یه‌كه‌م/ مرۆڤ له‌ناو سیستمی سه‌رمایه‌داریدا
سه‌رده‌م سه‌رده‌می بێ نرخییه، سه‌رده‌می بێ به‌هابوون و له‌ده‌ستدانی مانا و قووڵایی نۆرمه‌كانه. له دنیای سه‌رمایه‌داریدا مرۆڤ چه‌ق و قووڵایی سیستم و ناوه‌ند نییه، بگره مرۆڤ په‌راوێزه، له ده‌ره‌وه‌ی سیستم و به‌هاكانه، ئه‌وه‌ی یاریكه‌ریی ژماره یه‌ك و بڕیارده‌ر و سه‌نته‌ره، كاڵایه.
له‌و دنیا و سه‌رده‌مه‌دا مرۆڤ له‌رێی داهات، ژماره و به‌های سه‌رمایه‌كه‌یه‌وه پێوانه ده‌كرێت و مانا و فۆڕم و پێگه‌ی بۆ داده‌ڕێژرێته‌وه، ئه‌م سه‌ره‌تا و كارلێكه سیستمی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی و تێكه‌ڵ به جه‌سته‌ی تاك و جڤاتی ده‌كات. ئه‌م وێنه و بیركردنه‌وه‌یه به‌و مانایه نییه ئایدۆلۆجیاكانی تر، سیستمه‌كانی تر، رێباز و رێیه‌كانی تری رێكخستنی كۆمه‌ڵگه باش و مرۆڤدۆست و بێ كێشه‌بن. ڕاستییه‌كه‌ی مرۆڤی ئه‌مڕۆ بووه‌ته كۆیله و دارده‌ستی سیستمه‌كان.
له 100 ساڵی رابردوودا، چه‌ندان سیستم و ئایدۆلۆجیا و خه‌یاڵی فكری، مرۆڤی هاڕیوه و هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندووه و بێ هۆشی كردووه. مرۆڤی دنیای ئه‌مڕۆ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌م و چه‌رخه به‌گشتی، بێزارن له سیستم، له دیسپلین، له چوارچێوه‌دانی ره‌فتار و بیركردنه‌وه و خواسته‌كانی، به‌تایبه‌ت كاتێك مرۆڤ ده‌كرێت به ژماره و له‌رێی دراوی كلاسیك و فیزیكی و دراوی ڤێرجواڵ و ئیلكترۆنی و به‌های دراوه‌كه‌وه، به‌های مرۆڤ خۆیشی دیاری ده‌كرێت.
یه‌كه‌م/ ئه‌مڕۆ له به‌شێكی زۆری وڵاتاندا، رێژه و بڕێكی زۆر له خه‌ڵك و هاووڵاتییان بوونه‌ته قوربانی دراو و به‌های دراوی وڵاته‌كانیان، په‌راوێزخراو و له ده‌ره‌وه‌ی سیستمن، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی بێ ناسنامه و بێ رۆڵن، به‌ڵكو ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی دراوی وڵاته‌كه‌یان بێ به‌ها كراوه و ناتوانن بچنه ناو سیستمه‌كه‌وه و بگه‌ن به ماناكانی به‌ها. كه‌واته له‌م سه‌رده‌می بێ نرخییه‌دا، ته‌نیا كاتێك تاك به نرخه كه دراوی وڵاته‌كه‌ی به نرخ و خاوه‌ن سه‌نگه. ئه‌م وێنه و سیستمه، وێنه‌ی زاڵی دنیای ئه‌مڕۆیه.
دووه‌م/ دابه‌زینی به‌های دینار، دابه‌زینی تاكی عێراقی
بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیاری دابه‌زاندنی به‌های دیناری عێراقی ده‌دات له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی، ئه‌م دۆخه كاتێك دێته كایه‌وه كه عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یران و ته‌نگژه‌ی ئاڵۆزی ئابووری و دارایی ده‌بێته‌وه و كورتهێنان له بودجه‌ی گشتیدا دروست ده‌بێت. ده‌وڵه‌ت لێره بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر به‌شێك له‌و كورتهێنانه‌دا په‌نا بۆ دابه‌زاندنی دراوی نیشتمانیی ده‌بات!
