له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتی هه‌یه، ناسنامه‌یه‌كی بۆ دابڕاوه كه گوته‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه "حزبی ته‌كتیكه نه‌ك پلان". ته‌كتیك له هه‌ر كاتێكدا به‌پێی هه‌ر دۆخێكی خوازراو و نه‌خوازراو ده‌گۆڕێ، هه‌رچی پلانه، درێژخایه‌نه. حزبی تۆكمه‌ی پێوه‌ست به بڕیاری هه‌ره‌می خۆی، ده‌توانێ پلانی هه‌بێ. یه‌كێتی له‌به‌رئه‌وه‌ی له هیچ كاتێكی ته‌مه‌نیدا ته‌نانه‌ت كاتێك مام جه‌لالیش مابوو، هه‌ره‌مێكی ئه‌وه‌نده تۆكمه‌ی نه‌بوو، هه‌موو كادرێكی به بڕیاره‌كانی پابه‌ند بن. دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، باڵی هه‌ره ڕكابه‌ری مام جیا بووه‌وه، یه‌كێتی ویستی لاسایی پارتی بكاته‌وه و ببێت به حزبی بنه‌ماڵه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی كۆ بكاته‌وه. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له په‌رته‌وازه‌یی بیپارێزێ، كردی به حزبی گه‌ڕه‌لاوژه‌ی بنه‌ماڵه.
پێشتر هه‌ر لێره‌وه وتارێكم به ناوی "
حزبی سێكوچكه‌ی بنه‌ماڵه" بڵاو كرده‌وه و تێیدا وه‌ك خاڵێكی به‌هێز، به هێنانه‌وه‌ی پانۆرامایه‌كی خێرای مێژووه‌كه‌ی، باسی بنه‌ماڵه‌یی پارتیم كرد و به‌ڵگه‌شم مانه‌وه‌ی بوو له ماوه‌ی 73 ساڵی ته‌مه‌نیدا به یه‌كه‌می. به‌ڵام ئه‌مه به یه‌كێتی نه‌كرا و ناكرێ، له‌به‌ر چه‌ندان هۆكاری جیاواز. ئه‌و حزبه‌ی له چایخانه‌ی لاكۆڵانێكی دیمه‌شق دروست بوو، بڕیاری دا مۆدێرنی خوێنده‌وار بێت.
هه‌ریه‌ك له مام جه‌لال، عادل موراد، فوئاد مه‌عسووم و ئه‌وانی تر كه له‌وێ دایانمه‌زراند، پاشان به چوونی نه‌وشیروان مسته‌فا و چه‌ند كه‌سێكی تر ئه‌وسا به كۆكراوه‌ی پێنج ڕه‌وته‌كه ناسرا، له هه‌موویشیان باڵاتر كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان و شۆڕشگێڕان بوون و ده‌سته‌یه‌كی دامه‌زراندنیان له 15 كه‌س دروست كرد، 13 كه‌سیان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بوون و هیچیان خزمی ئه‌ویتر نه‌بوو. ئه‌وان ویستیان حزبێك بێت، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پێچه‌وانه‌ی پارتی بێت و بانگه‌شه‌ی نه‌خوێنده‌واریی حزبه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا و ڕۆشنبیریی حزبه‌كه‌ی خۆیان ده‌كرد و سه‌ره‌نجام نووسه‌ر و شاعیرێكی زۆریان لێ كۆبووه‌وه. وای لێ هاتبوو ئه‌وه‌ی خۆی به خوێنده‌وار بزانیایه، پێی شه‌رم بوو یه‌كێتی نه‌بێ، ته‌نانه‌ت چه‌په‌كانیش چوونه پاڵییه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به خێرایی ته‌ماشای مێژووه‌كه‌ی بكه‌ی، ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبه كردی، جیا له‌وه‌ی هه‌رچی پارتی ویستی، ئه‌وان پێچه‌وانه‌كه‌ی بكه‌ن، نه‌ك ئامانج شۆڕشێك بێت به كۆمه‌ڵێ ڕۆشنبیر، هیچی تر نه‌بوو.
ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له هه‌ر جارێكدا پارتی ده‌ستپێشخه‌ریی كردبێ، ئه‌وان به بیانووی سۆشیال دیموكرات و چه‌ندان بیانووی تری جۆراوجۆر، دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه. دوایه‌مینیش ده‌گه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوو كه هه‌رگیز له مێژووی كورددا ساڕ‌ێژ نابێت. له‌گه‌ڵ پارتی تا دوایین هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕۆیت و له‌وێدا پاشقوولی لێ بگری!
پارتی بیه‌وێ یان نا، ڕه‌وتێكی ناو خه‌ڵك هه‌یه هه‌رگیز ئه‌می پێ هه‌زم ناكرێ. ئه‌م ڕه‌وته په‌روه‌رده‌ی ئه‌و پێنج گرووپه‌ن كه پێش دامه‌زراندنی یه‌كێتی و دوای ئه‌وه‌ش خستیانه مێشكی خه‌ڵكه‌وه و زیاتر له ناوچه‌كانی سلێمانی و كه‌ركووك جێیان بووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌و ناوچه‌یه بڕیاری داوه دژی هه‌موو شتێكی پارتی بێت، تازه بۆی بووه به نه‌ریت و ئه‌گه‌ر لێی بپرسی بۆچی تۆ دژی پارتیت، ده‌ڵێ له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبێكی نه‌خوێنده‌واره و بنه‌ماڵه‌ییه. جارێكی تر لێی بپرسه‌وه، به‌خۆتدا بچۆره‌وه، كێ نه‌خوێنده‌وار و بنه‌ماڵه‌یییه؟!
له ڕووی بنه‌ماڵه‌یییه‌وه، پارتی سێ كه‌س به‌ڕێوه‌ی ده‌بات: سه‌رۆك، برازا و كوڕه‌كه‌یه‌تی و ته‌واوی حزبه‌كه كار بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌ن. خۆشیان به‌رنامه‌كه‌یان ته‌واوكه‌ری یه‌كه. واته ئه‌م سێكوچكه‌یییه وای كردووه، كه‌ڵه‌گایی له پارتیدا نه‌بێ. بۆ نموونه هه‌ركه‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانییه، ناتوانێ خۆی له‌سه‌ر خه‌ڵك بكاته كوێخا. ته‌نانه‌ت كاك سیداد بارزانی كه برای سه‌رۆك بارزانییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك نییه له سێكوچكه‌كه، وه‌ك پشتیوانی هه‌میشه‌یی كاكی و ڕاوێژكاری دوو برازاكه‌ی كار ده‌كات و خۆی كوچكه‌یه‌كی دروست نه‌كردووه. له به‌رانبه‌ردا یه‌كێتیی ئێسته، ئه‌وه‌ی به خوێی چێشت بگه‌ڕێته‌وه بۆ مام جه‌لال، خۆی به كوچكه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌زانێ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌یشیان، به‌ناوی هه‌موو یه‌كێتییه‌وه "كه‌تن" ده‌كات. كه‌تن، ئه‌و وشه‌یه‌یه قوباد تاڵه‌بانی به زڕخزمه‌كانی خۆی گوت.
له ڕووی ڕۆشنبیریشه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌گوزه‌رێ، زانكۆ، میدیا، كتێبخانه و زۆری تر، به‌راورد بكه له‌وانه‌ی له سنووری پارتین له‌گه‌ڵ سنووری یه‌كێتی، ئه‌وكاته ده‌زانی پارتی توانیویه‌تی له‌مه‌شدا هه‌نگاوی گه‌وره ببڕێ. بۆیه لێره‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی كه گوتمان ئه‌گه‌ر لێی بپرسی بۆچی دژی پارتیت، دوای ئه‌وه‌ی به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه، وه‌ڵامێكی پێچه‌وانه ده‌داته‌وه.
ئه‌وانه‌ی گه‌یشتن به وه‌ڵامی پێچه‌وانه، چوونه پاڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له داخی بنه‌ماڵه‌بوونی یه‌كێتی دایمه‌زراند، هه‌ندێكیشی له‌به‌ر نه‌زانینی قۆستنه‌وه‌ی پارتی بۆ ئه‌و ئایدیا گۆڕاوانه و سیاسه‌تی "هه‌موو ئه‌وه‌ی له سنووری سه‌وزه به یه‌ك چاو ته‌ماشا ده‌كرێن"ی پێڕه‌و كرد و نه‌یتوانی زۆربه‌یان بۆ لای خۆی ڕابكێشێ. ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته‌ی پارتی، ئه‌گه‌ر ڕاست ببێته‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه كه ناسیۆنالیستن، ده‌یانه‌وێ شوێن په‌یامه ناسیۆنالیزمه‌كانی ئه‌م حزبه بكه‌ون.
یه‌كێتی به سێ قۆناغدا تێپه‌ڕ بووه: قۆناغی جیابوونه‌وه له پارتی و چوونه پاڵ حزبی به‌عس، قۆناغی دروستكردنی حزب له‌ژێر ناوی ڕۆشنبیری و دژه بنه‌ماڵه‌یی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێسته كه قۆناغی سێیه‌مه و بریتییه له حزبی گه‌ڕه‌لاوژه‌ی بنه‌ماڵه‌یی و تا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و حزبه بوو، نه‌یانده‌توانی ئاوا به زه‌قی په‌لی بۆ بهاوێژن، تا له ژیانیشدا مابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی فایلی نهێنیی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی لا بوو كه ئێسته خۆیان به نزیكی مام جه‌لال ده‌زانن، به هه‌مانشێوه نه‌یانتوانی زۆر هه‌نگاو بنێن، بۆیه كۆچی ئه‌و، ده‌رفه‌تێكی زێڕین بوو بۆ ئه‌وانه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له دوای ناپاكیی كه‌ركووك، به "كاڵفام" ناوی بردن.
كاڵفامه‌كانی كۆسره‌ت و كه‌تنچییه‌كانی قوباد، مه‌به‌ست لێی كوڕه‌كانی شێخ جه‌نگییه، ئه‌مه باڵێكی ناو یه‌كێتین و هه‌نگاوێك نزیكن له بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه. باڵێكی تر كه تا پێش ڕیفراندۆم باڵی ده‌ستڕۆیشتوو بوون، بریتی بوون له باڵی كچه‌كانی برایم ئه‌حمه‌د: هێرۆ خانی ژنی مام جه‌لال و شاناز، به‌ڵام باڵه‌كه‌ی بافڵ و لاهوور، كوده‌تایان به‌سه‌ردا كردن. باڵێكی تر كه بریتییه له مه‌كته‌بی سیاسی به سه‌رۆكایه‌تیی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ. ئه‌م باڵه كه له ڕووی سیسته‌م و یاسای حزبه‌كه‌وه ده‌بێ بڕیارده‌ر بن، توانای بڕیاردانیان به‌سه‌ر دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كیش نییه، ته‌نیا له ڕووی پاره‌وه توانیویانه كۆمه‌ڵێ كۆمپانیای زه‌به‌لاح هاوشێوه‌ی باڵه‌كانی تر دروست بكه‌ن و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵیش ئه‌وه‌نده‌ی پێ كراوه دوو كوڕه‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی هه‌نگاوێك له سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه جێ بكاته‌وه.
