په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
لبنان ده‌سته‌خوشكی عێراقه، ده‌سته‌خوشك لێره‌دا ڕاسته هه‌ڵگری هیچ ڕه‌هه‌ندێكی بایه‌لۆجییانه نییه، به‌ڵكو ئه‌م دووانه‌یه (عێراق و لبنان) هه‌ڵگری بونیادێكی لێكچوو و حیكایه‌تێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك یه‌كن. وا دیاره له‌ناو خانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زۆرینه‌ی ئه‌م دوو ڕووبه‌ره‌شدا ئێران وه‌ك هێزێكی ناوه‌ندی به كۆی سه‌رخان و ژێرخان و توانا سه‌ربازیی و ئایدۆلۆجیا مه‌زه‌وییه‌كه‌یه‌وه ئاماده‌یه و ده‌سه‌ڵات و هێزی لۆكاڵی و بچووك بچووك به‌رهه‌م دێنێته‌وه.
جاران لبنان به (سویسرای خۆرهه‌ڵات و جیهانی عه‌ره‌بی) ده‌ناسرا. دیاره مه‌به‌ست له چه‌مكی سویسرا جۆرێك له بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه سیستمێكی به‌هایی له‌ناویدا به‌رده‌وام گه‌شه ده‌كات و ده‌جووڵێت و فره‌یی و تۆلیرانس و پێكه‌وه‌بوونێكی به‌رده‌وامیش به‌رهه‌م دێنێت، یا هه‌موو هێزه جیاوازه‌كان یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و یه‌كتر نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام لبنان ئێسته زۆر له‌وه لاوازتر و بێ بونیادتره پێی بگوترێت (سویسرا). دیاره ئه‌مه به قووڵی پێوه‌ندی به دۆخی ناوخۆیی و سێینه‌ی پێكه‌وه كاركردنی (كریستیان، شیعه و سوننه)ـه‌وه هه‌یه له‌ناو بونیاده سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا. پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه هێزه هه‌رێمییه‌كانی ناوچه‌كه [ئێران و سعوودیه] هه‌ریه‌كه و خه‌یاڵێكی سیاسی هه‌یه بۆ به‌گه‌ڕخستن و لێخوڕین و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی لبنان. بۆیه پێ ده‌چێت لبنان له یه‌كه‌یه‌كی به‌لیبڕاڵی كراوه‌وه كه تاكگه‌رایی تێیدا سه‌نته‌ر بووه، به‌ره‌و گوفه‌كێكی گه‌وره‌ی سیاسی بچێت و هیچ توانایه‌كی به‌رگریكردن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی تێدا نه‌مێنێت.
(سه‌عد حه‌ریری) سه‌رۆك وه‌زیران له‌ژێر فشاری سعوودیه ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه به‌و بیانووه‌ی لبنان خاوه‌ن هیچ حیكایه‌تێك نییه به‌ناوی ئارامی و ئاسایش و دڵنیایی، دواتر دوای سه‌ردانیكردنی بۆ فڕه‌نسا له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه و به‌مه‌رجی ده‌ستوه‌رنه‌دانی ئێران له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵده‌په‌سێرێت. وا ده‌بینرێت كه سعوودیه به‌هۆی جووڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران له دوای داعشه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی جیۆگرافیای خۆی، ترسێكی گه‌وره‌ی بۆ دروست بووبێت. ترس له‌وه‌ی چیتر سعوودیه نه‌توانێت به‌رده‌وام بێت و به یه‌كجاری بكه‌وێت. ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئێران ئێسته له (به‌غدا، دیمه‌شق، سه‌نعا و به‌یرووت) ئاماده‌یییه‌كی فراوانی هه‌یه.
ئه‌مه مانای وایه ئێران ده‌كشێت و دنیای سعوودی بچووك ده‌كاته‌وه و سعوودیه‌ش له ڕووی جیۆپۆله‌تیكیی و سه‌ربازییه‌وه زۆر له‌وه لاوازتره بتوانێت ئێران ڕابگرێت یا ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
به‌ڵام پێ ده‌چێت سعوودیه له‌ڕێی هه‌ردوو كه‌ناڵی ناوخۆ و ده‌ره‌كییه‌وه ئێران له‌و جووڵه‌یه ڕابگرێت. نوێكردنه‌وه‌ی بونیادی حكومڕانی له ڕێی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه. گرتنی وه‌لید بن ته‌ڵاڵ و به‌شێك له شازاده‌كان و ڕێگه‌دان به ژن بۆ لێخوڕینی ئوتۆمبێل وه‌ك هێما بۆ ڕیفۆرم، وه‌ك هێما بۆ نزیكبوونه‌وه له بونیاده سیاسییه‌كانی خۆرئاوا و په‌نابردن بۆ مۆدێلی ئیسلامێكی كراوه و میانڕه‌و و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان نێر و مێ، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییشدا ڕێگه‌دان به سازدانی كۆنسێرتێكی موزیكی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك (یانی)یه‌وه كه كچ و كوڕی سعوودیه به ئازادانه تێیدا گوێ له موزیكی كلاسیك و ڕۆمانتیكی ده‌گرن و له‌ناو خانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی تازه له ده‌ره‌وه‌ی خانه ئاینییه‌كه چێژ وه‌ربگرن و بگه‌ن به سارچاوه‌یه‌كی چێژ كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به فه‌لسه‌فه‌ی ئاین و ئاینناسییه‌وه نییه.
ئه‌م كرده‌یه سه‌ره‌تایه‌كی تازه ده‌بێت له گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سعوودی له خانه‌یه‌كی داخراو و خنكاوه‌وه بۆ خانه‌یه‌كی كراوه و لیبڕاڵ.
لبنان وه‌ك كه‌ناڵێكی ده‌ره‌كی، دیاره ژینگه‌ی لبنان له هه‌موو ڕووبه‌ره پڕۆ- ئێرانییه‌كانی تر له‌بارتره. ئێران له‌ڕێی حزبوڵاوه له‌و وڵاته‌دا سێبه‌ره به‌سه‌ر هه‌موو گرووپ و جومگه‌كان. سعوودیه ده‌یه‌وێت وا پیشانی بدات سوننییه‌كانی لبنان هێزێكی هه‌ره په‌راوێزی ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن و حزبوڵا وه‌ك ئه‌ژدیهایه‌كی گه‌وره وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆماس هۆبس له (لیڤایه‌سان)دا باسی ده‌كات، هه‌موو رۆڵ و بونیاده‌كان داده‌ڕێژێته‌وه و ڕۆڵه سه‌ره‌كییه‌كه ده‌بینێت تا به لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌شێك له هێزه سوننییه‌كانی ناوچه‌كه (توركیا و پاكستان) و ئه‌مه‌ریكا بۆ لای خۆی ڕابكێشێت تا ئێران له جووڵه بوه‌ستێنێت و چیتر ده‌رفه‌تی پێ نه‌دات ڕووبه‌ره جیۆپۆله‌تیكییه‌كانی خۆی له به‌رامبه‌ر سعوودیه‌دا فراوان بكات.