ده‌روازه‌ی باس:
دوای تامه‌زرۆییه‌كی زۆری بینه‌ری ئه‌كرانی كوردی بۆ درامای خۆماڵی و دوای هه‌ستكردنێكی خه‌مخۆرانه‌ی زۆر له په‌رۆشانی كولتووری كوردی و هونه‌ری كوردی و ده‌ربڕینی بێزارییان به‌رانبه‌ر درامای دۆبلاجكراوی توركی و بیانی كه داگیركه‌ری هۆش و بیری مرۆڤی كورد بوون، درامای كوردی "دواشه‌و" له زنجیره‌یه‌كی 20 ئه‌ڵقه‌ییدا، له ناو مانگی ڕه‌مه‌زان له تیڤییه‌كی كوردییه‌وه نمایش كرا. بینه‌ری تامه‌زرۆی كورد بۆ به‌رهه‌می خۆماڵی، "كه خۆیشم یه‌كێك له به‌په‌رۆشترینیانم"، تا كۆتا ئه‌ڵقه‌ی به‌دوای ڕووداوه‌كانیدا چووین.
ڕاسته له هه‌لومه‌رجی پڕ له كێشه و ته‌نگژه‌ی وه‌ك هه‌رێمی كوردستاندا، هیچ كارێك بێ كه‌موكوڕی نابێت، به‌ڵام كه‌موكوڕی جیایه و كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی ڕوانین و هه‌ڵه‌ی زه‌قی چیرۆكسازی و په‌ڵه‌ی پاساونه‌دراوی په‌یامسازی جیان و ناكرێ چاویان لێ بپۆشرێت.
وێڕای ده‌ستخۆشیم بۆ هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی كارۆخ ئیبراهیم له‌م بواره‌دا، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رپرسیارێتی ئه‌ده‌بی و په‌رۆشی بۆ بنیاتی سه‌رخانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناسك "كه هێشتا خاوه‌نی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی نییه" و په‌رۆشی بۆ به‌های یه‌كسانخوازی و مرۆڤ‌سازی كه ده‌مێكه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی كه له چیرۆكی درامای دواشه‌و، دوای دووجار ته‌ماشاكردنه‌وه‌ی له لام كه‌ڵه‌ك بوون، ده‌خه‌مه پێش چاوی هه‌مووان.
سه‌ره‌تا:
ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب؛ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندیدارن به گێڕانه‌وه"narrative"، وه‌ك شانۆ و كورته‌چیرۆك و ڕۆمان و زنجیره‌دراما، ئه‌گه‌رچی نزیكن له یه‌كتره‌وه و خاڵی هاوبه‌شیان زۆره، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌شیان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه كه له یه‌كتریان جودا ده‌كاته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی پسپۆڕێتی له شانۆنامه‌دا هه‌بێت، مه‌رج نییه به هه‌مان هه‌ناسه بتوانێ ڕۆمانێك، یان ته‌نانه‌ت كورته‌چیرۆكێكیش بنووسێت، نه‌خاسمه زنجیره‌دراما كه كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و شاره‌زایی و لێهاتوویی پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌كه‌ی بتوانێت ئه‌نجامێكی بڕواپێكه‌ر و قایلكه‌ر بدات به ده‌سته‌وه.
بۆ نووسینی دراما؛ نووسه‌ر پێش هه‌ر شتێك ده‌بێت به ته‌واوی پسپۆڕی ئه‌و بواره بێت، پسپۆڕێتییش به دوو ڕێ به ده‌ست دێت، یان خوێندنێكی ئه‌كادیمی یان خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵ و ڕۆچوونه‌وه ناو ئه‌و بواره‌وه له ڕێی ده‌یان كتێبه‌وه كه پسپۆڕان نووسیویانه و پێشكه‌شیان كردووین. بۆ نووسینی دراما؛ نووسه‌ر یه‌كه‌م شت كه ده‌یكات دانانی دوو گریمانه‌یه، یه‌كه‌میان له گۆشه‌نیگای نووسه‌ر خۆیه‌وه به‌رانبه‌ر به پرسێكی دیاریكراو، واته بابه‌تێك كه ده‌بێته ده‌زووی سه‌ره‌كی چنینی گرێكانی چیرۆكه‌كه‌ی، دووه‌میان؛ گۆشه‌نیگا و ڕای گشتی و باو له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا له‌باره‌ی ئه‌و پرس و بابه‌ته.
دوابه‌دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ت، نووسه‌ر دێت بابه‌ته درامییه‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسیار داده‌ڕێژێت، كه ئه‌و پرسیارانه ده‌بنه ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و درامایه و هه‌موو ڕووداوه خوڵقێنراوه‌كان له ده‌وری ئه‌و پرسیارانه ده‌سووڕێنه‌وه و ته‌نیا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه، هه‌موو ڕووداوه‌كانی ناو دراماكه ده‌خوڵقێنرێن. هیچ كارێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری رژد و مرۆڤانه نییه، به بێ ئامانج و په‌یام به‌رهه‌م بهێنرێت"مه‌گه‌ر كاره بازرگانییه بازاڕییه‌كان"، بۆیه نووسه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تای بیركردنه‌وه‌ی له چیرۆكێكی دراما، پێویسته ئامانجه‌كانی ڕوون بن و په‌یامێك یان په‌یامگه‌لێكی مرۆڤانه‌شی هه‌بێت.
كه نووسه‌ر ئه‌مه‌شیانی لای خۆی یه‌كلا كرده‌وه و زانی "بۆچی" و "چۆن" و "كه‌ی" و "بۆ كێ" و "به چ ئامانجێك" ده‌ینووسێت و "په‌یام"ه‌كه‌شی ده‌ستنیشان كرد، ئینجا دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی بیر له ململانێكانی ناو دراماكه بكاته‌وه. بێگومان بۆ ئه‌و ململانێیانه‌ش ده‌بێ "شاكه‌س protagonist" و "دژبه‌ره‌كان Antagonist" بخوڵقێنێت و كاره‌كته‌ره‌كانی تری هاوسۆز له‌گه‌ڵ شاكه‌س و دژبه‌ره‌كه‌ی، دروست بكات. شاكه‌س بۆ ئامانجێك تێده‌كۆشێت و هاوسۆزه‌كانی یارمه‌تی ده‌ده‌ن، به‌ڵام دژبه‌ره‌كانی رێگری لێ ده‌كه‌ن تا نه‌گات به‌و ئامانجه و هاوسۆزه‌كانی دژبه‌ر "نه‌یاره‌كانی شاكه‌س" یارمه‌تی ده‌ده‌ن بۆ دروستكردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه بۆ شاكه‌س داده‌نرێت. نه‌یاره‌كان له چیرۆكی درامادا مه‌رج نییه هه‌ر مرۆڤ بن، ده‌شێ بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، بارودۆخی خراپی ژینگه و كاره‌ساتی سروشتیش بێت. وه‌ك چۆن له ژیاندا هیچ كه‌سێ به خۆڕایی نه‌خوڵقاوه و هه‌ركه‌س ڕۆڵی خۆی هه‌یه و بۆ مه‌به‌ستێك هاتووه‌ته بوونه‌وه، پێویسته له دراماش هه‌ر وابێت، هیچ كه‌سی ناپێویست زیاد نه‌كرێت و هیچ كه‌سێكی پێویستیش كه‌م نه‌كرێت.
چیرۆك بناغه‌ی درامایه؛ له چیرۆكێكی سه‌ركه‌وتوودا پێوسته هه‌موو ئامراز و ڕه‌گه‌زه پێویسته‌كان، زۆر لێزانانه و وردبینانه به‌كار ببرێن، تا له به‌رژه‌وه‌ندی ئامانج و په‌یامه‌كه‌دا، ته‌واو ببن. هه‌ندێ له ئامرازه سه‌ره‌كییه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
-كات و شوێن: له چیرۆكدا ده‌بێت ڕوون بێت باسی چ سه‌رده‌مێكه و بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه هاتبێته هه‌ڵبژاردن، چونكه كێشه‌یه‌كی شایان به سه‌رنجدان و پێداچوونه‌ی تێدا رووی دابێت. به هه‌مانشێوه شوێن گرنگه روون بێت كوێیه و بۆ ئه‌و شوێنه هاتبێته هه‌ڵبژاردن.
-دیالۆگ: گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی نێوان كاره‌كته‌ره‌كان، به تایبه‌تی شاكه‌س و نه‌یاره‌كانی پێویسته ئامانجدار بن و به‌و گفتوگۆیانه، به‌شێكی زۆری كاره‌كته‌ره‌كان و بنچینه‌ی ڕووداوه‌كان و ململانێكان بۆ وه‌رگر ئاشكرا ببێت. له گفتوگۆدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك ڕسته‌ی پڕوپووچیش دابنرێت، ده‌بێت مه‌به‌ستی تێدا بێت و وه‌رگر بزانێت بۆ ئه‌م ڕسته پڕوپووچه له‌و گفتوگۆیه‌دا و له‌و كات و شوێنه‌دا هه‌بوو.
-فلاشباك: گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو له ڕێی شه‌پۆلی هۆشه‌وه زۆر پێویسته بۆ ده‌ربڕینی باری ده‌روونی كاره‌كته‌ره‌كان و زانینی ڕابردووی، له پێناوی ئه‌وه‌ی وه‌رگر بزانێت بۆچی ئه‌و كاره‌كته‌ره ئێسته وا ڕه‌فتار ده‌كات.
-خه‌وبینین: ئامرازێكی پێویسته بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی باری ده‌روونی شاكه‌س و كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كی و ته‌نانه‌ت لاوه‌كییه‌كانیش، بۆ ده‌ربڕینی نیگه‌رانییه‌كانی ناخیان.
-مۆنۆلۆگ: گفتوگۆی ناوه‌كی "خۆدواندن" به‌شێكی زۆری ورده‌كارییه شاراوه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كان بۆ وه‌رگر ئاشكرا ده‌كات.
-ئاماژه‌دان hint: له ڕێی گێڕه‌ڕه‌وه یان كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه بروسكه‌ئاسا به وه‌رگر ده‌درێت و به‌وه‌دا گومان ده‌كات له داهاتوودا ده‌شێ ڕووداوه‌كان به‌ره‌و كوێ بڕۆن. ئه‌م ئاماژه‌یه به وه‌رگر ده‌درێت "خوێنه‌ر یان بینه‌ر".
-ئایرۆنی: واده‌كات ڕووداوه‌كان وه‌رگر بیزانێت، به‌ڵام كاره‌كته‌ره‌كان خۆیان نه‌یزانن. له ئایرۆنیدا ده‌شێت مه‌به‌ستێك بخرێته ڕوو كه خۆی له ڕاسته‌قینه‌دا مه‌به‌ستێكی تره و ئه‌م ئامرازه هونه‌رییه‌ش بۆ چیرۆك زۆر پێویسته.
-سیمبۆل: ئه‌مه‌شیان بۆ چیرۆك و دراما زۆر پێویسته و به‌هێزی ده‌كات. سیمبۆل ده‌شێ له ڕێی كه‌سایه‌تییه‌كه‌وه بێت، یان له رێی ده‌سته‌واژه‌ی دووباره‌كراوه و توێكڵدار كه فره‌لێكدانه‌وه هه‌ڵبگرێت.
ئه‌م زانیارییانه‌ی سه‌ره‌وه پێویست بوون؛ بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌چمه ناو چیرۆكی درامای دواشه‌و و شه‌نوكه‌وی ده‌كه‌م، خوێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ر خۆی و نووسه‌ری دراماكه بزانێت، له چ گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه و پشتبه‌ستوو به چ میتودێكی ڕه‌خنه‌یی ئه‌م درامایه هه‌ڵسه‌نگێنراوه.
چیرۆكی درامای دواشه‌و:
به وردبوونه‌وه له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه به نووسینی چیرۆكی درامایه‌ك پێویسته و له سه‌ره‌وه باسم كردوون، مه‌خابن نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری درامای دواشه‌و، پێڕه‌وی یاسا و ڕێسای نووسینی چیرۆكی نه‌كردووه و هه‌ڕه‌مه‌كی ڕووداوی خوڵقاندووه و گرێكوێره‌ی دروست كردووه، له دوا ئه‌ڵقه‌ی دواشه‌وشدا بینیمان كه هیچ یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی خوڵقاندوویه‌تی، بۆی چاره‌سه‌ر نه‌كراون و ناكرێت.
ته‌واوی چیرۆكی دراماكه، ئامانجێك یان ئامانجگه‌لێكی دیاریكراوی نییه كه ئه‌وه خه‌وشێكی سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه‌یه و له‌وه‌ش نه‌نگتر، په‌یامگه‌لێكی نێگه‌تیڤی تێدایه. ورد ورد و خاڵ به خاڵ ده‌ستنیشانیان ده‌كه‌م كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: له درامای دواشه‌ودا، شوێن دیاره و كات كورته! له‌باره‌ی شوێن، كامێرا ڕۆڵێكی پێشه‌نگی بینیوه له جوان پێشاندانی شوێنه‌كان و ڕوون ده‌بینرێت كه شوێنه‌كه "هه‌ولێر"ی پایه‌ته‌ختی باشووری كوردستانه. له رێی كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه ده‌زانین كاتی چیرۆكه‌كه چه‌ند ڕۆژێك زیاتر ناخایانێت، ژیا لێ ده‌درێت و له نه‌خۆشخانه ده‌بێت و تا كۆتایی دراماكه برینه‌كانی پێوه ماون (به‌وه‌دا ده‌زانین كات له درامه‌كه‌دا ئه‌وپه‌ڕی هه‌فته‌یه‌ك تا 10 ڕۆژه). ئه‌گه‌رچی به دیمه‌ن شارێكی جوان و پێشكه‌وتوو و شارستانی ده‌بینین، به‌ڵام ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری دراماكه شارێكی بێ حاكم، بێ مافی مرۆڤمان پێشان ده‌دات. سه‌رمایه‌داره‌كانی هه‌ولێر، هه‌ریه‌كه‌یان گرتووخانه و ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌ی خۆیان هه‌یه و ڕۆڵی ئاسایش و پۆلیس ونه! له یه‌ك دوو دیمه‌ندا كه‌سێك پێشان ده‌دا گوایه ئه‌فسه‌ره، به‌ڵام هیچ كاریزمایه‌كی نییه و بێ شكۆ و بێ ده‌سه‌ڵات نمایشی خۆی ده‌كات.
دووه‌م: له درامای دواشه‌ودا كه من وه‌ك نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گرێكی یه‌كسانیخواز زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه ڕاده‌وه‌ستم، ڕوانینێكی باوكسالارانه‌ی په‌تی هه‌یه. ڕۆڵی ژنه‌كان له دراماكه‌دا نێگه‌تیڤ "خراپ" و پاسیڤه "كه‌مجووڵه"یه! سێ ژن له سێ خێزاندا ڕۆڵی دایك ده‌بینن، هه‌رسێكیان ژنی ماڵه‌وه‌ن و كه‌سیان له ده‌ره‌وه كار ناكه‌ن، هه‌رسێكیان دایكی خراپن و له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه تۆمه‌تی خراپ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان ده‌خرێته ئه‌ستۆ. هه‌رسێكیان به‌ڕواڵه‌ت شیكپۆشن و به ناوه‌ڕۆك كۆیله‌ی ده‌ستی مێرده‌كانیانن. هه‌رسێكیان ده‌سته‌وه‌ستان و به‌سته‌زمانن و ئاگاداری ئه‌و بڕیارانه نین كه مێرده‌كانیان له‌باره‌ی خێزانه‌وه ده‌یده‌ن! كچه‌كانی ناو دراماكه، گوایه كار ده‌كه‌ن له كۆمپانیا، به‌ڵام نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر به مه‌به‌سته‌وه له ڕێی ئه‌وانه‌وه له كه‌سایه‌تی كچ ده‌دات. بۆ نموونه "ڕاوێژ" كه له سه‌ره‌تاوه وه‌ك كچێكی باوه‌ڕبه‌خۆ ده‌كه‌وێته به‌رچاو و به شكۆوه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌رزوو شكستی پێ دێنێت و وه‌ك كچێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو پێشانی ده‌دات. كاره‌كته‌ری شنۆ، گوایه كچێكه یاسای خوێندووه، كه‌چی سكرتێره و كه‌ڵكئاوه‌ژووی سێكسی لێ وه‌رده‌گیرێت له لایه‌ن كوڕی خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌وه كه ئه‌رده‌وانه و ئه‌رده‌وانیش كه‌سایه‌تییه‌كی ژنبازه و هه‌ر ژنێكی بوێت ده‌یخاته داوی خۆی و بن ڕكێفی خۆیه‌وه. شنۆ چونكه وه‌ك سكرتێر گیرۆده كراوه، كاروباری خراپی پێ ئه‌نجام ده‌درێت، كاتێكیش پیشه‌كه‌ی خۆی وه‌ك پارێزه‌ر ده‌كات له كۆتایی دراماكه‌دا ده‌بێته پارێزه‌رێكی ساخته‌كار و قۆڵبڕ و پشكه‌كانی بریكاره‌كه‌ی بۆ خۆی ده‌بات، واته له هه‌ردوو ڕۆڵه‌كه‌دا كچێكی خراپه! هاوناز كچێكی لاوازه به ده‌روون و به جه‌سته‌ش، بوورانه‌وه له ڕاده‌به‌ده‌ره ناپێویسته‌كانی ئه‌و په‌یامه ده‌ده‌ن كه كچی كوردستان چه‌ند لاوازن. ڕێناس كه ده‌شێ ده‌رهێنه‌ر پێی وابێت ڕۆڵی كچێكی به‌توانای پێ داوه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، كاره‌كته‌ری كوڕێكی بێباكی به‌و كچه به‌خشیوه به دیمه‌نی جگه‌ره‌كێشان و پیاسه بێ ئامانجه‌كان و دیالۆگه بێماناكانی نێوان خۆی و هاوڕێكه‌ی و له هه‌مووشی خراپتر ئه‌ویش وه‌ك مافیاكانی تر، كوڕێك ده‌ڕفێنێ و چاوی ده‌به‌ستێته‌وه و زیندانی ده‌كات!.
له هه‌موو دنیادا به په‌رستار ده‌گوترێت فریشته‌ی میهره‌بانی، كارۆخ ئیبراهیم له‌م درامایه‌دا ئه‌و خانمه په‌رستاره‌شی نه‌ك وه‌ك كه‌سێكی لاواز، به‌ڵكو وه‌ك بكوژ پێشان داوه، چونكه ئه‌ویش كچێكی تره كه قوربانی سێكسه و گیرۆده‌ی ته‌ڵه‌كانی ئه‌رده‌وانه! ژیا؛ به هه‌مانشێوه ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌رخه‌ری لاوازی و وابه‌سته‌یی و كه‌مئاوه‌زییه. خاتوونێكی تر كه له كۆتاكانی دراماكه‌دا سه‌ره‌تا وه‌ك له‌شفرۆش پێشانی بینه‌ری ده‌دات، دواتر ده‌رده‌كه‌وێت ژنی ئه‌رده‌وانه و منداڵیكی لێی هه‌یه و دووگیانه به منداڵی دووه‌م! له ئاكامیشدا كه‌س نازانێ مه‌به‌ست له دروستكردنی ئه‌م كاره‌كته‌ره زیاده‌یه چییه، یه‌ك لێكدانه‌وه زیاتر هه‌ڵناگرێت كه بۆ سووك سه‌رنجدانی ژنه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا. له‌باره‌ی ڕۆڵی خانمه‌كانی ناو دراماكه، هیچ یه‌كێكیان یه‌ك زه‌ڕه‌ش ڕۆڵیان ئه‌كتیڤ و پۆزه‌تیڤ نییه. ئه‌مه له كاتێكدایه، له واقیعدا ژن له كوردستان و ئێسته، له كه‌رتی حكوومه‌تیش و له كه‌رتی تایبه‌تیشدا، زیاتر له نیوه‌ی كاری كۆمه‌ڵگه ڕاده‌په‌ڕینێت. ئه‌و ڕوانینه له ژن كه له‌م درامایه‌دا به‌جه‌سته كراوه، هی سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیش نییه، به‌ڵكو هی سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی مرۆڤه! په‌یامی ئه‌م درامه‌یه له ڕووی ڕوانینی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ستیار و زۆر ترسناكه. گۆشه‌نیگایه‌كه هانی كۆیلایه‌تی مێینه ده‌دات و ئه‌و ڕوانینه به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه كه ڕۆشنبیران و یه‌كسانخوازانی كوردستان له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ئێسته هه‌وڵی گۆڕینی ده‌ده‌ن و كردووشیانه. ئه‌م ڕوانینه‌ی له‌م درامایه‌دا به‌رجه‌سته كراوه، به خێزانی كورد ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كچه‌كانتان له كۆمپانیاكاندا كار بكه‌ن، ئاوا كه‌ڵكئاوه‌ژوویان لێ وه‌رده‌گیرێت و ئاوا ده‌كرێنه كۆیله‌ی سێكس وه‌ك شنه و په‌رستاره‌كه، كه‌واته كچه‌كانتان مه‌نێرن بۆ كار! هه‌روه‌ها به پیاوانی كورد ده‌ڵێت خه‌تای دایكیانه كه منداڵه‌كانتان خراپن، كه‌واته هه‌قی خۆتانه لێیان تووڕه بن و فه‌رامۆشیان بكه‌ن، وه‌ك خه‌مان و ئه‌سمه‌ر كه دوو دایكی ناو درامه‌كه‌ن! هه‌روه‌ها به كچه‌كان ده‌ڵێت ئێوه سست و لاوازن و به‌رگه‌ی شه‌قازله‌یه‌كی پیاوێك ناگرن وه‌ك هاوناز، به‌مه‌ش ئه‌م په‌یامه له مێشكی مێینه‌كانی كورددا جێگیر ده‌كات!
