یه‌كه‌م
توركش ستریم یان رێڕه‌وی توركی، پڕۆژه‌یه‌كی جیۆئیكۆنۆمی و جیۆسیاسییه. دوو وڵاتی وه‌ك رووسیا و توركیا تێیدا به‌شدارن و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كین.
رووسیا و توركیا له‌ڕێی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێ چه‌ند خاڵ و ئامانجێك به‌ده‌ست بێنن. ئه‌م پڕۆژه‌یه ساڵی ٢٠١٦ له ئیستانبوڵ واژوو كراوه له نێوان ڤلادمیر پۆتین و ئه‌ردۆغان.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه به تایبه‌ت گازی سروشتییه له نێوان رووسیا و توركیادا، به‌ڵام به‌سه‌ر خاك و وڵاتی ئازه‌ربایجانه‌وه و دوای ده‌ربازبوونی له توركیا، رووسیا به‌دوای كڕیار و هاوبه‌ش و هاوڕێدا ده‌گه‌ڕێت.
یۆنان یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی رووسیا ده‌یه‌وێت بیخاته ناو پڕۆژه‌كه‌وه، به‌ڵام له‌ڕووی سیاسییه‌وه یۆنان له ململانێدایه له‌گه‌ڵ توركیا و ناتوانێ وا به ئاسانی، به‌بێ مه‌رج و پلان خۆی بخاته ناو پڕۆژه‌كه‌وه.
بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن ڤلادمیر پۆتین خۆی و رووسیاوه داڕێژراوه. ئامانجی بنه‌ڕه‌تیش ئه‌وه‌یه گازی سروشتی رووسیا بازاڕی زیاتر، فراوانتر و گه‌وره‌تری بۆ بدۆزرێته‌وه. ماركێتینگی زیاتری بۆ بكرێت، دواتر هه‌ژموونی جیۆئیكۆنۆمی و جیۆسیاسی پێ به‌رهه‌م بهێنرێته‌وه.
گواستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه به بۆڕی ده‌بێت. ده‌ستپێكی بۆڕییه‌كه له كه‌ناراوه‌كانی رووسیا ده‌ست پێ ده‌كات به‌درێژایی ٩٣٠ كیلۆمه‌تر له ده‌ریای ره‌شه‌وه تێده‌په‌ڕێت. توركش ستریم له‌ڕووی قه‌باره‌وه له چوار بۆڕی سه‌ره‌كی پێكدێت. ٣١.٥ ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌گوازێته‌وه. پڕۆژه‌كه به‌گشتی تێچووه‌كه‌ی ١٢.٥ ملیار دۆلاره.
ئه‌م پڕۆژه له‌ڕووی جیۆ-سیاسی، جیۆ-ئیكۆنۆمییه‌وه دۆخێكی تازه دێنێته‌وه كایه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بۆڕییه‌كه له توركیا كۆتایی پێ دێت. توركیا ده‌بڕێت و ده‌گات به ئاو، ده‌ریا و رووبه‌ڕووی وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه.
ڕاستییه‌كه‌ی رووسیا مه‌به‌ستی جیۆپۆڵه‌تیكی هه‌یه و به‌دوای ناسنامه و فره‌وانكردنی سنووره ده‌ره‌كییه‌كانی خۆیه‌وه‌یه له‌و ناوچه‌یه‌دا.
دووه‌م/ ئه‌مه‌ریكا و پرسی وزه له ناوچه‌كه‌دا
دیاره یه‌كێك له ستراتیجه هه‌ره زاڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاوتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه پرسی وزه‌یه. ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی سه‌رمایه‌داری و خاوه‌ن پیشه‌سازی و كارخانه‌ی گه‌وره‌یه. بازاڕی گه‌وره و ده‌ستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌ی هه‌یه و به‌رده‌وام پێویستی به وزه و هێزه. پێویستی به خۆ تازه‌كردنه‌وه و به‌رده‌وامبوونه. چیڕۆكی زاڵ و باو بۆ هاتنی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كه پرسی وزه، گازی سروشتی و نه‌وته.
