خودایه سوپاس، به سانایی و بێ ئازار رۆحی پاكی دایكمت كێش كرد بۆ شوێنی حه‌ق، وه‌ك یه‌كه‌م چركه‌ی بیستنی دواین هه‌ناسه‌ی، تا مردنم شوكرانه بژێرم، چونكه دڵنیام له‌و نیوه‌شه‌وه تاریك و بێده‌نگه‌دا ئاسمان پێویستی به رۆحێكی پاك هه‌بوو، ئه‌ویش دایكی من بوو. ئێمه زیاتر له تۆ پێویستیمان پێی هه‌یه، به‌ڵام تۆ به به‌زه‌ییتری كه رۆحی ئاسووده‌تر ده‌كه‌ی، بۆیه سوێ ده‌كه‌مه دڵی خۆمه‌وه و ده‌ڵێم باشتره له‌لای تۆ بێت.
دایه گیان.. یه‌كه‌م جاره به‌م شێوه‌یه له ئاست نووسینی شتێك‌دا دۆش دابمێنم، له‌وه‌ته‌ی له ماڵه‌كه‌مان ونی و وه‌ك جاران هه‌موو ڕۆژێك سه‌رم نانێم به سنگته‌وه و تێر بۆن و ماچی لاملت ناكه‌م، ده‌مه‌وێ هه‌سته‌كانم بنووسمه‌وه، به‌ڵام هه‌موو كاتێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه یه‌كه‌م دێڕ و ده‌ڵێم ئه‌وه تۆ به ڕاستیته؟
دایه گیان، تۆ باشتر له باش منت ده‌ناسی و قورسترین بابه‌تم به ئاسانترین شێوه له كه‌مترین كاتدا ده‌نووسی، به‌ڵام لێم مه‌گره كه ونبوونت قه‌ڵه‌می ئه‌ژنۆی شكاندم، ئیتر نووسین چییه؟ نازانم له كوێ و چییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م، وه‌ك منداڵه‌كان نامه‌وی بڵێم ئێسته‌یش چاوه‌ڕێم بێیته‌وه، وه‌لێ منداڵانه‌تر هێشتا بڕوا به ونبوونت ناكه‌م.
تۆ هه‌رچه‌نده خاتوونێكی زۆر بێده‌نگ بووی، كه‌مترین شت كه حه‌زت لێ بوو زۆر قسه‌كردن بوو، به‌ڵام هه‌میشه ده‌تویست من هه‌موو شتێكی خۆمت به وردی بۆ باس بكه‌م، بۆیه ئێسته به وردی كه‌مێ له‌و هه‌سته‌مت پێ ده‌ڵێم كه وه‌ك كه‌متر له منداڵ هه‌مه.
كاتێك به‌یانیان له خه‌و راده‌بم، تۆ له ژوور سه‌رم نیت و با‌نگم ناكه‌ی، به خۆم ده‌ڵێم ئۆخه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌وامی نییه و تێرخه‌و ده‌بێت، هه‌ر به‌ده‌م خۆمه‌وه ده‌ڵێم چه‌ند باشه هه‌ڵنه‌ستاوه به‌سه‌ر ئه‌م پلیكانانه‌دا نه‌هاتووه‌ته سه‌ره‌وه دیسان هه‌ناسه‌ی ته‌نگ ببێت، ده‌چمه خواره‌وه چاوه‌ڕێم وه‌ك ئه‌و به‌یانیانه‌ی دواده‌كه‌وتم، بڵێی ده خێراكه ڕۆڵه گیان با تاخیر نه‌بم دیسان، تاقه‌تی بۆڵه‌بۆڵی دواكه‌وتنم نییه له ده‌وام. ئه‌مێسته دیسان نیت و ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یشت به‌بێ نازی وه‌ك جله‌كانی من ڕه‌ش ده‌چێته‌وه، ئه‌ویش جێده‌هێڵم و پێش ماڵئاوایی ده‌ڵێم، چاوه‌ڕێكه جارێ خه‌وتووه، دوای عه‌سر به‌كه‌یه‌وه دێن به‌دوامدا.
