(١)
ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئاسایش بۆ عێراقییه‌كان
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تێكشكاندنی داعش له ئه‌یلوولی ٢٠١٤ دا دروست ده‌بێت. ئه‌مه‌ریكا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له دیزاینكردن و به‌جووڵه‌خستنی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه. دروستبوونی داعش ئاسایشی دنیا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه! به‌تایبه‌ت كاتێك دێته عێراقه‌وه و جیۆگرافیای سیاسی گل ده‌داته‌وه و هه‌ڵده‌كشێت. دیاره عێراق له دوای ٢٠٠٣ه‌وه له‌ڕووی ئاسایشه‌وه له قه‌یراندایه، بنیاته‌كه‌ی لاواز و پڕ درز و شڵۆقه و ئاسایش وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كی نیشتمانی پێشكه‌ش نه‌كراوه! ئاسایش هێزێكی باڵاتر له ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌می ده‌هێنا و دواتر به‌سه‌ر ناوچه و جیۆگرافیا مه‌زه‌وییه‌كه‌ی خۆی دابه‌شی ده‌كرده‌وه! ئه‌م دۆخه ده‌رگای بۆ داعش كرده‌وه باشتر، خێراتر و ئاسانتر بێته عێراقه‌وه. ئه‌مه چیڕۆكێكی سه‌ره‌تایی و ساكاری ئاسایشه له عێراق.
دیاره ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه هه‌وڵ ده‌دات چه‌مكی ئاسایش به دیدێكی تر بۆ عێراقییه‌كان دابڕێژێته‌وه! دیدی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌بوو هه‌موو عێراقییه‌كان خۆیان به‌شداربن له ئاسایش بۆ خۆیان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناسنامه‌ی لۆكاڵی، مه‌زه‌و و نه‌ته‌وه؛ دواتر هێزه عێراقییه‌كان په‌روه‌رده بكات، راهێنانیان پێ بكات بۆ گه‌یشتن به ئاسایش و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌م ستراتیجه به‌رده‌وام ده‌بێت تا كوژرانی قاسم سلێمانی! ئه‌م رووداوه پرسی ئاسایش به ته‌واوی لای بژارده‌ی سیاسیی عێراقی ده‌گۆڕێت به‌تایبه‌ت كاتێك ئێران فشار ده‌كات كه ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا و هاوڕێكانی له عێراق بڕۆنه ده‌ره‌وه و خۆیان ئاسایش دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌فته‌یه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بنكه‌ی سه‌ربازی (به‌سمایه) راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان ده‌كاته‌وه. دیاره له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌مه حهوتهمین بنكه‌یه راده‌ستی عێراق ده‌كرێته‌وه. عێراق له‌مه‌ودوا ده‌بێت خۆی بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان به‌كاری بهێنێت. وێنه‌ی زاڵ له‌م پێوه‌ندییه‌دا دۆخ و ئاسایشی عێراق ده‌بێت به‌بێ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی! عێراق له‌مه‌ودوا چۆن ده‌رده‌كه‌وێت! چۆن ئاسایش بۆ سنووره ناوه‌كییه‌كانی ده‌كات. هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چ جیۆگرافیایه‌كی سیاسی له عێراق وه‌ك قووڵایی ستراتیجی خۆیان وێنا ده‌كه‌ن و كاری بۆ ده‌كه‌ن!
(٢)
ئاسایش له هه‌رێم، ئاسایش له به‌غدا
پێده‌چێت هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دوای به‌غداوه روو له هه‌رێمی كوردستان بكات. له هه‌ولێره‌وه بیر له به‌رهه‌مهێنانی ئاسایش بكاته‌وه و پلان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش دابنێت. هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندان گۆشه‌وه له به‌غدا جیاوازه! ڕاستییه‌كه‌ی دیدی هه‌ولێر بۆ ئاسایش و به‌هاكان به‌ته‌واوی جیاوازه له به‌غدا و گرووپه‌كانی ناوی؛ فۆڕمی ململانێكان، ناسنامه‌ی هێزه‌كان، ده‌زگاكان و هه‌ڕه‌شه و ده‌رفه‌ته‌كان له هه‌ردوو رووبه‌ردا (به‌غدا و هه‌ولێر) به‌ته‌واوی ناچوونیه‌ك و له یه‌كتر جیان. عێراق بۆ زۆرینه‌ی زلهێزه گه‌وره‌كانی دنیا گرنگه و بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه. هه‌م ئه‌وروپییه‌كان، هه‌م ئه‌مه‌ریكا و چین و رووسیا. پێده‌چێت ئه‌وروپییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌رێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاماده‌بوون و به‌شدارییان درێژه پێ بده‌ن و تازه بكه‌نه‌وه.
