سلێمان ئالیخان
فه‌رهاد ئه‌ترووشی ئه‌و ئه‌ندامه گه‌نجه‌ی خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه به‌هۆی هه‌ڵوێسته دیاره‌كانی ناوبانگی ده‌ركرد. به‌تایبه‌تی لێدوان و به‌رگرییه‌كانی له حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان، سه‌رنجی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راكێشا. دواجار كاندیدیان كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری دهۆك. ئه‌ز هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌دام ده‌ستڕۆیشتوویی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ترووشی و ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌كه‌یان به سامانه سروشتییه‌كان، هۆكاری شاراوه بوون بۆ پێدانی گرنگترین پۆستی پارێزگایه‌ك كه به بانكی ناوه‌ندی پارتی ناو ده‌برێت، به كه‌سێك كه تازه پێوه‌ندی به ریزه‌كانی ئه‌و حزبه‌وه كردووه!
به‌ڵام دیاره چیتر ئه‌ترووشی ئه‌و ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌یه نییه كه به‌هۆی كار و چالاكییه‌كانیه‌وه سه‌رنجی پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی رابكێشێت. ئه‌وه‌ش له‌وه‌دا دیار بوو كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ دروستكردنی "ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگای دهۆك". ئه‌وه له كاتێكدایه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پارتی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبیی له هه‌موو پارێزگاكانی باشووری كوردستانی دامه‌زراند و پارێزگای دهۆكی لێ به‌ده‌ر كرد، پارێزگاری پێشوو رۆڵی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیشی ده‌گێڕا. به‌و پێیه‌ی هه‌موو داوده‌زگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌ن و پێویستی به‌وه نه‌ده‌كرد ئه‌نجوومه‌نی لێ دابمه‌زرێنێت.
ئه‌ز ده‌ڵێم ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارتی به‌پێی پلانێك بووه كه ئامانج لێی ئه‌وه‌یه هه‌ناسه‌یه‌ك به خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه بده‌ن به تایبه‌تی كه واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش نزیك ده‌بێته‌وه. چونكه پارێزگاری ئێسته و دوای نزیكه‌ی سێ ساڵ له ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك پارێزگار، هێشتا نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست گازنده و گله‌یییه‌كانی خه‌ڵكی كه‌متر بكات. یاخۆ هه‌ندێك له كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات. له كاتێكدا ئه‌و خه‌ڵكه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ساڵ فێری ئه‌وه بووبوون كه پارێزگار به تێگه‌یشتنی كه‌سی خۆی، كێشه و كاروباری خه‌ڵكی رایی ده‌كردن. هه‌روه‌ها تا كۆتا رۆژه‌كانیشی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر دابه‌شكردن و پێدانی پۆست، پاره و پارچه زه‌ویی به خه‌ڵك كه زۆر جار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی بوون.
ئه‌ز وه‌ك تاكێكی ئه‌و پارێزگایه، ده‌زانم پارتی هه‌میشه ویستوویه‌تی كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتدارێتی دهۆك بكات كه به‌كه‌مترین به‌خشین و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵكه‌كه‌ی رازی بكات. هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی سنووری پارێزگاكه نه‌به‌زێنێت. كه‌سێك كه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌به‌رچاو بگرێت، بتوانێت هاوئاهه‌نگی دروست بكات له نێوان جێبه‌جێكردنی كاره كارگێڕییه‌كانیدا به‌پێی یاسا و له ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ گله‌یییه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌دا.
بۆیه ده‌ڵێم ده‌ركردنی بڕیاری دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌وه له‌م كاته‌دا، له‌لایه‌كه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبه له شێوه‌ی كاركردنی پارێزگاری تازه رازی نییه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگار به‌تاڵ بكرێن و به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بگوازرێنه‌وه بۆ به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی. به‌و پێیه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی دامه‌زراوه‌ی پارتی له سه‌رووی هه‌موو داوده‌زگاكانه‌وه‌یه.