به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب
هاتنی سه‌رۆكی كۆوه‌ندی عه‌ره‌بی له‌و رۆژانه بۆ به‌غدا و هه‌ولێر و ده‌رچوون به ده‌ستی به‌تاڵ له كێشه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستاندا، له رواڵه‌تدا ناوبژیی نێوان ئه‌و دوو پایه‌ته‌خته به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا زیاتر پاڵپشتیی ئه‌و كۆوه‌نده‌ی بۆ ریفراندۆم نواند نه‌ك وه‌ستانه‌وه دژ یان لاری له ئاستیدا. له‌و ده ساڵه‌ی بۆریدا كه پرسی مه‌زه‌وایه‌تی له عێراق گه‌یی به چڵه‌پۆپه‌ی خۆی، وڵاته‌یلی عه‌ره‌ب كه هه‌موویان سونه و زۆربه‌شیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناته‌با و كێشه‌دارن، ده‌ستیان شوشت له‌وه‌ی به‌غدا بتوانێ ناوه‌ندێك بێت بێلایه‌ن بووه‌ستێت له‌و گۆڵمه‌زه مه‌زه‌وییه‌ی له‌لایه‌نی شیعه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران و له لایه‌نی سونه‌وه شانه‌شینی سعوودیه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كه ئه‌وه‌ی دوایی هه‌ر خۆی باڵاده‌ست و ده‌سڕۆی كۆوه‌نده عه‌ره‌بییه‌كه‌شه.
وه‌ك ده‌ڵێن، نه هاوه‌ڵی تاسه‌ر و نه ناحه‌زی تاسه‌ر هه‌ن له دنیای سیاسه‌تدا، سونه‌ی عه‌ره‌ب ماوه‌ی سه‌ت ساڵ، به درێژاییی رێگه‌ی له به‌غداوه تا مه‌غریب، جا چه‌ندێك ناته‌با و لووته‌لایش بووبن له یه‌كتر، بۆ وه‌ستانه‌وه دژی داخوازی كورد یه‌كیان ده‌گرته‌وه. له ماوه‌ی چوار حه‌وتووی پێشوودا كه پرسی ریفراندۆم له گومانه‌وه بۆ دڵنیایی، له راگه‌یاندنی ده‌ره‌كیدا هه‌نگاوی گواسته‌وه، زۆر نووسه‌ری رۆژنامه‌كاری سونه‌ی عه‌ره‌ب كه‌وتنه پاڵپشتی له مافی كوردستان بۆ ریفراندۆم بگره بۆ بڕیار به ئه‌نجامه‌كه‌یشی، واته سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق. له ناوه‌خۆی عێراقدا خه‌ریكه سونه‌ی عه‌ره‌ب ددان به‌و مافه‌ی كوردستاندا ده‌نێن و هه‌ر به ده‌سكه‌وتیشی ده‌زانن بۆ خۆیان. له چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سونه‌ی به‌غداییم بیست چه‌ند په‌رۆشانه چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه‌ن هه‌ولێر سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێ، له مووسڵیشه‌وه چه‌ند هاوه‌ڵێكی عه‌ره‌ب هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌یان بۆ گێڕامه‌وه.
ئه‌وه‌ی تا دوێنێ (خه‌ونی شاعیران) بوو مام جه‌لال وته‌نی، ئێسته بوو به گه‌مه‌یه‌كی سیاسیی گه‌وره و ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌و خه‌ونه بوون، یه‌كه به یه‌كه له گۆڕه‌پاندا بۆڕیان خوارد. ته‌نانه‌ت له ناوه‌خۆی هه‌رێمدا ئه‌و گومانه‌ی تا پێش چه‌ند حه‌وتوووێك وه‌ك تارمایی ده‌هات و ده‌ڕۆیی، ئێسته ره‌ویوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی خه‌ڵك له دوای سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه وه‌ستاون. به دوور نایه‌ته دیتن ئه‌و (نه‌رێ)یه‌ی زیاتر له ناوچه‌ی سلێمانیدا هه‌بوو ئه‌ویش تا رۆژی ده‌نگدان له 25ی ئه‌یلوولدا كاڵ بووبێته‌وه و به یه‌كجاری نه‌مابێ.
