په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
یاریی تۆپی پێ یه‌كێكه له پیشه‌سازییه گه‌وره‌كانی دنیا، جامی جیهانی پڕۆسه‌ی ئه‌م پیشه‌سازییه‌ی خێراتر و ئاڵۆزتر كردووه. ئه‌م به پیشهسازیبوونهی تۆپی پێ به‌شێكی گه‌وره‌ی پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه تۆپی پێ به‌ته‌نیا جووڵه و یاریكردن و بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا نییه، به‌ڵكو كرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووریی و كۆكردنه‌وه‌ی داهات و كڕین و فرۆشتنه. لێره‌وه تۆپی پێ هه‌م به زمانی وه‌رزش و هه‌میش به زمانی ئابووری ده‌دوێت و قسه ده‌كات.
جامی جیهانی خۆی به‌رهه‌می جیهانگیری و مۆدێرنه‌یه! پێش پرسی جیهانگیریی جیهان خۆی یه‌كه‌یه‌كی ته‌واو پارچه پارچه و دابه‌شكراو بوو، جامی جیهانی هه‌موو ئه‌و پارچه و نه‌ته‌وه و فه‌رهه‌نگه جیاوازانه‌ی كۆ كرده‌وه له مانگێكدا. ده‌شێت بڵێین ئه‌م مانگه له‌ڕووی كاته‌وه له فێستیڤاڵێكی فه‌رهه‌نگی ده‌چێت بۆ ناساندنی هێزه كولتووریی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی تر! له شێوازی پاڵپشتیكردنی هه‌ڵبژارده‌كانیان، له شوێنی حه‌وانه‌وه و تێكه‌ڵبوونیان به هێزه كولتوورییه‌كانی تر، له دروستكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و بیركردنه‌وه‌ی وڵاتی خانه‌خوێ و پێوه‌ندیكردن به شێوازی ژیان و جۆری خواردنه‌وه و كرده جیاوازه‌كانی ڕۆژانه و مێژوو و حیكایه‌ته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان! ته‌نانه‌ت تێكه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ چێژ و پرسی سێكس و جۆره جیاوازه‌كانی تری چێژ له‌و وڵاته‌دا.
ده‌كرێت بڵێین له دیوێكی تره‌وه جامی جیهانی له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌كان ده‌چێت، هه‌م توندوتیژی و هه‌میش چێژ و به‌خته‌وه‌ری به‌رهه‌م دێنێت، توندوتیژی له نێوان هانده‌ران، یاریكه‌ر له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كه‌ی، یاریكه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ناوبژیوان و یاریكه‌ر له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ران!
به‌پێی ڕاپۆرتی یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا، ئه‌وانه‌ی سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كه‌ن و دواتر ئه‌نجامه‌كانیان به‌دڵ نابێت، توندوتیژی له به‌رانبه‌ر خێزان و منداڵ و هاوڕێ و دراوسێ و ده‌وروبه‌ریان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. لێره‌وه مۆندیال وه‌ك ڕووداوێكی وه‌رزشی له پرسی چێژه‌كه جیا ده‌بێته‌وه و به‌ته‌واوی ده‌بێت به كرده‌یه‌كی پڕ له توندوتیژی و دروستكردنی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی توندوتیژی له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی تردا، به‌تایبه‌ت له‌ناو دامه‌زراوه‌ی خێزان وه‌ك ڕووبه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له دروستكردنی جۆره‌كانی چێژ و به‌خته‌وه‌ریدا. گۆڕانی كرده‌ی چێژ بۆ توندوتیژی به‌هۆی یارییه‌كی تۆپی پێیه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لیبڕاڵ و كراوه‌ی وه‌ك به‌ریتانیا، هێمای گه‌وره و پرسیار و تێڕامانی گه‌وره‌ی سۆسیۆلۆجی و ده‌روونناسی هه‌ڵده‌گرێت له دنیادا.
جامی جیهانی و پرسی ناسیۆنالیزم
بۆچوونێك هه‌یه پێی وایه جامی جیهانی و جه‌نگی جیهانی له یه‌ك ده‌چن، له هه‌ردوو دۆخه‌كه‌دا هێز وه‌ك ناوك و ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی مۆدێرنه ڕۆڵ ده‌بینێ. كێ به‌هێز بێت جام و جه‌نگه‌كه ده‌باته‌وه. له هه‌ردوو دۆخه‌كه‌دا پاڵنه‌رێكی گه‌وره‌ی ناسیۆنالیزمانه هه‌یه لایه‌نه‌كان ده‌جووڵێنێت بۆ بردنه‌وه و بوون به پاڵه‌وان.
له چه‌ند خوله‌كێكی كه‌می به‌ر له ده‌ستپێكردنی یاریی، یاریكه‌ر ڕیز ده‌بن و به ویقار و هه‌ست و گڕوتینێكی یه‌كجار گه‌وره‌وه سروودی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌یان ده‌ڵێنه‌وه، ده‌یانه‌وێت هه‌موو هێز و توانای ناو جه‌سته‌یان له‌ڕێی سرووده نهتهوهیییهكهیانهوه پیشانی دنیا بده‌ن. ئه‌و چركه‌ساته به‌ته‌واوی له چركه‌ساتی جه‌نگ ده‌چێت، به‌ڵام به‌ناوی وه‌رزش و تۆپی پێ و له كات و گۆڕه‌پانێكی دیاریكراو و به ئاشكرا و به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه. ئه‌م دیمه‌نه گوزارشتێكی زۆر و بڕێكی گه‌وره له ماناكانی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌خوازی بۆ خۆی ده‌بات و داگیر ده‌كات.
له پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه بۆ پارچه پارچه‌بوونه‌وه
جامی جیهانی وه‌ك چوارچێوه وا خۆی ده‌رده‌خات كه ئامرازه و به‌بێ هیچ ئامانجێك ده‌جووڵێت و كار ده‌كات، ئامراز بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو پارچه جیاوازه‌كانی دنیا و لكاندنیان به‌یه‌كه‌وه. جامی جیهانی ڕاسته له سه‌ره‌تادا ناسنامه‌یه‌كی ته‌واو ئۆتۆنۆم و بێ لایه‌نه، به‌ڵام دواتر كه هه‌ڵبژارده‌یه‌ك جامه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه، جامه جیهانییه‌كه له‌و چركه ساته‌وه جیهانی بوونی خۆی له ده‌ست ده‌دات و جیهانیبوونی خۆی ده‌كوژێت و ده‌بێت به جامێكی ناسیۆنالیزمانه و شوناسه‌كه‌ی بچووك ده‌بێته‌وه بۆ نه‌ته‌وه یا یه‌كه‌یه‌كی دیاریكراو و بچووكتر. لێره‌وه جارێكی تر پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه و لكاندن ده‌بێته‌وه به پڕۆسه‌ی دابه‌شبوون و پارچه پارچه‌بوونه‌وه. لێره‌وه چه‌مكی جیهان وه‌ك چه‌مكێكی گه‌ردوونی و چوارچێوه‌یه‌كی گشتگیر و سه‌ربه‌خۆ به‌ره‌و چه‌مكی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌چێت.
كۆتایی پرۆسه‌كه هه‌ڵگری دابڕاندن و جیاكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی دیاریكراوه له جیهان، به‌مه‌ش چه‌مكی جیهان ده‌مرێت و چه‌مكی نه‌ته‌وه و گرووپێكی بچووكتر له جیهان شوێنی ده‌گرێته‌وه، زیندوو ده‌بێته‌وه.
مۆندیال لێره كرده‌یه‌كه هه‌ردوو پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه و پارچه پارچه‌بوون ئه‌نجام ده‌دات. له سه‌ره‌تا كۆكردنه‌وه، له‌دوا ساتیشدا پارچه پارچهبوونهكه. له مێژووی جامی جیهانی و تۆپی پێدا له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ناچێت و دوا ده‌خرێت به‌بیانووی جه‌نگ و ئاماده‌نه‌بوونی به‌شێك له تیم و هه‌ڵبژارده‌كان. ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه و به‌شداری نه‌كردنه، به ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تی خواستێكی زۆری بیری ناسیۆنالیزم ده‌كات و به‌ته‌واوی هێمایه‌كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بونیاده فه‌رهه‌نگی و وهزرشییهی جامی جیهانی ده‌یه‌وێت به‌رهه‌می بێنێت! له‌م دۆخه‌دا جامی جیهانی وه‌ك رووداوێكی وه‌رزشی بێتوانایه و ناتوانێت ئه‌م هه‌موو پارچه له ناسیۆنالیزم و جیاوازبوون، له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه و به‌یه‌كتریان بلكێنێته‌وه.
دیاره لێره‌دا ڕووداوه سیاسییه‌كان به‌ته‌واوی زاڵن به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی تردا. جه‌نگ وه‌ك رووداو و مه‌كینه و كارخانه‌یه‌كی قه‌به‌ی دابه‌شبوون و دروستكردنی بۆشایییه. ده‌كرێت لێره وه‌رزش هه‌وڵێك بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر به‌شێكی بچووكی ئه‌م دابهشكارییهدا، به‌ڵام ناتوانێت یه‌كه گه‌وره و كاریگه‌ره‌كان بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه.
پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان نه‌ك بۆ تۆپی پێ، بگره بۆ سه‌رجه‌م كایه‌كانی تر یه‌كێكه له پرۆسه هه‌ره سه‌خته‌كانی دنیا.