لێره‌وه دابه‌زینی به‌های تاكی عێراقی و پێگه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی تاكی ده‌ست پێ ده‌كات. زۆرینه‌ی گرووپ و كه‌رته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌هۆی دابه‌زینی دیناره‌وه توانای كڕین و مامه‌ڵه‌ی ئابووری و چۆنیه‌تی ژیانكردن و به‌رده‌وامبوون له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌م له‌ده‌ستدان و پچڕانه‌ی نێوان تاك و بازاڕ، نوێنه‌رایه‌تییه‌كی قووڵی سه‌رده‌می بێ نرخی و بێ به‌هایی عێراق و عێراقییه‌كان ده‌كات و هه‌موو ئه‌وانه‌ی داهاتی رۆژانه‌یان سنوورداره، رووبه‌ڕووی وه‌ڕسبوون و بێ ئومێدی و بێ نرخبوونێكی گه‌وره و قووڵ ده‌كاته‌وه.
ئه‌و چركه‌ساته‌ی ئێسته عێراقییه‌كانی تێدا ده‌ژین، چركه‌سات و چه‌رخێكه دابه‌زینی دینار زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌هاڕێت و ناسنامه و جووڵه و خواست و خه‌یاڵه ئابوورییه‌كانی لێ ده‌ستێنێته‌وه و لێ زه‌وت ده‌كات. ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی ده‌روونی لێ ده‌ستێنێته‌وه و لێ داگیر ده‌كات.
دوانه‌ی تاك و به‌های دراو پێوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ و قووڵی هه‌یه به چه‌مك و پرۆسه‌ی حوكمڕانی باش و بنه‌ما نه‌گۆڕ و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی حوكمڕانی باشه‌وه. له دنیای هاوچه‌رخدا، تاك و كۆمه‌ڵگه له‌ڕێی به‌های دراوی ئه‌و سیستمه سیاسییه‌ی له‌ناویدا ده‌ژیی، نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌كات و چێژ له ره‌فتار و خه‌ونه‌كانی ده‌بینێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له عێراقدا روو ده‌دات و ده‌یبینین و به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵدا دروست ده‌كه‌ین، بێ نرخكردنێكی قووڵی دیوی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی تاكه.
سێیه‌م/ سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و چیڕۆكی قه‌رز
بودجه‌ی عێراق رووبه‌ڕووی كورتهێنان بووه‌ته‌وه، كورتهێنان واته كۆی خه‌رجی گشتیی ده‌وڵه‌ت له داهاتی نیشتمانی زیاتره. حكوومه‌تی به‌غدا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م كورتهێنانه په‌نا بۆ ده‌زگای تر، ناوه‌ندی تر و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بات و داوای قه‌رزیان لێ ده‌كات.
سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زگایه‌كی لیبڕاڵه، به‌پێی كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر، بنه‌ما و رێسای لیبڕاڵ كار ده‌كات و پێوه‌ندی و كاره‌كانی خۆی رێك ده‌خات، كاتێك قه‌رز به یه‌كه‌یه‌كی سیاسی ده‌دات، پابه‌ندی ده‌كات به چاكسازی ریشه‌یی و سه‌ره‌كی له ده‌زگای بیرۆكراتی و سیستمی ئابووری و پرسی بنبڕكردن و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و دووركه‌وتنه‌وه له ئابووری كرێخۆری.
دیاره سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له دوای نزیكه‌ی دوو هه‌فته لێكۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه له دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، بڕیار ده‌دات قه‌رز به عێراق نه‌دات. ئه‌م بڕیاره له‌وه‌وه دێت كه عێراق به‌شێكی زۆری بودجه و داهاته‌كه‌ی بۆ كه‌رتی سه‌ربازی و حه‌شدی شه‌عبی ده‌چێت و ناتوانێ ئابووری، بازاڕ و دراو و به‌هاكانی ناو سیستمه ئابوورییه‌كه‌ی ببووژێنێته‌وه.
چیڕۆكی قه‌رز تراجیدیا و مه‌رگهێنه، به‌تایبه‌ت كاتێك قه‌رز ناتوانێ دۆخی ئابووریت باش بكات و له دۆخێكه‌وه بتگوازێته‌وه بۆ دۆخێكی تر و له قۆناغێكه‌وه بتگوازێته‌وه بۆ قۆناغێكی تر.
له ٢٠٠٣وه تا ٢٠١٤ زیاتر له ٤٠٠ ملیار دۆلار له عێراقدا به‌هه‌ده‌ر دراوه و گه‌نده‌ڵیی تێدا كراوه. ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌موو عێراقییه‌كانی به‌ره‌و سه‌رده‌می بێ نرخی و بێ به‌هابوون بردووه و رووبه‌ڕووی بێ ئومێدییه‌كی گه‌وره‌ی كردوونه‌ته‌وه.