ئه‌مڕۆ هه‌ولێر وه‌ك پێنجه‌م شاری ئارام له دنیادا، خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیجییه و سه‌نگی زۆره له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت له رووی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كان، ئینجا له ڕووی جیۆگرافیای سیاسی و ئابوورییه‌وه، بووه‌ته پێگه‌یه‌كی دیار و به‌رچاو له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. وه‌ك دیاره هیچ سه‌ردانێكی دیپلۆماسی و سیاسی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان، به نیوه ته‌واوی ده‌مێنێته‌وه.
له ماوه‌ی رابردوودا نه‌یارانی كوردستان به شێوازی جۆراجۆر هه‌وڵی دروستكردنی ناكۆكیی و تێكدانی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌و ناوچه سه‌قامگیره‌یان له زۆر رووه‌وه داوه، به‌ڵام به هه‌وڵ و هیمه‌ت و دانایی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی، هه‌موو ئه‌و پیلانگێڕییانه رووبه‌ڕووی شكست و مایه‌پووچیی بوونه‌ته‌وه .
په‌لاماردانی تیرۆریستی و مووشه‌كبارانكردنی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان، یه‌كه‌مجار نییه، به‌ڵكو وڵاتانی هه‌رێمیی به‌تایبه‌ت ئێران، به‌هۆی هاوپه‌یمانی گه‌لی كورد و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه له دوای ساڵی 2003وه پته‌وه، هاوكات ئه‌و هێزانه له عێراق زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه و له هه‌رێمی كوردستان به‌بێ هیچ زیانێك ئه‌رك و كاره‌كانیان جێبه‌جێ كردووه، بووه‌ته جێی نیگه‌رانی بۆیان، بۆیه داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی رابردوو به تایبه‌ت دوای كوژرانی قاسم سلێمانی له به‌غدا، چه‌ندان جار گرووپه شیعی و میلیشیا ئێرانییه‌كان داوای ده‌ركردنیان كرد، ته‌نیا هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان بوون ده‌نگیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌دا، ئه‌مه‌ش بووه‌ته په‌ڵه له‌سه‌ر دڵی ئێران.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته كۆنترۆڵی عێراق له چنگ گرووپه شیعی و میلیشیادایه، كار به حكوومه‌ت و ده‌ستوور ناكرێت، ئه‌و سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و به زۆر خۆسه‌پاندن و دیكتاتۆری مه‌زه‌وییان به پاڵپشتی ئێران گرتووه‌ته‌به‌ر، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆی سه‌ره‌كی نه‌ناردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی كوردستانه كه بۆ گوشاره‌كانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه .
ناكرێت ئه‌و راستییه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین كه هه‌مان گرووپ و میلیشیا بوون له به‌غدا په‌لاماری باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان دا، ئاڵای كوردستانیان سووتاند و دوای ماوه‌یه‌كی كورتیش هه‌مان گرووپ و له نزیك شاری مووسڵه‌وه به مووشه‌ك په‌لاماری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانیان دا .
ئه‌وه‌ش جێی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه، ماوه‌یه‌ك دوای كوژرانی قاسم سلێمانی، ئێران به مووشه‌كی دوورهاوێژ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانی كرده ئامانج، كه‌واته روونه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه دوژمنكارانه‌یه به‌رده‌وامی گوشاره‌كانی ئێران و گرووپه میلیشیا شیعه‌كانه له‌پێناو ده‌ركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا.
نابێت ئه‌و راستییه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین، مووشه‌كبارانی ئه‌مجاره‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن میلیشاكانی سه‌ربه ئێرانن، له سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدایه، ئه‌مه په‌یامێكی روون و دیاریشه بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی و ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یش به‌وه‌ی كه ته‌نیا میلیشیا و گرووپه‌كانی سه‌ربه ئێران له عێراق، بڕیاربه‌ده‌ستن نه‌ك داوده‌زگای حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا كوردستان و عێراق نه‌گه‌نه رێككه‌وتن له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا. له هه‌مان كاتیش‌دا په‌ستانێكی قورسه بۆ خۆڕاده‌ستكردنی كوردستان به‌و شه‌مشه‌مه‌كوێرانه‌ی دژه ژیانن، به‌ڵام ئه‌وه خه‌ونێكه پێشتریش خۆیان پێ تاقی كرده‌وه، ده‌ركه‌وت تا گه‌لی كورد خاوه‌نی خۆڕاگری و پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تییه‌كی حه‌كیمانه بێت، ته‌نیا شكست و رێسوایی چاوه‌ڕوانی دوژمنانه.