یه‌كه‌م/ دوانه‌ی سه‌رباز و مه‌ده‌نی له عێراقدا
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق چركه‌ساتێكی تایبه‌ت و تازه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و هاوچه‌رخدا. عێراق به‌رهه‌می كۆلۆنیاڵه گه‌وره‌كانی سه‌ده‌ی 20 و رووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانی، پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌یه. له بنیاتی ده‌وڵه‌تی عێراقدا به‌رله‌وه‌ی ده‌زگه، نۆرم، لێگه‌سی و سه‌رمایه‌ی مه‌ده‌نی ده‌وڵه‌تی عێراق دروست بكرێت، سه‌رباز و هێز و سوپا و جه‌نه‌ڕاڵ دروست كراوه و جێگیر بووه و به‌كار خراوه.
پرۆسه‌كه وه‌هایه كه داڕشتنی سه‌رباز و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له عێراق به‌ر له پرۆسه‌ی دروستبوونی ده‌زگه سیاسی و شارستانییه‌كانه. ئه‌م دۆخه نامۆیه به ئه‌ده‌بیاتی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی. دواتر ئه‌م مۆدێله (سه‌رباز به‌ر له ده‌زگه‌ی مه‌ده‌نی) ته‌نگژه له حوكمڕانی و باڵایی ده‌زگه‌ی مه‌ده‌نی به‌سه‌ر سه‌ربازیدا دروست ده‌كات. ته‌نگژه‌ی گه‌مارۆدانی مه‌ده‌نی و پیاوانی سیاسی له‌لایه‌ن سه‌رباز و جه‌نه‌ڕاڵ و سوپاوه.
ئه‌م دۆخه به درێژایی مێژووی ده‌وڵه‌تی عێراق ئاماده بووه، سه‌رباز زاڵ بووه، باڵا بووه، كوده‌تای به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا كردووه. دواتر له سه‌رده‌می حوكمڕانی حزبی به‌عس دوانه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی به‌ته‌واوی دژبه‌یه‌ك ده‌بن و له دژی یه‌كتر كار ده‌كه‌ن و ده‌جووڵێنرێن. سوپا، هێزه ته‌ناهییه‌كان، پاسه‌وانی نیشتمانی و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی تر ده‌بن به ئامراز، كه‌ره‌سته‌ی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل، تاك، گرووپ و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر له نۆرم و به‌های دژ به رژێم، دژ به به‌عس و دژ به بیركردنه‌وه‌ی به‌عس.
له دوای ٢٠٠٣ـه‌وه و رووخانی به‌عس، هه‌م سوپا وه‌ك ده‌زگه و هه‌میش سه‌رباز وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌هه‌مان مۆدێل و بیركردنه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و ئه‌كته‌ری مه‌ده‌نی له پێوه‌ندیدا ده‌بن. بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روو ده‌دات له نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و به‌غدا، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له نێوان سوپا و خۆپێشانده‌ر درێژكراوه‌ی هه‌مان بنیات و ئه‌خلاقیی سێكته‌ری سه‌ربازییه له به‌رانبه‌ر هاووڵاتی، خه‌ڵك و ئه‌كته‌ری مه‌ده‌نیدا.
دووه‌م/ خۆپێشانده‌ران كێن؟
خۆپێشانده‌ر، ناڕازی و بوونه‌وه‌ره تووڕه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌ر شه‌قام و پانتاییه گشتییه‌كانی عێراق، نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ن، گرووپ و هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تازه‌ن، سه‌ربه دنیای دوای رووخانی به‌عس و عێراقی سه‌رده‌می ئهمهریكاییهكانن.
ئه‌و هێزه تازه‌یه، ئه‌و نه‌وه تازه‌یه له‌ناو سیستم، حوكمڕانی و ژینگه‌یه‌كی ته‌واو نادادپه‌روه‌ر، پڕ له گه‌نده‌ڵی گارگێڕی، دارایی و سیاسی، گه‌وره‌بوون و ژیاون و ئه‌زموونیان كردووه. زۆرینه‌یان بێ كار و بێ داهات و بێ سه‌رچاوه و بێ خزمه‌تگوزاری و بێ مافن. بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خۆپێشانده‌ران داوای ده‌كه‌ن ده‌بێت سیستمی سیاسی له عێراق وه‌ڵامی بداته‌وه.
ده‌كرێ له‌ڕووی تیۆرییه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ تیۆره‌كه‌ی (ده‌یڤد ئیستن) بۆ سیاسه‌تی گشتی. ئیستن تیۆره‌كه‌ی بۆ داواكاری و داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی كردووه به سێ به‌ش، یه‌كه‌م: تێكرده Input دووه‌م: پڕۆسێسProcess سێیه‌م: ده‌ركرده Outputs.
دیاره ئه‌م سیستمه وا داڕێژراوه كه خه‌ڵك، خۆپێشانده‌ر، هاووڵاتی له‌ڕێی تێكردهوه فشار ده‌خه‌نه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سیستمی سیاسی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری، خه‌یاڵ و خواسته‌كانیان. دواتر ده‌بێ پڕۆسێس بكرێت و سیستمی سیاسی فشار و داواكارییه‌كان بگۆڕێت بۆ بڕیار، ستراتیج و به‌رنامه و كرده‌ی تازه. به‌ڵام دیاره عێراق ناتوانێ ئه‌م چوارچێوه تیۆرییه بگوازێته‌وه بۆ بڕیار و كرده‌كان، بیانكات به وێنه و ستراتیجی تازه‌ی كاركردنی خۆی.
به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م بێ توانایی و بێهێزی و بێ بڕیارییه، نه‌بوونی سیستم و نۆرمه سیاسییه‌كانه له عێراق. ئه‌وه‌ی به‌ناوی سیستمی سیاسی و به‌هاكان له عێراق بنیات نراوه و ماركێتینگی بۆ ده‌كرێت، جگه له پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی و به‌رهه‌مهێنانی قازانج و ده‌ستكه‌وتی تاكه‌كه‌سی و مه‌زه‌وی، شتێكی تر نییه.
عێراق له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی سیاسی، چۆنیه‌تیی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فشار و داواكارییه‌كانه و هه‌ر حكوومه‌ت و هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك له‌م وڵاته ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، مانۆڕی سیاسییه نه‌ك چاره‌سه‌ری ته‌نگژه و فشاره‌كان له‌ڕێی تیۆره‌كه‌ی ده‌یڤد ئیستنهوه.
سێیه‌م/ میلیشیا و خۆپێشانده‌ر
كاره‌كته‌ری میلیشیا و كاره‌كته‌ری خۆپێشانده‌ر ئه‌مڕۆ له عێراقدا دژبه‌یه‌كن و یه‌كتر ته‌واو ناكه‌ن، درێژكراوه‌ی یه‌كتریش نین وه‌ك چركه‌ساته‌كانی رابردوو. به‌ر له خۆپێشاندانه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ئه‌م ئارگێۆمێنته پێچه‌وانه بوو، میلیشیا و خه‌ڵك له‌سه‌ر یه‌ك راسته‌هێڵ ده‌جووڵان و به‌یه‌ك ئارگیۆمێنت و گوتاری سیاسییه‌وه خۆیان ده‌رده‌خست، به‌ڵام رووداوه‌كانی ئه‌مجاره به‌ته‌واوی پێچه‌وانه و دژبه‌یه‌كه.
ئه‌مڕۆ میلیشیا و هێزه مه‌زه‌وی و پان-ده‌وڵه‌تییه‌كان چیتر ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست، پیرۆز و خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی ره‌مزی و ئاینی نین به‌لای زۆرینه‌ی خۆپێشانده‌رانه‌وه، بۆیه له هه‌ندێك دۆخدا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و وه‌ك كاره‌كته‌ری ته‌واو دژبه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون. چونكه داواكاری و خواستی میلیشیا و خۆپێشانده‌ر دوو داواكاری و خواستی له یه‌كتر دوور و له‌یه‌ك نه‌چوون.
میلیشیا خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت سیستم و نۆرم و به‌ها سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له‌ناو په‌یكه‌ر و رێسا و دیسپلینه لۆكاڵییه‌كانی خۆیدا بتوێنێته‌وه و بیكات به به‌شێك له خۆی، هه‌وڵ ده‌دات وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تی قووڵ و سێبه‌ر ده‌ربكه‌وێت و بوار به ده‌وڵه‌ت خۆی و سه‌رچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی نه‌دات رێسای تازه و كرده‌ی تازه دابڕێژن و په‌خش بكه‌ن.
به‌ڵام خۆپێشانده‌ر به ئاڕگیۆمێنت و خه‌یاڵێكی تره‌وه له‌سه‌ر شه‌قامن، ئه‌و پێچه‌وانه‌ی میلیشیا ده‌یه‌وێ نیشتمان به‌رهه‌م بێنێته‌وه. ده‌وڵه‌ت وه‌ك ده‌زگه‌یه‌كی هاوچه‌رخ ده‌ربكه‌وێت و خۆی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانی تردا بسه‌پێنێت، خه‌ونه‌كانی بگۆڕێت و به‌دی بێنێت. واته خۆپێشانده‌رانی ئه‌مڕۆی عێراق، زۆرینه‌یان ده‌خوازن بچنه ناو جۆرێك له سیستم و ده‌وڵه‌ت و شێوازی ژیانه‌وه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بێ میلیشیا و بێ تریاكی مه‌زه‌وی سیاسی بێت.