عه‌زیز ره‌سووڵ هه‌ورامانی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وه‌ته‌ی 2007ـه‌وه كه دامه‌زراوه، سه‌تان دروشمی جۆراوجۆریان به‌رز كرده‌وه، یه‌كێك له‌و دروشمانه ئه‌وه‌بوو نابێت و ناكرێت كاتێك به‌رپرسێك له حزبێكه‌وه سه‌نگه‌ر بگوازێته‌وه بۆ حزبێكی تر یان به‌جۆرێك له جۆره‌كان واز له‌و حزبه بێنێت، تۆمه‌ت و ناوزاڕاندنی بۆ دروست بكرێت، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌و ناكۆكی خۆی له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی ده‌ركه‌وت و به‌تایبه‌ت له بابه‌تی تۆمه‌ت دروستكردن.
پاش چه‌ند مانگێك له دروستبوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، به حوكمی ئه‌وه‌ی له هه‌ناوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دایك بووبوو، هه‌ر زوو به‌رپرس و كه‌سایه‌تی وازیان له گۆڕان ده‌هێنا و ده‌چوونه‌وه ڕیزی یه‌كێتی، به‌گوته‌ی میدیای یه‌كێتی "گه‌ڕانه‌وه ماڵه گه‌وره‌كه" و گۆڕانیش ناوی لێنان گه‌ڕانه‌وه بۆ پاره و دزی گه‌نده‌ڵی له‌ناو یه‌كێتی. ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له‌و بزووتنه‌وه‌یه تا ده‌هات زیادی ده‌كرد، ئیتر سووكایه‌تی به‌و به‌رپرس و كادرانه‌ی له گۆڕان ده‌كشانه‌وه بوو به به‌رنامه و بۆ هه‌ر به‌رپرسێك له‌و بزووتنه‌وه‌یه وازی هێنابێ، هه‌زار و یه‌ك قسه و قسه‌ڵۆكیان هه‌ڵبه‌ستی و به خاین و خۆفرۆش له به‌رامبه‌ر پاره، خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌خسته ژێر تیرۆری كه‌سایه‌تیی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
دواتر هه‌ردوو به‌رپرسی مه‌كۆی دووكان و خه‌بات له‌گه‌ڵ ده‌یان لایه‌نگری وازیان له گۆڕان هێنا و گوتیان گۆڕان نه‌ك خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه ناكات، بگره به‌و ڕه‌فتارانه‌ی ده‌یان كێشه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دروست كردووه، هه‌رزوو له ئه‌كاونته‌كانی گۆڕانه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و به جاش و خۆفرۆش له به‌رچاوی خه‌ڵك ناشیرینیان ده‌كردن، گۆڕانیش به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر كاره هه‌ڵه‌كانی، بۆیه وازهێنان له ئاستی باڵای ئه‌و حزبه، ده‌ستی پێ كرد.
پاش تێكچوونی پێوه‌ندی سالار عه‌زیز یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری كۆچكردوو، ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی گوتی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین، سالار عه‌زیز كه یه‌كێكه له پێشمه‌رگه‌كانی شاخ و شار، چه‌ند لێدوانێكی دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ قسه‌یه‌كی نزم له‌باره‌ی گۆڕان بكات، مه‌كینه‌ی میدیایی دژی ئه‌و سه‌ركرده‌ی خۆیان خسته كار بۆ ناشیرینكردنی تا ئه‌و ئاسته‌ی له كاتی ناشتنی ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فادا، گه‌نجانی ئه‌و حزبه به‌فیكه و هاواركردن و به خۆفرۆش تۆمه‌تباركردنی وه‌ده‌ریان نا.
یه‌كێكی تر له‌و سه‌ركردانه‌ی ده‌ستی هه‌بوو له دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عوسمان بانیمارانی بوو كه رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له هه‌ولێر بۆ گۆڕان، پاش ئه‌وه‌ی وازی لێ هێنان، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی گۆڕان له هه‌ولێر داشكا، بۆیه ئه‌میش كه‌وته به‌ر جنێو و تۆمه‌تی قورس بۆ كه‌سایه‌تیی ته‌نانه‌ت گوتیان خۆی فرۆشتووه به یه‌كێتی. به‌دوایدا یه‌كێك له پیاوه دیپلۆماسییه به‌هێزه‌كانی گۆڕان كه محه‌مه‌د حاجی بوو به‌رپرسی ژووری سیاسیی گۆڕان و بڕبڕه‌ی پشتی حزبه‌كه، كشایه‌وه و چووه به‌ره‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌وه، هه‌رزوو به جاش و پیاوی ده‌زگه‌كانی ته‌ناهیی تۆمه‌تبار كرا و تا ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵ بێت كۆمه‌ڵێك كه‌س دانراون له‌گه‌ڵ هه‌ر پۆستێكی حاجی له فه‌یسبووكی خۆیه‌وه، سه‌تان جنێوی بۆ ده‌نووسن. له ماوه‌كانی ڕابردوویشدا چه‌ندان په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه وازیان هێناوه، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو به‌رپرسانی تری گۆڕان كه‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوی سووكایه‌تییه بهرنامهڕێژكراوهكانی گۆڕان كه له‌شكرێكی ئاماده‌ی هه‌یه ته‌نیا ئه‌و ئه‌ركه حزبییه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن خه‌ڵك بڕووشێنن.
دواین كه‌س كه به پیاوه ئیداری و دهستپاكهكهی گۆڕان و حكوومه‌ت ناوی ده‌ركردبوو و گۆڕانخوازان به‌رده‌وام وه‌ك به‌شێك له شانازی باسیان ده‌كرد، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی بووه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوو ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاند و به‌ره‌ی گه‌لی هه‌ڵبژاردن، به په‌له عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ڕێی وتارێكه‌وه باسی له ده‌یان گه‌نده‌ڵی ڕێباز حه‌ملان كرد به شوێنی‌دا په‌یجه‌كانی گۆڕان و له‌شكره خه‌وتووه‌كه كه‌وتنه جێنودان و سووكایه‌تی به‌و پیاوه پیشهیییهی پێشتر وه‌ك پاكترین بوونه‌وه‌ر بۆیان باس ده‌كردین و تا ئێسته‌یش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه.
پێم وایه پێویسته گۆڕان واز له‌و مامه‌ڵه سووكانه بێنێت كه به‌ڕاستی له ئێسته‌وه ده‌رهاویشته خراپه‌كانی ده‌ركه‌وتوون و به زیانێكی گه‌وره به‌سه‌ر خۆیان و ئه‌ده‌بی گشتیی كۆمه‌ڵگه‌دا شكاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه جێنودهرییهدا به‌رده‌وام بن، زیانی گه‌وره له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان ده‌ده‌ن، چونكه ناكرێت تا گۆڕان بیت پیاوی باش و شه‌ریفیت و كه وازت هێنا ناپاك و خۆفرۆش و دز و جاسووس.
ئه‌مه بۆ هه‌موو ئه‌ندامێكی گۆڕان قابیله له ڕێكخهرهكهیهوه تا نزمترین پله‌ی حزبی كه له ئاینده‌دا گۆڕانخوازان سووكی بكه‌ن.