ده‌مێكه ده‌مه‌وێ چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك له‌باره‌ی كورد و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه بنووسم، وابزانم ئێسته ئیتر كاتی ئه‌و راستییه و ئه‌و نووسینه‌یه كه زۆر له خه‌ڵك باوه‌ڕی پێیه‌تی و ده‌بێت له‌باره‌ی كورد و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه بنووسرێت، چونكه هه‌موومان گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه كاتی دركاندنی هه‌ندێك راستیی حهشاههڵنهگر هه‌یه كه چاره‌نووسی هه‌موومان ده‌گۆڕێت .
قۆناغێكی مه‌ترسیدار له به‌رده‌م باشووری كوردستاندایه، له چه‌ند لایه‌كه‌وه كه لا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئێرانه بۆ سه‌ر بنكه و ناوه‌نده ستراتیجی و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئایندهی پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی كورد دروست ده‌كات، له لایه‌كی تریشه‌وه كه هه‌رێم وه‌ك پڕۆئهمهریكا یان خه‌تی ئابووری ئه‌مه‌ریكا ناسراوه، خه‌ریكه ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ژموون و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی رێی ئاوریشمی و هه‌ژموونه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی چین، هه‌روه‌ها مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌ی عێراق كه بریتییه له بڕینی به‌شه موڵكانه له وڵات و هاوكات سزادانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ركاتێك عێراقییه‌كان پێیان بكرێت، بێگومان ده‌یكه‌ن.
ئێسته دۆخه‌كه به‌هۆی سه‌رۆك بایدن و هه‌وڵه‌كانی رۆحانی بۆ دروستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كه له قازانجی ئیسرائیل نییه، ئیپاك به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه سویس هه‌رگیز نه‌توانێ ئه‌و كاره بكات، دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و چه‌قبه‌ستووییه‌كی راسته‌قینه بردووه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه له كۆتایی ئه‌م نووسینه‌دا ئه‌و مه‌ترسییه ده‌بینین.
گۆشه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌هه‌ر لایه‌كدا به باش یان خراپ بشكێـتهوه، بێگومان كاریگه‌ریی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان داده‌نێت، به‌قازانجی كورده نه‌گه‌نه رێككه‌وتن و شه‌ڕ روو بدات، چونكه هه‌رێم لانكه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی له رێیه‌وه ئه‌مه‌ریكا ریفۆرمانیزمهی ئێران و ده‌وروبه‌ری بكات، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌رێم وه‌ك پاروویه‌كی چه‌وری ستراتیجی و هاتنه كایه‌ی ملیاران دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، ده‌توانێت وه‌ك ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكایی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئێران رۆڵ ببینێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆی و ناوچه‌كه نه‌هێڵێت، چونكه تاكه رێی فۆڕمهڵیزهكردن و دیموكراتیزه‌كردنی ئێران، ته‌نیا هه‌رێمی كوردستانه و رێ راسته‌كه هه‌ولێره، بنكه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ده‌شتی هه‌ریر ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت.
له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌و دوو وڵاته به‌ره‌و رێككه‌وتن بڕۆن یاخۆ پێكنهیهن و شه‌ڕ بكه‌ن، ئیسرائیل كاری خۆی ده‌بێت و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات تا پێگه به‌هێزه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بهێڵێته‌وه و جێی نه‌هێڵێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستی به‌هێزی دیموكراتیی هه‌رێمی كوردستانه كه ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره به‌ڕووی ئه‌و وڵاته‌دا بكاته‌وه، له ناوچه‌كه هه‌ژموونه ستراتیجییه‌كه‌ی خۆی به‌هێز بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی بایدن، به‌ڕاستی سه‌رقاڵی گۆڕینی چه‌ند ستراتیجێكن له سووریا، توركیا، ئێران، عێراق، ئه‌فغانستان و چه‌ند وڵاتێكی تر، خۆم ئه‌م زانیارییانه‌م له راوێژكارێكی نزیكی سه‌رۆك بایدن وه‌رگرتووه كه به سوودوه‌رگرتن له زانیارییه‌كانی رابردووی مه‌كگۆرك، سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن گۆڕانكاریی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك شت راستین و ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز ده‌ستی بۆ نابات، وه‌ك كشانه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له عێراق و ئه‌فغانستان و سووریا.
