به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێش ئه‌وه‌ی ببێ به سه‌رۆك، كاردار و بزنسمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. دوای ئه‌وه‌یش بوو به سه‌رۆك، خولیای ده‌وڵه‌مه‌ندیی زیاتر، هه‌راوتر ته‌نگی پێ هه‌ڵچنی. دوور نییه هه‌ر ئه‌و خولیای ده‌وڵه‌مه‌ندیی زیاتره، له بنه‌ڕه‌ته‌وه پاڵی نابێ بۆ رووكردنه سیاسه‌ت و هه‌وڵی گه‌یین به كۆچكی هێلكه‌یی له واشنتن له‌به‌رئه‌وه‌ی له روون روونتره سیاسه‌ت باشترین رێگه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به خێرایییهك له گوێن خێراییی تیشك. دۆناڵد ترامپ له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه دیمانه‌ی سه‌رۆكی هه‌ر وڵاتێكی كردبێ پێشنیازی "ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ به پاره‌ی خۆتان بتانپارێزێ"ی بۆ كردووه. دیاریش نییه ئاخۆ دروست ده‌یه‌وێ شه‌ڕیان بۆ بكات یان نا؟ وه‌ك له نموونه‌ی كۆریای باكوردا ده‌بینین، به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری ئاشتی به‌سه‌ر شه‌ڕدا هه‌ڵده‌بژێرێ.
به‌لای هه‌ندێك چاودێره‌وه، سیاسه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه زیاتر رووی له تهنگژهنانهوهیه ره‌نگه دنیا بگێڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد و دابه‌شینی دنیا به سه‌ر ئه‌مه‌ریكا خۆی و هاوبهشهیلی له لایه‌ك، له لایه‌كه‌ی تریشه‌وه بلۆكی كۆمۆنیزمدا. وه‌ك ده‌بینین، بیۆنگ یانگ وێڕای چه‌ندان گه‌مارۆی جڤاتی ته‌ناهیی ناوده‌وڵه‌تی و چه‌ندان سزای ناوده‌وڵه‌تی و ئهمهریكاییوه، هێشتان به‌رگه‌ی گرتووه و به‌رده‌وامه له به‌رهه‌مهێنانی هاشهك (سارووخ)ی بالیستی و چه‌كی ناوكه‌یی، هۆی ئه‌وه‌ش روونه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی رووسیا و چین له هه‌ردوو دیوی وڵاته‌كه‌دا. مۆسكۆ و په‌كین هه‌ردووكیان نایانه‌وێ بیۆنگ یانگ له‌و ململانه‌یه‌دا ببه‌زێ له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و دهسڕۆیینی له رۆهه‌ڵاتی ئاسیادا به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردووكیان نه‌خاسمه چین داوێته مه‌ترسییه‌وه.
دۆناڵد ترامپ به‌رله‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا پار ئه‌م كاته‌دا بیباته‌وه، به‌ڵێنی دابوو پێوه‌ندیی كرژی نێوان واشنتن و مۆسكۆ خاو بكاته‌وه به‌ڵام بردنه‌وه‌ی دهنگۆلهسهری ئه‌و له به‌رامبه‌ر هیلاری كلینتدا‘ بووه ماكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی فۆبیای رووسیا له‌لای داودهزگایهل و راگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكاییدا به جۆرێك كه‌س چاوه‌ڕوانی نه‌بووبوو. له‌و ده‌مه‌وه تا ئێستا كۆنگرێس به‌رده‌وام سزا دوای سزا له ئاست رووسیادا بڕیار ده‌دا. كامپینی سه‌رۆك ترامپ له هه‌ڵبژاردندا پێچه‌وانه‌ی ئێستای كۆنگریس، كۆماری چینی كۆمۆنیستی پتر به هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌زانی به تایبه‌تیش له پڕۆژه‌ی هێڵی ئاوریشمدا كه پرۆژه‌یه‌كی له‌نده‌هۆری ئابوورییه هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌پێچێته‌وه. دوور نییه مۆسكۆیش له‌وه‌دا هاوخه‌می دۆناڵد ترامپ بووبێ به‌ڵام ئه‌و فۆبیا رووسییه‌ی له واشنتۆندا هه‌یه و گشت ئه‌و سزایانه‌ی له به‌رامبه‌ر مۆسكۆدا ده‌رچوون، ره‌نگه ته‌واو ئه‌وه‌ی دووه‌میانی هاوێتبێته پاڵ په‌كین و بیۆنگ یانگه‌وه.
هۆیه‌كی تر له هۆیه‌لی به‌ستنه‌وه‌ی په‌كین به بیۆنگ یانگدا هۆی ئابوورییه كه زۆرترین رایه‌ڵ له‌و لایه‌نه‌وه ئه‌و دوو وڵاته به یه‌كتر ده‌به‌ستێته‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو پایهتهختدا دوو حزبی كۆمۆنیست وڵاتڕانی ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده بیانووی په‌كین له راگه‌یاندن و وتاری ره‌سمیدا ئه‌وه‌یه ده‌ڵێ بێت‌و نێوانی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكور بته‌قێته‌وه چه‌ندان ملیۆن لانه‌وازی شه‌ڕ ده‌ڕژێنه باكوری چینه‌وه و وڵات ده‌شڵه‌ژێنن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستییه ئه‌وه‌یه دنیا له ژێر كه‌ڵه‌گاییی ئه‌مه‌ریكادا گه‌ییوه‌ته بینی و ره‌نگه وه‌ك وتمان، به گوێره‌ی هه‌ندێك چاو‌دێر بلۆكێك له شێوه‌ی بلۆكی كۆمۆنیزم به سه‌رۆكایه‌تیی رووسیا سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه. له‌م رۆژانه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌كیی كۆریای باكور سه‌ردانی هاڤانای پایه‌ته‌ختی كووبای كرد، كه ئه‌مه‌ی دووه‌میش هێشتان له ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ئابووری و سیاسیی ئه‌مه‌ریكادایه بێ ئه‌وه‌ی كۆڵ بدات.
مه‌رجیش نییه ئه‌و بلۆكهی باسی ده‌كه‌ین ته‌واو هاوشێوه‌ی كه‌رته‌ی سۆسیالیزمی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت بێ له نێوان 1945 تا 1990دا به‌ڵكو ده‌شێ ئه‌و وڵاتانه‌ش بگرێته‌وه كه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا به‌ره‌واژ بووه‌ته‌وه، بۆ نموونه سووریا كه له‌م ماوه‌یه‌دا خه‌ریكه له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئیسلامی ده‌چێته ده‌ره‌وه. له‌م رۆژانه‌دا سه‌رۆك پووتن و سه‌رۆك ئه‌سه‌د پیرۆزباییی سه‌ركه‌تنیان به یه‌كتر گۆڕیه‌وه. وێڕای سووریا له دنیای عه‌ره‌بدا، میسریش چه‌ند ساڵێكه به‌ری خۆی داوه‌ته مۆسكۆ دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت واشنتن پشتیوانی له ئیخوان موسلیمین ده‌كات كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێستای میسردا، واته ئیخوان دوژمنی باوهكوشتهی یه‌كترن. كۆماری چینیش سه‌باره‌ت به شه‌ڕی سووریاوه، له ناوچه‌ی رۆهه‌ڵاتی ناویندا به‌رژه‌وه‌ندیی زیاتر بووه كه ئه‌وانه گشتی رۆڵی ئه‌و بلۆكهی باسی ده‌كه‌ین له ناوچه‌كه‌دا زیاتر ده‌كه‌نه‌وه.
دوای ئه‌وانه هه‌مووی، ململانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سۆنگه‌ی كێشه‌ی ناوكهییوه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا و باڵاده‌ستبوونی له ناوچه‌ی رۆهه‌ڵاتی ناویندا پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شانی كه به‌رده‌وام له پاشه‌كشه‌دان، بووه‌ته هۆی گه‌رمبوونی ململانه‌ی ناوده‌وڵه‌تی زیاتر له‌وه‌ی له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بوو و كردنی به گۆڕه‌پانێكی گه‌رمتر بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رۆئاوا به گشتی. شه‌ڕی سووریا له 2011ه‌وه تا ئێستا نموونه‌یه‌كی باشی ئه‌و ململانه‌یه بووه. نموونه‌ی وڵاتێكی تر كه هه‌ڵوێستی له ئه‌مه‌ریكا به پانه‌وه بووبێ به نه‌رێنی، توركیایه. له ماوه‌ی 12 مانگ به پێشه‌وه‌دا دیمانه‌ی نێوان سه‌رۆكی رووسیا و توركیا ئه‌وه‌نده زۆر بووه له ژماره نه‌یه‌ن. سه‌ركۆماری توركیا ده‌ڵێ پێوه‌ندیی نێوانیان "وردكه به وردكه" به‌ره‌وپێش ده‌چێ. له سه‌ره‌تای ته‌نگژه‌ی سووریاوه، ئه‌و دوو وڵاته له دوو به‌ره‌ی پێچه‌وانه‌دا بوون، دواجار ئه‌وه‌ی له یه‌ك به‌ره‌دا كۆی كردنه‌وه، دژایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بوو. هه‌ر ته‌نیاش پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكا له په‌یه‌ده نییه بووبێته مایه‌ی ههڵگهڕٍانهوهی توركیا له‌و هاوبه‌شه مه‌زنه‌ی خۆی له ناتۆدا، به‌ڵكو هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵی هه‌ڵگێڕانه‌وه سه‌ربازییه‌كه‌ی 15ی ته‌مووزی 2016 و مانه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌و وڵاته‌دا (واته ئه‌مه‌ریكادا) هۆی سه‌ره‌كییه له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ سه‌ركۆماری توركیا بزاوی گوله‌ن مه‌ترسیتره له پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ خۆی و حزبه‌كه‌ی و وڵاته‌كه‌ی.
ده‌مێنێته‌وه كوردهبۆره له‌و نێوانه‌دا و مه‌به‌ست لێره‌دا كوردی باشووره كه له‌م ماوه‌یه‌دا زه‌برێكی گه‌وره‌ی خوارد به هۆی پشت تێكردنی ئه‌مه‌ریكاوه، به پێی هه‌ندێك هه‌واڵ و لێكدانه‌وه له راگه‌یاندنی رووسیادا، به‌ستنی گرێبه‌ندی گاز له نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیادا نۆری سه‌ره‌كیی له‌و پشت تێكردنهدا گێڕا هه‌رچه‌نده ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی لێكدانه‌وه‌یه‌كی تره كه ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سعوودیه و راكێشانی به‌غدا به لای ریازدا ئه‌وه‌ی كرد. هه‌رچییه‌ك بێت و هه‌ركامیان هۆی راسته‌قینه یان سه‌ره‌كی بووبن له‌وه‌ی رووی دا، له‌وه ناگۆڕێ بۆ كورد هێشتا زوو بووبێ له‌و نێوانه‌دا بیه‌وێ وه‌ك ژماره‌یه‌ك بله‌یزێ كه جگه له كۆریای باكور، چین و رووسیاش هێشتان نه‌یانتوانیوه وا به روونی كاری تێدا بكه‌ن و خۆیانی تێدا بنوێنن.