یه‌كه‌م/ به ئێرانیكردنی عێراق
له دوای ئازادكردنی عێراق و رووخانی به‌عس له ٢٠٠٣دا، یه‌كێك له گرفته‌كانی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت، وه‌ك ئاكتێكی سیاسی، پڕۆژه‌ی به ئێرانیكردنی عێراق و لكاندنی جیۆگرافیای سیاسیی عێراقه به جیۆگرافیای سیاسی ئێرانه‌وه.
ئێران هه‌وڵی داوه ده‌سته‌بژێری سیاسی، سوپا و سه‌رباز، میدیا و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر، بازاڕ و سنوور، جه‌ژن و سیمبۆل و مێژووی عێراق، دامه‌زراوه سیاسییه‌كان و په‌روه‌رده، زانكۆ و ده‌زگه‌كانی تر بكات به به‌شێك له ناسنامه‌ی ئێران و ئێرانیزم.
حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هێزێكی سه‌ربازی، وه‌ك هێزێكی دیسپلینكراو و خاوه‌ن سه‌رچاوه و ئۆرده‌ر نوێنه‌رایه‌تی ئێران و به‌شێك له پرۆسه‌ی به ئێرانیكردنی عێراق ده‌كات. حه‌شد وه‌ك هێزێكی سه‌رووی ده‌وڵه‌تی و سه‌رووی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی تر، سوپا و هێزه‌كانی تر ده‌كاته پاشكۆی خۆی و ده‌رفه‌تی جووڵه و نوێنه‌رایه‌تییان لێ ده‌ستێنێته‌وه.
به‌بۆنه‌ی یادی عاشووراوه بڕیار دراوه بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ ناوه‌نده‌كانی چێژوه‌رگرتن و خواردنه‌وه و سه‌ماكردن له به‌غدا دابخرێن! یانه‌كانی شه‌وانه و خواردنه‌وه رۆحییه‌كان قه‌ده‌غه بكرێن! لێره‌وه "شه‌و" وه‌ك دیارده‌یه‌كی جیۆگرافی و فه‌له‌كی به‌ته‌واوی تێكه‌ڵ به حیكایه‌تی مه‌زه‌وی و پڕۆژه‌ی به ئێرانیكردنی عێراق ده‌كرێت. لێره‌وه شه‌و و خواردنه‌وه و جووڵه جیاوازه‌كانی تاك له شه‌ودا به مۆدێڵێك رێك ده‌خرێن كه نوێنه‌رایه‌تی شیعه و ئێران و ئێرانیزم بكات نه‌ك نوێنه‌رایه‌تی شه‌و خۆی وه‌ك دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی بكات.
پێ ده‌چێت ئه‌م پرۆسه‌یه له هه‌موو ئاستێك و له هه‌موو شوێنێكی عێراق ئاماده بێت. له هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراقییهكانیشدا ئاماده بێت. له جیۆگرافیای شیعه‌كان خۆیان، له رووبه‌ره سوننییه‌كان، له ناوه‌ند، له په‌راوێز، له شه‌و، له رۆژ.. هتد، ئه‌م دۆخه زیاتر ده‌یه‌وێت عێراق وه‌ك ناوه‌ندێكی شیعی و پارچه‌یه‌كی گه‌وره له ئێران ده‌ربكه‌وێ و بناسرێت. له ڕووی كرداریشه‌وه ده‌یه‌وێ عێراق بكات به حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی ئێران. حه‌وشه به‌مانای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی بڕیار و باڵایی له ده‌ست خۆت نه‌بێت و سه‌ر به دنیایه‌كی تر بێت.
دووه‌م
له ماوه‌ی رابردوودا حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هێزێكی میلیشیایی و ناده‌وڵه‌تی چه‌ندان گورزی سه‌ربازی كراوه‌ته سه‌ر، له‌رێی فڕۆكه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و پێگه‌كانی بۆردمان كراون. دیاره ئێران هه‌موو ئه‌و هێرشانه ده‌خاته ئه‌ستۆی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل. عێراق لێره وه‌ك چه‌قی ململانێ و به‌ڕێوه‌به‌ردنی ململانێكانی ئێران و نه‌یاره هه‌رێمییه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌م پرۆسه‌یه قووڵایی چه‌مكی به ئێرانیكردنی عێراق نیشان ده‌دات و به زمانێكی ته‌واو شیعییانه و ئێرانیانه قسه ده‌كات و خۆی ده‌رده‌خات.
حه‌شدی شه‌عبی لێره له‌ڕووی جیۆگرافییه‌وه سه‌ربه دنیا و پانتایی عێراقه، له ڕووی پێكهاته و په‌یكه‌ر و سیمبۆل و ژماره‌وه سه‌ربه دنیا و زه‌وینی عێراقییه‌كانه، به‌ڵام له ڕووی گوتار و زمانی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و مۆدێلی جووڵان و وه‌ستان و كاركردنی به‌ته‌واوی سه‌ربه دنیایه‌كی تره و سه‌ربه رووبه‌رێكی تره له ده‌ره‌وه‌ی خۆی.
پێ ده‌چێت حه‌شدی شه‌عبی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ره‌های گوتاری شیعیزم و ستراتیجی ئێران و یارییه جیۆپۆڵه‌تیكی و هه‌رێمییه‌كانی ئێران بكات، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران. ئه‌م دۆخه یه‌كێكه له دیمه‌نه هه‌ره قووڵ و راسته‌قینه‌كانی ناو پڕۆژه‌ی به پاشكۆكردنی عێراق له‌لایه‌ن ئێران و ئێرانییه‌كانه‌وه. وێنه‌یه‌كه ته‌واو پاڵپشتی و كۆمه‌كی ئارگیۆمێنتی "عێراق، حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی ئێرانه" ده‌كات و شه‌رعیه‌تی پێ ده‌دات.
له به‌رانبه‌ردا پێ ده‌چێت نه‌یاره‌كانی ئێران، ركابه‌ر و دوژمنه‌كانیشی له‌ڕێی ده‌وره‌دانی حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی ئێرانه‌وه جیۆگرافیای سیاسیی ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌ت و ئایدۆلۆجیا و مه‌زه‌و گه‌ماڕۆ بده‌ن و تواناكانی سنوردار و بێ ئه‌نجام بكه‌ن.
سێیه‌م/ ئێران وه‌ك ناوه‌ندی بڕیار بۆ به‌غدا
ده‌وڵه‌ت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هێز و ئاگایی خاوه‌ن بڕیاره، ده‌بێت خۆی بڕیاره سیاسی و ستراتیجییه‌كانی خۆی به‌رهه‌م بهێنێت و جێبه‌جێی بكات.
بڕیار له ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا له ناوه‌وه‌ی خۆی دروست ده‌كرێت و توانا ناوه‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بڕیاره‌كان ساز ده‌كه‌ن و رێوشوێنی جێبه‌جێكردنیان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌می قۆناغی دوای گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی و قۆناغی دوای دۆخی سروشتییه، وه‌ك فه‌یله‌سووفی ئینگلیزی "تۆماس هۆبس" پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات و چوارچێوه و ماناكانی وێنا ده‌كات. هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سیاسی توانای بڕیار و ره‌گه‌زی بڕیاردانی له‌ده‌ست دا، مانا جیاوازه‌كانی سه‌روه‌ربوونی خۆشی له‌ده‌ست ده‌دات و له یه‌كه‌یه‌كی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی و پڕ سه‌روه‌رییه‌وه ده‌بێت به یه‌كه‌كی بێ سه‌روه‌ریی و بێ سه‌رچاوه‌ی سه‌روه‌ربوون.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق روو ده‌دات و ده‌بینرێت، دۆخێكه به‌ته‌واوی یه‌كسانه به دۆخی بێ سه‌روه‌ریی و بێ ناوه‌ندبوون. ڕاستییه‌كه‌ی له‌ڕووی تیۆرییه‌وه ده‌كرێت بڵێین عێراق له دۆخ و قۆناغی سروشتی و قۆناغی به‌ر له گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئێران و ده‌سته‌بژێری سیاسی ئێرانی ئه‌مڕۆ ئه‌كته‌ری ژماره یه‌كی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی و مه‌زه‌وی ناو ده‌وڵه‌تی عێراقن و خۆیان سه‌رچاوه‌ی باڵای بڕیاره‌كانن و خۆشیان جێبه‌جێكاری بڕیار و ستراتیج و پڕۆژه سیاسییه‌كانن.
دۆخی بێ ناوه‌ندبوون و بێ سه‌رچاوه‌بوون له عێراقدا، وایكردووه ئێران وه‌ك هێزێكی مه‌زه‌وی خۆی بكات به ناوه‌ند و به سه‌رچاوه‌ی باڵای بڕیاره سیاسییه‌كانی عێراق و برا گه‌وره‌ی عێراقییه‌كان، نوێنه‌ری مه‌زه‌وی عێراقییه‌كان و قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی عێراق.
ئه‌م كرده‌یه نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق وه‌ك راستههێڵێكی درێژ، وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و دوورمه‌ودا به بیركردنه‌وه‌ی سیاسی ئێران ده‌به‌ستێته‌وه و پێ ده‌چێت ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی تر زیاتر گوزارشت له ده‌سته‌واژه‌ی "عێراق، حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی ئێرانه" بكات.