سه‌رۆك بایدن سه‌رقاڵه به ئاشتكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و رێكخراوانه‌ی به‌هۆی دۆناڵد ترمپه‌وه وڵاته‌كه‌ی له ده‌ستی داوه، ئه‌وه‌ش قورساییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه، وا ده‌كات هه‌ندێك سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سست به‌ڕێوه ببات.
كۆی گشتی ئه‌و گۆڕانكارییانه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه و هه‌موو دنیا ده‌یزانێ، ئه‌و خاڵه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز هه‌رێمی كوردستان جێناهێڵێت و به به‌هێزی له سێ ڕووه‌وه ده‌مێنێته‌وه، یه‌كه‌م سه‌ربازی، دووه‌م دیپلۆماسی و سێیه‌م كولتووری، كه ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوه‌تی جێگیری كردوون.
راستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێ له ناوچه‌كه‌دا گۆڕانكاری بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه به‌هێزه‌كه‌ی كه ئیسرائیله ئاگادار بكاته‌وه، هیچ كار و گۆڕانكاریی و پلانێك ناكات، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئیسرائیل زۆر شاره‌زایانه خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا موتوربه كرد، به جۆرێك كه مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا واته مانه‌وه‌ی ئیسرائیل و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه.
ئێسته هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر هێڵه‌كه‌دا بێت، له‌م سێ ئه‌گه‌ره زیاتر نییه كه دوانیان بۆ كورد و ئیسرائیل زۆر گرنگ و به‌هێزن و ده‌بێ هه‌ردوو گه‌ل به‌وردی ئاگاداری بن.
ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م: كشانه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی سووریا و عێراق و ئه‌فغانستان و چۆڵكردنی بۆ ئێران و چین.
ئه‌گه‌ری دووه‌م: مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رسێ وڵات به‌شێوه‌ی ئێسته.
ئه‌گه‌ری سێیه‌م: مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ستراتیجێكی نوێ و به‌هێزتر كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت، 100 ساڵی تر رووسیا و چین نه‌توانن ئه‌و هێڵه ئاسنینه بگۆڕن كه ئه‌مه‌ریكا دروستی ده‌كات.
ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م لاوازترین ئه‌گه‌ره، وه‌ك ئه‌وه‌ی من له به‌رپرسانی باڵای شرۆڤه‌كاری ئه‌مه‌ریكا وه‌رمگرتووه، چونكه به‌ڕاستی ئه‌وه هه‌رگیز به خه‌یاڵی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك بایدن و پنتاگۆندا نه‌هاتووه كه ناوچه‌كه به ئاسانی بۆ ئێران و رووسیا و چین چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر دووه‌م زۆر به‌هێزه، چونكه به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی تره‌مپ له رابردوودا و دۆخی ئابووری و كۆرۆنا، ئه‌مه‌ریكای زۆر ماندوو كردووه، ناتوانێ به ئاسانی ده‌ست له‌و سێ دۆسیه‌یه هه‌ڵبگرێت و سه‌رقاڵی سووریا و عێراق و ئێران بێت، به‌ڵام ده‌ستیشی لێ هه‌ڵناگرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌وا ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان چی بكات؟
كوردستان له‌م قۆناغه‌ی كه ئه‌مه‌ریكای تێكه‌وتووه، ده‌بێت چه‌ند كارێكی زۆر گرنگ بكات كه به باوه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، زۆر گرنگ و به‌هێزن كه بریتین له:
یه‌كه‌م: مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به به‌هێزی له‌گه‌ڵ عێراقدا به ره‌چاوكردنی ته‌واوی خاڵه‌كانی ده‌ستووری عێراق.
