په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
(١)
خێزان وه‌ك خانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی
خێزان وه‌ك دامه‌زراوه و خاوه‌ن رێسا و نۆرم و وێنه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی له سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی كلاسیكیدا پڕه له ململانێ و توندوتیژیی و دۆخی رووبه‌ڕووبوونه‌وه. هه‌ر كرده‌یه‌كی توندوتیژیی له‌ناو خێزاندا وه‌ك خانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت زمان، ستراتیج، خه‌یاڵگه و شێوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. ده‌كرێت بڵێین خێزان له كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌قلیدی و نامۆدێرندا به‌شێك له ئه‌رك و به‌رهه‌مه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی په‌یكه‌رێكی فراوانی پڕ له توندوتیژی ره‌مزی، جه‌سته‌یی و ده‌روونییه.
له كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌قلیدیدا عه‌قڵانییه‌ت و تاكگه‌رایی و هاوسه‌نگی جێنده‌ری و یه‌كسانی و دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌ها و رۆڵه‌كان نائاماده‌یه، رۆڵیان نییه و له ده‌ره‌وه‌ی سیستم و جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی رۆڵ ده‌بینێت و بڕیار ده‌دات و وێنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه، سه‌رۆكی ده‌زگه و دامه‌زراوه‌ی خێزانه، به‌رپرسی یه‌كه‌می خێزانه وه‌ك خانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن هه‌ژموون. لێره‌وه له زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا باوك وه‌ك سه‌رۆك و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ناو خێزان ده‌رده‌كه‌وێت و بڕیار دروست ده‌كات و بڕیار هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، هه‌ر ئه‌و ستراتیج و خه‌یاڵگه‌ی خێزان دیزاین ده‌كات و له‌باری ده‌بات.
له‌م سیستم و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه تایبه‌ته كه‌سی یه‌كه‌می ناو خێزان جا ئه‌گه‌ر باوك بێت، باپیره بێت، برا گه‌وره بێت یان هه‌ر كاره‌كته‌رێكی بنیاتنراو و ره‌گداكوتاو له‌سه‌ر بنه‌مای نێرینه‌بوون و نێرسالاری و ماسكلینیتی له‌ناو ئه‌و یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا خواست و دنیابینی و خه‌یاڵ و وێنه‌كانی خۆی ده‌كات به بڕیار و دواتر به‌سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌موو خێزانه‌كه‌یدا ده‌سه‌پێنێت و گشتاندنی پێ ده‌كات و ده‌یخاته ناو پرۆسه‌ی به‌گشتی بوون و بوار یان پانتایی گشتی ناو خێزانه‌كه‌ی پێ داگیر ده‌كات.
یه‌كێك له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه، له‌دایكبوونی توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگ و ململانێیه له‌سه‌ر به‌تایبه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی كاریزما و كاركته‌ری بنه‌ڕه‌تی ناو خێزان.
دیاره ئه‌ندامانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بڕیارده‌ری ناو خێزان ده‌یانه‌وێت له‌رێی خۆیبوون و كه‌ناڵی تاكه‌كه‌سی خۆیانه‌وه كه‌ناڵی بڕیاری كه‌سی یه‌كه‌می ناو دامه‌زراوه‌ی خێزان تێكبشكێن، په‌كی بخه‌ن، بێ رۆڵ و ئیفلیجی بكه‌ن، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ناسنامه‌ی دروستكردنی بڕیار و به‌گشتیكردنی خواسته‌كانی ئه‌كته‌ری ژماره یه‌كی ناو خێزانه‌كه‌ی لێ بستێننه‌وه.
ئێمه لێره‌وه رووبه‌ڕووی فۆڕمێك، مۆدێلێك له توندوتیژی ده‌بینه‌وه كه زیاتر توندوتیژی و ململانێیه له‌سه‌ر ناسنامه و ده‌سه‌ڵات و ره‌مزه‌كانی ناو خێزان. هه‌رچه‌نده ئه‌م دۆخه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی و له‌ناو تۆڕ و شه‌پۆله جیاوازه‌كانی جیهانگیریش به زمان و كۆد و شێوه‌ی خۆی ئاماده‌یی هه‌یه و ده‌بینرێت، له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن و هاوچه‌رخ و كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌قڵانی ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بینرێت، به‌ڵام ره‌گ و جووڵه و بزوێنه‌ری توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگه‌كه جیاوازه و مانای جیاوازیشی هه‌یه و به زمانێكی سۆسیۆلۆجی جیاوازیش قسه ده‌كات و گفتوگۆ ده‌كات.