لێره‌وه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قووڵایی ستراتیجی ده‌رده‌كه‌وێت. قووڵایی ستراتیجی به‌و مانایه‌ی له‌و هه‌رێمه رێساكانی گه‌یشتن به ئاسایش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یار و دوژمنان زۆر ئاسانتر به‌ده‌ست ده‌هێنرێت. ئاسانتر ده‌توانی ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزیته‌وه و به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانیش زاڵ بیت. له‌دیدی دنیاوه هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر به‌غدا سه‌خت و رژد و گه‌وره‌ن. ئێران به‌غدا به حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی خۆی داده‌نێت و وه‌ك ئامێرێك خۆی به‌رنامه و كۆد و شێوازی كاركردنی بۆ داده‌ڕێژێت. وه‌ك كۆریدهرێكی جیۆپۆله‌تیكی كه زیاتر هیلالی شیعی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، به‌مه‌ش ته‌واوی چوارچێوه‌ی ئاسایش پڕ كێشه و ئاڵۆزی ده‌بێت بۆ وڵاتانی دنیا، ئه‌م هاوكێشه‌یه له هه‌ولێر به‌جۆرێكی تره و نه‌بووه به كۆریدهر و پڕۆژه.
(٣)
ئێران و پرسی ئاسایش
به‌لای ئێران و هێزه پڕۆكسییهكانیهوه، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ندامانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسین بۆ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و خودی ئێران. ئێران له‌ڕووی ته‌كتیكییه‌وه ده‌یه‌وێ ركابه‌ریی و بهگژداچوونهوهكانی له‌گه‌ڵ نه‌یارانیدا تێكه‌ڵ به ئاسایش بكات و دۆسیه‌كه له ره‌هه‌نده سیاسی و ستراتیجییه‌كانی به‌تاڵ بكاته‌وه. بهئاسایشكردن و به‌دامه‌زراوه‌یكردنی ئه‌م ململانێیانه، سوود به كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گه‌یه‌نێت ببێت به خاوه‌ن بڕیاری سه‌ره‌كی له عێراق و پڕۆژه‌ی هیلالی شیعی وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی جیۆپۆلهتیكیی و جیۆسیاسی و ته‌ناهی به‌بێ گرفت و مه‌ترسی و به‌ربه‌ستی سه‌ربازی و دیواری سه‌ربازی جێبه‌جێ بكات. دیاره له دیدی ئێرانییه‌كانه‌وه ئاماده‌بوونی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه له عێراق و سووریا كۆریدهر و شا رێ جیۆسیاسییه‌كه‌ی لێ داده‌خه‌ن و ته‌سك و باریك ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت كاتێك عێراق وه‌ك كه‌ناڵێكی گرنگ ده‌توانێ ئێران به سووریا و لبنان و وڵاتانی تر بگه‌یه‌نێت و رێیهكهی به‌ته‌واوی بۆ نزیك بكاته‌وه.
پێشتر داعش هه‌ڕه‌شه‌ی ژماره یه‌ك بوو بۆ سه‌ر قه‌واره و هه‌ژموونی ئێران چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه‌ی خۆی. دوای كوژرانی قاسم سلێمانی، ئه‌م روانینه‌ی ئێران گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. ئێرانییه‌كان تا ئێسته‌ش وا هه‌ست ده‌كه‌ن له‌دوای قاسم سلێمانییه‌وه ئاسایشی ده‌ره‌كی ئێران و به‌تایبه‌تیش له عێراق له ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌دایه، ره‌نگه ئه‌و مه‌ترسییه په‌ل بكێشێت بۆ سنووره‌كانی ناوه‌وه! ستراتیجی ئێرانییه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت سه‌ره‌تا له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ئاسایش دابین بكه‌ن و دواتر بۆ ناوه‌وه، چونكه ئاسایش له دیدی ئه‌وانه‌وه پرۆسه‌یه له ده‌ره‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ناوه‌وه و باشترین كرده و ئامرازیش بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه، پاڵنانه به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تا چیتر له عێراق ئاماده نه‌بێت و به‌ربه‌ست و گرفتیان بۆ دروست بكرێت.