په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
له فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده و فێركردندا "نمره" سه‌نته‌ری بابه‌ت و هه‌موو توانا ڕاسته‌قینه‌كانی فێرخواز و سنووره‌كانی بیركردنه‌وه‌ی خوێندكار ده‌رناخات! نمره ته‌نیا جۆرێكه له ئه‌زموونكردن و جیاكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌ك له یه‌كه‌یه‌كی تر، نه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی توانا و سنووره‌كانی بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌وانی تر! نمره پرۆسه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌ناركیزم دروست نه‌بێت! نه‌ك كاتیگۆرییهك بێت بۆ ده‌ستنیشانكردن و جیاكردنه‌وه‌ی خوێندكاری زیره‌ك و نازیره‌ك و قوتابی نمره به‌رز و نمره نزم!
سیستمێك ئه‌گه‌ر ساڵانه وه‌ك كارخانه سه‌دان خوێندكار به نمره‌ی به‌رز و به‌ته‌واوی نمره به‌رهه‌م بێنێت، سه‌دان پزیشك، ئه‌ندازیار و پارێزه‌ر دروست بكات، سوودی نابێت ئه‌گه‌ر بوونه‌وه‌رێكی ڕه‌خنه‌گر و دنیاناس و بیركه‌ره‌وه و خوێنه‌ری كتێب و فرهدید و دنیابینی و نیشتماندۆست نه‌خاته ناو كۆمه‌ڵگه‌وه. سه‌نته‌ری پرۆسه‌كه وه‌به‌رهێنانه له عه‌قڵ و مه‌عریفه‌ی تاكه‌كه‌سی، نه‌ك نمره‌ی به‌رز و تێكه‌ڵاوكردنی جه‌سته‌ی بیركردنه‌وه به نمره‌یه‌كی ئه‌بستراكت و بێ ڕۆح! نمره جگه له یارییه‌كی ماتماتیكی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سنووره‌كانی بیركردنه‌وه و كوشتنی دیوه یاخییه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ، هیچ شتێكی تر نییه و ناتوانێت هیچ هێز و جووڵه‌یه‌كی مه‌عریفی به‌رهه‌م بێنێت.
(نمره) گرنگ نییه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤدا، هه‌ڵسه‌نگاندنیش ته‌نیا به نمره ناكرێت، ته‌نیا له سیستمی په‌روه‌رده‌ی شوانكارهیدا (نمره) سه‌نته‌ری هه‌موو حیكاتهكانه، هه‌وڵدان و تێكۆشان به‌ته‌نیا بۆ نمره و ئه‌زبه‌ركردنی حیكایه‌ته‌كان، مه‌عریفه به‌رهه‌م ناهێنێت، بوونه‌وه‌ری بێ ره‌خنه و بیرنه‌كه‌ره‌وه و بێ دنیابینی به‌رهه‌م دێنێت، سیستمی په‌روه‌رده گومان بۆ فره‌خواز دروست نه‌كات، فێری خۆشه‌ویستی و فره‌یی و دڵسۆزی و تێڕامان و ژینگه‌دۆستی و هونه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی نه‌كات، سیستمێكی مردوو و بێ رۆحه و تواناكانی فێرخواز به‌ته‌واوی ده‌كوژێت و له‌ناو ده‌بات.
په‌روه‌رده وه‌ك هێز
په‌روه‌رده به‌ر له‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دوورودرێژ و دوورمه‌ودا بێت، هێزێكی نه‌رمه وه‌ك جۆرێك له جۆره‌كانی هێز! هێز لێره‌دا واته چۆن تاكێك یا مرۆڤێك دروست ده‌كه‌یت و سیستمێكی تایبه‌ت به بیركردنه‌وه و ئایدۆلۆجیایه‌كی تایبه‌تی له هزر و بیركردنه‌وه‌یدا جێگیر ده‌كه‌ی، به‌بێ به‌كارهێنانی هێزی ڕه‌ق و ناچاركردن و زۆر لێكردنی. له دنیای ئه‌مڕۆدا په‌روه‌رده وه‌ك هێزێكی نه‌رم و ئامرازێكی ستراتیجی به‌كار ده‌هێنرێت بۆ گه‌یشتن به ئامانج و خه‌یاڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان. به‌تایبه‌ت كاتێك په‌روه‌رده وه‌ك كه‌ناڵێك به‌كار ده‌هێنرێت بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و تۆلێرانس و پێكه‌وه‌بوون و یه‌كتر قبووڵكردن و ڕێزگرتن له جیاوازییه‌كان و ڕێزگرتن له ئه‌وانی تر! ئه‌م پرۆسه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی پرسی نمره و ده‌رچوون له‌وانه زانستییه‌كانه، راستییه‌كه‌ی ئه‌مه دۆخێكه تێیدا تاك فێری ئه‌وه ده‌كرێت چۆن دنیا و كۆمه‌ڵگه و مرۆڤه جیاوازه‌كان له خۆی و دنیا جیاوازه‌كانی تردا ببینێت.
