شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
دوای رووخانی رژێمی به‌عس به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌دام حوسێن، 15 ساڵی رێكه كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و مه‌ده‌نییه‌ت و عێراقی نوێ و ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی و یاساسه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، كه‌چی له پاڵ ئه‌و بانگه‌شه فشۆڵانهدا، هه‌رچی ره‌فتاری خراپی هێزه مه‌زه‌وییه‌كانی به‌غدا هه‌ن، له به‌رگی یاسا و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تدا، به خه‌ڵكی هه‌ژار و برسیی ده‌فرۆشرێنه‌وه، به‌ڵام له كرۆكدا عێراقی راسته‌قینه ئه‌و عێراقه‌ی ئێسته‌یه كه تاكه‌كانی تێیدا له برسێتی و بێبه‌هابوونی شكۆی مرۆیییانهوه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام و له وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وتی و سامانی گرانبه‌هادا، داوای ساده‌ترین مافی ژیان ده‌كه‌ن.
له نموونه‌ی ئاو و كاره‌با و هه‌لی كار، كه‌چی حكوومه‌ته فاشیله‌كه‌ی عه‌بادی له رێی هێزه فشۆڵهكانییهوه، ئه‌و هێزانه‌ی ساڵی 2014، به چه‌ند سه‌عاتێك شارێكی وه‌ك مووسڵ و رووبه‌رێكی فراوانی خاكی عێراقییان به‌ده‌ست چه‌ند سه‌د كه‌سێكی تیرۆریسته‌وه دا و چهكهكانیشیان فڕێ دا، به‌ڵام ئێسته په‌لاماری خه‌ڵكی برسیی بێ ئاو و بێ كاره‌با و بێكار و بێ چه‌ك ده‌ده‌ن، له بری ئه‌وه‌ی هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنرێت و به‌ده‌م داواكاری رهوایانهوه بچن، به فیشه‌ك و ئاوی گه‌رم و گازی فرمێسك‌ڕێژ، وه‌ڵامی ناڕه‌زاییه‌كانی شه‌قام ده‌ده‌نه‌وه، له كاتێكدا خه‌ڵكی عێراق ئاویان نییه بیخۆن و بۆ ئاویش هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام، كه‌چی هێزه‌كانی عه‌بادی، ئاو ده‌كه‌ن به ده‌موچاوی خه‌ڵكدا بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپێشانده‌ران!
له دنیای جیهانگیری ئێسته‌دا تۆڕی ئینته‌رنێت و به تایبه‌ت سۆشیال میدیا به‌گشتی، هۆی سه‌ره‌كین له‌وه‌ی خه‌ڵك له رێیانه‌وه ده‌نگی خۆیان به ده‌سه‌ڵات و هه‌تا دنیایش بگه‌یه‌نن، ئه‌و گرته ڤیدیۆیی و وێنه و نووسینانه‌ی له سۆشیال میدیادا راسته‌وخۆ بڵاو ده‌بنه‌وه، له كه‌ناڵه‌كانی میدیا بڵاو نابنه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌یشه، ترسی گه‌وره‌ی عه‌بادی له سۆشیال میدیا و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌و گه‌ڕه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی، دواتر له شاره‌كانی باشووری عێراق، یه‌كه‌م كاری سه‌رۆك وه‌زیران، پێش ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدات، سۆشیال میدیا و له هه‌ندێك كاتیش‌دا، هێڵی ئینته‌رنێتی داخست.
ئێسته‌یش كه ئه‌م وتاره‌ی تێدا ده‌نووسرێت، گه‌لانی عێراق سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌سه‌ر كوژاوه‌ته‌وه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ كردنه‌وه‌یان نییه، ره‌نگه نیو سه‌عاتی تر یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر بكرێنه‌وه، ئه‌مه عه‌بادی خۆی ده‌یزانێت! له به‌رانبه‌ریشدا هیچ كه‌س ره‌خنه‌ی له عه‌بادی نه‌گرتووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت و شیاو نییه به ئاره‌زووی خۆی، یاریی به مافه دیموكراسی و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌و هێزه كوردییانه‌ی پێشتر له‌سه‌ر رووداوێكی ساده، یان بانگكردنی چالاكێك بۆ بنكه‌یه‌كی پۆلیس، ده‌یان ره‌خنه‌یان له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌گرت، كه‌چی ئێسته له ئاست ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی عه‌بادی بێده‌نگن و نووزه‌یان لێوه نایه‌ت، ئه‌مه هه‌م جێی پرسیار و هه‌میش سه‌رسووڕمانه! له كاتێكدا عه‌بادی به ئاره‌زووی خۆی به‌ر بووه‌ته گیانی خه‌ڵك و له‌ولایشه‌وه بێده‌نگی كردوون و له رێی داخستنی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌یه‌وێت سه‌ركوتیان بكات، كه‌چی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق بێده‌نگن و سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی پۆستهكانن.
داخستنی سۆشیال میدیا و هێڵی ئینته‌رنێت، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه، ئاماژه‌یه‌كه بۆ هه‌بوونی بۆشایی گه‌وره له نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، بۆشایییه‌ك تا دێت درزه‌كانی گه‌وره‌تر ده‌بن و ترسی عه‌بادیش زیاتر، ترسێك ناهێڵێت ئه‌و پیاوه به ئاسانی دا‌نیشێت پشوویه‌ك بدات، به‌و پێیه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا، ئه‌وه‌ی بۆی كرا له دژی گه‌لانی عێراق و به‌تایبه‌تی كورد كردی، هێنده بره‌وی به مه‌زه‌وگه‌رایی داوه، نیو هێنده خه‌ڵكی بیر نه‌بووه، ئێسته‌یش خه‌ڵك ئه‌و شتانه‌ی به بیر دێننه‌وه، عه‌بادیش له بری ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵكی عێراق بكات و ئاو و كاره‌بایان بۆ دابین بكات، كه تازه وڵات له شه‌ڕی داعش رزگاری بوو و خه‌ڵكیش پێویستی به پشوودان و خزمه‌تكردن هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و پیاوه له ئۆكتۆبه‌ردا شه‌ڕی هه‌ڵگیرسانده‌وه و هێرشی كرده سه‌ر پێشمه‌رگه، هه‌ر خۆی ئه‌و هێرشه‌ی ئۆكتۆبه‌ر ئاماژه‌یه‌كی تره به‌وه‌ی ئه‌و پیاوه ناتوانێت پیاوی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و ئاوه‌دانی وڵات و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان بێت، پیاوێك له ئه‌نجامی ململانێی مه‌زه‌وی و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی زلهێزه‌كان هاتبێته سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، هی ئه‌وه نییه بتوانێت سه‌رۆكی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بێت و دادپه‌روه‌ری به‌دی بێنێت.
ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ شه‌ڕی مه‌زه‌وی و ململانێی تایه‌فه‌گه‌ری و خێڵگه‌رایی و حزبایه‌تی خه‌رجی ده‌كات، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی عێراق خواسته سهرهتایییهكانیان به‌دی بێ، به‌ڵام چونكه ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی نییه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكێكی دادپه‌روه‌ر بێت، به‌مجۆره خه‌ڵك دژی ده‌وه‌ستنه‌وه و ئه‌ویش له ترسان هانا بۆ داخستنی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بات كه ئه‌و كاره‌شی دادی ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته فاشیله‌ی نادات و سه‌رئه‌نجام به‌ره‌ی ناڕهزایییهكانیش له دژی فراوانتر ده‌بن.