فۆڕمی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگه‌ی كلاسیكیدا له كرده‌ی سێكسه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته دابه‌شكردنی داهات و چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی پێوه‌ندییه‌كان و دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌ها فه‌رهه‌نگی و كولتووری و ئابوورییه‌كان و مۆدێلی رێكخستنی ناو ماڵ و ده‌ره‌وه‌ی ماڵ! خێزان له كۆمه‌ڵگه‌ی كشتوكاڵی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه داهاته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كه‌ی و داهاتی تاكه‌كه‌سه‌كانی له‌سه‌ر ئابووری نه‌وت بنیات نرابێت، وێنه‌ی زه‌بروزه‌نگه‌كه‌ی ناوی نوێنه‌رایه‌تی دۆخێكی تایبه‌تی توندوتیژی ده‌كه‌ن كه زیاتر ململانێیه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌تایبه‌تكردنی كایه‌كانی ژیان و ئامێره‌كان و كه‌ره‌سته‌كان و پێداویستییه‌كان و خواسته‌كان و ویسته تاكه‌كه‌سییه‌كان.
پرۆسه‌ی تێكه‌ڵبوونه به تاكگه‌رایی و به‌تایبه‌تكردنی خێزان! ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و تاكه‌كه‌سی، مۆبایلی تاكه‌كه‌سی، ژووری تایبه‌ت و داهات و پاره و پوولی تایبه‌ت.. هتد.
(٢)
توندوتیژی له‌ڕێی شاشه‌وه
یه‌كێك له دیارده قووڵه‌كانی ناو مۆدێرنه ته‌له‌ڤزیۆن و سینه‌ما و شاشه‌یه، له دوای له دایكبوون و به‌كاڵابوونی شاشه‌وه جووڵه‌كانی مرۆڤ، خه‌یاڵه‌كانی، بیركردنه‌وه‌كانی، هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستكاری ده‌كرێن و نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه، راستییه‌كه‌ی له دوای ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ "سۆسیۆلۆجیای شاشه" و وێنه‌ی جوڵاو و ئه‌نیمه‌یشن و كرده‌ی سینه‌مایی و جووڵه‌ی میكانیكی له پێوه‌ندیداین.
شاشه له سه‌رده‌می ئێسته‌دا رۆژ دوای رۆژ، چركه‌سات دوای چركه‌سات قه‌باره‌كه‌ی، فۆڕم و ره‌نگه‌كانی ناوی، چوارچێوه و شێوازی كۆنتڕۆڵكردن و باڵاده‌ستی مرۆڤ به‌سه‌رییه‌وه ده‌گۆڕێت و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، لێره‌وه دووانه‌ی "تاك و شاشه" ده‌بن به ئاڵۆزترین و پڕكێشه‌ترین دیارده‌ی ناو سۆسیۆلۆجیای شاشه‌وه.
شاشه ئه‌مڕۆ جگه له ئه‌ركه دیجیتاڵی و ئۆرگانییه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه گواستنه‌وه‌ی وێنه و خه‌یاڵ و به‌وێنه‌كردنی كۆمه‌ڵگه و گرێدانه‌وه‌ی دنیایه به‌یه‌كتر، بڕێكی زۆر له توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگ و پچڕاندنیش به‌رهه‌م دێنێت. پێ ده‌چێت مرۆڤی سه‌رده‌می شاشه ناڕه‌حه‌تترین و بێزارترین و توند‌وتیژترین مرۆڤی ناو مێژوو بێت و ڕاستییه‌كه‌ی بۆچوونێك هه‌یه پێی وایه شاشه له بری كه‌ڵه‌كه‌كردن و به‌ئاگاهێنانه‌وه، فۆڕمێكی ته‌واو له بێ ئاگایی و پچڕان و دووركه‌وتنه‌وه به‌دوای خۆیدا دێنێت.
دیاره دووركه‌وتنه‌وه لێره به‌مانای ئه‌وه‌ی كه هێزێك، ئه‌كته‌رێك، ده‌زگه‌یه‌ك له دواوه‌ی شاشه‌كه‌وه وێنه‌یه‌كی ساخته‌ت بۆ ده‌نێرێت و راسته‌قینه‌كانیش لای خۆی گل ده‌داته‌وه. ته‌له‌ڤزیۆن و شاشه وه‌ك ده‌زگه و په‌یكه‌رێكی مۆدێرن ئه‌مڕۆ رێژه‌یه‌كی بێ ئه‌ندازه له توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگ و به‌گژیه‌كداچوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت.
ده‌كرێ جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ "زیگمۆند باومان" بۆ تێگه‌یشتن له مۆدێرنه‌ی ناجێگیر یان شل. دیاره باومان ته‌نانه‌ت تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش به "ته‌ڵه" داده‌نێت. ته‌ڵه به‌و مانایه‌ی چۆن مرۆڤ له‌ڕێی ئامێره‌وه بێ ئاگا و بێ هۆش و بێ خه‌یاڵ بكه‌یت.