سێیه‌م: یه‌كێكی تر له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی چیرۆكی درامای دواشه‌و، له چنینی گرێكانیدایه. له چیرۆكدا هیچ گرێیه‌ك بۆ ئه‌وه ناخوڵقێنرێت كه ببێت به مه‌ته‌ڵ و گرێكوێره، به‌ڵكو گرێكان و ڕووداوه‌كان هه‌موویان له پێناوی بابه‌تی سه‌ره‌كی و پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا دروست ده‌كرێن. له سه‌ره‌تای چیرۆكدا هه‌ڵزنینی ڕووداوه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و ململانێكان ده‌خرێنه ڕوو. گرێكان بۆ مه‌به‌ستی روون و دیاریكراو ده‌كرێن، له ناوه‌ڕاستی چیرۆكه‌كه‌دا ئاماژه‌كان بڕێك له چاره‌سه‌ره‌كان بۆ وه‌رگر ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڵام شاكه‌س و كاره‌كته‌ره‌كان لێی ئاگادار نین. له نزیك كۆتادا كێشه‌كان ده‌گه‌نه ترۆپك "Climax" و دوای ئه‌ویش ڕووداوه‌كان به‌ره‌وخوار لێژ ده‌بنه‌وه و له‌و لێژبوونه‌وه‌یه‌دا پێویسته هه‌موو گرێكان و كۆده‌كان بكرێنه‌وه و هیچ شتێك وه‌ك مه‌ته‌ڵ و لوغز نه‌مێنێته‌وه!
له درامای دواشه‌ودا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی چنینی گرێكان هه‌ست پێ ده‌كه‌ین، چه‌ندان گرێ دروست كراون، به‌ڵام نه‌توانراوه بخرێنه چوارچێوه‌ی ململانێ ڕاسته‌قینه‌كانی ناو چیرۆكه‌كه‌وه. ده‌بێ بزانین گرێی چیرۆك مه‌ته‌ڵ نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ بنیاتنانی ململانێ و كێشه‌ی ناو چیرۆكه‌كان. له درامای دواشه‌ودا، چه‌ند خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و بازرگان پێشان ده‌درێن، ململانێكانیان ناڕوونن و بێ ئامانج گرێكان دروست كراون، هه‌ر بۆیه‌شه دواجار گرێكان وه‌ك مه‌ته‌ڵ ده‌مێننه‌وه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ناخی وه‌رگر نین. بۆ نموونه: مام سه‌لیم كه گوایه باپیری ژیایه، واته باوكی ئاراسه، له دیمه‌نێكدا ئاراس دێته لای و وه‌ك مام سه‌لیم بانگی ده‌كات و ته‌نانه‌ت له ڕێی سۆز و هه‌ستیشه‌وه وا ده‌رنابڕێت باوكی بێت. عومه‌ر، گوایه نه‌وه‌ی سه‌لیمه دیسانه‌وه به مام سه‌لیم ناوی ده‌بات و له دیمه‌نێكی بێمانادا كه چاوی ژیای به‌ستووه‌ته‌وه، مام سه‌لیم ده‌یدركێنی كه عومه‌ر نه‌وه‌ی ئه‌وه و خاوه‌نی هه‌قه و ماڵ و حاڵی ئه‌مانه ئارام داگیری كردوون! له هه‌مووشی سه‌یرتر ده‌بێ ئه‌و سه‌لیمه حه‌كیم عه‌تار بێت! كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه و هیچ پێوه‌ندییه‌ك له نێوان ئه‌مانه‌دا ناتوانرێ بدۆزرێته‌وه. به ڕاشكاوی بگوترێت، نووسه‌ری چیرۆك گیرۆده بووه به ده‌ستی ئه‌و گرێیانه‌ی كه دروستی كردوون و هه‌رچیشی كردووه چاره‌سه‌ره‌كه‌یانی بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه.
