محه‌مه‌د حاجی
دوای ساڵ و نیوێك له چاوه‌ڕوانی، دواجار نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌ڕایه‌وه كوردستان. ساڵ و نیوێك دانیشتن له له‌نده‌ن بێ ئه‌وه‌ی تا ئێسته كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیشی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بزانن هۆكاره‌كه‌ی چی بوو. ساڵ و نیوێك جێهێشتنی كوردستان و ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌كۆمه‌ڵی كێشه‌و ته‌نگژه‌ی زۆره‌وه. به‌ڵام ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا نامۆ نین. ئه‌و پیاوه له ته‌مه‌نی سیاسیی خۆیدا هه‌ر كاتێك ته‌نگژه دروست بووبێ و هیچ ئاسۆیه‌كی چاره‌سه‌ری لێ دیار نه‌بووبێ، كوردستان و حزبه سیاسییه‌كه‌ی جێ هێشتووه بۆ قه‌ده‌ر. له 25 ساڵی ڕابردوودا چه‌ندان جار ئه‌م كاره‌ی كردووه و بۆ چه‌ندان ساڵ له دووره‌وه سه‌یری موقه‌ده‌راتی ئه‌م میلله‌ته‌ی كردووه. بۆ زیاتر ئاشنابوون به كه‌سایه‌تیی نه‌وشیروان مسته‌فا، با سه‌یرێكی مێژووی سیاسیی ئه‌م پیاوه بكه‌ین.
نه‌وشیروان مسته‌فا سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان بوو، كۆمه‌ڵه یه‌كێك بوو له هێزه گه‌وره و كاریگه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان له كۆتای حه‌فتاكانه‌وه تا كۆتای هه‌شتاكان. كۆمه‌ڵه كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بوو هه‌م له‌ڕووی سیاسی و هه‌میش له‌ڕووی عه‌سكه‌رییه‌وه. نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ره‌ڕای ململانێی به‌ناحه‌قی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ناو كۆمه‌ڵه كه هه‌ندێكیان موسته‌حه‌قتر بوون له‌و بۆ ئه‌وه‌ی ببن به سكرتێری كۆمه‌ڵه، بۆ نموونه مه‌لا به‌ختیار كه له ئه‌نجامدا بوو به‌هۆی دروستبوونی جیابوونه‌وه و له‌تبوونی كۆمه‌ڵه. نه‌وشیروان مسته‌فا به‌مه نه‌وه‌ستا و له ساڵی ١٩٨٩دا به پێچه‌وانه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه له پلینۆمێكدا كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و دوا بزماری له تابووتی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران دا و كۆمه‌ڵه بۆ هه‌تاهه‌تایه كۆتای پێ هات.
دوای نه‌مانی كۆمه‌ڵه و توانه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێتی، نه‌وشیروان مسته‌فا بوو به كه‌سی دووه‌می ناو یه‌كێتی. له ساڵی ١٩٩٢ تا وازهێنانی له یه‌كێتی، هه‌میشه ساڵێك له كوردستان و دوو سێ ساڵ له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بووه وه‌ك ناڕازییه‌ك له سیاسه‌تی مام جه‌لال و یه‌كێتی به‌هۆكاری جیاجیا له قۆناغه جیاجیاكاندا.
تا ساڵی ٢٠٠٩ كه گه‌وره‌ترین ئینشقاقی له مێژوووی یه‌كێتی دروست كرد و گه‌وره‌ترین گورزی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌شاند. ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه له یه‌كێتی، وای له یه‌كێتی كرد كه هاوسه‌نگی به ته‌واوی له ده‌ست بدا و تا ئێسته‌ش نه‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخی جارانی خۆی. واته یه‌كێتیشی به‌ده‌ردی كۆمه‌ڵه برد.
له سه‌ره‌تای دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر له ڕۆشنبیر و خاوه‌ن بڕوانامه و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و ماندوونه‌ناس هاتنه ناو بزووتنه‌وه‌كه‌وه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌ك دروست بێت كه سیاسه‌تێكی عه‌قڵانی و واقیعبینانه‌ی هه‌بێت و بتوانێ به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعی سیاسیی كوردستان بكات، گۆڕانكاری ئه‌رێنی و بنیاتنه‌رانه بهێنێته كایه‌وه. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه یان دانیشتن و وازیان هێنا، یان په‌نایان برده به‌ر حزبه‌كانی تر.
سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پان كوردستانییه‌وه بۆ لۆكالیزمی ته‌سك. ستراتیژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه بۆ هه‌رێمی سلێمانی. ناڕوونی و بێسه‌روبه‌ری و هه‌رزه‌یی له سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وای كرد كه نه‌توانێ ستراتیژی دوور و نزیكی خۆی دیاری بكات و هه‌موو سیاسه‌تی گۆڕان بریتی بێت له كاردانه‌وه و ئیبتزازكردنی به‌رامبه‌ر. ڕۆژێك ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی بكات بۆ ئیبتزازكردنی یه‌كێتی و دواتر بۆ دژایه‌تیكردنی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێككه‌وتن بكات له‌ژێر ناونیشانی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز. له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كێتییه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا پارچه‌پارچه بوو. سیاسه‌تی هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م ئۆپۆزیسیۆن یه‌كێك بوو له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٣ و وای لێ كرد نه‌توانێ ده‌ستبه‌رداری هیچ كامێكیان بێت، له ده‌ره‌نجامدا هه‌ردووكی له ده‌ست دا. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕانی خستووه‌ته ناو گه‌مه‌یه‌كی ئیقلیمی ترسناك، به‌پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی دژایه‌تی پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات و هه‌وڵی پارچه‌پارچه‌كردنی هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان بدات له پێناو شكستپێهێنانی ئه‌و خه‌ونه گه‌وره‌یه‌ی گه‌لی كوردستان.
دوا زاراوه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه، بریتییه له هه‌وڵ بۆ پارچه‌پاچه‌كردنی یه‌كێتی بۆ جارێكی تریش له‌ژێر ناونیشانی یه‌كێتییه ڕاسته‌قینه‌كان بۆ ڕاكێشانی به‌شێكی یه‌كێتی به‌لای خۆیدا و دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك دووباره به‌و خه‌یاڵه‌ی كه هاوسه‌نگی هێز دروست بكات. گۆڕان سێیه‌م ئه‌زموونی سیاسیی نه‌وشیروان مسته‌فایه كه تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی سیاسی بووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ت و عه‌قڵییه‌ته، له شكست زیاتر، هیچ به‌رهه‌مێكی تری نابێت.