پێڕه‌و ئه‌نوه‌ر
چۆن هێز و كۆلۆنیالیزم بخوێنینه‌وه؟ سه‌ربه‌خۆیی چ پێوه‌ندییه‌كی به كرده‌ی كۆلۆنیالكردن و كۆلۆنیال وه‌ك كاراكته‌ره‌وه هه‌یه؟ سه‌ره‌تا با له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه بابه‌تی كۆلۆنیالیزم له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی دنیادا پێوه‌سته به "شۆڕشی پیشه‌سازی"یه‌وه. شۆڕش واته پرۆسه‌یه‌ك جووڵه و جیاوازی به‌رهه‌م بێنێت. جووڵه لێره‌دا بریتییه له به‌رهه‌مهێنان و شێوازی داڕشتنه‌وه‌ی هێز. ئه‌و چركه‌ساته‌ی هێز له‌ڕێی خه‌ڵووز و هه‌ڵمه‌وه له دایك ده‌بێت، شاریش له دایك ده‌بێت. شار لێره كاراكته‌ر و دۆخی ئاگایییه، مرۆڤ له گونده‌وه ڕا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگات به دۆخی ئاگایی و بچێته ناو پرۆسه‌ی به پیشه‌سازیبوون یان به ژماره‌بوون و به‌داتاكردنی مرۆڤ و گرێدانی به كات و شوێنه‌وه.
لێره‌وه هێزێكی باڵاتر دروست ده‌بێت "هێزی كۆلۆنیالیزم". له شاردا بازاڕ له دایك ده‌بێت به‌هۆی به‌رهه‌مه‌وه. بازاڕ لێره‌دا بریتییه له كاڵا و كڕیاڕ و فرۆشیار و به‌رهه‌مهێنانی كرده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یا ئامرازێك بۆ پێوه‌ندیكردن تاك به‌وانی تر و به گرووپه‌كانی تر. هێزی كۆلۆنیال هه‌میشه به‌دوای بازاڕه‌وه‌یه. ده‌كرێت وا لێكی بده‌ینه‌وه كۆلۆنیالیزم له دنیادا له‌ڕێی سیاسه‌تی پاداشت و سزا Carrot and Stick Policy ئه‌وانی تر به‌رهه‌م دێنێته‌وه, ئه‌م دیده به‌شێوه‌یه‌كی میكانیكی ده‌جووڵێت و كار ده‌كات چۆن:
١-بازاڕ بۆ هێزی كۆلۆنیاڵ گرنگه و وا ده‌كات پێش ئه‌وانی تر بكه‌وێت، یا ده‌چیته قۆناغی پێشبڕكێ و ململانێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا.
٢-كۆلۆنیال كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات چۆن چوارچێوه‌یه‌كت بۆ به‌رهه‌م بێنێت تا له‌ناویدا جووڵه بكه‌یت. ئه‌گه‌ر بێیته ده‌ره‌وه لێی، سزات ده‌دات، به‌ڵام له‌ناویدا بمێنیته‌وه پاداشتت ده‌كات.
٣-فڕانز فانۆن له كتێبی (به‌شخوراوانی سه‌رزه‌وی) باسی پرسی هێز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كۆلۆنیال له خاك فڕێ بده‌یته ده‌ره‌وه. ده‌كرێت وای بخوێنینه‌وه كه له‌ڕێی هێزه‌وه و هێز بۆ خۆت به‌رهه‌م بێنیته‌وه.
له دنیای عه‌ره‌بیدا ئه‌م كرده‌یه وا بینراوه كه هێزه كۆلۆنیاله‌كانی دنیا وه‌ك پاداشت دۆخی سه‌ربه‌خۆیییان بۆ عه‌ره‌ب له دنیای پۆست-كۆلۆنیال به‌رهه‌م هێناوه. دۆخێك كه زیاتر به دڵی ئه‌وانه و بازاڕ و ئابوورییه‌كه‌یان به‌ستراوه‌ته‌وه به عه‌قڵ و سیاسه‌تی كۆلۆنێله‌كان. ده‌كرێت ئه‌مه ناو بنێین سه‌ربه‌خۆیی به‌رامبه‌ر بازاڕ.
ئه‌م دیده بۆ كورد شتێكی تره، هه‌رچه‌ند بازاڕ له دنیای نیۆلیبڕالیزمدا زۆر گه‌وره‌تره و حكوومه‌ت په‌یكه‌رێكی بچووكه. بچووك به‌و مانایه‌ی خاوه‌نی هه‌موو بازاڕ نییه. پرسی سه‌ربه‌خۆیی كورد له دیدی كۆلۆنیاله‌كانی دنیای ئه‌مڕۆدا زیاتر خاك و ئۆرده‌ره نه‌ك بازاڕ. وا ده‌بینرێت كورد به‌هۆی ده‌وڵه‌ته‌وه به ئاگا دێته‌وه و ده‌بێت به خاوه‌ن ئۆرده‌ر و یاسا و ئاگایی.
كورد به‌هۆی ده‌وڵه‌ته‌وه جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت و جیاواز بیر ده‌كاته‌وه یا زیندوو ده‌بێته‌وه. ئه‌م پرۆسه و به ئاگاهاتنه‌وه‌ی كورد به‌هۆی سه‌ربه‌خۆیییه‌وه خه‌می كۆلۆنیال زیاتر ده‌كات، چونكه هێزی كۆلۆنیال له ساته‌وه‌ختی نائاگایی و مردوویی ئه‌وانی تردا گه‌شه ده‌كه‌ن و هێز به‌رهه‌م دێنن. سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت واته چۆن له سنوور و چوارچێوه‌كانی ئه‌وانی تر ده‌رده‌چیت و ده‌بیت به خۆت.
دۆخی ده‌وڵه‌تبوون، دۆخی ئاگایی
ئێران و توركیا دوو ئیمپڕاتۆری گه‌وره‌ی مێژووی ناوچه‌كه‌ن، تا ئێسته‌یش جۆرێك له نۆستالجیا و هه‌ستی ئیمپڕاتۆڕبوون ده‌یانجووڵێنێت. ئه‌م دۆخی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕابردوو مانای وایه ئه‌م دوو هێزه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ سنوور و شوناسی دوێنێیان هه‌یه، یا به‌رده‌وام له دۆخێكدان بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی دوێنێ/ڕابردووی خۆیان.
نزیكبوونه‌وه‌ی ئێران و توركیا له ئه‌مڕۆدا نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌كتیكییه و كۆنكریتی نییه. ئه‌م دوو هێزه دابڕانێكی گه‌وره‌ی شارستانی و بیركردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه. ده‌كرێت بڵێین خاڵی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هێزه هاوبه‌شی تازه‌یه یا سنوور و شوناسی تازه‌یه "ده‌وڵه‌تی كوردی". ئه‌وان ده‌وڵه‌تی كوردی به دۆخێكی ئاگایی فراوان تێده‌گه‌ن. دۆخی ئاگایی بۆ كورد هه‌ستانه‌وه و ئۆرده‌ر و یاسا و زیندووبوونه‌وه‌یه.
ئه‌م جووڵه‌یه بۆ دۆخی ده‌وڵه‌تبوون له‌لایه‌ن كورده‌وه ترسێكی گه‌وره‌ی بۆ بیركردنه‌وه‌ی ئێرانی و توركی دروست كردووه و به كرده‌یه‌كی به‌هێزی ده‌بینن بۆ لاوازكردنی ئاسایش و مانه‌وه‌یان، ئه‌وه‌تا دامه‌زراوه‌ی باڵای سه‌ربازی هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌دان و گفتوگۆ له‌سه‌ر داهاتوویه‌ك ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تێكی تێدا دروست بێت به‌ناوی كوردستانه‌وه.