په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
یه‌ك
جووڵه‌ی توركیا له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكادا
یه‌كێك له ئاڵۆزترین پێوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی نێوان دوو یه‌كه‌ی سیاسی ئه‌مڕۆی دنیا، پێوه‌ندی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكایه. ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره سیاسییه هه‌م له‌یه‌ك ده‌چن و هه‌میش له‌یه‌ك ناچن. لێكچوون به‌مانای ئه‌وه‌ی هه‌م دۆناڵد تڕه‌مپ هه‌میش ئه‌ردۆغان نوێنه‌رایه‌تی ده‌زگه، رێسا، ناسنامه، بیركردنه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێر "نوخبه"ی سیاسی و حیكایه‌ته سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ناكه‌ن، نوێنه‌رایه‌تی دیوی ناوه‌وه‌ی خۆیان وه‌ك سووژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن. ئه‌م دیده زیاتر ده‌مانباته‌وه بۆ پرسی ره‌فتار و كرده‌ی كه‌سی له دروستكردنی بڕیاردا. ئه‌ردۆغان و تڕه‌مپ جووڵه و ره‌فتاره كه‌سییه‌كانیان به‌ته‌واوی زاڵه به‌سه‌ر خانه سیاسییه‌كانی بڕیاردان و جه‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وایی له وڵاته‌كه‌یاندا.
به‌شێكی گه‌وره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره (توركیا و ئه‌مه‌ریكا) له‌سه‌ر پرسی كورد و جیۆپۆڵه‌تیكی سووریا و ناوچه‌كه‌یه، ئه‌مه‌ریكا/تڕه‌مپ ده‌یه‌وێ له‌ڕێی جه‌سته‌ی سووریاوه پاره‌ی زیاتر، هاوبه‌شی بازرگانی زیاتری ده‌ست بكه‌وێت. توركیا/ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ له‌ڕێی سووریاوه وه‌ك هێزێكی عوسمانی تازه و هێزێكی ناوچه‌یی تازه ده‌ربكه‌وێت.
راستییه‌كه‌ی توركیا خه‌ونی ژماره یه‌كی ئه‌وه‌یه له‌رێی سووریاوه وه‌ك ئه‌مه‌ریكایه‌كی بچكۆله ده‌ربكه‌وێت و جووڵه بكات و ناسنامه سیاسی و میراتی و سیمبۆلییه‌كه‌ی پێ به‌رهه‌م بێنێته‌وه. پڕۆژه‌ی به ئه‌مه‌ریكابوونی توركیا له ناوچه‌كه له رووی جووڵه و كاركردن و رێكخستنه‌وه، پڕۆژه‌یه‌كی ئاڵۆز و یه‌كجار فره‌ڕه‌هه‌نده.
راسته توركیا له‌ڕووی جیۆپۆڵه‌تیكییه‌وه هێزێكی زاڵه، كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ره‌ش به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مڕۆی توركیا ئه‌وه‌یه نازانێ ڕوو له كێ بكات؟ له‌گه‌ڵ كام هێزه‌ی دنیا له پێوه‌ندیدا بێت (یه‌كێتی ئه‌وروپا، رووسیا، ئه‌مه‌ریكا، ناتۆ، چین یان هیند) دیاره ئێمه باسی توركیای دوای (ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو و توركیای دوای قووڵایی ستراتیجی ده‌كه‌ین)، پێشتر ئه‌م دۆخه بۆ توركیا شتێكی تر بوو.
له سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا توركیا وه‌ك دیوار و پۆلیس ده‌بینرا، رووی له ئه‌مه‌ریكا بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نایه‌وێ وه‌ك پۆلیس ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ وه‌ك جه‌نه‌ڕاڵ و سه‌رهه‌نگ، وه‌ك هێزی زاڵ ده‌ربكه‌وێت.
بوون به هێزی زاڵ له ئه‌ده‌بیاتی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا تێچووی زۆره، پێویستی به ژێرخان و هه‌نده‌سه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزه. یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی توركیا بۆ بوون به هێزی زاڵ سیستمی ئابوورییه. دیاره ئابووری توركیا هێشتا له قۆناغی پیشه‌سازییه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له قۆناغی دوای-پیشه‌سازیدایه. توركیا ناتوانێ وا به‌ئاسانی ببێت به هێزێكی ئابووری خاوه‌ن ناسنامه‌ی Post-Industrialism هه‌م له‌به‌ر فۆڕمی مۆدێرنه‌بوون و تازه‌بوونه‌وه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازییه‌كه‌ی، هه‌میش له‌به‌ر ناسنامه‌ی بازاڕی كه زیاتر له لیبڕاڵیزمی ئیسلامییه‌وه نزیكه.
ئێسته خواستی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه توركیا وه‌ك ئه‌و بیر بكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ره‌فتار بكات، به‌تایبه‌ت له سووریا. هاوكات دیاره نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه توركیا نه‌چێته پاڵ هێزه شیعییه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها له هێڵی رووسیا-ئێران پایه‌كانی خۆی جێگیر نه‌كات. ده‌ركه‌وتنی توركیا وه‌ك هێزێكی سوننی كێشه‌ی كه‌متر بۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شه‌كانی دروست ده‌كات، چونكه ئێران و شیعه له‌ڕووی جیۆپۆڵه‌تیك و جیۆسیاسییه‌وه هێزێكی زاڵترن، جیۆپۆڵه‌تیكی سوننه په‌رت و پارچه‌پارچه‌یه.
شیعه ئه‌مڕۆ وه‌ك هێز و وه‌ك ئایدۆلۆجیا له زۆربه‌ی گۆشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماده‌یه، توركیا تاكه دیواره له‌ناو ئه‌و هه‌نده‌سه سیاسی و مه‌زه‌وییه‌ی شیعه. بۆیه تێكه‌ڵبوونی ماڵ و جیۆپۆڵه‌تیك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هێزه شیعییه‌كان و له‌گه‌ڵ ئێران‌دا خه‌مێكی گه‌وره و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌م دێنێت.
دوو
ئیستانبوڵ و هه‌ڵبژاردن وه‌ك جووڵه‌یه‌كی ناوه‌كی توركیا
بیناڵی یڵدرم سه‌رۆكی ئێسته‌ی په‌رله‌مانی توركیا به فه‌رمی كاندید كراوه بۆ بوون به سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له هه‌ڵبژاردنی مانگی ئاداری داهاتووی توركیادا. پێ ده‌چێت بیناڵی ته‌نیا وه‌ك ئه‌كته‌رێكی شانۆیی به‌كار بهێنرێت و ده‌نگه‌كانی ئاكه‌په‌ی ئیستانبوڵ كۆ بكاته‌وه و دواتر (بیلال)ی كوڕی ئه‌ردۆغان ببێت به سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره.
ئیستانبوڵ یه‌كێكه له پانتاییه هه‌ره ئاڵۆزه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆ، ده‌كرێت له‌ڕێی (ئورهان پاموك)ه‌وه كه‌مێك له ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌و شاره تێبگه‌ین، دیوی ناوه‌وه‌ی ئه‌و شاره بخوێنینه‌وه. له ڕۆمانی (ئیستانبوڵ)ی پاموك شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره به‌رده‌وام ده‌بینرێن، پاموك هه‌موو گێڕانه‌وه‌كانی بۆ ئه‌وه‌یه به خوێنه‌ر بڵێت هێزی زاڵی ناو دنیای توركی، ئیستانبوڵ و میراته‌كه‌یه‌تی.
شار به‌ته‌نیا هه‌نده‌سه‌یه‌ك نییه رۆح و سیماكانی به كۆمه‌ڵێك كۆنكریت و رێ و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ده‌زگه و باڵه‌خانه ببه‌ستیته‌وه، به‌ڵكو راستییه‌كه‌ی شار به مانا مۆدێرنه‌كه‌ی زۆر له‌و فۆڕمه ساده‌یه ئاڵۆزتر و قوڕستره. یه‌كێك له ماناكانی شاره "ململانێ"یه، له‌سه‌ر شوناس، ململانێ له‌سه‌ر هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی تازه و بكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تازه.
شار له دوای رێنیسانس و شۆڕشی پیشه‌سازی و له‌دایكبوونی زانسته سروشتی و مرۆڤایه‌تییه‌كانه‌وه، به‌ته‌واوی گوزارشت له ململانێیه‌كی سه‌خت و ئاڵۆز ده‌كات، به مانای ئه‌وه‌ی هه‌ر هێزه هه‌وڵ ده‌دات زووتر و ئاسانتر له شار وه‌ك پانتایی ده‌ربكه‌وێت و بناسرێت.
دیاره ئیستانبوڵ خاڵی سه‌ره‌تا و ده‌رگه‌ی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی مۆدێرنه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا. مۆدێرنه به مانای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی تازه‌بوونه‌وه‌ی سیاسی و یاسایی و فه‌رهه‌نگی و سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ئیستانبوڵه‌وه ده‌ستی پێ كرد. هه‌ر له سیستمی دادوه‌ریی و ریفۆرمی یاساكانه‌وه تا ده‌گاته پرسی رێكخستنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی سوپا و په‌روه‌رده و به‌رهه‌مهێنانی مامۆستا و پاشه‌كشه‌ی قوتابخانه‌ی ئاینی و كاراكته‌ری ئاینی.
له ئه‌ده‌بیاتی هه‌ڵبژاردنی توركیادا ده‌گوترێت ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئیستانبوڵ بباته‌وه، له هه‌موو توركیادا ده‌یباته‌وه. لێره‌وه ئیستانبوڵ وه‌ك ناوك Core و رووبه‌ره‌كانی تریش وه‌ك په‌راوێز Periphery ده‌رده‌كه‌ون. لێره‌وه ئیستانبوڵ نوێنه‌رایه‌تی هێزی زاڵ و ماشێنی سه‌ره‌كی هێزی سیاسی ژماره یه‌كی دنیای توركی ده‌كات. بۆیه ئه‌ردۆغان نایه‌وێ له ئیستانبوڵ و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوی داببڕێت و دوور بكه‌وێته‌وه. چونكه دۆڕان له ئیستانبوڵ مردنێكی سیاسی و له‌كاركه‌وتنێكی میكانیكییانه‌ی ئاكه‌په‌یه له‌و رووبه‌ره‌دا. وه‌ك چۆن له ده‌ستدانی ئیستانبوڵ له‌ده‌ستدانی ئامێرێكی گه‌وره‌ی بیرۆكراسی و جیۆگرافیای هه‌ڵبژاردنه بۆ ئاكه‌په.
راسته ئیستانبوڵ له‌گه‌ڵ ئیزمیر و ئه‌نكه‌ره له پێوه‌ندیدایه، به‌ڵام سێ یه‌كه‌ی جیاوازن، سێ ناسنامه‌ی جیاواز نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات. له ڕووی سۆسیۆلۆجیای شاره‌وه به‌یه‌كه‌وه نه‌به‌ستراون. ئیزمیر رووبه‌ری چه‌په‌كانی توركیایه، به‌ڵام ئیستانبوڵ لیبڕاڵیزمی ئیسلامی ده‌یجووڵێنێت. پرۆسه‌كه وه‌هایه ئاكه‌په نایه‌وێ له پرسی بازاڕ و لیبڕاڵیزمی ئیسلامی و جیۆپۆڵه‌تیكی ئیستانبوڵ دوور بكه‌وێته‌وه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و شاره ده‌ستله‌ملانێ بمێنێته‌وه.