شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 1928 ئیخوان موسلمین له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن بهنناى زاناى ئاینى ئیسلامى دروست ده‌بێت، به‌هۆیه‌وه جارێكى تر ئاڵۆزى یا ته‌نگژه‌ى سیاسى، ئاینى، فیكرى توندڕۆیی، روو له كۆمه‌ڵگه‌ى مسوڵمانان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام جیاوازتر له قۆناغه‌كانى تر، به‌وه‌ى هێدى هێدى گرووپ و حزبى ئیسلامى له دواى دروستبوونى ئیخوانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و له شێوه‌ى گرووپگه‌لی سوننهمهزهو و له‌ژێر كاریگه‌رى باوه‌ڕى جیهادى و سه‌له‌فییه‌ت، كارى بانگخوازى و كرده‌ى تیرۆر له په‌ناى جیهاده‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
راسته له كۆمه‌ڵگه‌ى مسوڵماناندا ئێسته سه‌دان گرووپ و حزبی ئیسلامى سیاسی هه‌ن، به‌ڵام ده‌كرێ ئیخوان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی له دایكبوونى زۆربه‌یان وه‌ربگرین، ئه‌گه‌رچى هه‌ندێ له‌و گرووپانه نێوانیان له‌گه‌ڵ ئیخواندا خۆش نییه، به‌ڵام ئه‌و راستییه نایه‌ته شاردنه‌وه كه ئیخوان بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى فیكرى توندڕۆیی له كۆمه‌ڵگه‌ى مسوڵمانان و دواییش ئه‌و فیكره‌یه دروستبوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى گرووپ و حزبى ئیسلامى توندڕۆ و نیمچه توندڕۆ و گوایه میانڕهویشى لێ كه‌وته‌وه. سه‌ره‌نجامیش له‌م قۆناغه‌دا زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگه مسوڵمانییهكان به ده‌ست ته‌نگژه‌ى فیكرى توندڕۆیی ئاینییه‌وه ده‌ناڵێن و ئیخوان خۆیشی وێڕاى سڕبوونى چالاكییه‌كانى، هاوكات له‌لایه‌ن حكوومه‌تى میسره‌وه وه‌ك گرووپێكى تیرۆریستی ناسێنراوه.
ئه‌گه‌رچى ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و گرووپه ده‌سته‌وه‌ستان بن، یان گۆڕه‌پان چۆڵ بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه تا ئێسته‌یش گرووپه‌كه و تیۆریسێنهكانى گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له رووى بڵاوكردنه‌وه‌ى فیكرى توندڕۆیی ئاینییه‌وه، به‌وه‌ى به فراوانى به كۆمه‌ڵگه مسوڵمانییهكاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه.
سه‌رهه‌ڵدانى ئیخوان له كاتێكدا بوو، چه‌ند ساڵێكى كه‌م بوو ده‌وڵه‌تى عوسمانى نه‌مابوو، له مێژووى ئیسلامیشدا هیچ كاربه‌ده‌ستێكى ئیسلامى نه‌بووه حوكمڕانێكى باش بووبێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى مرۆیی مسوڵمانان، هه‌ر له دواى مردنى په‌یامبه‌رى ئیسلامیشه‌وه، تا كۆتایی ده‌وڵه‌تى عوسمانی له توركیا، كۆى ئه‌و كاربه‌ده‌ست و خه‌لیفه و والی و شێخ و مه‌لایانه‌ى كه‌م و زۆر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه، هه‌موویان له گۆشه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى خۆیانه‌وه سه‌رئێشه بوونه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى مسوڵمانان، كه‌چى ئیخوان به هاتنى ئه‌و سهرئێشهیهى زیاتر كرد، به‌وه‌ى له دواى خۆی ده‌یان حزب و گرووپی ئیسلامى توندڕۆ دروست ده‌بن و ئیخوانیش تۆمه‌تبار ده‌كرێ به سه‌رچاوه‌ى فیكرى و دروستبوونى ئه‌و گرووپانه، ئه‌گه‌رچى هه‌ندێ له گرووپه‌كان خۆیان به ئیخوانه‌وه نابه‌ستنه‌وه، به‌ڵام ئیخوان دایكى ئه‌و گرووپانه‌یه.
دواى نزیكه‌ى 30 ساڵیش فیكرى ئیخوانى دێته باشوورى كوردستان، ئه‌گه‌رچى ئه‌وه ته‌نیا له رووى فیكره‌وه بووه نه‌ك رێكخراوى سیاسى، به‌ڵام دواتر له هه‌شتاكاندا یه‌كه‌م حزبی ئیسلامى چه‌كدارى به‌ناوى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له كوردستان دروست ده‌بێت. ئه‌گه‌رچى پێش ئه‌و، گرووپی تر‌ى ئیخوانى هه‌بوون، به‌ڵام له دواى دروستبوونى بزووتنه‌وه، باشوورى كوردستانیش دووچارى ته‌نگژه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى فیكرى توندڕۆیی ئاینى ده‌بێت و چیتر كوردستان ئایندارییهكى كوردهوارییانهى تێدا نامێنێت، واته له‌و مێژووه‌وه باشوورى كوردستان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵى فیكرى توندڕۆیی ئاینى، ئه‌ویش به قۆناغ و له‌گه‌ڵ دروستبوونى گرووپ و باڵ و حزبی نوێى ئیسلامى، به‌تایبه‌تى له دواى راپه‌ڕینى خه‌ڵكى كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى چه‌ند باڵێكى لێ ده‌بێته‌وه له نموونه‌ى جیهادى ئیسلامى به رابه‌رایه‌تى مه‌لا ئه‌مین پیرداود، جوندولئیسلام، ئه‌نسارولئیسلام به رابه‌رایه‌تى مه‌لا كرێكار، دواتر كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌لایه‌ن عه‌لی باپیره‌وه له ئه‌نجامى جیابوونه‌وه‌ى له بزووتنه‌وه له ساڵى 2001 خۆى له‌ژێر دروشمى سوننه و جه‌ماعه راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام هێنده‌ى نه‌برد عه‌لی باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵ به تۆمه‌تى پاڵپشتى تیرۆر له‌لایه‌ن هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتى ده‌كردن، هاته گرتن و دوای دوو ساڵ ئازاد كرا.
دواى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامی له‌لایه‌ن عه‌لی باپیره‌وه دروست ده‌بێت، ئیتر عه‌لی باپیر به به‌رنامه كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سه توندڕۆیانهى ناو حزبه ئیسلامییه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى له چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا ده‌ست بكه‌ن به بڵاوكردنه‌وه‌ى فیكرى توندڕۆیی ئاینى. كۆمه‌ڵى ئیسلامی رۆڵى دیاری هه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ى فیكرى توندڕۆیی به فریودانى خه‌ڵك له رێى مه‌لاى توندڕۆ و رێكخستنه‌كانى حزب، بۆیه ئه‌و حزبه نێوانى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئاسایشییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خۆش نییه، به‌و پێیه‌ى زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سه تیرۆریست و توندڕۆیانهى ده‌گیرێن، له هه‌ناوى كۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌وه دروست بوونه و به قووڵیش له‌ژێر كاریگه‌رى فیكرى توندڕۆیی عه‌لی باپیردان.
