قه‌یران و كێشه‌كانی یه‌كێتی به‌تایبه‌ت دوای كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی، ته‌نیا سلێمانی دابڕاو له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن نین، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 30 ساڵه به ده‌یان سه‌رچاوه‌ی داهات و مادی حزبی حوكمڕانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌بینرێت، زاده‌ی هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی ناو یه‌كێتییه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریشی داوه‌ته‌وه و تووشی چه‌ندان كێشه و كۆسپی كردووه‌ته‌وه .
له رووی زانست و سایكۆلۆجییه‌وه و هه‌موو ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی یه‌كێتیی بۆ ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ر پارتی و حكوومه‌تی كوردستان، بۆ ئه‌و ئاڵۆزی و كێشه و ناكۆكییه‌كانه كه له ناو مه‌كته‌ب سیاسی، مه‌ڵبه‌ند و ناوچه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌گه‌ر چه‌ندان كۆنفرانس و دیداری تریش ساز بكرێن، نه كێشه‌كانی سلێمانی و نه كێشه‌كانی حزبیش بهپینهوپهڕۆ و دیداری سه‌رپێی چاره‌سه‌ر نابن.
بۆیه ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ی ناو یه‌كێتیی له ناوچه‌كه و شوێنێكی دیاریكراوی خۆجێیش بووایه، ڕه‌نگه چاره‌سه‌ركردنی ئاسان بووایه، به‌ڵام گشتگیربوونی ئه‌و كێشانه له ناو سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و رژدبوون و نه‌بوونی بیری چاره‌سه‌ر بۆ كێشه و گرفته‌كان، په‌لاماردانی ده‌وروبه‌ر و داوای هاوكاری له نه‌یارانی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، نه‌ك هه‌ر قه‌یرانه‌كان قووڵتر ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاریگه‌ریی خراپتری له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و یه‌كێتی بكه‌ین چ له‌سه‌ر ئاستی حزبی و حكوومه‌تیش، ئه‌وا راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆ بێ ئیراده‌یی و خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه‌كانی و به‌تایبه‌ت خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه كه باجی لاوازی و ناكۆكییه‌كانی یه‌كێتیی ده‌ده‌نه‌وه .
هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن بۆ لاوازیی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی .
له‌لایه‌كی تره‌وه لاوازیی سه‌ركردایه‌تی و نه‌مانی بڕیار بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمپانیاكان و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كان و پاره‌ی خه‌ڵك، هه‌روه‌ها بوونی كه‌سانێكی نه‌زان له سیاسه‌ت و ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردن، نه‌بوونی تێڕوانێكی ڕوون بۆ شێوازی حوكمڕانی، بیرنه‌كردنه‌وه و د‌رك نه‌كردن به گرفته‌كان، خراپتربوونی به‌رده‌وامی دۆخه‌كه، هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن بۆ لاوازیی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی .
بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ركرده‌ی بێ ئه‌زموون كه پێده‌چێت ژماره‌یان له سه‌ركرده‌كانی حزبه گه‌وره‌كانی دنیا بۆ نموونه له چین زیاتر بێت، د‌رك نه‌كردن به خه‌م و گرفتی خه‌ڵك، پڕۆژه و پێشنیار و دنیابینیی واقیعی بۆ گرفته‌كان نه‌بێ، ئه‌وا ئاماژه‌ن به نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تی و شكست له حوكمڕانی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا.
ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌ستی پێ ده‌كرێت ئه‌و راستییه‌یه، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان به جنێودان و چه‌واشه‌كاری و و خۆده‌رخستن و پارێزگاریكردن له پۆست و پایه‌كانیان سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه و قه‌یرانه قووڵانه و خه‌می خه‌ڵكی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، كه‌چی له خه‌می خێڵگه‌رایی و بازرگانی و خۆده‌رخستنن، باوه‌ڕیان به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه‌ی كه تووشی یه‌كێتی بووه‌ته‌وه نه‌ماوه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگایهكیان نه‌ماوه، حزبێك به ده‌یان به‌ناو سه‌ركرده‌وه له جیاتی خه‌می خه‌ڵك، بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێ به چ ئاقارێكدا بڕوات، ئه‌وه‌ی له ئێسته‌ی یه‌كێتی ده‌بینرێت، ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی و قۆرخكاری و نه‌بوونی لێپرسینه‌وه له به‌تاڵانبردن و به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و ماڵی گشتییه.
بۆیه بوونی سه‌ركردایه‌تیی لاواز و نه‌بوونی چاودێری و پاشاگه‌ردانی ناو یه‌كێتی، وایانكردووه خه‌مه‌كانیان له خه‌می گشتییه‌وه، بوون به خه‌می شه‌خسی. ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك له خه‌می خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بوونایه، ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرا، هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌موو كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه ده‌نرا، بۆیه یه‌كێتییه‌ك كه تێیدا هێنده‌ی بیركردنه‌وه لاواز بێت، نه‌توانێ شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ی توێژێكی وه‌ك خانه‌نشینان چاره‌سه‌ر بكات!. ناكرێ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داره حزبییه‌كانی یه‌كێتی، له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك قاسه‌كانیان پڕ له پاره بێت، كه‌چی بانكه‌كان پاره و مافی خه‌ڵكی تێدا نه‌بێ، نه‌كراوه پارێزگایه‌ك به چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی پڕ له داهات و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌یان ده‌زگای كۆكه‌ره‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ، سه‌ری مانگ بانكه‌كانی هێنده پاره‌ی تێدا نه‌بێت كه مووچه‌ی لێ بدرێت. بۆیه دۆخی یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌ك شیرازهكهی تێكچووه، ته‌نانه‌ت ناتوانێ ئیداره‌ی خۆیشی بكات .
بۆیه ئه‌و سلێمانییه‌ی كه ناسناوی شاری رۆشنبیری وه‌رگرتبوو، ئێسته به ده‌ست یه‌كێتی و پاشكۆكانی به‌شێوه‌یه‌ك تووشی تیرۆری فیكری و چه‌وسانه‌وه بووه‌ته‌وه، مه‌گه‌ر له مێژووه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو وای به‌سه‌ر هاتبێت، ئه‌وه‌ش بۆ سیاسه‌تی شكستخواردووی یه‌كێتی و لاوازیی سه‌ركردایه‌تی و له‌ده‌ستدانی متمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه .