یه‌كه‌م/ له دهزگهوه بۆ بێ ماڵی
ئه‌مڕۆ عه‌ره‌بی سوننه له عێراق له جیۆگرافیا و پانتایی خۆیاندا بێ ماڵ و بێ پێگه و بێ نه‌وان. ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت فۆڕمێكی درێژكراوه‌ی دۆخی سوننه‌كانی عێراقه له دوای رووخانی به‌عسه‌وه له ٢٠٠٣. جیۆگرافیای سیاسیی سوننه له عێراق به هه‌موو پارێزگا و شاره‌دێ و شارۆكهكانیهوه پڕه له وێرانیی، داته‌پین، تێكشاویی و وه‌ڕسبوون. ئه‌مڕۆ سوننه‌كان بێ ماڵ و بێ نیشتمان و بێ چوارچێوه‌ی سیاسین له عێراقدا. ئه‌م شێوه رێكخستن و ناسنامه‌یه له‌ڕووی كۆمه‌ڵناسی سیاسییه‌وه ته‌واو تازه‌یه بۆ سوننه‌كان وه‌ك گرووپێكی سیاسی-مه‌زه‌ویی عێراق.
له دایكبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق پڕۆژه‌یه‌ك بوو سوننه‌كان تێیدا باڵاده‌ست، خاوه‌ن بڕیار و ده‌زگه بوون. له دوای رووخانی سیستمی پاشایه‌تی، دواتریش هاتنی به‌عسییه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت، وه‌ك جیۆگرافیا و وه‌ك ده‌زگه و به‌ڕێوه‌بردن بوو به ماڵی سوننه‌كان. ژیان له‌ناو سیستمدا، له‌ناو به‌ها و ئایدۆلۆجیای ده‌وڵه‌تدا به‌ته‌واوی جیایه له ده‌ره‌وه‌ی سیستم و به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی ده‌سته‌بژێری سیاسی، سه‌ربازی سوننه‌كانی دڵته‌نگ و خه‌مبار كردووه ئه‌وه‌یه، له ده‌ره‌وه‌ی سیستمن، له ده‌ره‌وه‌ی بڕیار و به‌ها و ستراتیجه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقین. عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان ناكات، ناتوانێ به‌ناوی ئه‌وان و له‌بری ئه‌وان قسه بكات، به‌ڵكو به‌بێ ئه‌وان قسه ده‌كات و ده‌وڵه‌تبوونی عێراق به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه و تازه ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ چیڕۆكی تراجیدییه به لای سوننه‌كانه‌وه، ئه‌وان هه‌م بێ ماڵن و هه‌م بێ بنكه‌ی سیاسین.
ژیان و باڵایی له ده‌ره‌وه‌ی سیستم دۆخێكه پڕه له ته‌نگژه و نامۆبوون. سوننه‌كان له دوای ساڵانێكی زۆر له‌ناو ده‌زگه و دامه‌زراوه و سوپا و بیرۆكراتیی و سنوور ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژێرخانه سیاسی و ئایدۆلۆجییهن. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانه سوننه‌كان خۆیان نین، به‌ڵكو ئامێرێكی دروستكراوه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه.
دووه‌م/ هه‌رێمی سوننه، ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌ستانه‌وه
دیاره هه‌لومه‌رجی عێراقی دوای ٢٠٠٣ سوننه‌كانی وه‌ك بلۆكێكی مه‌زه‌وی خسته دۆخی به‌رگری و په‌راوێزه‌وه. ئه‌وان له به‌رگری و پاڕانهوهدان وه‌ك چۆن رۆژگاری به‌ر له ٢٠٠٣ شیعه‌كانی عێراق له به‌رگری و پاڕانه‌وه و نووزانهوهدا بوون. سوننه‌كان له ڕووی جیۆپۆڵه‌تیكه‌وه لاواز، بێ كاریگه‌ری و بێ ناسنامه‌ن له به‌رانبه‌ر جیۆپۆڵه‌تیكی شیعه‌دا. هێڵی جیۆپۆڵه‌تیكی هه‌م سه‌رچاوه و ناوه‌ند و هه‌میش په‌راوێز و كۆتاكه‌ی روون و دیار و زاڵه.
جیۆپۆڵه‌تیك واته هه‌موو بنه‌ما و پایه‌كان، واته (جیۆ كولتوور، جیۆئیكۆنۆمی، هایدرۆ پۆڵه‌تیك و ئیتنۆ پۆله‌تیك)، دیاره شیعه‌كان له ڕوانگه‌ی قوتابخانه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكه‌وه باڵاده‌ست و خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی هێزی زیاترن. پێچه‌وانه‌ی ئه‌م باڵاییه‌ی شیعه، سوننه‌كان بێ پێگه و لاوازن. له ڕووی ئابوورییه‌وه پارێزگاكانی سوننه مه‌زه‌و كه‌متر خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی سروشتین، كه‌متر خاوه‌ن گازی سروشتی و نه‌وتن. كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی سوننه‌كان جیاواز و دژ به كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی ركابهرهكانیهتی، دژ به نه‌یاره‌كانیه‌تی. كولتووری سیاسی‌یان له‌سه‌ر هه‌مان مۆدێل و رێباز به‌رده‌وامی به‌خۆی ده‌دات.
ده‌كرێ بڵێین كولتووری دهزگهگهرایی، سێنتڕاڵیزم و بیرۆكراتیی و سوپا به‌سه‌ریاندا زاڵه، ره‌نگه ئه‌م جۆره له كولتوور و بیركردنه‌وه پێوه‌ندی به توانه‌وه و ئاوێزانبوونه‌وه هه‌بێت له ناو ماشێنی ده‌وڵه‌تی به‌عسدا. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا ئه‌مڕۆ سوننه‌كان به‌دوای ده‌رگه و ده‌روازه و هه‌ستانه‌وه ده‌گه‌ڕێن. هه‌ڵسانه‌وه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی و دیپلۆماسی. بوون به هێزێكی ئۆتۆنۆم و سه‌ربه‌خۆ.
زۆرینه‌یان له ڕێی دروستكردنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆوه ده‌یانه‌وێ كۆتا به چیڕۆكی په‌راوێزبوون و ته‌نیایی سیاسی و كوشتنی سیاسییانه بێنن. كاتێك باس له هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی سوننه‌كان ده‌كرێت، جۆرێك له ئاگایی و زیندووبوونه‌وه له‌ناو ده‌سته‌بژێری سیاسی و شه‌قامی سوننی‌دا دێته كایه‌وه. ئۆتۆنۆمبوون له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ربازبوونه له بێ جووڵه‌یی و مردوویی. رزگاربوونه‌وه له هه‌ژموونی ئه‌وانیتر.
سێیه‌م/ دنیای سوننه دوای كوشتنی قاسم سلێمانی
دنیای دوای قاسم سلێمانی دنیایه‌كی جیاواز و تازه‌یه, جیاواز بۆ سوننه‌كان، جیاواز بۆ هێزه‌كانی تر، ته‌نانه‌ت بۆ شیعه خۆیشی وه‌ك گرووپێكی مه‌زه‌وی و سه‌ربازی.
پێشتر قاسم سلێمانی به قسه‌كه‌ر، ئه‌كته‌ر و بڕیارسازی یه‌كه‌می ئێران و شیعه‌كان داده‌نرا له ناوچه‌كه‌دا. جووڵه‌كانی قاسم سلێمانی به‌ته‌واوی یه‌كسان بوون به جووڵه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراقدا. ئه‌م تارماییه‌ی قاسم و ئێران له عێراق به‌ته‌واوی سوننه‌كانی بێ جووڵه و بێ كاریگه‌ری و بێ به‌رنامه كردبوو.
له بنه‌ڕه‌تدا یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی بلۆكی سوننه له ناوچه‌كه‌دا بێ ناوه‌ندی و بێ سه‌رچاوه‌بوون و بێ ناوكییه، دیاره له دوای كوشتنی قاسم سلێمانییه‌وه سوننه‌كان بیانه‌وێ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی ناوك و سهرچاوهیاندا بگه‌ڕێن و بیدۆزنه‌وه. هه‌م ده‌وڵه‌تی سعوودیه و هه‌میش ئیمارات و میسر و توركیا، به رێ و شوێنی جیاواز ده‌یانه‌وێ دووباره سوننه‌كان بخه‌نه ناو پرۆسه‌ی رێكخستن و دیسپلینی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه.
دیاره به‌شێك له‌و هێز و ده‌وڵه‌تانه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌ڕێی دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ و قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ سوننه دابڕێژنه‌وه و په‌ره‌یان پێ بده‌ن و له‌ژێر هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی شیعه و به‌غدا رزگارییان بكه‌ن، دواتر به بلۆكی جیۆپۆڵه‌تیكی سوننه‌ی ناوچه‌كه‌یان ببه‌ستنه‌وه.
بۆچوونێك هه‌یه پێی وایه ئه‌مه‌ریكا له ئه‌گه‌ری ده‌ركردنیان له به‌غدا و ناوچه شیعه‌نشینه‌كان، ره‌نگه كارتی دروستكردنی هه‌رێمی سوننه به‌ڕووی شیعه‌كاندا بخه‌نه كار و عێراق بكه‌ن به سێ یه‌كه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی جیاواز و له یهكترازاو.