بافڵ و ماڵی شێخ جه‌نگیش له ترازاندان و ئه‌وانیش ناتوانن تا سه‌ر یه‌ك باڵ بن. به كورتی، ئه‌وه‌ی بۆ خانه‌واده‌ی مام جه‌لال یان برایم ئه‌حمه‌د ده‌گه‌ڕێته‌ووه، بۆخۆی باڵێكه و به‌بێ گوێدانه هیچ پره‌نسیب و بڕیارێكی سه‌ركردایه‌تی، له‌جیاتی ئه‌وان ده‌دوێ و بڕیار ده‌دات. كۆمه‌ڵێ به‌رپرسی تریش له‌و حزبه هه‌ن، له‌به‌ر ئه‌و هۆتێل، باڵه‌خانه، مه‌ساج قومارخانانه‌ی هه‌یانه، ناچارن هه‌ر جاره كام باڵه به‌هێز بێت، شوێن ئه‌و بكه‌ون، تا به‌رژه‌وه‌ندییان وه‌ك خۆی به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و گه‌نجه‌ی له گه‌رمیان له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی زانیارییه‌وه گیرا، هه‌موو یه‌كێتی داوایان له لاهوور جه‌نگی كرد كه ئه‌مه كارێكی خراپه و پێشخانێكی باشی نابێت، بۆیه تا زووه به‌ری بده، به‌ڵام گوێی پێ نه‌دان تا پارتیش به‌هه‌مانشێوه كارێكی ئاوا نابه‌جێی كرد و ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبه‌ی گرت و به ته‌واوی ترسی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی بیری هه‌موومان هێنایه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه زۆره‌كان و دواجار تێگه‌یشتن له هه‌ڵكشانی ئه‌و دۆخه، ئینجا باش بوو هه‌ردوو كه‌سه‌كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ربوون و نه‌هێڵرا دۆخه‌كه بشێوێ.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر كاتییه و پێمان ده‌ڵێ، هه‌ر كات هه‌ر یه‌كێك له‌و باڵانه بیه‌وێ په‌ستان بخاته سه‌ر پارتی، ئه‌ندامێكی ده‌گرێ و مه‌كته‌بی سیاسیش ته‌نیا ئیحراجبوونی بۆ ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتییان به‌م دۆخه بردووه و به ساخته توانییان دووه‌میی هه‌ڵبژاردن له گۆڕان بستێنن، ئێسته ده‌یانه‌وێ به به‌كارهێنانی هێز، پارتی ناچار بكه‌ن به ته‌واوی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه فه‌رامۆش بكات و وه‌ك هێزی دووه‌م و تا ئاستێكیش په‌نجا به په‌نجاكه‌ی جاران مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، چونكه وه‌ك مه‌لا به‌ختیار كه خۆی بۆ سه‌رۆكی سۆشیال دیموكرات پاڵاوتووه، گوتی: ئه‌وان به یه‌ك كورسی په‌رله‌مانیشه‌وه چونكه ده‌سه‌ڵاتی پاره و چه‌كیان هه‌یه، ڕكابه‌ری یه‌كه‌می پارتین.
پارتی له ترسی به‌كارهێنانی ئه‌و فشارانه‌ی یه‌كێتی، ده‌بێ خۆی به ناچاری چی بزانێ؟ ئایا ناچاره گۆڕان فه‌رامۆش بكات، یان ناچاره زیاتر له ڕێژه‌ی خۆیان له هه‌ڵبژاردن، پێ بدات؟ ئێسته پارتی دارێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌ردوو سه‌ری پیسه. فه‌رامۆشیان بكات، ڕه‌نگه قۆناغه‌كه بۆ ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه، به ته‌واوه‌تیش ڕازییان بكات، ئه‌ی چی وه‌ڵامی ده‌نگده‌ری خۆی ده‌داته‌وه كه ده‌یانه‌وێ به ئیستیحقاقی 45 كورسی پۆستیان هه‌بێ و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تۆڵه له ناپاكه‌كان بكرێته‌وه؟ ئه‌ی چی به گۆڕان بڵێ؟ ئه‌ی چ گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ توانی به كۆمه‌ڵێ ویستی ناو كۆبوونه‌وه‌كان ڕازی كردن، سبه‌ی كه‌ڵه‌گایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و بڕیار كه خۆی ناگۆڕێته‌وه به هه‌موویان، پشێوییه‌كی تر دروست ناكات؟
باشترین و ویژدانترین دۆخ بۆ یه‌كێتی ئه‌وه‌یه، جارێ واز له سه‌فه‌قاتی نێوده‌وڵه‌تی بهێنێ و به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپابوونه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ پارتی نه‌ترسێنێ، خۆی كۆ بكاته‌وه و به ڕوونی ببێته حزبێكی بنه‌ماڵه و یه‌كێك یان دوو سێ كه‌س به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، تا خۆیشیان و به‌رانبه‌ره‌كانیشیان تێ‌یان بگه‌ن، ئه‌گه‌رنا تا دێ ئه‌و حزبه ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م هه‌موو پێشكه‌وتن و هه‌نگاوبڕییه‌كی كوردستاندا.