ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵایه‌كی ڕاگه‌یاندن دروست بووه، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پێكهێنان و هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق و حكوومه‌تی داهاتوو و سه‌رۆك كۆمار، هه‌ریه‌كه و به جۆرێك لێدوانی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌دات و لێكدانه‌وه‌ی زۆر سه‌مه‌ره‌یش ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیه‌وێ تێبگات و نه‌یه‌وێ له‌و ڕاستییه خۆی به‌دوور بگرێت، ده‌زانێ پارتی وه‌ك حزبی یه‌كه‌م و براوه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌لایه‌ن حزبه عێراقییه‌كانه‌وه.
ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌مری واقیعه و ناتوانن لێی لاده‌ن، چونكه به‌هێزیی پارتی وایكردووه بڕیارده‌ر بێت، هاوكات نوێنه‌رایه‌تیی راسته‌قینه‌ی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی كوردستان كه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كه گرنگی به پرسی كورد ده‌ده‌ن، هه‌موو لایه‌ك كۆكن كه له پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا پارتی بڕیارده‌ره، چونكه حزبه عێراقییه‌كان به پێوه‌ری كورسی و پێكهاته‌كانی وڵات مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌وه بنه‌مای دروستكردنی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقیشه و هیچ دوودڵی ناوێت.
ئه‌گه‌ر پارتی به‌هێز نه‌بێت و خاوه‌نی ئه‌م ژماره كورسییه زۆره نه‌بووایه، هه‌وڵ ده‌درا بۆ وه‌لاخستنی، به‌ڵام ئه‌م ڕاستییه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه خه‌ڵكی كوردستان، پارتی به خاوه‌نی دۆزه‌كه ده‌زانن و متمانه‌یان پێ به‌خشیوه و پارتیش وه‌ك ئه‌ركی سیاسی و نیشتمانی خۆی، ده‌بێت كام ڕێ باشترینه بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌و ئاراسته‌یه‌دا هه‌نگاو بنێت، ناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه عێراقییانه‌ی دڵخوازی حزبه كوردستانییه‌كان نین، ئیتر پارتی ئایندهی ئه‌م هه‌رێمه بخاته مه‌ترسییه‌وه و یاری به چاره‌نووسی میله‌تێك بكات بۆ حه‌زێكی سیاسیی حزبێك یا گرووپێك.
پارتی حزبێكی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن ئه‌زموونی حوكمڕانییه و تێڕوانینی بۆ باشترین هاوپه‌یمانی هه‌یه، هه‌ر ئه‌م حزبه خاوه‌ندارێتی ئه‌رشیڤی ده‌یان و سه‌تان ساڵی مێژووی ئه‌م گه‌ل و خاكه‌یه و ده‌زانێت كه‌ی پێویسته هه‌نگاو بنێت و له كوێدا پێویسته بوه‌ستێت. پارتی شاره‌زای ناپاكی وڵاتان و ده‌ستی ده‌ستی و هه‌زاران به‌ڵێنی درۆی دوژمن و دۆسته له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌له‌دا، بۆیه پێویست ناكات و گرنگیش نییه ئه‌و هه‌موو لێكدانه‌وه باش و خراپه بۆ هه‌نگاوه‌كانی بكرێت، به‌ڵكو دڵنیابن باشترین و سه‌لامه‌تترین ڕێ بۆ كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر، بۆ ئایندهی ئه‌م هه‌رێمه بیر ده‌كاته‌وه له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد.
ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی نییه داوای كردبێت لایه‌نه عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن
بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆچی سه‌رۆك بارزانی بڕیارده‌ره له پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه و عێراقدا؟ خۆی له سیاسه‌تدا سیاسه‌تكار و بڕیارده‌ر جیاوازن، ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی نییه داوای كردبێت لایه‌نه عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، به‌ڵكو ڕابردوو و ئه‌زموونی سه‌ركرده‌یی ئه‌و وه‌ك مه‌رجه‌ع و بڕیارده‌ری گه‌لی كورد، سه‌پاندوویه‌تی و هه‌مووانی ناچار كردووه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئیتر ئه‌وانه‌ی وه‌ك سه‌رۆك حزبێك یاخۆ هه‌ر شتێك خۆیان ناوی ده‌نێن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هیچ سوودێكی نییه و جێی سه‌رنجی ناوه‌نده ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان نییه، بگره خۆماندووكردنه، ئه‌وه مێژوو و خه‌باتی بارزانییه له پێناوی ئه‌م گه‌له‌دا ئه‌و ئه‌مری واقیعه‌ی دروست كردووه كه سه‌رۆك مه‌رجه‌ع و بریارده‌ر بێ، كه‌سیش خێری پێ نه‌كردووه.
ئه‌گه‌ر بێویژدانی نه‌كه‌ن و ددان به ڕاستییه‌كاندا بنێن، سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی نه‌بووایه، ئێسته شتێك نه‌بوو به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان و بگره پارچه‌كانی تری كوردستانیش دۆخیان زۆر له ئێسته خراپتر ده‌بوو، بۆیه ده‌بێت هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌دا خۆیان بگونجێنن و دڵنیابن مانه‌وه‌ی ئه‌وانیش، به‌مانه‌وه‌ی سه‌رۆك بازانی پارێزراون. دڵنیاش بن پارتی ئاماده نییه له‌به‌ر حه‌زی سیاسیی هیچ لایه‌نێك، یاری به ئایندهی گه‌لێكه‌وه بكات، چونكه پارتی له ژێر لێپرسراوێتییه‌كی ئه‌خلاقیی نیشتمانیدایه، ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت، زیاده‌یه و جێ ناگرێت له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و نێوده‌وڵه‌تیدا.