له تاكسییه‌كدا داده‌نیشم، به‌هه‌مان ئه‌و جێیه‌دا ده‌ڕوات كه تۆمان دواین نیوه‌شه‌و پێدا برد، دڵم له سینه‌م هه‌ڵناگیرێ ئه‌وه‌نده قورسه، هه‌ست ده‌كه‌م هه‌رچی ئۆتۆمبێلی ئه‌و رێیه هه‌یه به تاكسییه‌كه‌یشه‌وه به‌سه‌ر دڵی مندا ده‌ڕۆن.
ده‌گه‌مه ده‌وام و هه‌موو ئه‌وه‌ی ڕوویان دا له ڕاكردنی پزیشكه‌كان و بێده‌نگی من و شڵه‌ژاوی باوكم و تاساوی كاكم و دواین دێڕی پزیشكه‌كانیش، دێن و ده‌چن به گوێ و چاومدا، وا چاوه‌ڕان ده‌كه‌ن منیش پێبكه‌نم وه‌ك هه‌میشه و به‌هێز ده‌ربكه‌وم.
دایه گیان، له ده‌وام سه‌رقاڵی زۆر شت ده‌بم، هێشتا باشم، چونكه تۆ له خه‌یاڵی مندا له ماڵی، به‌ڵام ته‌شویشێك مێشكم ده‌خوات، خه‌می ئه‌وه‌مه دیسان هه‌موو ئیشه‌كان ده‌كه‌یت و چوار مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ت ده‌خه‌یته‌وه سه‌ر ئاگر، "ئۆۆۆف دایه گیان تۆ قه‌ت نازانی تۆزێ ئیسراحه‌ت بده‌ی به خۆت، ئاخر بۆ ئاوا خۆت هیلاك ده‌كه‌ی، كاكه ئێمه نه هیچمان ده‌وێ نه هیچ ده‌خۆین، تۆ باش به و هیلاك مه‌به، ته‌واو ئێمه هیچمان ناوێ".
ئێ چی بكه‌م كچم ئێوه‌ش هیلاكن، نابێ نانێكی باش بخۆن؟
خۆم حازر ده‌كه‌م بۆ ئه‌و گفتوگۆی نێوانمان، ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵ، له پلیكانه‌ی حه‌وشه‌وه دڵی خۆم ده‌ده‌مه‌وه و ده‌ڵێم ده‌رگه‌كه به هێواشی بكه‌ره‌وه با له خه‌و هه‌ڵنه‌ستێت، ئه‌مجاره مه‌چۆ ژووره‌كه‌ی و هه‌ست بۆ ئه‌وه ڕابگری هه‌ناسه‌ی دێت یا نا، لێی گه‌ڕی ئاسووده بخه‌وێ.
به‌ده‌م ئه‌م گوتانه‌وه خۆم ده‌كه‌م به هۆڵه‌كه‌دا و هیچ سه‌یری ژووره‌كه‌ت ناكه‌م، وه‌ك جاران به‌بێ خه‌می خۆم ناگۆڕم و بخه‌وم، هه‌رزوو دێمه خواره‌وه و ده‌ست ده‌كه‌م به ئیش و ئاماده‌كردنی خوان، قورسترین كات ئه‌وكاته‌یه كه ئیتر هیچ پاساوێك نییه بۆ دڵنه‌وایی خۆم، كاتێك سفره‌ی ئێواره راده‌خرێت و جێیه‌كه‌ت خاڵی خاڵییه، ناشتوانم فریوی ئه‌وه بخۆم له شوێنێكی و ده‌گه‌ڕێیته‌وه. ئاخر ئێواره‌یه‌ك تۆ بۆ هیچ كه‌س و هیچ شوێنێك ئه‌و جێیه‌ت له‌به‌ر كۆكردنه‌وه‌مان چۆڵ نه‌كرد، ئه‌ی ئێسته چی؟ كه‌چی ئه‌وه‌نده سته‌مكارم له خۆخه‌ڵه‌تاندن، هێشتایش ده‌ڵێم له ماڵی پوورمه و دێته‌وه، هه‌ر به‌هه‌مان هه‌ستی شه‌وی پێشوو ده‌نوومه‌وه و هه‌ڵده‌ستمه‌وه. ئه‌رێ تۆ كه‌ی دێیته‌وه دایه؟
به‌نیله‌كه‌م، چه‌ند مانگ به‌رله‌وه‌ی جێم بهێڵی، تكام كرد بچینه لای پزیشك و ڕازی نه‌بووی، هه‌موو جارێك ده‌تگوت "توخوا وازم لێ بێنه نه تاقه‌تی خه‌سته‌خانه‌م هه‌یه نه دكتۆر". ٢٥ ڕۆژ به‌ر له‌وه‌ی لێم ون بی، به زۆر و له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵم نه‌شكێنی، ڕازی بوویت و پێكه‌وه چووینه لای پزیشك، كاتێك پشكنینیان بۆ كردی، هه‌زار جار له دڵه‌وه گوتم قه‌زات له من، كه‌چی هه‌ر قه‌زات لێم نه‌كه‌وت.
"كاره‌بای دڵی ته‌واو نییه" ئه‌وه قسه‌ی پزیشكه‌كه بوو، ئه‌و ڕۆژه ترس و فرمێسكی دنیا چووه ناخمه‌وه، به‌ڵام پشكنینه‌كانم پێشانی چه‌ند پزیشكی تر دا، هه‌موو گوتیان بێ مه‌ترسییه و هیچی نییه، ئه‌مانه نیشانه‌كانی نه‌خۆشیی دڵن، به‌ڵام ترسی نییه، حه‌بێك ده‌خوات و چاك ده‌بێت، ئه‌وان نه‌یانگوت دوو رۆژی تر له به‌رچاوت ون ده‌بێت.
ئای چه‌ند سه‌یره ژیان، خۆ هه‌مان ئه‌و پزیشكه‌ی پێی گوتم مه‌ترسی نییه و هیچی نییه، له هه‌مان شوێندا پێشی گوتم خوا لێی خۆش بێت و ده‌سه‌ڵات نییه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا نا و به‌ره‌به‌یانییه‌كی مات و پڕ له خامۆشی بوو.
ئه‌و نیوه‌شه‌وه‌ی ڕۆیشتی و ماڵئاواییت نه‌كرد، هه‌موومان به‌ده‌م خه‌وه‌وه له جێی خۆمان سڕ بووبووین، ئاخر قه‌ت تۆمان به‌و شێوه‌یه نه‌بینیبوو. تۆ كه له میهره‌بانیدا وێنه‌ت نه‌بوو، كه‌ی بووه هه‌موومان بانگت بكه‌ین و خه‌به‌رت نه‌بێته‌وه؟ هه‌موو كات كه پێڵاوه‌كانم بۆ له‌پێ ده‌كردی تووڕه ده‌بووی، كه‌چی له‌و نیوه‌شه‌وه‌دا هه‌موومان پێمان هه‌ڵنه‌ده‌گیرایت و ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ئێمه‌یش بێت، هه‌ناسه‌یه‌كی نه‌رمت نه‌به‌خشی.
به‌ڵام سه‌یره، له یه‌كه‌م چركه‌ی بیستنی دوا قرخه‌ی هه‌ناسه‌ت، زانیم ئه‌و ده‌قه و ڕۆژه‌یه كه به‌درێژایی ته‌مه‌نم نزام بۆ كردبوو نه‌یبینم. ده‌مزانی جێم دێڵی، دڵم خسته ناو ده‌سته‌وه و مێشكم سه‌راپای جه‌سته‌ی داگیر كردم و ورده وه‌سیه‌ته‌كانتی هێنایه‌وه یادم.