چواره‌م: كێشه‌ی زمان و دیالۆگ؛ له‌م درامایه‌دا زۆر ڕوون و خه‌وشئامێزه. له‌م درامایه‌دا كۆمه‌ڵێك له باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی كورد ڕۆڵیان بینیوه، چ هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموون و ناوداره‌كان و چ گه‌نجه به تواناكان. نواندنه جوانه‌كانی ئه‌مانه، ئه‌گه‌ر بهاتایه و له كارێكی هونه‌ری ئامانجدار و په‌یامجواندا بووایه، شاكاری لێ ده‌خوڵقا، به‌ڵام مه‌خابن له ئاكامدا ئه‌وانیش پشكی ئه‌وه‌یان به‌رده‌كه‌وێت به‌شداری درامایه‌ك بوون كه ئامانجێكی نێگه‌تیڤ و په‌یامێكی نێگه‌تیڤی دا به وه‌رگر! له‌باره‌ی زمان؛ نه‌ده‌بوو له خێزانێكدا هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان به ده‌ڤۆكی شاره‌كه‌ی خۆی بدووایه. ئه‌كته‌ر ده‌توانێت ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌به‌ر بكات و بیڵێته‌وه. ئه‌كته‌رێكی سلێمانی كه ڕۆڵی كچی خێزانێكی هه‌ولێری پێ هاتووه‌ته سپاردن، ده‌توانێ ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی به ده‌ڤۆكی هه‌ولێری بۆ بنووسرێته‌وه و له‌به‌ری بكات و بینوێنێ! چۆن ده‌بێ دایك و باوك هه‌ولێری قسه بكه‌ن و منداڵه‌كان به ده‌ڤۆكی سلێمانی بدوێن؟! له‌باره‌ی گفتوگۆی نێوان كاره‌كته‌ره‌كانیش، بڕێكی زۆریان له ده‌وری بابه‌ت نه‌ده‌خولانه‌وه و قسه بوون له پێناوی قسه‌دا، نه‌ك قسه له پێناوی بابه‌تی دراماكه! كارێكی نه‌شیاوی تر كه له رێی لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕییانه‌ی شه‌ماڵی سه‌ده‌ف به كرێكاره بیانییه‌كان كه به كوردی قسه ده‌كه‌ن، په‌یامێكی جیاكاریئامێزانه‌ی ده‌دا و دوور بوو له نه‌ریت و به‌های مرۆڤدۆستانه.
پێنجه‌م: له‌م درامه‌یه‌دا كه‌ڵكی باش له كه‌ره‌سته و ئامرازه‌كانی چیرۆك وه‌رنه‌گیرابوو، وه‌ك خه‌وبینین، مۆنۆلۆگ، دیالۆگ، فلاشباك، ئاماژه‌كان. فلاشباكه‌كان یه‌كسه‌ر دوای دیمه‌نه‌كان ده‌هاتن و بۆ وه‌رگر "بینه‌ر" زه‌ق و نامۆ و نائاسایی بوون. ئه‌مانه‌ش هه‌ر پێوه‌ندییان به‌وه‌وه هه‌یه كه چیرۆكنووسی دراماكه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به نووسین بكات، هه‌وڵی نه‌داوه شاره‌زایی په‌یدا بكات له چۆنێتی داڕشتنی چیرۆك و ته‌كنیكه جۆراوجۆره‌كان، بۆیه كه‌وتووه‌ته ناو ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه و په‌ڵانه‌وه.
ده‌ره‌نجام:
به‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ڕه‌خنه‌ییه كه زیاتر لایه‌نی چیرۆكی درامای دواشه‌وم شه‌نوكه‌و كرد، مه‌به‌ستم بوو ئه‌م چه‌ند ده‌ره‌نجامه به‌یان بكه‌م:
یه‌كه‌م: ژێرخانی كۆمه‌ڵ چه‌ند گرنگه پته‌و و ڕێك‌وپێك بێت، سه‌رخانه‌كه‌شی دوو هێنده گرنگه. هونه‌ر و ئه‌ده‌ب به هه‌موو ژانره‌كانیانه‌وه، كولتوور پێك ده‌هێنن و سه‌رخانی كۆمه‌ڵن، بۆیه هه‌ر كارێك ده‌كرێت له‌م بواره‌دا پێویسته به ئامانجی پته‌وكردنی پایه‌كانی سه‌رخانی كۆمه‌ڵ بكرێت و په‌یامه‌كه‌ی مرۆڤسازانه بێت. ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو، یان ئه‌گه‌ر به ئاگایی بێت یان نائاگایی په‌یامێكی پێچه‌وانه‌ی دا به كۆمه‌ڵ، پێوسته هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌رانه‌ی لێ بگیرێت، تا جارێكی تر و بۆ كارێكی تر له‌به‌رچاو بگیرێت و ئه‌م هه‌ڵه و په‌ڵانه دووباره نه‌بنه‌وه. منیش له‌م سۆنگه‌یه‌وه و له‌به‌ر به‌رپرسیارێتیم به‌رانبه‌ر به كولتوور و چاندی كوردی، ئه‌م ڕه‌خنه‌یه ئاراسته ده‌كه‌م.
دووه‌م: ئێمه پێویستمان به درامای خۆماڵییه، پێویستمان به فیلمی كورت و درێژ و دیكومێنتاری كوردییه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی باش له هونه‌رپیشه و ئه‌كته‌ری باشیشین، به‌ڵام بۆ ده‌ستبردن بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌م كارانه پێویسته بیرمان نه‌چێت "كینه ئه‌م؟"! ئێمه كێین؟ ئێمه كوردین و هێشتا خاوه‌نی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆمان نین، پێویسته زۆر به ئاگاییه‌وه ئامانجی كاره‌كانمان و په‌یامی نووسینه‌كان و كاره هونه‌رییه‌كانمان بخه‌ینه خزمه‌تی كوردایه‌تی له چوارچێوه‌ی مرۆڤایه‌تیدا، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه!
سێیه‌م: زۆر گرنگه له كاره‌كانماندا كه سه‌رخانی كۆمه‌ڵ پێكده‌هێنن، ئاگامان له مرۆڤبوون بێت له ڕووی ڕوانینه‌وه "هیومانیزم". جیاكاری نێوان نێر و مێ و بره‌ودان به سیستمیكی سته‌مكاری پیاوسالار و پێشاندانی مێ وه‌ك لاواز و بێ به‌هره و بێ ئاوه‌ز، خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ناكات و ڕۆڵێكی خراپ ده‌گێڕێت و ڕه‌واج ده‌دات به هه‌ڵاواردن و سته‌مكاری له كۆمه‌ڵدا، كه ئه‌مه نابێت ڕێپێدراو بێت و ناتوانین لێی بێده‌نگ بین.
دوا گوته:
هیوادارم له ئێسته‌وه و ساڵانی داهاتوو سه‌دان درامای خۆماڵی تر بێته به‌رهه‌م و به‌و سۆفت پاوه‌ره "هێزی نه‌رم" گۆڕانكاری ئه‌رێنی له كۆمه‌ڵی كوردستاندا دروست بكرێت و كولتوور و زمان به‌هۆیه‌وه پێش بكه‌وێت و ببووژێته‌وه، له هه‌مووشی گرنگر بمانكات به خاوه‌نی به‌های مرۆڤانه و ڕوانینی مرۆڤانه.