كورد له 100 ساڵی ڕابردوودا هه‌میشه دوژمنی هه‌بووه و نه‌یتوانیوه به ئاشتی ژیانی خۆی به‌ڕێ بكات و به‌رده‌وام بۆ ژیان جه‌نگاوه، چونكه به‌رده‌وام وه‌ك مرۆڤی پله یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ره‌وه كه به‌هۆی دابه‌شكردنی خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه به‌سه‌ر تورك و عه‌ره‌ب و فارس.
هه‌میشه ئه‌و قسه‌یه دووباره ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر دوژمن هه‌بوو، ئاشتی بوونی نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شۆڕشه‌كانی كورد، هه‌میشه هه‌وڵیان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وه و ئاینانه‌ی به زۆره‌ملێ كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كردووه، له ڕێی زمانی دیالۆگ كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن دوژمن به چه‌ك وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، تاكه شتێك له كورد قبووڵ كرابێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه داوای ژیانی سه‌ربه‌ستی نه‌كات و رازی بێت به‌ژێرده‌سته‌یی.
له پاش ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كورد له ساڵی 1991 و دروستبوونی قه‌واره‌ی كوردی بۆ یه‌كه‌م جار له باشووری كوردستان، به‌رده‌وام تورك و عه‌ره‌ب و فارس، دوو ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تێكی فارس و ده‌وڵه‌تێكی تورك، هه‌موو پلانێكی دوژمنكارانه‌یان داناوه بۆ له‌باربردنی هه‌رێمه تاقانه‌كه‌ی كورد.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه چه‌ندان جۆر گوشار بۆ لاوازكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرنه‌به‌ر له هێرشی سه‌ربازی و ئابڵۆقه‌ی ئابووری و لێدان له پێگه‌ی دیپلۆماسی كورد له‌سه‌ر ئاستی دنیای ده‌ره‌وه.
زۆرجار ده‌وڵه‌ته دوژمنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری بشێوێنن، هێزه ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كانیان به‌بیانوو هێناوه‌ته‌وه و هێرشی ناڕه‌وایان كردووه‌ته سه‌ر ئاسمان و زه‌ویمان، بۆیه ده‌بوو ئه‌و لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه كوردییانه زۆر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه‌یان بكردایه و هیچ بیانوویه‌كی وایان نه‌دایه به‌ده‌سته‌وه بۆ ده‌ستدرێژیكردنی دوژمن بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
ده‌وڵه‌تی توركیا له مێژوودا هه‌ر داگیركارێكی كردبێت، ئه‌وه زۆر به ئه‌سته‌م و ده‌یان ساڵی پێچووه تا هێزه‌كانی كشاندووه‌ته‌وه، ده‌یان ساڵه ژێرخانی ئابووری و مرۆیی كوردستان بۆمباران ده‌كات و هاووڵاتیی سڤیل شه‌هید ده‌كات و گوند و پرد و ڕه‌ز و به‌رهه‌می كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵی هاوڵاتییان وێران ده‌كات و ده‌كوژێت.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئێران كۆ بوونه‌وه له پایته‌ختی توركیا، پاش یه‌ك ڕۆژ بۆردمانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد، توركیا ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌ی ده‌ست پێ كردووه به‌ناوی لێدان له په‌كه‌كه و ئێرانیش به‌رده‌وام هێز كۆده‌كاته‌وه له‌سه‌ر سنوور.
هه‌موو بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه هه‌رێمی كوردستان تا دوژمن هه‌بێت، ئاشتی به‌رده‌وام له مه‌ترسیدایه، زۆرجار تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری دوژمنه‌كان له ڕێی كه‌سانی به‌كرێگیراوی ناوخۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هه‌میشه عێراق به حیساب ئێمه به‌شێكین له‌و ده‌وڵه‌ته، كاتێك ده‌زانێ ته‌نگژه ڕووی له كوردستان كردبێت، ده‌ست بۆ بڕینی قووتی هاووڵاتییه‌كانی ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێیه‌وه پشێوی له هه‌رێمه‌كه‌مان بخوڵقێنێت.
له ڕێككه‌وتنی هێزه‌كانی ڕۆژئاوا، بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه ژیانێكی نوێی سیاسی و ئیداری بنیات بنێن و یه‌كگرتوویی كوردی رۆژئاوا دروست بكه‌ن، ده‌بینین ده‌وڵه‌ته‌كان به‌هه‌موو هێزیان دژیان ڕاوه‌ستاون و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بارزانی پێشڕه‌وایه‌تی ئه‌و یه‌كگرتووییه ده‌كات و به مه‌ترسیی ده‌زانن بۆ قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانیان، ئیتر بۆ تێنه‌گه‌ین ئه‌م نه‌ته‌وه زاڵانه‌ی دراوسێ چه‌ند به قووڵی دوژمنایه‌تیمان ده‌كه‌ن؟.
له دۆخی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه بوون و هه‌ن كه له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی هه‌نگاوی گه‌وره بنێن بۆ شه‌فافیی و ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازیی، به‌ڵام چه‌ندان ته‌گه‌ره‌یان بۆ دروست كردووه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كار بۆ ڕاگرتنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێسته سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له هه‌وڵه گڵاوه‌كان كه نایانه‌وێ هه‌رگیز كورد باشه‌ی هه‌بێت، خۆشبه‌ختانه به گوته‌ی حكوومه‌ت، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان كراوه و له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ چاكسازی ده‌ڕواته بواری جێبه‌جێكردن.
ده‌مه‌وێ بڵێم دوژمن له چوارده‌ورمان كار بۆ نه‌هێشتنمان ده‌كات و تاكه ڕێی ڕزگاری له‌م هه‌موو قه‌یران و دوژمنه به‌هێزه، یه‌كگرتوویی ناوخۆ و هه‌نگاونان بۆ ئه‌وه‌ی به دنیا بڵێن ڕێ مه‌ده‌ن له‌ژێر هیچ بیانوویه‌كدا سه‌روه‌ریمان پێشێل بكرێت، هاوكات چاكسازی له حوكمڕانی و ئیداره و دارایی هه‌رێم بكه‌ن و بچنه پاڵ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت، هه‌روه‌ها هێزه كوردییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا و ئێران چالاكیی ببه‌نه‌وه ناو وڵاته‌كانیان و چیتر بیانوو نه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنه خوێنخۆرانه نه‌توانن مه‌رامه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ئاشتیمان تێكبده‌ن.