ئه‌ركی په‌روه‌رده لێره وه‌ك هێزێكی نه‌رم ئه‌وه‌یه جیاوازیی و نهێنییه‌كان بۆ تاك ئاشكرا بكات نه‌ك لێیانی بشارێته‌وه، دنیا گه‌وره‌كه‌ی پێ ئاشنا بكات نه‌ك دنیایه‌كی بچووك و داخراو. په‌روه‌رده ده‌بێت ڕۆڵی ڕزگاركردنی قوتابی و فێرخواز ببینێت له جیهانێكی بچووكی بێ پایه‌وه بۆ دنیایه‌كی گه‌وره و یونیڤێرساڵ. پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤ ده‌بێت به‌ته‌واوی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆیییهكان مانیفێست بكات و مرۆڤ له دۆخی تاكڕه‌هه‌ندی و تاك ڕێبازی و تاك بیروباوه‌ڕی و تاك ئایدۆلۆجی ده‌ربهێنێت و بیخاته دۆخێكه‌وه هه‌موو گۆشه‌كانی دنیا وه‌ك خۆی ببینێت و هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كان وه‌ك خۆی قبووڵ بكات. ئه‌مه ترۆپكی په‌روه‌رده‌یه وه‌ك هێزێكی نه‌رم.
په‌روه‌رده وه‌ك پیشه‌سازی
یه‌كێك له پرسیاره هه‌ستیاره‌كانی ناو كایه‌ی په‌روه‌رده، پیشه‌سازی په‌روه‌رده و به‌رهه‌مهێنانی شێوازه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یییه. له دنیای دیموكراسیدا په‌روه‌رده به‌ته‌واوی بێلایه‌نه و هیچ ئایدۆلۆجیا و به‌رنامه‌یه‌كی فكری تایبه‌ت نایجووڵێنێت! به‌ڵكو وه‌ك كرده‌یه‌كی پیشه‌سازی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه مرۆڤێكی بێلایه‌ن و فرهدید و شارستانی بنیات بنێت. پیشه‌سازی په‌روه‌رده ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئاماده‌كردنی مرۆڤ و ڕه‌وانه‌كردنی تاكه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه و بۆ ناو دامه‌زراوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان! ڕاسته په‌روه‌رده خۆی دامه‌زراوه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت بێ شوناس و ئۆتۆنۆم بێت تا نه‌بێته هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر دامه‌زراوه باڵاكانی تری ناو كۆمه‌ڵگه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پێكهاته‌ی جیاواز و ئاین و مه‌زه‌وی جیاواز له‌خۆ ده‌گرن و به‌ته‌واوی پلوڕاڵن.
قوتابخانه لێره وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی و پڕ بایه‌خ ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێت به كارخانه‌یه‌كی ته‌واو زاڵ له‌ناو بازنه‌ی پیشه‌سازی په‌روه‌رده و داڕشتنی سنووره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و ڕه‌فتاری تاك.
راستییه‌كه‌ی ناسنامه‌ی تاك، قوتابخانه خۆی به‌رهه‌می دێنێت، به‌ڵام قوتابخانه وه‌ك ژێرخان و ده‌زگه نا، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كات و به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ناو ده‌زگه‌كه‌ی به مامۆستا و قوتابییه‌وه ده‌به‌خشێته‌وه.
له په‌روه‌رده‌ی لیبڕاڵدا تاك سه‌نته‌ره و به‌ته‌واوی كراوه به یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و له‌وێشه‌وه به بازاڕ و چالاكییه‌كانی بازاڕه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ناسنامه‌یه‌كی ئایدۆلۆجی به‌سه‌ردا ناسه‌پێنێت و ناچاری ناكات له ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ژیان دوور بكه‌وێته‌وه و ببێت به هێزی زاڵ له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی تردا.
له دنیای مۆدێرندا پیشه‌سازی په‌روه‌رده له‌سه‌ر ئه‌م میتۆده كار ده‌كات و جووڵه ده‌كات. ڕاسته یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌مجۆره مۆدێله‌ی په‌روه‌رده گومانكردن و پرسیاركردنه، به‌ڵام هیچ كاتێك ئه‌م گومان و پرسیاره نابێته هۆی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌وانیتر و زاڵبوون به‌سه‌ر گرووپه جیاوازه‌كانی تردا، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌كه یه‌ك ناسنامه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه.