هه‌موو ململانێیه‌كی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نائاشكرایه، هه‌موو كاردانه‌وه و ئاشكراكردنێكی په‌یامی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رانبه‌ر تاران، خۆپارێزانه و ناڕاسته‌وخۆیه. چونكه ئێران و هه‌رێمی كوردستان له جووڵاوترین پێوه‌ندیدان، ئێران هه‌م ده‌یه‌وێت دۆستایه‌تی هه‌ولێر بكات و هه‌م بیكاته پاشكۆی خۆی. ئه‌و به‌رزی و نزمییه هه‌مووی به بێده‌نگی به‌ڕێوه ده‌برێت.
دوا پاشهاته‌كانی ململانێی به‌غدا و هه‌ولێر، به ڕووكه‌ش ته‌نیا عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دوو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و كێشمه‌كێشه ده‌خه‌نه به‌رچاو، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ساڵی 2011، ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یڵێت و ده‌یكات، زمان و ده‌ستی تارانه. به‌غدا كه بێ سه‌روه‌ریترین پایته‌ختی دنیایه، له‌و هاوكێشه‌یه‌دا ته‌نیا ئامرازه.
دژایه‌تیی ئێران به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر سێ وێستگه‌ی سه‌ره‌كییه:
یه‌كه‌م: دژایه‌تیی مێژوویی ئێران بۆ كورد: ئه‌مه قۆناغێكی درێژی دژایه‌تیی ماف و بوونی كورد پێكدێنێت، هه‌رچه‌نده ئێران له چه‌ندان وێستگه‌دا دژی زنجیره ڕژێمه‌كانی عێراق، هاوكاریی هێزه سیاسییه كوردییه‌كانی عێراقی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و یارمه‌تییه هه‌م تاكتیكی و كاتی بوو (پراگماتیكی)، هه‌م تا ده‌ستكه‌وتی ستراتیجیی كورد نه‌ده‌ڕۆیشت. بۆیه له مێژوودا ئێرانیش وه‌ك عێراق و توركیا و سووریا، دژایه‌تییه‌كی ستراتیجی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كانی هه‌یه و هه‌ر گه‌شه‌كردنێكی حوكمداریی له پارچه‌یه‌كدا، به مه‌ترسی بۆ سه‌ر پارچه كوردییه داگیركراوه‌كه‌ی خۆی ده‌زانێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه زۆرجار له‌گه‌ڵ توركیا و عێراق بۆ سه‌ركوتكردنه‌وه‌ی دۆزی كورد هاوده‌ست بوونه.
دووه‌م: دژایه‌تیی كورد له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق: ئه‌م ئاسته‌ی دژایه‌تی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان له دوای هه‌ژموون و باڵاده‌ستیی ئێران له عێراقدا دوای ساڵی 2011 ده‌ست پێ ده‌كات. له‌م قۆناغه‌دایه ئێران ده‌ست به ته‌یاركردنی هێزگه‌لی شیعه‌ی خۆی بۆ ته‌واوكردنی ستراتیجی شیعه‌گه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێ ده‌كات. له‌م ڕووه‌وه هه‌وڵێكی بێ وچان ده‌دات له‌ڕێی كردنه‌وه‌ی ڕێی وشكانییه‌وه، سه‌ر ڕێی خۆی به ته‌وقدانی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كانی سه‌ر ڕێی ده‌ست پێ بكات و بگاته ناوچه ستراتیجییه‌كانی سووریا و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، كه ناوچه‌یه‌كی گرنگی كۆبوونه‌وه و پێشاندانی هێزه و پێگه‌یه‌كی ستراتیجییه بۆ گه‌یشتن به ئیسرائیل.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێران جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی شیعه‌گه‌رانه‌ی له عێراق و سووریا و لبنان كه‌وته ده‌ست و له ململانێیه‌كی درێژخایه‌ندا هێزی ئابووری و مرۆیی و مه‌زه‌وی و میلیشیایی ئه‌و وڵاتانه‌ی بۆ زیاتركردنی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی خۆی و دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌كار هێنا. له‌وساته‌دا هه‌رێمی كوردستان كه تازه له گه‌رمه‌ی گه‌شه‌كردنی دیپلۆماسیی خۆی به دنیای ڕۆژئاوادا بوو، ئێران ویستی كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كه‌ی هه‌ولێر بكات و هه‌رێمی كوردستان بخاته به‌ره‌ی خۆیه‌وه و له هاوڕێیه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دووری بخاته‌وه. به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رباری ئه‌و كێشه سیاسی و ته‌ناهییانه‌ی ئێران (به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ناوخۆیی هه‌رێمه‌وه) له شه‌قامی كوردیدا دروستی ده‌كرد، توانی خۆپارێزی بكات و له‌به‌ره‌ی ڕۆژئاوادا بمێنێته‌وه.
سێیه‌م: دژایه‌تی تاران بۆ هه‌ولێر، دوای توندبوونی گه‌مارۆكان: ئه‌م قۆناغه له دوای كوشتنی قاسم سلێمانی و توندتربوونی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران ده‌ست پێ ده‌كات. گواستنه‌وه‌ی قورسایی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ولێر، پته‌وكردنی پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان به هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا و دانانی سیستمی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی له كوردستاندا، وایكردووه تاران فشار بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات. (له‌م پێوه‌ندییه‌دا پێ ده‌چێت توركیاش هاوكاریی ئێران بكات).
له‌م كاته‌دا كه ته‌نگژه‌ی نرخی نه‌وت و نه‌خۆشیی كۆرۆنا كاریگه‌رییان خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێم، ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێی دروستكردنی كێشه‌ی سه‌ربازی له ناوچه سنوورییه گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بڕینی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، هه‌رێم مل بۆ داواكارییه‌كانی كه‌چ بكات و له به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا دوور بكه‌وێته‌وه. بۆیه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه تارانه له‌م قۆناغه‌دا له‌باری ئابووری و دیپلۆماسی و سه‌ربازییه‌وه زۆری بۆ هاتووه و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ده‌ریچه‌یه‌ك بۆ ته‌نككردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر خۆی ده‌بینێت، كه به‌شێكیشی پێوه‌ندی به هاوكێشه‌ی كڕین و فرۆشتنی نه‌وت و گازه‌وه هه‌یه و له‌م رووه‌وه گه‌مارۆكانی ئاینده‌ی سه‌ر ئێران بارقورسییه‌كی زیاتری بۆ دێنن.
بۆیه ئه‌وه ململانێی به‌غدا و هەولێر نییه ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵكو ئه‌وه ململانێ شاراوه‌كه‌ی نێوان تاران و هه‌ولێره درێژه به‌خۆی ده‌دات و به‌غداش ته‌نیا ئه‌ركی مه‌زه‌وییانه‌ی خۆی بۆ تاران و له دژی كورد جێبه‌جێ ده‌كات. به‌غدا بۆ ئه‌وه مووچه و بودجه له كوردستان نابڕێت تا شه‌فافییه‌ت له بابه‌تی نه‌وت و داهاته‌كاندا بچه‌سپێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ ئه‌و دروشمه ته‌نیا وه‌ك بیانوویه‌ك به‌كار بێنێت و هه‌ولێریش هاوشێوه‌ی خۆی به ته‌واوی خۆی بۆ ئێران یه‌كلا بكاته‌وه. ڕوونیشه ئه‌و هه‌وڵه‌ی تاران زۆر دره‌نگه و ده‌رفه‌ته‌كانی سه‌ركه‌وتووبوونی ئێران له‌و یارییانه‌دا زۆر به‌رته‌سك بوونه‌ته‌وه.