له دواى دروستبوونى ئه‌و گرووپ و حزبه ئیسلامییانه‌ى كوردستانیش، چیتر خه‌ڵكى كوردستان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كى كورده‌وارییانه ئایندارى بكه‌ن، ئایندارى كوردهوارییانهش به‌و مانایه‌ى ئیسلامى سیاسى له دواى سه‌رهه‌ڵدانى به پڕۆژه‌ى فیكرى توندڕۆیی، ئه‌و شێوازه ئایندارییه ئاسایی و كوردهوارییهى بۆ ئایندارییهكى توندڕۆ گۆڕی. واته له دیدى ئه‌و گرووپه توندڕۆ ئیسلامییانه‌ى كوردستان، به‌تایبه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى، ئه‌و شێوه ئایندارییهى زوو قبووڵكراو نییه. واته گومان له‌و جۆره ئایندارییه كورده‌وارییه ده‌كه‌ن كه پشتاوپشت بۆ نه‌وه‌كان ماوه‌ته‌وه، به جۆرێك به قووڵی له ئاین ورد نه‌بوونه‌ته‌وه و ته‌نیا وه‌ك ئه‌ركێكى ئاینى رۆژانه، ئه‌ركه‌كانی خۆیان له نوێژ و به‌ڕۆژووبوون و زه‌كات و به‌هاكانى تر جێبه‌جێ كردووه و كه‌م رێى تێچووه كه‌سێك باسى جیهادى كردبێت، تا ئه‌وكاته‌ى ئیسلامى سیاسى په‌یدا ده‌بێت، ئه‌وكات جیهادیش جێى خۆى ده‌كاته‌وه له زاكیره‌ى ئایندارانى كوردستاندا، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و گرووپه ئیسلامییانه‌ى كوردستان به پڕۆژه كاریان له‌سه‌ر دروستكردنى مۆدێلێك له ئایندارى توندڕۆ كرد. جگه له‌و مۆدێله‌ى خۆیان ئایندارییه ئاسایییهكهیان قبووڵ نییه، بۆیه ئیشوكارى ئه‌و گرووپانه بووه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ى فیكرى توندڕۆیی ئاینى، تا له‌م رێیه‌وه چنگ له كورسیى ده‌سه‌ڵات گیر بكه‌ن به تۆقاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس، هه‌م له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌میش خه‌ڵكى كوردستان، ئاخر ئه‌و گرووپانه ناخوازن كۆمه‌ڵگه ئارام بێت، به‌و مانایه‌ی سه‌قامگیرى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌ى خۆیان به مه‌ترسى ده‌زانن.
ئیسلامى سیاسیى كوردى، به‌تایبه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان، گرووپگهلێكى سوننهگهراى باوه‌ڕدارن به بنه‌ماكانى مه‌زه‌وى سوننه و باوه‌ڕی ته‌واویشیان به ئه‌نجامدانى هه‌ر كرده‌یه‌كى جیهادی هه‌یه، ئینجا توندوتیژى یان شێوازى بانگخوازى بێت، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكى خۆیان داوه تا خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌ماى جیهاد و سوننه‌گه‌رایی ئایندارى بكه‌ن، بۆ سه‌رخستنى ئه‌م ئامانجه‌ش ئه‌وه‌ى ده‌توانن ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، هه‌ر له مه‌لاى مزگه‌وته‌وه تا كورسیى په‌رله‌مانى بۆ ئه‌و مه‌رامه سیاسى و توندڕۆیییه به‌كار دێنن، به جۆرێكیش حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى كوردستان به دامه‌زراوه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ی بێ ئاینى وه‌سف ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك فریو بده‌ن، بۆیه زووزوو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم ده‌بنه ئامانجى گرووپه تیرۆریستییه‌كان.
له ئه‌نجامى ئه‌و بانگخوازه توندڕۆیییهى كه ئیسلامى سیاسى له پشته‌وه‌یه، واته به‌شى زۆرى كه‌س و گرووپى ئیسلامى سیاسیى كوردستان به پڕۆژه‌ى درێژخایه‌ن هه‌وڵى دروستكردنى ژینگه‌ى تیرۆریزمى له باشوورى كوردستان ده‌ده‌ن، به‌و پێیه‌ى گه‌شه‌ى خۆیان له‌و جۆره ژینگه‌یه‌دا ده‌بیننه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى تاڵیبان له ئه‌فغانستان و داعش له عێراق و سووریا كردی، بۆیه له‌ژێر كاریگه‌ریى ئه‌و مۆدێله‌ى ئه‌فغانستان، ئیسلامى سیاسیى كوردیش له هه‌وڵى دروستكردنى ژینگه‌ى توندڕۆییدان، دواجار ئه‌و ژینگه‌یه به‌ره‌و جیهانى تهنگژاویى تیرۆریزم هه‌نگاو ده‌نێت، به دروستبوونى جیهانى تیرۆریزمى له باشوورى كوردستانیش ژیانى كۆى كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى ناسه‌قامیگری.
هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش ناسهقامیگیریى تێدا بوو، ده‌بێته جێى سه‌رهه‌ڵدانى گرووپه تیرۆریستییه‌كان و توندڕۆیی ئاینیی وه‌ك مۆدێلێكى ترسناك بره‌وى ده‌بێت، سه‌ره‌نجام هه‌موو ئه‌وانه به یه‌كه‌وه كۆمه‌ڵگه ده‌خنكێنن و له ره‌وتى پێشكه‌وتنى شارستانێتیى جیهانى دایده‌بڕن.
ئیسلامى سیاسیى كوردى ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ى قبووڵ نییه ته‌نیا مسوڵمان بن، به‌ڵكو ئه‌وان مسوڵمانێكیان ده‌وێت توندڕۆیی له ناخیدا چه‌كه‌ره‌ی كردبێت، مسوڵمانێكیان ده‌وێت كۆمه‌ڵى ئیسلامى بێت پێش ئه‌وه‌ى مسوڵمان بێت، یه‌كگرتوو بێت، پێش ئه‌وه‌ى ئایندارێكى ساده بێت، مسوڵمانێكیان ده‌وێت بزووتنه‌وه بێت و باوه‌ڕى به جیهاد و سه‌له‌فییه‌ت هه‌بێت!
ده‌خوازن مسوڵمانێك بیت، به‌رده‌وام خه‌نجه‌رێك له‌ژێر پاڵتۆكهتدا بشاریته‌وه و به كۆڵان و ماڵان‌دا بگه‌ڕێیت و بڵێى ئه‌و حزبانه كافرن و وه‌رن جیهادییان به‌سه‌ردا بكه‌ین، مسوڵمانێكیان ده‌وێت بچنه ئه‌و مزگه‌وتانه‌ى مه‌لاكانیان سه‌ر به خۆیانن، واته كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ن، ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌و جۆره ئایندارییه نییه كه مسوڵمانێكى ئاسایی و كرێكار هه‌قی به‌سه‌ر سیاسه‌ت و جنێودان به حكوومه‌ت و حزبه عه‌لمانییه‌كانه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ به‌رده‌وام بڵێت حكوومه‌ت و حزبه نائیسلامییه‌كان كافرن و ئه‌وه‌ى ره‌خنه له ئێمه بگرێت، گوناهبار ده‌بێت، چونكه به‌جۆرێك خۆیان پیرۆز كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رگریكارى راسته‌قینه بن له ئیسلام.
ئه‌و ره‌وته فیكرییه بنه‌ماى كاركردنى راسته‌وخۆ له‌سه‌ر چه‌مكى جیهاد بنیات ده‌نێت، واته ئاسانتریش هه‌نگاوێك بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێكى ساده‌ى پێ فریو بده‌ن بۆ ناو بازنه‌ى كارێكى تیرۆریستى، فریودانێتى به‌وه‌ى له رێى جیهاده‌وه ده‌گه‌یت به به‌هه‌شت و له به‌هه‌شتیش هه‌م حۆری و هه‌میش خۆشگوزه‌رانى بێ كۆتایی بۆ به‌نده‌كانى خودا دابین كراوه، ئه‌و هه‌سته جیهادییهش تا دێت به‌هۆى فریودانه‌وه گه‌شه ده‌كات تا ئاستى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه رووبه‌ڕووى مهترسیگهلێكى ئاینى و جڤاتى و رۆحى ده‌كات، به‌وه‌ى ئه‌و فیكره توندڕۆ جیهادییه كار له‌سه‌ر دروستكردنى ژینگه‌ى تیرۆریزم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شه‌ى خۆیان له‌و ژینگه‌یه‌دا زیاد بكه‌ن.