ڕه‌وانشاد مام جه‌لال چی له‌باره‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه؟
رۆژنامه‌نووسێكی هاوڕێم كه پێشتر له ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاری كردووه، بۆی گێڕامه‌وه و گوتی، ئه‌وكاته‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ینك كارم ده‌كرد، مام جه‌لال جاروبار له‌گه‌ڵمان كۆ ده‌بووه‌وه. یه‌كێك له‌و جارانه باسی شاندی وتووێژی بۆ كردین كه له ساڵی ١٩٩١ به‌ره‌ی كوردستانی پێكی هێنا و بۆ گفتوگۆ چوون بۆ به‌غدا. ده‌ڵێ مام جه‌لال گوتی، جاری یه‌كه‌م كاك مه‌سعوود له‌گه‌ڵمان نه‌هات و گوتی ئێوه بڕۆن و خۆت سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه بكه. چووین و سه‌دام هات و له‌گه‌ڵی دانیشتین و به‌خێری هێناین و قسه‌وباسی تر كرا، ده‌ستم كرد به‌وه‌ی بابه‌تی گفتوگۆ و داواكانمانی له‌گه‌ڵ باس بكه‌م، سه‌دام له جیاتی وه‌ڵامم بداته‌وه پرسی، ئه‌ی خاوه‌ن قه‌زییه‌كه كوانێ؟ پێم گوت مه‌به‌ستت چییه له خاوه‌ن قه‌زییه‌كه، ئه‌وه ئێمه بۆ قه‌زییه‌كه هاتووین و شاندی به‌ره‌ی كوردستانین. سه‌دام گوتی، ئێوه به‌ڕێز و هێژان و سه‌رچاوم هاتوون، به‌ڵام خاوه‌ن قه‌زییه ده‌بێت خۆی بێت. گوتم مه‌به‌ستت كێیه له خاوه‌ن قه‌زییه؟ گوتی كاكه مه‌سعوود بارزانی. ئێوه خۆتان ده‌زانن كه بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی خاوه‌نی ئه‌م قهزییهیهن! گوتی بۆ جاره‌كانی تر كاك مه‌سعوود سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی كرد و ئیتر سه‌دام له‌گه‌ڵمان كه‌وته وتووێژ!
مام جه‌لال سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ئه‌زموون بوو، سكرتێری گشتی حزبێكی ڕكابه‌ری حزبه‌كه‌ی بارزانی بوو، ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی بۆیه بۆ ڕاگهیهندنكارهكانی حزبه‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، تا لۆمه‌ی نه‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه مێژووییه‌كه‌ی نێوانیان، له‌گه‌ڵ بارزانی داده‌نیشێ و سازشیشی بۆ ده‌كات. ئه‌و به به‌ڵگه‌وه بۆی سه‌لمێنرابوو كه نه‌ك هه‌ر سه‌دام، رژێمه‌كانی داگیركه‌ری به‌شه‌كانی تری كوردستانیش كه بێته سه‌ر پرسی كورد، حیساب بۆ كێ ده‌كه‌ن و بۆ كێی ناكه‌ن، بۆیه له دوای چه‌ندان ساڵی شه‌ڕی براكوژیش، په‌یماننامه‌ی ستراتیجی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ مۆر كرد و به كرداریش ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌و په‌یماننامه ستراتیجییه‌دا كوردستان بووژایه‌وه و خه‌ڵك له خۆشگوزه‌رانی ژیان و بووژانه‌وه‌یه‌كی ئابووری كوردستانی گرته‌وه.
دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال، چاره‌نووسی په‌یماننامه ستراتیجییه‌كه كه‌وته ده‌ست چه‌ندان باڵ و سه‌ره‌كیترینیشیان هێرۆ خانی هاوسه‌ری بوو، به‌داخه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك ژنێك كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵكه‌وتووه ده‌سه‌ڵاتداری پله‌یه‌كی به‌شێكی كوردستان بێت، له‌و ده‌رفه‌ته‌دا ڕۆڵی ئاشتیخوازانه بگێڕێت، به‌ڵام كۆنه‌قینی سیاسی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هێنایه نیا گۆڕه‌پانی سیاسییه‌وه و ورده ورده په‌یماننامه‌ی ستراتیجی نێوان ئه‌و دوو حزبه‌ی كۆتایی پێ هێنا، دواتریش ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی كه‌وته ده‌ستی كه‌سانێك كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سییه‌كانی خۆیان، ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به ده‌ردی كه‌ركووك ببه‌ن و ڕاده‌ستی رژێمی عێراقی بكه‌ن.
مام جه‌لال له‌و ڕاستییه گه‌یشتبوو كه هه‌موو رێیه‌كانی پێوه‌ندیدار به كورد ده‌چنه‌وه سه‌ری بڵند، ئه‌و شوێنه‌ی كه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی لێی نیشته‌جێیه. زۆركه‌س هاتوهاواری ئه‌وه‌یان بوو كه ئه‌و له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌و مێژووهشیان بینی كه دوای ئه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش نه‌ما و له باره‌گای خۆی و له ماڵی خۆی دانیشت، هێشتاش هه‌ر ڕێیه‌كان ده‌چنه‌وه سه‌ری بڵند و له سه‌رۆكی وڵاتانی زلهێزه‌وه بگره تا به‌رپرسه باڵاكانی وڵاتانی ناوچه‌كه و عێراقیش. ڕێك ئه‌وه‌ی مام جه‌لال باسی كردبوو، هه‌مووان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی به خاوه‌نی پرسی كورد ده‌زانن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌ویش له سه‌روبه‌ندی ڕیفراندۆمدا ئه‌وه‌ی سه‌لماند چۆن و به چ وزهیهكهوه خاوه‌ندارێتی پرس كورد ده‌كات. هه‌ر ئه‌م خاڵهیشه دوژمنی لێی تۆقاندووه.