یه‌كه‌م/ جیۆگرافیای سیاسی شیعه
جیۆگرافیای سیاسیی بنه‌مای حوكمڕانی و پاڵنه‌ری ژماره یه‌كی زاڵبوونه به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا. كێ خاوه‌نی جیۆگرافیای سیاسی زیاتر بێت، باشتر یارییه‌كه ده‌باته‌وه و رێساكان كاریگه‌رتر له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی داده‌ڕێژێت و به‌ڕێوه ده‌بات.
له ئێسته‌ی عێراقدا، گرووپی شیعه‌كان خاوه‌ن پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی جیۆگرافیای سیاسی و مه‌زه‌وین، ئه‌مه پێگه‌ی شیعه‌ی له‌ناو كایه‌ی حوكمڕانیدا به‌رزتر كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌م پانتاییه كراوه و نزیك له ئاو و سنوور و ده‌روازه‌ی سنوورییه.
له ئه‌مڕۆی عێراقدا سێ جیۆگرافیای سیاسیی گه‌وره ئاماده‌ن، هه‌ریه‌ك له‌م پانتاییه جیۆگرافییانه، گرووپێكی ئیتنیكی به‌سه‌ریدا زاڵه و وه‌ك بنه‌مای هێز سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ و پێگه‌ی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری و جیۆپۆڵه‌تیكی خۆیانی پێ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه زیاتر جێی سه‌رنج و بیركردنه‌وه و گفتوگۆیه، مۆدێلی مامه‌ڵه‌كردنی شیعه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌و جیۆگرافیا سیاسییه‌ی كه له‌ناویدا ده‌ژی و پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌ڕێیه‌وه نوێ ده‌كاته‌وه، به‌نده‌ری فاوه كه یه‌كێك له‌و ده‌روازه سنووریی و یه‌كه جیۆگرافییانه‌یه كه شیعه له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردن، ئاراسته‌كردن و جووڵه پێكردنی ناكۆكییان هه‌یه و ململانێی له‌باره‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
ململانێ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی گرێدان و به‌ستانه‌وه‌ی ئه‌م به‌نده‌ره به دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی، به وڵاتانی دراوسێی، جووڵه و فۆڕمی بازرگانی و شێوازی بنیاتنان و كارپێكردن و رێكخستنی. ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك فاكتن كه ده‌سته‌بژێری سیاسی شیعه ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م یه‌كه جیۆگرافییه مشت‌ومڕ و ململانێیانه و رووبه‌ڕووی شێوه‌یه‌ك له دابه‌شبوون و په‌رتبوون و لێكدابڕان بوونه.
دیاره په‌رتبوون به‌و مانه‌یه‌ی كه هه‌ر هێز و لایه‌نێكی شیعی، ده‌یه‌وێ به‌شێوه‌یه‌ك ببێت به خاوه‌ن هه‌ژموون له‌ناو ئه‌م رووبه‌ره جیۆگرافییه و له‌رێیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر دارایی و داهات و پێگه دیپلۆماسی و جیۆپۆڵه‌تیكییه‌كه‌یدا بگرێت و مۆنۆپۆلی بكات.
دووه‌م/ پڕۆژه‌ی ئاوریشم
كۆماری میلی چین ده‌مێكه كار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه، زیندووكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوریشم ده‌كات. دیاره ئه‌م پڕۆژه جیۆئابووری و جیۆسیاسی و جیۆپۆڵه‌تیكییه، ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵێك ئامانج و مه‌به‌ست بپێكێت و چه‌ندان جیۆگرافیا و نه‌ته‌وه و كولتوور و ئاینی جیاواز ببڕێت و تێپه‌ڕێنێت.
عێراق و به‌نده‌ری فاو له به‌سره، مه‌ڵبه‌ندێكی ئه‌م پڕۆژه‌یه پێكده‌هێنن و چین له‌ڕێیه‌وه ده‌یه‌وێت چه‌ند ناوه‌ندێكی هه‌رێمی و جیهانی به‌و به‌نده‌ره‌وه گرێ بدات. دیاره پرسی گرێبه‌ستی بنیاتنانی به‌نده‌ره‌كه له پارێزگای به‌سره، هێز و لایه‌نه شیعه‌كانی دابه‌ش كردووه و هه‌ندێكیان پاڵپشتی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌وانی تریش دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
ئه‌م به‌نده‌ره له ساڵی ٢٠٠٨ه‌وه به‌ردی بناغه‌ی بۆ دانراوه، به‌ڵام تا ئه‌و چركه‌ساته قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه ته‌واو نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌م شێوه له ململانێ و دابه‌شبوونه له نێوان هێزه شیعییه‌كاندا.
