بڕوانیته مێژوو، ده‌بینیت زۆرینه‌ی وڵاتان چۆن دامه‌زراون و به درێژایی كات چۆن گۆڕان به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی دنیادا هاتووه و وڵات له‌سه‌ر نه‌خشه سڕاوه‌ته‌وه و وڵاتی نوێ هاتووه‌ته سه‌ر نه‌خشه‌ی دنیا. جه‌نگه‌كانی نێوان وڵاتان به گشتی و جه‌نگه جیهانییه‌كان به تایبه‌تی بوونه‌ته هۆی تێكدانی نه‌خشه‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی نوێ له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان و وڵاتانی براوه‌ی جه‌نگ و له دژی وڵاتانی دۆڕاوی جه‌نگ.
كوردستان خاكێك بووه ئه‌گه‌ر ناوه‌كه‌ی به‌ناوی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه نه‌بووایه، ده‌مێك بوو كۆتای پێ هاتبوو، چونكه به‌رده‌وام له نێوان به‌رداشی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كان له مێژووی كۆن و وڵاتانی كۆلۆنیالیست له مێژووی نوێ‌دا، هاڕدراوه و كه‌رت و په‌رت كراوه. چوار كه‌رتكردنه‌كه‌ی دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دابه‌شكردنه‌كه‌ی به‌سه‌ر چوار وڵاتی تردا هێند كوشنده و ترسناك بوو، سه‌ده‌یه‌كه خاكی كوردستانی له دۆخی گیانه‌ڵا و نه‌ته‌وه‌ی كوردی له دۆخی هه‌ناسه‌سواری به‌رده‌وامدا هێشتووه‌ته‌وه. به‌ڵێ سه‌ده‌یه‌كه كورد گیان ده‌دات و ئێشی مه‌رگ ده‌چێژێت له ده‌ستی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كه خاكی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرا "عێراق، ئێران، توركیا و سووریا"، بۆ ئه‌مه‌ش جینۆسایده‌كان به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌ن.
له سایه‌ی سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی ئه‌و وڵاتانه‌دا، ته‌نانه‌ت له‌و دۆخی گیاندانیشدا نه‌یانهێشتووه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بمرین، به‌ڵكو ده‌یان هه‌وڵی له ڕه‌گوریشه‌وه هه‌ڵكێشانی كورد دراوه و چه‌ندان جینۆساید كراوین. مێژووی ئێمه له‌م 100 ساڵه‌ی دواییدا به تایبه‌ت وه‌ك تاڤگه خوێنی لێ چۆڕاوه. كۆمه‌ڵكوژیمان، تواندنه‌وه‌ی زمان و كولتوور و بیروباوه‌ڕمان، به‌رجه‌سته‌ترین دێڕه‌كانی دیرۆكی ئێمه بوون و كاریگه‌ریی ده‌روونی قووڵیی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی تاك به تاك و كۆمه‌ڵمان داناوه. "ئه‌وان" خاوه‌نی ناسنامه‌ی "نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست" بوونه و به‌هه‌موو ئامرازێكی داپڵۆسێنه‌ر "ئێمه"یان وه‌ك "نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست" چه‌وساندووه‌ته‌وه.
چه‌ندان شۆڕش له پێناوی رزگاری نه‌ته‌وه و نیشتماندا هه‌ڵگیرساوه و دامركێنراوه‌ته‌وه. چه‌ندان جار راپه‌ڕیوین و سه‌ركوت كراوین، تا دوا جار و له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو راپه‌ڕینێك ده‌رفه‌تی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی نیمچه ئازاد، نیمچه دیموكرات و نیمچه سه‌ربه‌خۆی بۆ ره‌خساندین.
100 ساڵه به دوای ده‌رفه‌تێكی به‌هێزی ئازادی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاریدا ده‌گه‌ڕێین. به‌ڵام تا وابه‌سته‌ی وڵاتی سه‌رده‌ست بین نه كه‌سایه‌تیی تاكمان گه‌شه ده‌كات نه ده‌بینه خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌ك. گومان له‌وه‌دا نییه كه له دنیای مۆدێرندا پرسی ناسنامه سه‌ره‌كیترین پرس و بایه‌خدارترینیانه. ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، مافێكی ڕه‌وای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه خاكی هه‌یه و ئه‌م مافه له یاسا و په‌یماننامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ هه‌موو خه‌ڵكێك چه‌سپاوه، ده‌مێنێته‌وه نه‌ته‌وه‌كان خۆیان خوازیاری بن و ده‌رفه‌ته‌كان له‌بار بن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خواسته.
بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئه‌م به‌شه‌ی باشووری كوردستان، چه‌ند ساڵێكه زه‌وینه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته باشتر و باشتر ده‌ڕه‌خسێت. نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ناو مێشك و دڵی هه‌موو كوردێكی نیشتیمانپه‌روه‌ردا هه‌ڵكۆڵدراوه و ئه‌و مافه ڕه‌وایه بووه كه 100 ساڵ خه‌ونمان پێوه بینیوه و ئێسته ٢٥ی ئه‌یلوول وه‌ك ئامانج ده‌ستنیشان كراوه بۆ ریفراندۆم له‌پێناوی هێنانه دی ئه‌و مافه ڕه‌وایه. شه‌ڕی داعش له ناوچه‌كه‌دا و به‌تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری كوردستانی ئێمه‌دا، هۆكارێكه بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته، چونكه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به براوه‌یی و سه‌ربه‌رزانه له‌م جه‌نگه‌دا به‌شدار بوو. جگه له‌وه‌ی قوربانییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، جینۆسایده‌كان و شه‌هیدانی شۆڕشه‌كانمان كه خۆ له یه‌ك ملیۆن ده‌ده‌ن، ده‌مانكه‌نه خاوه‌نی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه داوای مافی خۆمان بكه‌ین.
جیاوازی له بۆچوون له‌سه‌ر هه‌ر شتێكی تر، سیاسی بێت یان كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری بێت یان ئاینی ئاسایی و ڕه‌وا و بێ زیانه، به‌ڵام جیاوازی له بۆچوون له‌باره‌ی مافی ده‌وڵه‌تخوازی به هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌بێت وه‌ك كفر تێی بڕوانین. ته‌نگژه‌ی ئابووری كاری كردووه‌ته سه‌ر تاك به تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئێمه، به‌ڵام ئه‌مه پاساو نییه بۆ ده‌وڵه‌تنه‌ویستن. گه‌نده‌ڵی قه‌واره‌كه‌ی هه‌ر چه‌ندێك بێت نه‌فره‌ت لێكراوه لای زۆربه‌مان و دژی ده‌وه‌ستین، به‌ڵام دژوه‌ستانی ده‌وڵه‌تخوازی نابێت له‌بری دژوه‌ستانی گه‌نده‌ڵی دابنرێت.
دنیا پێش كوردستان به ساڵانێكی زۆر له ته‌نگژه‌ی سه‌ختدا بووه و ته‌نگژه‌ی ئابووریی دنیا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه و وڵاتێكی خاوه‌ن كولتووری دیموكراتی هه‌زار ساڵه‌ی وه‌ك یۆنان، ته‌نگژه ئابوورییه‌كه‌ی له ئاستێكدا بوو زۆر له بانكه‌كانی مایه‌پووچ بوون. كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی زیاتر له به‌رده‌مدا ده‌كرێنه‌وه. ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گرنگترین ڕووداوی ناو مێژووی ئێمه‌یه، دووبه‌ره‌كی و دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵ بۆ سه‌ر به‌ره‌ی "به‌ڵێ و نه‌خێر" به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تییه‌وه، هه‌ڵوێستێكه مێژوو تۆماری ده‌كات و نه‌وه‌كانی داهاتوو قه‌ت له (نه‌خێر)گۆكان نابوورن. بۆیه نابێت به هیچ پاساوێك كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر (نه‌خێر) به مێشكی‌دا بێت، ته‌نانه‌ت نابێت بهێڵین بیركردنه‌وه‌یه‌كی راگوزه‌ریش به مێشكماندا بێت بۆ هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنی له‌و جۆره.
"به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پێویسته هێنده به‌هێز و وزه‌به‌خش بێت، هه‌ر له ئێسته‌وه وێنای ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان بخاته به‌رچاو كه چۆن له‌ناو كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا ئاڵای ئێمه‌یش هه‌ڵده‌كرێت و ده‌بین به ئه‌ندامێكی خێزانی دنیا. ئێسته و له‌م دۆخه‌دا ته‌نیا له په‌راوێزی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تین، ده‌بێ به‌و "به‌ڵێ"یه ناسنامه‌ی خۆمان به ده‌ستی خۆمان بنووسین و چاره‌نووسی خۆمان دیاری بكه‌ین.