په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
هانا ئارێنت: سیاسه‌ت تاكه ڕووبه‌ره مرۆڤه‌كان ده‌توانن تێیدا بگه‌نه ئازادییه‌كانی خۆیان.
هانا ئارێنت وای بۆ ده‌چێت كه ئاماده‌یی و بوونی سیاسه‌ت گوزارشته له كرۆكی ئازادییه‌كان و سیاسه‌ت به قووڵی ده‌به‌ستێته‌وه به سه‌رچاوه و هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدانی ئازادی. دیاره ئارێنت پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه (كرده) باڵاترین جۆری چالاكی مرۆڤه و كرده و هه‌ڵوێست به‌یه‌كه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی نوێن و ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ش بڕێكی گه‌وره ئازادی و سه‌ربه‌ستی له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت. ئه‌م بڕه ئازادییه‌ی كه ئارێنت باسی ده‌كات ده‌یبه‌ستێته‌وه به جۆرێك خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ و بژێوی ژیانی تاك و ئه‌و شێوه ژیانه‌ی مۆدێرنه له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی. ئه‌و ئازادییه‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌یه‌وێت، یه‌كسانه به خۆشبژێوی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و له‌ناویشیدا به‌خته‌وه‌ربوونی مرۆڤ به‌هه‌موو مانا و شێوه جیاوازیهكانییهوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ئێران‌دا ڕوو ده‌دات كرده و هه‌ڵوێسته. كرده‌یه به‌و مانایه‌ی تاك و گرووپه جیاوازه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی سیاسه‌ته‌وه جارێكی تر فۆرمه جیاجیاكانی ئازادی به‌رهه‌م بێننه‌وه و سنووری ئه‌و ئازادییانهش دابڕێژنه‌وه. یه‌كێك له‌و مانایانه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران ده‌یانه‌وێت به دنیای بڵێن، پرسی ده‌ربازبوونه له سیسته‌مێك كه هه‌موو ئازادییه‌كانی بۆ خۆی بردووه‌ته‌وه و كایه سیاسییه‌كه له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئازادی بێت، بووه به سه‌رچاوه‌ی كوشتن و تیرۆركردنی ئازادییه‌كان و ئه‌و بهختهوهربوونه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌ی كه دوانه‌ی سیاسه‌ت و ئازادی به‌یه‌كه‌وه به‌رهه‌می دێنن.
هانا ئارێنت و تۆتالیتاریزم
ئێران ڕاسته ده‌وڵه‌ت و یه‌كه‌یه‌كی سیاسی مۆدێرنه، به‌ڵام پرسی شیعه‌گه‌رایی مۆدێڵی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یی تێپه‌ڕاندووه و وه‌ك هێزێكی پان-ئێرانیزم كار ده‌كات و ده‌جووڵێت و گه‌شه ده‌كات و له‌ناو ئه‌م چوارچێوه مه‌زه‌وییه شیعیهشدا هێزێكی تۆتالیتاری به‌هێز و هه‌م ئاشكرا و هه‌میش شاراوه هه‌یه كار ده‌كات و هێزه بچووك و گه‌وره و شیعه و ناشیعهكانی تر ڕێك ده‌خات و سنووره‌كانیان بچووك ده‌كاته‌وه.
ئێران ئه‌مڕۆ وه‌ك هێزه تۆتالیتاره‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌رده‌كه‌وێت و بووه به كارخانه‌ی دروستكردنی ئه‌و مانا و ڤێرژنه شیعهگهرایییهی خۆی ده‌یه‌وێت و بووه به خانه‌ی چاپكردنی ئه‌م مۆدێله بیركردنه‌وه و شێوه ژیان و جووڵه تایبه‌ته‌ی كه خۆی مه‌به‌ستیه‌تی و ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی ئێرانی پێ درێژ ده‌كاته‌وه.
ئێران ئه‌مڕۆ له هێزێك ده‌چێت له بری جیاوازی و لێكنه‌چوون هه‌زاران دۆخی هاوشێوه‌یی و لێكچوو و وه‌كیه‌كی به‌رهه‌م دێنێت و بووه به ئامێرێكی هه‌ره گه‌وره بۆ كۆپیكردنی ملیۆنان مرۆڤی مه‌زه‌وی! دیاره هانا ئارێنتیش پێی وایه كه تۆتالیتاریزم له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ گۆڕینی سروشتی مرۆڤ خۆی و دیوی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ. هه‌موو هێزه تۆتالیتاره‌كانی دنیا له چركه‌ساتێك له دایك ده‌بن و له چركه‌ساتێكی مێژووییش ده‌مرن، ده‌كرێت خۆپێشاندانه‌كانی ئێران هێمایه‌ك بن بۆ تهنگهنهفهسبوونی ئایدۆلۆجیا و سیستمی ویلایه‌تی فه‌قی و به‌شێك له ئایه‌توڵا و ئاخونده‌كانی.
هانا ئارێنت پێی وایه ده‌سه‌ڵات و فۆڕمه‌كانی له بنه‌ڕه‌تدا هی هاووڵاتییانه، به‌ڵام له كایه‌ی گشتیدا پراكتیزه‌ی ده‌كه‌ن له‌ڕێی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و گوزارشت له‌خۆكردن و ده‌نگدان و خۆپێشاندان و سهركۆنهكردنهوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌رگیراوه و هاووڵاتییان خۆیان به‌رهه‌می دێننه‌وه و پایه‌كانی ده‌چه‌سپێنن.
دیاره مه‌به‌ستی ئارێنت لێره‌دا زیاتر ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته نادیمۆكراتییهیه كه پشت به هاووڵاتییان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی شه‌رعی نابه‌ستێت و خۆی ده‌سه‌ڵات و هێز و ڕه‌وایی به‌خۆی ده‌به‌خشێته‌وه و بڕیار ده‌دات به‌چی بگوترێت ئازادی و به‌چی نه‌گوترێت ئازادی و خۆیشی پێناسه‌كانی دیمۆكراسی و مافه‌كان و شه‌رعیه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دیاری ده‌كات. له دنیای ئێرانی‌دا ڕاسته هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و ئه‌كته‌ره‌كان ده‌گۆڕێن، به‌ڵام ئه‌و لۆجیكه مه‌زه‌وییه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه ڕێك ده‌خات، ده‌رفه‌ت بۆ هیچ كه‌س و گرووپێك ناهێڵێته‌وه تا ده‌ستكاری سنووره تۆتالیتاریزمهكانی بكات.