ته‌واوبوونی به‌نده‌ره‌كه كاریگه‌ری ستراتیجی ده‌بێت و لایه‌نه شیعه‌كان هه‌ریه‌كه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و پێگه‌یه بۆ خۆی به‌رێت و ببێته خاوه‌نی. له په‌رله‌مانیش شیعه‌كان بوون به دوو به‌ش و دوو بلۆك له‌باره‌ی فۆڕمی دروستكردنی ئه‌م پڕۆژه ستراتیجی و جیۆئابوورییه. هه‌ندێكیان پاڵپشتی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كۆمپانیا چینییه‌كان پڕۆژه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وانی تریش پاڵپشتی كۆمپانیا كۆری و ژاپۆنییه‌كان ده‌كه‌ن. به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا ململانێكه له‌سه‌ر شتێكی تره.
هه‌ر هێزه و ترس و نیگه‌رانی هه‌یه له‌وه‌ی كه داهات و دارایی ئه‌م به‌نده‌ره‌ی به‌رنه‌كه‌وێت و له داهاتوودا بێ داهات و بێ هه‌ژموون و بێ چه‌كدار بمێنێته‌وه و په‌راوێز بخرێت و له‌ڕووی سیاسییه‌وه بمرێت. ڕاستییه‌كه‌ی سه‌در به توندی پاڵپشتی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كات. ئه‌م پاڵپشتییه له‌وه‌وه دێت كه پڕۆژه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه ده‌توانێ پێگه‌ی سیاسی و ئابووری سه‌درییه‌كان له عێراقدا به‌رز بكاته‌وه.
سێیه‌م/ ئامانجی پڕۆژه‌كه
پێده‌چێت ئامانج و مه‌به‌ست له‌م پڕۆژه جیۆئابوورییه‌ی عێراق، گرێدان و به‌ستنه‌وه و پێوه‌ستكردنی بێت به توركیا و چه‌ند وڵاتێكی تره‌وه. چین ده‌یه‌وێ كه‌لوپه‌ل و كاڵا و هه‌نارده‌ی خۆی بۆ كیشوه‌ری ئه‌وروپا و له‌ڕێی ئه‌م به‌نده‌ره‌وه بێت. عێراق دیدێكی هه‌یه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه، گوایه ده‌یكات به جێگره‌وه‌ی نه‌وت و سه‌رچاوه و سامانه سروشتییه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌مه بۆ وڵاتێكی وه‌ك عێراق سه‌خته له‌م قۆناغه‌دا، به‌تایبه‌ت كه پایه ئابوورییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی پشتی به‌ستووه به نه‌وت و بووه به خاوه‌ن سیستمێكی ئابووری به‌رخۆر.
چین خه‌ونی سه‌ره‌كی له پڕۆژه‌یه‌كی له‌مشێوه‌دا، گه‌ڕانه‌وه‌ی كات و خێرا گه‌یاندن و زوو گه‌یشتنه به بازاڕ، چونكه له دۆخێكی له‌مشێوه‌یه‌دا، چین چه‌ند رۆژێك خێراتر كه‌ڵاكان ده‌گه‌یه‌نێت به بازاڕی ئه‌وروپا، به‌مه‌ش هه‌موو تێچوو و داهات و هه‌میش كاتێكی یه‌كجار زۆری بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌كورتی، به‌نده‌ری فاو، جگه له ره‌هه‌نده ئابووری و سیاسی و جیۆسیاسییه‌كه‌ی كه هه‌م له ناوه‌وه و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی نرخی بۆ داده‌نرێت، له‌ڕووی ئابووریشه‌وه عێراق ده‌كات به مه‌ڵبه‌ند و ناوه‌ند و چه‌قی ئابووری، به‌ڵام ململانێی نێوان هێزه شیعه‌كان، پێناچێت ئه‌م ده‌رفه‌تی بوون به مه‌ڵبه‌نده بازرگانی و ئابوورییه‌ی به وڵاته‌كه بده‌ن.
ئه‌م به‌نده‌ره له ناوخۆدا بووه به سه‌رچاوه‌ی كێشه و ململانێ و ركابه‌ری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه. رووبه‌ڕووبوونه‌وه له ناو په‌رله‌مان، له ئاستی گوتار، میدیا و گوشار دروستكردن. ئه‌م دابه‌شبوونه ناوخۆییه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه، پێناچێت ئابووری عێراق له ئابووری نه‌وته‌وه بگۆڕێت بۆ شتێكی تر.