عه‌زیز ره‌سووڵ هه‌ورامانی
كوردستانی باشوور زیاتر %95ـی دانیشتووانه‌كه‌ی ئاینی ئیسلام پێڕه‌و ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و گه‌له‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌های هه‌ڵگری هه‌ر ئاینێك بێت، پێویستی به هێزی سیاسی ئاینیی نییه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئاینه‌كه‌یان بكات، وه‌ك چه‌ند هێزێكی ئیسلامی كه له باشووری كوردستان بوونیان هه‌یه و هه‌میشه خۆیان به پارێزه‌ری ئاینی ئیسلام له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
مێژووی ڕێكخراو یا حزبی ئیسلامی له كوردستانی باشوور ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1950 كه ئه‌وكات یه‌كگرتووی ئیسلامیی سه‌وری هه‌ڵدا له چوارچێوه‌ی لقی ئیخوان موسلیمینی میسری، سه‌ره‌تا به نهێنی له ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور ده‌ستیان به چالاكی كردووه، له ناوه‌ڕاستی 1980 به‌شێك له‌م هێزه ئیخوانییه، جیا ده‌بێته‌وه و هێزێكی چه‌كداری جیهادی داده‌مه‌زرێنێت به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به ڕابه‌رایه‌تی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عوسمانی هه‌ڵه‌بجه.
له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و دروستكردنی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، هێزه ئیسلامییه سیاسییه‌كانیش به‌شدارییان له پرۆسه‌ی دیموكراتی و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات له ڕێی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه كرد، به‌ڵام هه‌رگیز 17%ی ده‌نگه‌كانیان تێپه‌ڕ نه‌كردووه، چه‌ند ههڵبژاردنێكیشه ده‌نگه‌كانیان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنی 30ـی ئه‌یلوولی رابردوو كه بینیمان ڕێژه‌ی ده‌نگی ئیسلامییه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو داشكا.
هێزه ئیسلامییه‌كان چه‌ندان جار له‌گه‌ڵ هێزه عیلمانی و چه‌پ و نهتهوهیییهكان هاوپه‌یمانیان كردووه بۆ هه‌ڵبژاردن و چوونه‌ته ناو حكوومه‌ت، به‌ڵام كاتێك لیستیان جیا كردووه‌ته‌وه به‌ناوی سه‌رخستنی ئاینی ئیسلام و پاراستنی ئاینی هاووڵاتییان هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگیان داوه، له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردندا به‌شێك له هاووڵاتییانی كوردستان كه 17% تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، ده‌نگیان بۆ هێزه ئیسلامییه‌كان داوه، بۆیه زۆر له سه‌ركرده‌ی هێزه ئیسلامییه‌كان كه زانییان له‌و چوارچێوه‌یه زیاتر ناتوانن گه‌شه بكه‌ن له كوردستان و ببن به ژماره‌ی گه‌وره، دواجار بڕیاریان دا ڕیفۆرم له ناو حزبه‌كانیاندا بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌هۆی بوونی كه‌سانی زۆر توندڕۆ، پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرا و ڕێگرییان له به‌رده‌م دروست كردن.
ئه‌و سه‌ركرده ڕێفۆرمخوازانه‌ی ڕێگری له به‌رده‌م پڕۆژه‌كانیان دروست بوو، بۆیان ده‌ركه‌وت ڕێی ڕیفۆرمیان پێ نادرێت له حزبه‌كانیان، به‌تایبه‌ت كه ده‌نگێكی به‌هێز هه‌بوو بۆ لابردنی پاشگری ئیسلامی له‌ناوی ئه‌و حزبه ئیسلامییانه، به‌ڵام به توندی به‌رپه‌رچ درانه‌وه، بۆیه به ناچاری وازیان له حزبه‌كانیان هێنا.
له گفوتوگۆیهكم له ڕێی فهیسبووكهوه له‌گه‌ڵ ئارام قادر سه‌ركرده‌ی باڵای پێشووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه ئێسته‌یش سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌رییه، ئه‌وكات له كۆمه‌ڵی ئیسلامی هاتبووه ده‌ره‌وه، پرسیم ئایا حزبی ئیسلامی دروست ده‌كه‌یته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن پڕۆژه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ دروستكردنی حزب؟ ئه‌و له وه‌ڵامدا گوتی، هه‌رگیز حزبی ئایدۆلۆجی دروست ناكه‌م و باوه‌ڕیشم پێی نه‌ماوه.
دوای ئه‌و كرانه‌وه‌ی ڕای زۆر له كه‌سه باڵاكانی حزبه ئیسلامییه‌كان بۆ ڕیفۆرم له حزبه‌كانیاندا و ڕێگرتن له ڕێفۆرمهكهیان، ئیتر ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌یان له‌و حزبانه و دروستكردنی حزب له‌گه‌ڵ كه‌سانی سیكۆلار، ده‌نگده‌رانی ئه‌و حزبانه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پشتیان له‌و حزبانه ئیسلامییه سیاسییانه كرد، بۆیه ئێسته هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی كوردستان حزب دروست بكات، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی له حزبه ئیسلامییه‌كان به‌هێزتر ده‌بێت.
چه‌ندان هه‌ڵبژاردنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، هێزی ئیسلامیی له كوردستان له پاشه‌كشێدایه، له دواترین هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه 30ـی ئهیلوول به‌ڕێوه چوو، ته‌واوی حزب و ڕێكخراوی ئیسلامی و كه‌سایه‌تی ئیسلامی ته‌نیا 12% ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا، كه‌واته 5%ی ده‌نگه‌كانیان له ده‌ست داوه به‌راورد به 2013، بۆیه ده‌توانین بڵێین له باشووری كوردستان خۆری هێزی سیاسیی ئیسلامی له پاشه‌كشێی گه‌وره‌دایه و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پاشه‌كشه‌یه به‌رده‌وام بن، ئه‌وه له چه‌ند هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا بوونیان نامێنێت.
ئێسته ته‌واوی سه‌ركرده‌ی هێزه ئیسلامییه‌كان له ئاست ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ی حزبه‌كانیان ده‌سته‌وه‌ستانن و ناتوانن هیچ هه‌نگاوێك بنێن بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی باری لاری حزبه‌كانیان، له دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30ـی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ و شكستی گه‌وره‌ی لیستی ئیسلاح كه خاوه‌نی 11 كورسی بوون و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نیا پێنج كورسییان هێناوه، به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتوو و حزبی گه‌شه و چه‌ندان كه‌سایه‌تیی تری ئیسلامی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه كه ساڵانێك حزبه‌كه‌ی یه‌كێك بوو له هێزه چه‌كدارییه به‌هێزه‌كان، هاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له وتارێكدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كات یان چاكسازی ڕاسته‌قینه.
هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، به‌پێی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی زۆر كه‌میی كردووه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هه‌رچه‌نده له خولی چواره‌می په‌رله‌مان شه‌ش كورسی هه‌بوو، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كورسییه‌كانی زیاد بكات كه ئه‌ویش پێوه‌ندی به كه‌میی به‌شداری هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه له ده‌نگدان.
لایه‌نێكی تری پاشه‌كشێی هێزه ئیسلامییه‌كان بۆ ئه‌و ناكۆكییه قووڵه‌ی نێوان خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناتوانن به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵبكه‌ن و چه‌ندان باڵ و ده‌نووكیان لێ بووه‌ته‌وه، دیارهكانیشیان ڕۆیشتوونه‌ته ناو پڕۆژه‌ی تری سیاسیی نائاینی.
له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ته‌واوی پێڕه‌وانی ئاین و ئاینزاكان به ئازادی موماره‌سه‌ی ئاینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، بۆیه ئیتر له وڵاتێكی وه‌ك كوردستان، ره‌نگه حزبی ئاینی پێویست نه‌مابێت.