٣١ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێك دیاری كراوه وه‌ك ڕۆژی جیهانیی شار. چه‌مكی شار چه‌مكێكی ئاڵۆزه، به زۆر شێواز و ڕێ له دایك بووه و مردووه و زیندوو بووه‌ته‌وه. وا ده‌بینرێت كه شار به‌رهه‌می مۆدێرنه بێت، مۆدێرنه به‌مانای ئه‌وه‌ی شۆڕشی پیشه‌سازی شاری دروست كردبێت و گوندێ وێران كردبێت. ڕه‌نگه ئه‌م بۆچوونه زیاتر بۆچوونێكی چه‌پ و ماركسییانه بێت به‌وه‌ی كه شار كرێكار و بۆروا و كارخانه‌ی دروست كرد و جووتیاری كوشت!
جیهانگیری شاری وا داڕشته‌وه كه له گوندێكی جیهانی بچێت و هاووڵاتییه‌كی گڵۆباڵیشی بۆ به‌رهه‌م هێنابێت. ئه‌م بۆچوونه ده‌مانباته‌وه بۆ پرسی سه‌رمایه‌داریی و شێوازی كاركردن و ڕه‌هه‌نده میكانیكییه‌كانی، بابه‌تی به ئه‌مه‌ریكاكردنی دنیا، پرسی به ماكدۆناڵدكردنی دنیا گوایه پڕۆژه‌ی ناساندنه‌وه‌ی شار ئێسته پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایییه و زیاتر به‌ستراوه‌ته‌وه به (بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی) وه‌ك دوو دوانه‌ی پێكه‌وه به‌ستراوی ناو دنیای كاپیتاڵیزم.
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی شار به‌رهه‌مهێنانی ده‌نگه! ده‌نگ له‌ڕێی سینه‌ماوه، ده‌نگ له‌ڕێی شانۆوه، ده‌نگ له‌ڕێی كافێ و ئیسراحه‌تخانه‌كانه‌وه، ده‌نگ له‌ڕێی كه‌نار ده‌ریا و موزیكه میلی و كه‌ره‌سته‌كانی تری پێوه‌ندیكردن و گواستنه‌وه‌وه، ده‌نگ له‌ڕێی پانتایییه‌كانی تری گشته‌وه.
شاری زیندوو به‌رهه‌مهێنه‌ره و به‌رده‌وام ده‌نگ به‌رهه‌م دێنێت. وێنه به‌رهه‌م ناهێنێت. دیاره تا ئێسته له دنیای ئێمه‌دا شار ته‌نیا وێنه‌ی پاسیڤی به‌رهه‌م هێناوه (بڕۆ شه‌قامی پزیشكان له هه‌ولێر چاوت تێك ده‌چێت به‌هۆی ئه‌ندازه‌یه‌كی تێكه‌ڵاو و شێواوی تابلۆكان، وێنه‌ی تۆڕ و ته‌لی كاره‌بای شاره‌كانی ئێمه به مۆدێلێكی زۆر كلاسیك ڕێكخراوه و پڕه له ئه‌ناركیزم و هیچ كامێكیان ئه‌ركی ئه‌ویتر ته‌واو ناكات).
شار له دیدی فۆكۆوه بریتییه له ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر كه له‌ڕێی (قوتابخانه و زیندان و نه‌خۆشخانه)ه‌وه مه‌عریفه به‌رهه‌م دێنێت. دیاره ئه‌م سێ كه‌ناڵه له دنیای كوردیدا ئاماده‌ن، به‌ڵام ناتوانن هیچ جۆره مه‌عریفه‌یه‌ك به‌رهه‌م بێنن و وا پیشانی بدات كه شاره‌كانی ئێمه زیندوو و به‌رهه‌مهێنه‌رن و له دۆخی ئاگاییدان.
له دنیای كوردیدا شار شه‌ش ڕۆژ ده‌ژی و ڕۆژی حه‌وته‌م كه (هه‌ینی)یه ده‌مرێت! نه چێشتخانه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت نه نان و نه ئاوده‌ستخانه‌یش! شاره‌كانی ئێمه هه‌ینی به ڕۆژی دوایی ده‌زانن و هه‌موویان بڕیاری به‌جێهشتنی ده‌ده‌ن.
شار له پێوه‌ندییه‌كی توندوتٶڵدایه له‌گه‌ڵ ئه‌نسرۆپۆلۆجیا/مرۆڤناسی. دیاره ئه‌م تێزه باسی ئه‌وه ده‌كات چۆن له‌ڕێی شاره‌وه بزانین مرۆڤ دوێنێ چۆن بیری كردووه‌ته‌وه و چی خواردووه و چی كردووه. له وڵاتانی ئه‌وروپا شار یانی قه‌ڵای گه‌وره و ده‌ریا و میتڕۆ و كتێبخانه.
قه‌ڵا وه‌ك سیمبۆل، قه‌ڵا وه‌ك مانه‌وه و دیارده‌ی نه‌مری، ڕه‌نگه ئه‌مه دیدێكی بوونگه‌رایییانه بێت، به‌ڵام قه‌ڵا ده‌نگێكی گه‌وره‌ی نێو دنیای خۆرئاوایه.
ده‌ریا وه‌ك پانتاییه‌كی لیبڕاڵ و تاكگه‌رایییانه. ده‌ریا وه‌ك ده‌نگێكی گه‌وره‌ی سێكیۆلاریزم. ده‌ریا به‌و مانایه‌ی كچ و كوڕێكی خۆرئاوایی چۆن به جلێكی نیمچه‌ڕووته‌وه خۆیان داوه‌ته به‌رخۆر و ده‌بن به به‌شێك له‌و خه‌یاڵانه‌ی به‌رده‌وام شار به‌رهه‌میان دێنێت.
شار لای ئێمه بێ كتێبخانه‌یه و شه‌وان پشوو ده‌دات و ده‌كوژێته‌وه! دیاره ئه‌مه بۆ ئێمه ڕه‌هه‌ندێكی ئه‌نسرۆپۆلۆجیی و سۆسیۆلۆجییانه‌ی هه‌یه و زیاتر پێوه‌سته به دیدی تاك و خێزانی ئێمه و ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی خێزانی ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی دروستی ده‌كات. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه پێوه‌ندی به مۆدێڵی پێوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی دنیای كوردییه‌وه هه‌بێت به‌وه‌ی كه له ڕابردوودا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیمچه كشتوكاڵی بووه و زیاتر گوند كاراكته‌ر بووه و دوور بووه له ڕه‌هه‌نده قووڵه‌كانی پیشه‌سازی و ئێسته‌یش به‌رخۆره و ناتوانێت له‌گه‌ڵ شاردا ئاشت بێته‌وه و له پێوه‌ندیدا بێت.
شاری زیندوو به‌رهه‌مهێنه‌ره و به‌رده‌وام ده‌نگ به‌رهه‌م دێنێت. وێنه به‌رهه‌م ناهێنێت. دیاره تا ئێسته له دنیای ئێمه‌دا شار ته‌نیا وێنه‌ی پاسیڤی به‌رهه‌م هێناوه (بڕۆ شه‌قامی پزیشكان له هه‌ولێر چاوت تێك ده‌چێت.