رۆژی 10/7/2019 كابینه‌ی نۆیه‌می به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی له هه‌لومه‌رجێكی زۆر هه‌ستیاردا، به دروشمی كوردستانی به‌هێز و ستراتیج و به‌رنامه‌ی تۆكمه و گشتگیر كه تێیدا حكوومه‌تی كوردستان ماڵی هه‌موو كوردستانییه‌ك بێت، دوور له حزبایه‌تی و بیری جیاواز، ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كورت، نه‌یارانی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان، به‌غدا و ناوخۆی كوردستانیش، به سوودوه‌رگرتن له‌و هه‌لومه‌رجه سیاسی، ئابووری و ته‌ندروستییه‌ی رووبه‌ڕووی دنیا و عێراقیش بووه‌وه، هه‌ڵمه‌تێكی چڕی دژایه‌تیكردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری و یاسایی كوردستان و به‌تایبه‌ت دژایه‌تیی سه‌ختی سه‌رۆكی حكوومه‌تیان به نه‌خشه و پیلانێكی داڕێژراو، هه‌رجاره و به پاساوێك و چه‌واشه‌كارییه‌ك، ده‌ست پێ كرد كه تێیدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هه‌ڕه‌سهێنان و لاوازكردنی هه‌رێم و ئیفلیجكردنی حكوومه‌تی كوردستان بوو. ئه‌مه بۆچی؟ ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی نیازی راستیی مه‌سروور بارزانی‌یان زانی كه ده‌یه‌وێ سیستم دروست بكات و چاكسازی بكات، به‌ڵام كوردستان سه‌ركه‌وت و خزمه‌تگوزاری و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بووه‌وه، ئه‌ویش به لێهاتوویی و كاریگه‌ریی مه‌سروور بارزانی. هه‌میشه‌یش هه‌روا بووه، نیازی باش سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاوه ژیرانه‌یه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، ناحه‌زان و به‌كرێگیراوانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد، به جۆرێك گشت هه‌وڵه ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی كوردستان، به ئیراده‌ی پۆڵایین و كارێزمای مه‌سروور بارزانی مایه‌پووچ بوونه‌وه و توانی كه‌شتییه‌كه له‌ناو تۆفانه‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه كه‌ناری دڵنیایی.
هه‌ر دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌رنامه‌ی چاكسازی راگه‌یاند، ئه‌و پرۆسه‌یه له گشت روویه‌كه‌وه كاریگه‌رییه‌كانی له گشت جومگه‌كاندا به روونی ده‌ركه‌وت، كه تێیدا ئامانج هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كورتكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه بوو كه ساڵانێكی زۆر سه‌روه‌ت و سامانی كوردستانیان بۆ سوودی خۆیان ده‌قۆسته‌وه و به‌هه‌ده‌ر ده‌دا. ئه‌و هه‌نگاوه كرده‌ییه دژایه‌تییه‌كی زۆری له‌لایه‌ن ناحه‌زانی ده‌ره‌كی و نه‌یارانی ناوخۆیی لێ كه‌وته‌وه، ئیتر هه‌ر له‌وكاته‌وه ده‌ستیان كرد به دژایه‌تی سه‌ختی حكوومه‌تی كوردستان. بۆیه نه‌یارانی چاكسازی و گه‌نده‌ڵكاران، به‌هه‌موو جۆره چه‌ك و ئامرازێك رووبه‌ڕووی كابینه‌ی نۆیه‌م بوونه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له‌رووی دیپلۆماسی و سیاسی و گشت بواره‌كانی تردا، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانگێڕییهكانیان، دوژمنانی قه‌واره‌ی كوردستانی تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ كرده‌وه، چونكه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هه‌ر پیلانگێڕییهكیان ڕٍێسا بێت، مه‌سروور بارزانی به خۆڕاگری و زانایی خۆی، لێیان ده‌كاته‌وه به‌خووری.
یه‌كێكی تر له به‌رنامه و پلانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستان، رێگریكردن له بهههردهرچوونی داهاته‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی بوو، له‌مه‌شدا تا ئاستێكی باش توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتووانه رێژه‌ی داهاته‌كان به‌رز بكاته‌وه و ده‌ستی هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه كورت بكاته‌وه كه بۆ گیرفانی خۆیان، خه‌زێنه‌ی گشتییان به‌تاڵ ده‌كرد و مووچه نه‌ده‌درا، كه‌چی هه‌ر خۆشیان گۆبه‌ندیان ده‌نایه‌وه كه نابێ مووچه نه‌درێ، بێگومان تۆ بیدزی نادرێ، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌هێز هه‌موو ئه‌و چاوچنۆكییانهی به ئارامی چاره‌سه‌ر كرد و داهاتی به‌رز كرده‌وه و مانگانه مووچه ده‌دات به‌بێ قه‌رز و بێ پاره‌ی عێراقیش، ئه‌مه‌ش تیژترین تیره بۆ چاوی نه‌یاری ناوخۆ و ده‌ره‌كی. دڵنیام ئه‌م ئاسته‌یش خواستی مه‌سروور بارزانی نییه و له‌پێناو خه‌ڵك زیاتر ده‌ست ده‌خاته بینی گه‌نده‌ڵكاران و سیاسییه مشه‌خۆره‌كان و دزه‌كانی سنوور.
ئێسته ده‌بینین له 19 مانگی رابردووی ده‌ستبه‌ركاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، له گشت كه‌رته‌كانی دارایی و به‌تایبه‌ت مووچه و بودجه و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی حكوومه‌ت، توانیویه‌تی پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌هه‌مانشێوه دژایه‌تیی زۆری مه‌سروور بارزانی بكرێت، بۆیه هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌نده و هێرشه میدیاییانه دژی كوردستان ده‌كرێن، دز و هه‌لپه‌رسته سیاسییه‌كانی له پشته، به‌ڵام دڵنیابن له‌مه‌شدا مایه‌پووچ ده‌رده‌چن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام دڵسۆزان و نیشتمانپهوهران له ماوه‌ی رابردوودا، زۆر به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌وڵی ناحه‌زان و نه‌یارانی قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی كوردستان بوونه‌وه، له‌مه‌دا خۆڕاگری خه‌ڵك جێی پێزانینه كه هه‌رچه‌ند دۆخی ژیانیان سه‌خت بوو، به‌ڵام فیكه‌ی دوژمن ده‌ناسنه‌وه و پشتی حكوومه‌تی خۆیان به‌رنه‌دا، تا ئه‌م گه‌له جوامێره هه‌بێت، كورد ناكه‌وێت و بۆ پێشه‌وه ده‌چێ. له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌تیش سه‌لماندی له كه‌مترین ده‌رفه‌تدا سوود له هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك و باشتركردنی ژیانیان.