دووه‌م: له ناوخۆدا هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز و تۆكمه و یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ له ئاست كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان.
سێیه‌م: دووركه‌وتنه‌وه له ئێران و رووسیا و چین، یان هه‌ر به‌و شێوازه‌ی ئێسته هه‌یه به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ وڵاته و كه‌مێك ده‌رگاكان داخراوتر بكات.
چواره‌م: به‌رده‌وام بێت له پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
له ئه‌كه‌ری سێیه‌مدا كه ئه‌وه حه‌تمییه و بێگومان ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر خۆی فۆرماڵیزه ده‌كاته‌وه و زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا، ناوچه‌كه ده‌خاته‌وه ژێر ده‌ستی خۆی و به‌هێزتر دێته‌وه كوردستان و عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان و شوێنه‌كانی تریش.
ده‌بێت هه‌رێم چ بكات؟
ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پاك و روون بداته دنیا كه ئێمه گه‌لێكی به‌فه‌رهه‌نگ و به سیاسه‌تین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل‌دا، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وان بوونمان هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌توانین به‌رده‌وام بین كه بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت، ئه‌وا نه باشوور وه‌ك ستاتیۆیهكی به‌هێز ده‌توانێ رووبه‌ڕووی عێراق ببێته‌وه، نه رۆژئاوای كوردستانیش ده‌مێنێ، ئه‌وه راستییه‌كه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێت لۆبییه‌كی به‌هێز له كه‌سایه‌تییه ته‌كنۆكرات و لیبراڵ و حكوومی و ره‌سمی و ناڕه‌سمییه‌كان دروست بكات، گه‌وره‌ترین گرووپی ستراتیجی كوردی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاوئاهه‌نگی هه‌مووان ستراتیجی پلانی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و كورد دابڕێژنه‌وه، ده‌كرێ به‌شێك له‌و كارانه به ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان بێنه سپاردن و هه‌ندێكی نهێنی بێت.
بۆ نموونه ده‌بێ چی بكرێت؟
ده‌بێت مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می هه‌رێمه‌كه، پردێكی نوێی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبه‌كان و سه‌ربه‌خۆكان و كه‌سه به‌هێزه‌كانی كورد له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه دروست بكات و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا بكرێت، هه‌موو شتێك وه‌لاوه بنرێت و به هه‌موویانه‌وه نه‌خشه‌ڕێی چه‌ندان ساڵه‌ی پێوه‌ندی ستراتیجی كوردی- ئه‌مه‌ریكی- ئیسرائیلی دابڕێژێن، خۆم له ناوخۆ و ده‌ره‌وه كه‌سانی وا ده‌ناسم كه ده‌توانن هه‌رێمی كوردستان و دنیا به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه زۆر به ئاسانی و ساده و ساكاریی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیجی هه‌رێمی كوردستان، به چین و ئێران و رووسیاوه ببه‌ستنه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك نه ئیسرائیل و نه ئه‌مه‌ریكا تووڕه و نیگه‌ران نه‌بن، ئه‌وانیش له كایه سیاسی و ئابوورییه‌كه‌دا هه‌بن و ئه‌مه‌ریكاش هه‌رگیز نیگه‌رانی ئه‌و دوو لایه‌نه نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاره گرنگه بكات، ئه‌وا دنیای نوێ به‌شێوازێكی زۆر ستراتیجیی له به‌رده‌م كوردستاندا كراوه ده‌بێت، زۆر به‌هێزتر و ستراتیجی تر له‌وه‌ی ئێسته هه‌یه.
سه‌رۆك مه‌سروور بارزانی و ته‌واوی حزبه‌كان، ئه‌و راستییه باش ده‌زانن كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ستراتیجی، سه‌ربازیی، ئابووریی گرنگی دنیایه و ده‌كرێ هه‌وڵ بدرێت پێكه‌وه، دنیای كورده‌كان به‌ره‌و باشتر ببرێت.