ده‌مێنێته‌وه دوای ریفراندۆم كه ده‌نگی (ئه‌رێ) ده‌یباته‌وه بێگومان، چی روو ده‌دات؟ ئاخۆ جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌دا یان هه‌ردووكیان به واته‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی دێن؟ له‌و دیمانه‌یه‌ی نۆینی ئه‌لعه‌ره‌بییه له‌گه‌ڵیدا كرد، من وا له بیركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌یشتم ریفراندۆم بۆ ئه‌وه دێ یه‌كسانی و هاوكێشییه‌ك له نێوانی هه‌ولێر و به‌غدا له دانوستانی باره‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا بێنێته گۆڕێ. هه‌ر ئه‌و یه‌كسانی و هاوكێشییه‌شه، راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێ. به‌مه‌ش كوردستان ئه‌گه‌ر و شیمانه‌یه‌ك له كیسه‌ی خۆیدا ناهێڵێته‌وه له‌گه‌ڵ عێراقیدا تاقی نه‌كردبێته‌وه.
دوای لابه‌لابوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچه‌یله‌ی كه‌وتبوونه بن مایه 140ی ده‌ستووری عێراقی، هیچ جیاوازی و كێشه‌یه‌ك راستیت گه‌ره‌كه له نێوانی به‌غدا و هه‌ولێردا نامێنێ. ئه‌وه ده‌مێنێ به‌غدا بیر له هاوسایه‌تیی باش له له‌گه‌ڵ كوردستاندا بكاته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لێره‌وله‌وێ كه‌سانێكی وه‌ك قه‌یس خه‌زعه‌لیی سه‌رۆكی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قیش بمێنن بڵێن ئێمه وه‌ك ناوچه‌ی داگیركردوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین. هه‌رچه‌نده ئه‌و قسه‌یه بۆ خۆی ددان هێنانێكی ناویسته‌كییه به ده‌وڵه‌ته كوردییه‌كه‌ی وا به‌ڕێوه‌یه سه‌ر هه‌ڵبدات.
ده‌مێنێته‌وه پرسی ناسینی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌لایه‌ن وڵاته‌یلی عه‌ره‌به‌وه له باری جاڕدانیدا یه‌كڕاست دوای هاوێركردنی ئه‌نجامی ده‌نگدان. ئێمه نازانین چی له ژێر به‌ڕه‌دا ده‌گه‌ڕێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌ڕه‌دا دیاره ناوه‌خۆی هه‌رێمه كه سات به سات زیاتر ده‌جمێ و كوردی سێ به‌شه‌كه‌ی تریش له‌و گه‌رمترن. وڵاته‌یلی عه‌ره‌ب كپ و ماتن، ئه‌و نووزه‌یه‌ی له كۆوه‌ندی عه‌ره‌بییه‌وه به هاتنی ئه‌حمه‌د ئه‌بووغه‌یت رۆیی، وه‌ك له پێشه‌وه وتم زیاتر پاڵپشتیی نواند نه‌ك لاری. وه‌ڵامی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به نه‌رێ له ئاست داوای وه‌دوادانی واده‌ی ریفراندۆمه‌كه، په‌یتیی شه‌قامه كوردییه‌كه‌ی په‌یتتر كرد. كپی و ماتییه‌كه‌ی وڵاته‌یلی عه‌ره‌ب نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وان سڵ ناكه‌نه‌وه له ناسینی كوردستان وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌خاسمه سعوودیه و ئوردن و میسر، كه هه‌رسێكیان سه‌رگه‌له‌ی دنیای عه‌ره‌ب و ئیسلامن له‌لایه‌نی سونه‌وه. ره‌نگه یه‌كێك به‌لایه‌وه سه‌یر بێ چۆن ئه‌و هه‌موو فاكته‌ره به‌یه‌كه‌وه بۆ پاڵپشتیی ریفراندۆمی كوردستان له یه‌ك ساتدا كۆبوونه‌وه یان هێشتا گومانی مابێ. خۆی راستیت ده‌وێ ئه‌و جمه جه‌ماوه‌رییه‌ی له ناوه‌خۆی هه‌رێمدا هه‌یه بوار بۆ گومان كه‌م ده‌كاته‌وه و پێویستیشه هه‌مووان تا رۆژی ده‌نگدان په‌رده‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌سه‌ر گوماندا بده‌نه‌وه.
گۆڕانێك لێی خافڵ نه‌بین ئه‌وه‌یه تا ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی دوایی دیار نه‌بوو ئاخۆ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڕوات یان ده‌مێنێت. ئێسته ورده ورده وا روون ده‌بێته‌وه به‌شار و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌مێنن. سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ هه‌موو وێروه‌ترییه‌كی دا به شه‌ڕی به‌زاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سووریا و له‌و نێوانه‌دا (هه‌ر شه‌ڕێك بۆ جوامێرێك) به‌شار مایه‌وه. ئه‌وه‌ش بۆ خۆی واته بردنه‌وه‌ی رووسیه و كۆماری ئیسلامی و دۆڕانی ئه‌وانی تر نه‌خوازه سونه‌ی عه‌ره‌ب به سه‌رۆكایه‌تیی سعوودیه. توركیه له باس به‌ده‌ره له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌لپه‌رستانه و به شێوه‌یه‌كی كاتی له به‌ره‌كه‌ی تردایه تا ئه‌وده‌مه‌ی دۆڕانی خۆی بۆ روون ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌ندێكیش له‌و شه‌ڕه‌دا به سه‌ركه‌وتوویی چووبێته ده‌ر دواجار هه‌ر ده‌بێ زیان به ده‌ستی ئه‌مه‌ریكه‌وه بژمێرێ. له لایه‌كه‌وه، زۆری نه‌ماوه ئه‌و شاڕێیه‌ی نێوان سووریه و ئێران كه به زه‌ویی عێراقدا ده‌ڕۆیی، له به‌ره‌ی شه‌ڕی دێره‌زۆردا یه‌كجاری بێته بڕان و له لایه‌كی تره‌وه رۆهه‌ڵات و باكوری سووریه (ئه‌وانیش یه‌كجاری) نه‌كه‌ونه‌وه ده‌ستی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بگره به‌لای زۆره‌وه سیسته‌مێكی فیدراڵی له گوێن ئه‌وه‌كه‌ی عێراق، ئه‌وێ بگرێته‌وه. دوور نییه ئه‌و دووماهییه‌ی شه‌ڕی سووریه‌ی پێ گه‌یی، به نۆری خۆی سێبه‌ری هاوێشتبێته سه‌ر ناوه‌خۆی عێراق كه حكوومه‌تێكی بووكه‌ڵه‌ی ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ئه‌مه‌ش له‌پی ته‌رازووه‌كه به‌لای ئه‌م ریفراندۆمه‌ی ئێمه‌دا لار بكاته‌وه.
بوونی سه‌رۆكێكی وه‌ك مه‌سعوود بارزانیش چ وه‌ك ناوبانگی بنه‌ماڵه‌یی و چ وه‌ك جه‌ربه‌زه‌یی و یه‌كپشوویی له گره‌و و ململانه‌ی سیاسی‌دا، هه‌موو دنیای عه‌ره‌بی ره‌نگه هێنابێته باری كۆڵدان بۆ ئه‌و داخوازییه‌ی تا دوێنێ نه‌ده‌چوونه ژێری. لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی ئێسته باشترین باری پێوانه‌یییه بۆ ریفراندۆم و له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ هاتبێته پێش، له‌وانه‌یه جارێكی تر روو نه‌داته‌وه.