به‌شێك له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی زۆرن. وڵاتانی وه‌ك لیبیا و قوبڕس له‌ڕووی جیۆئابوورییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن. پڕۆژه‌ی توركیش ستریم له بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌یه‌كی رووسی-توركییه به‌ڵام ره‌هه‌نده‌ی هه‌رێمی هه‌یه له ناوچه‌كه. كاریگه‌ری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت بۆ جیۆپۆله‌تیكی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست. دیاره توركیا ده‌یه‌وێ ئه‌م پڕۆژه‌یه بكات به كارتی فشار بۆ سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
كارتی فشار به‌مانای ئه‌وه‌ی توركیا رۆڵی تڕانزێت ببینێت بۆ گواستنه‌وه، به بازاڕكردنی وزه‌ی رووسیا و گه‌یاندنی به وڵاتانی باشووری ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت ئه‌ڵمانیا. ئه‌م دۆخه پێگه‌ی رووسیا له‌ڕووی جیۆئیكۆنۆمییه‌وه زاڵتر و باڵاده‌ستتر ده‌كات له ناوچه‌كه و رزگاری ده‌كات له ته‌نگژه، خراپی دۆخی ئابووری، پووكانه‌وه‌ی ئابووری و هه‌ڵاوسان و كورتهێنانی بودجه.
گه‌یشتنی وزه‌ی رووسیا به به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا گۆڕانێكی جیۆسیاسی دێنێته كایه‌وه و رووسیا، توركیا ده‌كات به پرد و كه‌ناڵێكی ئابووری بۆ گه‌یشتن به بازاڕی ئه‌وروپا، گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئابووری تازه و كه‌ناڵی تازه‌ی له‌یه‌كتر گه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا.
ئه‌م دۆخه بۆ ئه‌مه‌ریكا مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیه. چونكه ناخوازێت رووسیای فیدڕاڵ زیاتر بكشێت و فراوان بێت، زیاتر خۆی له ئه‌وروپا و وڵاتانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست نزیك بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت پێگه‌ی جیۆسیاسی توركیایش به‌كار بێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه. زیاتر ترسه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ئه‌م كرده‌یه له دۆخی ته‌كتیكییه‌وه بگۆڕێت بۆ دۆخێكی ستراتیجی.
سێیه‌م/ توركیا و چیڕۆكی ئیمپڕاتۆربوون
كۆماری هاوچه‌رخی ئێسته‌ی توركیا رۆژگارێك له ناوچه‌كه چه‌ندان سه‌ده ئیمپراتۆر و خاوه‌ن جیۆگرافیای سیاسی، پێگه، ناوه‌نده‌ی بڕیاری هه‌رێمی و جیۆپۆڵه‌تیك بووه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ توركیا خه‌ونی پێوه ده‌بینێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و نۆستالیجیا و رابردوو و یاده‌وه‌رییه‌ی ئیمپڕاتۆری عوسمانی هه‌ڵگری بوو.
رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان كۆتایی به چیڕۆكی ئیمپڕاتۆری عوسمانی، دیارده‌ی ئیمپڕاتۆربوون له ناوچه‌كه هێنا. دیاره توركیا به‌نیازه له ساڵی ٢٠٢٤، دوای 100 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان، جارێكی تر ئه‌و خه‌یاڵه سیاسی و جیۆئابوورییه‌ی زیندوو بكاته‌وه.
كورته‌ی چیڕۆكه‌كه ئه‌وه‌یه كه توركیا له‌رێی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی به‌رده‌وام و هاوبه‌شی وزه‌ی به‌رده‌وامه‌وه جارێكی تر بنیاته ناوه‌كییه‌كه‌ی خۆی به‌هێز بكاته‌وه و دواتریش په‌لوپۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی و سنووره‌كانی دوێنێی بهاوێژێت. پێ ده‌چێت له ڕوانگه‌ی توركیا و ده‌سته‌بژێری سیاسی توركییه‌وه، توركیش ستریم یان رێڕه‌وی توركی، پڕۆسه‌یه‌كی گرنگ بێت له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیمپڕاتۆربوون و 100 ساڵی رابردوو و رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان.
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌یه‌وێ جارێكی تر له‌ڕێی پته‌وكردن، نۆژه‌نكردنه‌وه، دووباره رێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی، چیڕۆكی ئیمپراتۆربوون و عوسمانیزمی نوێ بكات به سه‌رچاوه و ناسنامه‌ی بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا. یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه توركیا وه‌ك هێزێكی هه‌رێمی و ناوه‌ندی بڕیار له ناوچه‌كه پێناسه بكاته‌وه، رۆڵی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و بیكاته‌وه به خاوه‌ن ستراتیج و دید. بۆیه توركیش ستریم بۆ توركیا زیاتر له مانایه‌ك و لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت.