ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی تره‌وه داگیر كراون، بۆ ئه‌وه‌ش داگیركه‌ران پشتیوانی ناوخۆیان له‌گه‌ڵ بووه و له پاش داگیركردنی خاكه‌كه، له‌و كه‌سانه‌ی گوێڕایه‌ڵیان بوون، هێزی چه‌كدارییان پێك هێناوه و شه‌ڕی ئه‌و گرووپ و هێزانه‌یان پێ كردوون كه مه‌به‌ستیان بووه خاك و گه‌له‌كه‌یان له داگیركه‌ره‌كان ڕزگار بكه‌ن.
پاش دابه‌شكردنی خاكی كوردستان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی عێراق و ئێران و توركیا و سووریا، له‌و كوردانه‌ی سۆزیان بۆ داگیركه‌ر بووه له هه‌رچوار پارچه‌كه، هێزی چه‌كداریان له ژێر ناوی جۆراوجۆر پێكهێناوه و شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌یان پێ كردوون، هاوكات سیخوڕه‌كانیان چاوساغیان بوون بۆ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر پێگه و باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه.
ده‌توانین بڵێین له ناو كورد زۆر به ئاسانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر له دوو سه‌رده‌م و كاتی جیاوازدا توانیویانه خه‌ڵكانێك دروست بكه‌ن بۆ كوشتنی براكان و به‌ڕێی ئاسان و ده‌سكه‌وتی بچووك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد بوه‌ستنه‌وه، بۆیه ده‌بینین له ناوه‌ندی حوكمڕانی دژه‌كاندا و له په‌رله‌مانه‌وه داوای برسیكردنی كورده‌كانی هاوزمانیان ده‌كه‌ن.
سیاسییه‌كان بۆ ملشكاندنی یه‌كتر ده‌ستیان بۆ هه‌موو ڕێكاره‌كان بردووه به نیازی ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان لاواز بكه‌ن، هه‌تا ئه‌گه‌ر به زیانی گه‌له‌كه‌یش بووبێت.
له پاش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و هاتنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه، كوردستان بووژانه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌خۆیه‌وه بینی، پاش ئه‌و هه‌موو كاولكارییه‌ی به‌سه‌ریدا هێنرابوو، به‌ڵام به واژوویه‌كی مالیكی له شوباتی ساڵی 2014 بودجه‌ی كوردستان بڕا، ئه‌وكات شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ڕۆژنامه و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان به‌ڕوونی گوتی، عادل موراد سكرتێری ئه‌وكاتی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی /۲٠۱۸ مرد/ ، داوای بڕینی بودجه‌ی كوردستانی بۆ مالیكی پێشنیاز كردووه.
نیوه‌ی كوردستان له ۲٠۱۷ ڕاده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئێران كرا و له‌شكركێشییان كرده سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی له مێژوودا هه‌زاران ڕۆڵه‌ی كوردی له‌پێناودا دژ حكوومه‌ت جه‌نگاوه و شه‌هید بوون. له شه‌ڕی داعش سوپای عه‌بادی و پێشتریش مالیكی له‌و ناوچانه هه‌ڵاتن و به‌خوێنی پێشمه‌رگه پارێزگاری‌یان لێ كرا.
ساڵی ۲٠۱۹ له‌كاتی ناردنه‌وه‌ی به‌شێكی بودجه، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ڕوونی گوتی، زۆر له سه‌ركرده و په‌رله‌مانتارانی كورد داوام لێ ده‌كه‌ن مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌نێرم.
قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به ڕووبارێك خوێن به‌رهه‌م هاتووه، له ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراق به‌ڕوونی ددانی پێدا نراوه، به‌ڵام ئێسته ده‌بینین كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار و سیاسی و بازرگانی هه‌ڵتۆقیو، بێشه‌رمانه كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار به ناوی كورد له په‌رله‌مانی عێراقن ئێسته تاكه كاریان بووه به دژایه‌تی حكوومه‌تی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ شكست پێهێنانی قه‌واره‌ی كوردستان، بێشه‌رمانه داوا ده‌كه‌ن به‌غدا له‌شكركێشی بكاته سه‌ر هه‌ولێر و كۆتایی به حوكمڕانی كوردی بێنێت.
