم، بۆچی بچمه به‌ره‌ی گهندهڵێكهوه كه ساڵانێكه مووچه‌ی به‌رز بێ ده‌وام و خانه‌نشینی ناشایسته ده‌خوات؟ ئه‌م پرسیاره هه‌موو كوردێكی پاك ده‌بێت له خۆی بكات.
ده‌ستبردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی ته‌واوی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی به‌ناوی جۆراوجۆر و پله‌ی جۆراوجۆر به ناحه‌ق و به‌رتیل و كاسه‌لێسی به‌رپرسانی نابه‌رپرس و حزب بوونه‌ته بارگرانی به‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بێگومان قورسه، به‌ڵام كه وڵاتت خۆش‌ویست، هیچ كۆسپێك ناتگه‌ڕێنێته‌وه و له مێژووشدا سه‌ركرده‌كانی چاكسازیی سه‌ره‌تا زۆر دژایه‌تی كراون و دواتر بوون به پاڵه‌وان.
سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی گوشار نه‌كه‌وێته سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بڕیاری داوه مووچه‌ی پله‌باڵاكان له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی، په‌رله‌مانتار، ڕاوێژكار، وه‌زیر، بریكاری وه‌زیر، حاكم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، پارێزگار، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، قایمقام و ئه‌وانه‌ی به‌و پلانه خانه‌نشینن، 50% كه‌م بكاته‌وه، هاوكات گرنگه و خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێیه له‌گه‌ڵیدا و به بوێری دوو مووچه و سێ مووچه‌كان بكرێنه‌وه خاوه‌نی یه‌ك مووچه و جێی خۆشحاڵیشه كه له سایه‌ی چاكسازی خانه‌نشینییه شه‌ش ملیۆنهكان، دێنه‌وه بۆ ملیۆن و نیو تا دوو و نیو.
بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌م نزیكایه‌تییه له نێوان به‌رزترین مووچه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر، پێویسته گه‌ل پشتیوانی سه‌رۆك وه‌زیران بن و ڕێ نه‌ده‌ن كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخواز بۆ مه‌رامی خۆیان چاكسازی به‌لاڕێدا ببه‌ن، چونكه ده‌ستبردن بۆ مووچه‌ی ئه‌و پله‌باڵایانه زۆر بوێرییه كه پێیان وابوو ده‌بێت وڵاته‌كه له خزمه‌تی ئه‌واندا بێت، نه‌ك ئه‌وان خزمه‌تكار بن، بۆیه زۆرینه‌یان دوای خانه‌نشینی ئاماده نین هیچ رۆڵێك ببینن و له په‌نایه‌ك داده‌نیشن مووچه مفتهكه ده‌خۆن، یان چوونه‌ته ئه‌وروپا و له‌سه‌ر هیلاكی ئه‌م گه‌له پاڵیان داوه‌ته‌وه.
به‌ڵام سه‌یرترین دیمه‌نی ئه‌م ماوه‌یه كه دۆخی دارایی خراپه و چاكسازی ده‌بێت زۆر په‌له‌ی تێدا بكرێت، ئه‌و حزبانه‌ی سه‌ر و بنی زمانیان چاكسازی بوو، دژینی و مه‌رجیان ئه‌وه‌یه چاكسازی بوه‌ستێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی مشهخۆرهكانیان زیز نه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ست بۆ هه‌موو سیناریۆیه‌ك ده‌به‌ن، بۆیه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم به ڕوونی به خه‌ڵكی گوت "ئه‌وانه‌ی پێشتر بانگه‌شه‌ی چاكسازییان ده‌كرد، ئێسته ڕێگری سه‌ره‌كین له‌و پرۆسه‌یه، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران ڕژده له‌سه‌ری".