دایه‌كه‌م، دڵنیابه چیت گوتبوو كردم، خودا چۆنی ویست وه‌ها ددانم به‌خۆمدا گرتووه، شتێك كه له زۆربه‌ی شته‌كانی تر قورستره، ئازاری ئه‌و داخه‌یه كه نه‌متوانی پرسه بگێڕم، له‌به‌ر به‌ڕێوه‌بردنی پرسه‌كه‌ت، ئه‌م رسته‌یه ته‌نیا خۆت تێی ده‌گه‌ی وه‌ك زۆر شتی تر كه ته‌نیا بۆ تۆم گوت و بۆ تۆم نووسی و هه‌ر خۆیشت به ته‌نیا تێی گه‌یشتی.
ئاخی ئه‌وه‌ی نه‌متوانی بگریم و له باوه‌شت بگرم و ماچت بكه‌م و ماڵئاواییت لێ بكه‌م، بووه به مۆته‌ك و هه‌موو شه‌وێ ده‌مخنكێنێ، له‌وكاته‌وه تا ئێسته زۆر جوان بیرمه و بۆ یه‌ك چركه‌ش له خه‌یاڵم ناچێته ده‌ر، هه‌میشه كه پێیان ده‌گوتین ئێوه چۆن به‌بێ یه‌ك ده‌ژین؟ ده‌مانگوت ئاخر به‌یه‌كه‌وه ده‌مرین و ده‌چینه یه‌ك گۆڕه‌وه. دایه ببووره خاوه‌نی قسه‌ی خۆم نه‌بووم له‌به‌ر ئه‌و ئه‌مانه‌تانه‌ی جێت هێشتوون، به‌ڵام دڵنیاشم ئه‌و كۆچه من بوومایه، تۆ پێش خۆم ده‌هاتییه ناو گۆڕه‌كه‌مه‌وه.
دایه گیان به ڕۆیشتنت، منداڵه‌كانت ئه‌و ناز وه‌رگر و ناسكه‌ی جاران نه‌مان كه نه‌تده‌هێشت په‌نجه بكه‌ن به ئاودا و هه‌وایه‌كی گه‌رم و ساردیان به‌ر بكه‌وێ، نه باوكیشم ئیتر ئه‌و پیاوه بێخه‌مه‌ی جارانه كه ماڵ و منداڵی له ده‌ستێكی میهره‌بان و ئه‌میندا بوون، نه ئه‌وه‌ی ماوه چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ ماڵ بڵێ، "نازێ گیان سێ سه‌یاره میوانم له‌گه‌ڵه".
به‌ڵام ئارام بنوو، ئێسته منداڵه‌كانت به‌هێزترینن، چونكه له كاتی هه‌ستان له قووڵی خه‌ودا به ئازارترین دیمه‌نیان بینی، به ونبوونیشت قورسترین ئازاریان چه‌شت، ئیتر ئه‌وه‌نده مه‌ترسه و دڵه‌خورپه كه‌م بتگرێ، هه‌موومان یه‌قینین له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بینیمان و چه‌شتمان قورسترین بوو، بۆیه سه‌ربه‌رزانه له دوای ئه‌و هه‌موو شانازییه‌ی بۆت جێهێشتووین، ده‌ژین و تا گه‌یشتنمان به خۆت، شانازی به بوونت و ونبوونیشته‌وه ده‌كه‌ین.
دایه گیان، تۆ پشووی ته‌واو بده، ئه‌و شادییه‌مان به‌سه بۆ ژیان كه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری له نه‌مانیشدا، هه‌ر به‌شی ژیانت پێ به‌خشین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌س وه‌ك تۆ سه‌ربه‌رزانه نه‌ژیا و كه‌سیش وه‌ك تۆ له دوای ونبوونی شانازی جێنه‌هێشت. هه‌موو كه‌س وا ده‌رده‌كه‌وت له پرسه‌كه‌ت كه دایكی خۆیان چووه‌ته‌به‌ر دلۆڤانی خودا، خۆزگه جارێك ئه‌و خۆزگه‌یه‌ی هه‌زاران مرۆڤ ده‌هاته دی و تۆ له گۆشه‌یه‌كه‌وه پرسه‌كه‌ی خۆت ده‌بینی. ماڵئاوا.
نووسەر لەگەڵ دایکی کۆچکردووی.