به‌رده‌وامیش وه‌ك گوته‌بێژی لایه‌نه شیعییه عێراقییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و دژایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن تاوانه پاره‌ی نه‌وتی به‌سره بنێرن بۆ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، به‌ڵام ناپرسن عێراق ۹۹ ساڵه بۆ كاره‌سات به‌سه‌ر كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌یدا دێنێ. ئه‌وه له كاتێكدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره بێحه‌یایانه ده‌بینن به‌هۆی خراپی ژیان و خزمه‌تگوزاری هاووڵاتییانی عێراق، هه‌میشه له‌سه‌ر پێن بۆ ڕاپه‌ڕین دژی حكوومه‌ت و حزب و گرووپه‌كانی ده‌ستڕۆیشتووی ناوه‌ڕاست و باشوور، به‌ڵام به‌ناو كورده‌كان ده‌یانه‌وێ ژیانی ئێمه‌ش وه‌ك ژیانی عێراقی كاول لێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ڕێیه‌كانیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ چه‌واشه‌كاری، به‌هاوكاری شیعه‌كان، به‌و ئامانجه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی عێراق له‌سه‌ر كاولبووه‌كه‌یان بگۆڕن و دڵیان به برسێتی خه‌ڵكی كوردستان خۆش بكه‌ن كه عێراقییه‌كان بۆ گه‌شتێكیش بێن، هه‌موو كه‌سوكاریان ئاگه‌دار ده‌كه‌ن كه له به‌هه‌شتن.
له كتێبی "ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو" هه‌ڤاڵ كوێستانی ده‌نووسێت، مام جه‌لال له به‌غدا گه‌ڕابووه‌وه كه به‌مه‌به‌ستی دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق چووبوو، ناردبووی به‌دوامدا كه ئه‌وكات من به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بووم، ڕۆیشتمه لای و باسی گفتوگۆی نێوان یه‌كێتی و حكوومه‌تی عێراقی بۆ كردم تا له ڕادیۆ و بڵاوكراوه‌كانه‌وه به‌ڕای گشتی بگه‌یه‌نین. پێم گوت مام جه‌لال ئه‌ی له‌سه‌ر جاش چیتان به حكوومه‌ت گوت، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی كۆتایی كرا چاره‌نووسیان چی ده‌بێت؟ له وه‌ڵامدا مام جه‌لال پێی گوتم حكوومه‌ت گوتی جاشمان بۆ شه‌ڕی ئێوه دروست كردووه، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن بكه‌ین ئیشمان به‌جاش چییه، هه‌ڵیان ده‌وه‌شێنینه‌وه.
هه‌موو بۆچوونه‌كان ئێسته له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا و تاران كڕابن، بۆیه به‌و ئاسته زه‌قه و زیاتر له شیعه و سوننه‌ی شۆڤێنی دژایه‌تی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هاتوونه‌ته راسپاردن هه‌ركات هه‌ولێر و به‌غدا نزیك ببنه‌وه، كێشه دروست بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی كه رێككه‌وتن كرا، با دڵنیابن ئیشیان به‌و جاشه مۆدێرنانه نامێنێت و بێده‌نگیان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌توانین بڵێین به‌هه‌مانشێوه‌ی جاشه‌كانی سه‌رده‌می (سه‌دام حوسێن) به‌غدا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بۆ شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت ده‌وێت، هاوكات به‌دنیای ده‌ره‌وه‌ش بڵێ ئه‌وه‌تا نوێنه‌ری كورده‌كان خۆیان دژی قه‌واره‌كه‌ی خۆیانن.