(١)
ده‌وڵه‌تی بنیاتنراو، ده‌وڵه‌تی بنیاتنهنراو
ریفراندۆم هه‌وڵ و پڕۆژه‌یه‌كی مۆدێرنانه‌یه بۆ ده‌ربازبوون له ژیانی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا. له‌دوای كۆتاهاتنی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه، ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له دایك ده‌بێت، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌روه‌ری، سنوور، خۆسه‌پاندن، جیۆگرافیای سه‌پێنراو، مۆدێلی حوكمڕانی تاك ره‌هه‌ند و زۆر كرده‌ی تر و بواری دێنێته كایه‌وه. شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، جووڵه و ره‌هه‌ند و تارماییه‌كانی له دوای شۆڕشی پیشه‌سازی، شۆڕشی فڕه‌نسی و جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و جه‌نگی دووه‌می جیهان رووبه‌ڕووی گۆڕان و تازه‌بوونه‌وه و داڕشتنه‌وه ده‌بێته‌وه.
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك باڵاترین رێكخستنی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دره‌نگ ده‌گات به خۆرهه‌ڵات و جیهانی ئیسلامی. ئیمپڕاتۆری عوسمانی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، ده‌مرێت، له ئیمپراتۆربوون ده‌كه‌وێت، سنووره‌كانی ره‌ش ده‌كرێنه‌وه، دواتر له هه‌ناوی ئه‌م هاوكێشه و كارلێكه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له دنیای ئێمه له دایك ده‌بێت! توركیا له دایك ده‌بێت، سووریا و لبنان و ئوردن و چه‌ندان یه‌كه‌ی تر دێنه كایه‌وه. عێراق له دایك ده‌بێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی پرس به گرووپ، پێكهاته و كه‌رته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی ناوی بكرێت! جیۆگرافی سیاسی ده‌وڵه‌تی عێراق جیۆگرافیاییهكی دابڕاو و دوور له یه‌كتر و ناچوونییهكه، به‌ڵام به‌زۆر به‌یه‌كه‌وه ده‌لكێنرێن وه‌ك چۆن (ماكس ڤێبه‌ر) پرۆسه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه ناوده‌نێت به لكاندنی له‌ڕێی كه‌تیره/سمغهوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌تێپه‌ڕبوونی كات یه‌كتربگرن و له یه‌كتر بچن، جیاوازییه‌كانیان ون بێت و ببن به یه‌ك یه‌كه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت به‌م پرۆسه‌یه تێپه‌ڕ ده‌بێت، هێزه گه‌وره‌كان به‌ته‌واوی پاڵپشتی و به‌رگری له‌م پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ن: پڕۆژه‌ی بهیهكهوهلكاندنی عێراق به‌زۆر و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هێزه ناوه‌كییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، دوای نزیكه‌ی 100 ساڵ له‌م پڕۆژه سیاسییه، ترازان له‌ڕێی ریفراندۆم و راپرسی و جیابوونه‌وه دێته كاته‌وه. به‌شێكی عێراق نایه‌وێت له‌ڕێی سمغهوه به عێراق بلكێنرێت و به‌جه‌سته‌ی سیاسی و یاسایی عێراق ببه‌سترێته‌وه و راپرسی ئه‌نجام ده‌دات.
(٢)
دوانه‌ی به‌غدا و هه‌رێم؛ چ پێكهوهبوونێك!
عێراق و هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندان كه‌ناڵه‌وه له یه‌كتر جیاواز و دژ به‌یه‌كن. جیاواز به‌مانای كولتوور، ماناكانی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه، فه‌رهه‌نگ، جیۆگرافیا، تۆبۆگڕافیا، سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ندان كایه‌ی تر. له ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخدا ئه‌م جیاوازبوون و فره‌چه‌شنی و ئاراسته دژ بهیهكانه له‌رێی پڕۆژه‌ی پێكه‌وه‌بوون، تۆلیرانس و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و ناسنامه هاوبه‌ش و یاده‌وه‌ری هاوبه‌ش و سیمبۆلی هاوبه‌ش و گوتار و زمانی سیاسی و دامه‌زراوه‌یی هاوبه‌شه‌وه به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نرێته‌وه و له یه‌ك چوارچێوه‌دا رێكده‌خرێن، دواتر پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیی یه‌كسان و به‌شداری سیاسی و مۆدێلی حوكمڕانی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت و به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. ئه‌م شێوه‌یه له رێكخستنی ده‌وڵه‌ت و بیركردنه‌وه له ده‌وڵه‌ت تا ئێسته نائاماده و ون و نادیاره و نابینرێت.
پڕۆژه‌ی فیدڕاڵیزم له‌دوای رووخانی به‌عسه‌وه له ٢٠٠٣ دا پڕۆژه‌یه‌كی كۆنكریتی نییه و هه‌موو هێزه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناو عێراق له‌سه‌ری كۆك و ته‌با نین و نایانه‌وێت عێراق له‌رێی فۆڕمی فیدڕاڵیزم و په‌رتكردن و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ڕێوه ببرێت و نۆژه‌ن بكرێته‌وه. دیاره دیدی زاڵ له ئێسته‌ی عێراقدا ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات كۆ بكرێته‌وه و له‌یه‌ك ناوه‌ندا رێكبخرێته‌وه و هێز و هه‌رێمی ئۆتۆنۆم بگۆڕێت بۆ هێزی نائۆتۆنۆم و ناسه‌ربه‌خۆ. ئه‌م عه‌قڵه سیاسی و ستراتیجییه له‌دوای ٢٠٠٣ ئاماده بوو، به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك زیاتر گه‌شه‌ی كرد و زیاتر خۆی كرد به بیركردنه‌وه‌یه‌كی كۆنكریتی و لۆبی تایبه‌ت و به‌هێزی بۆ وه‌گه‌ڕ خرا. ئه‌م مۆدێله بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تێكی فره كولتوور و فره ئاین و فره مه‌زه‌وی وه‌ك عێراق به‌ته‌واوی ماناكانی پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌بوونی به‌تاڵ كرده‌وه به‌تایبه‌ت پێكهوهبوونێك له نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستاندا.
(٣)
ریفراندۆم و گهلگهرایی
دیاره هه‌رێمی كوردستان له ساته‌وه‌ختێكدا ریفراندۆم ده‌كات تا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دۆخێك پێشان بدات كه ئێمه ناوی ده‌نێین گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل، گشت، جه‌ماوه‌ر، هاووڵاتی و خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر شێوه ژیانی سیاسی‌یان، چۆن له‌ڕووی سیاسییه‌وه بژین و چۆن نه‌ژین. چۆن سنووره‌كان دیاری بكرێن و چۆن نه‌كرێن، چۆن خۆیان پێناسه بكه‌ن كاتێك به‌ره‌و دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان گه‌شت ده‌كه‌ن، چۆن پێوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی یه‌كه سیاسییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وڵاتان و ئه‌كته‌رانی دنیا رێكبخه‌ن و بنیات بنێننه‌وه. دیاره ئه‌م چیڕۆكه له زمان و ئه‌ده‌بیاتی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناو نراوه (مافی دیاریكردنی چاره‌نووس/The Right Of Self-Determination)، چاره‌نووس به‌و مانایه‌ی گه‌ل وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی چاره‌نووس و داهاتوو و ئایندهی خۆی بنه‌خشێنێت و دیاری بكات.
هه‌رێمی كوردستان كاتێك ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات، له‌م دید و په‌نجه‌ره‌وه ده‌یه‌وێت به‌دنیا بڵێت كه خۆم ئایندهی سیاسی خۆم دیاری ده‌كه‌م و ماناكانی بۆ داده‌ڕێژمه‌وه. لێره‌وه گه‌ل ده‌بێت به سه‌رچاوه و ناوكی بڕیاردان و دروستكردنی ئاینده. ڕاستییه‌كه‌ی ریفراندۆم چه‌نده هه‌وڵێكی سیاسی و یاساییه، دوو ئه‌وه‌نده هه‌وڵێكی سۆسیۆلۆجییانه و سایكۆلۆجییانهیه به‌تایبه‌ت كاتێك تۆ وه‌ك هاووڵاتی ده‌وڵه‌تێك ده‌ناسێنرێیت، به‌ڵام به‌كرده‌وه هیچ چیڕۆك و رابردوویه‌كی دڵخۆشكه‌ر و رایه‌ڵه و هه‌ستێكی هاوبه‌ش به‌و ده‌وڵه‌ت و سیستمه سیاسییه‌ت نابه‌ستێته‌وه و گرێت نادات. چركه‌ساتی ریفراندۆم له‌دنیای ئێمه‌دا، چركه‌ساتی پچڕاندن و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌و چیڕۆكه‌ی كه به‌زۆر كراوین به عێراقی و زۆر له هه‌ناو و ده‌وڵه‌تی عێراقدا جێگیر و چه‌سپ كراوین و لكێنراوین. كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به‌شێوه‌ی سیمبۆلی له عێراقدا ئاماده‌یه، ریفراندۆم سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ تێكشكاندنی ئه‌م سیمبۆله.