دوا به‌دوای هه‌شتی ته‌مووزی ٢٠٢١ كه یه‌كێتی چروكهی كرد و تاڵه‌بانییه‌كان ئاراسته و جڵه‌وی حزبه‌كه‌یان گرته‌وه ده‌ست، ئه‌ویش دوای باڵاده‌ستیی لاهوور جه‌نگی و براكانی به‌سه‌ر حزب و ده‌زگای زانیاری و جومگه ههستیارهكانیدا كه به كۆنگره دیاری كرابوون (كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)، ده‌شێ ناو بنرێ "كوده‌تای حزبی"، چونكه به روونی هه‌ست به‌و قۆرخكارییه ده‌كرا له كۆنگره‌دا، به‌ڵام ئێسته خه‌ڵك و لایه‌نگرانی نه توانای پشتگیری و نه بوێری ناوهێنانی ده‌كه‌ن و نه رێشیان پێ ده‌ده‌ن باسی بكه‌ن، مه‌به‌ستم ئه‌م ماوه‌یه‌ی دوای دوورخسته‌وه و په‌راوێزخستنی به‌رپرسانی ئه‌و باڵه، ئێسته یه‌كێتیی نوێ له به‌رده‌م خه‌ڵك و سیاسه‌تی خۆیدا، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌ر خۆیدا سه‌پاندووه كه به‌رپرسانی ئێسته له‌و كرده‌یه‌ی په‌شیمانن.
سیاسه‌تی پارت و كاری سیاسی چ كۆمه‌ڵ بێ یان تاك، زۆرجار دۆخێك ده‌خوڵقێنی كه هه‌ر بڕیاریك بده‌ن، ده‌بێت به زیان بۆیان، ئێسته یه‌كێتی له هه‌مان گۆمدا مه‌له ده‌كات، دوا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه پشكی زۆرینه‌ی كورد به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وت، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به دیموكراسی و دوور له رێككه‌وتن و هاوسه‌نگی لایه‌نه‌كانی عێراق، دیاری كرا به خواستی ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوپه‌یمانیان كردبوو، كه ئه‌مه ره‌واترین جۆری سیاسه‌ته له دوای هه‌ڵبژاردن و ره‌وتی سه‌در، پارتی دیموكراتی كوردستان و سوننه، لێهاتووانه به پابه‌ندی هه‌موویان، پرۆسه‌كه‌یان سه‌ر خست.
به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان ره‌وتی سه‌در، پارتی دیموكراتی كوردستان و ته‌قه‌دوم و عه‌زم، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هاته هه‌ڵبژاردن، به‌م شێوه:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان: 200 ده‌نگ
حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان: 182 ده‌نگ
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان: 180 ده‌نگ.
ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ره‌تا یه‌كێتیی نیشمانیشی تێدابوو، دوو رۆژ پێش ده‌نگدانه‌كه له‌گه‌ڵ پارتی قسه‌یان كرد كه وه‌ك كورد ده‌چنه به‌غدا و یه‌ك به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی كوردی‌یان ده‌بێت، به‌ڵام له‌ناكاو یه‌كێتی كشایه‌وه و ده‌نگی ته‌نانه‌ت به كاندیده‌كه‌ی پارتیش نه‌دا، با بڵێین له ڕووه عه‌ره‌بییه‌كه‌وه قسه‌ی خۆیانه و نه‌یانویست لایه‌نگری بكه‌ن، به‌ڵام خۆ كاندیده‌ی پارتی كورد بوو، بۆیه لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و حزبه له شپرزه‌یی و بێ ئیراده‌ییدا بووه و پاساوه‌كانی لۆجیكی نین.
ئێسته كات و ساتی دیاریكردنی سه‌رۆكی كۆماره كه دوای ٢٠٠٣ پشكی كورده و له‌ناو كوردیشدا بۆ یه‌كێتی بوو، به‌ڵام ئیتر دۆخه‌كه گۆڕا. نه وه‌ك جارانه و نه وه‌ك خولی رابردوویش ده‌بێت و سیناریۆی ٢٠١٨ دووباره نابێته‌وه .
پارتی به هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، واته پۆستی سه‌رۆك كۆماری پێشكه‌ش به یه‌كێتی كرد، به مه‌رجێك كاندیده‌كه‌ی رای زۆرینه و هاوبه‌شی له‌سه‌ر بێ، به‌ڵام یه‌كێتی به غرووری دوای ئۆكتۆبه‌ره‌وه شه‌قاوی هه‌ڵگرت، بۆیه یارییه‌كه گۆڕا و نه‌هاتنه به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه، پارتیش به روونی دیاری كردووه كه به‌رهه‌م ساڵح نابێته‌وه به سه‌رۆك كۆمار، كه‌واته ئێسته پرسیار ئه‌وه‌یه، یه‌كێتی دوای كاندیكردنهكهی به‌رهه‌م ساڵح به‌ره‌و كوێ؟
ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م: یه‌كێتی رای پارتی به هه‌ند وه‌رنه‌گرێت و سوور بێت له‌سه‌ر كاندیدبوونی به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌وه ڕوونه ناتوانێ بێ ده‌نگی پارتی و هاوپه‌یمانانی، بیكات به سه‌رۆك كۆمار، له كاتێكدا سه‌رۆك بارزانی به ڕوونی ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاندووه‌ته بافڵ تاڵه‌بانی.
جگه له زمانی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی، به زمانی ژماره‌یش بۆ یه‌كێتی و بافڵ ڕوونه كه كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ سه‌رۆك كۆمار، له كۆی 329 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی عێراق، پێویستی به 220 ده‌نگه، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی مالیكی، عامری، عه‌بادی، یه‌كێتی خۆی و تێكڕای به‌ره‌ی مقاوه‌ی ئێران، بگره نه‌وه‌ی نوێ و یهكگرتوویشی له‌گه‌ڵ بن، ١٢٣ ده‌نگ مسۆگه‌ر ده‌كات، له به‌رانبه‌ردا ده‌نگی سه‌در و سوننه و پارتی 200 به‌سه‌ره‌وه‌یه، لێره‌دا وه‌ك ڕۆژی رووناك ئه‌نجامه‌كه بۆ یه‌كێتی دیاره، ئه‌گه‌ر نه‌چێته به‌ره‌ی كوردستانی. ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی به‌شێكی زۆری یه‌كێتییه‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه به‌وه‌ی پۆستێكی باڵا بخرێته به‌رانبه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ حزبێكی خاوه‌ن خه‌بات گونجاو نییه .
ئه‌گه‌ری دووه‌م: یه‌كێتی به بڕیاری پارتی رازی بێت و كاندیده‌كه‌ی بگۆڕێت له به‌رهه‌م ساڵحه‌وه بۆ كه‌سێكی تر، به‌ڵام لێره‌شدا زیاتر یه‌كێتی ڕۆ ده‌چێت و به‌ره‌ی جه‌نگییه‌كان و یه‌كێتییه بێلایه‌نه‌كانی ئێسته‌ی نێوان بافڵ و لاهوور، ئه‌مه‌یان بۆ ده‌بێته چه‌كێك به‌رانبه‌ر تاڵه‌بانییه‌كان كه هێز و ئیراده و سیاسه‌تی كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی لایه‌نه‌كان و یه‌كێتیی نوێ توانای بڕیاردانی نییه، ئیتر گومان ده‌كه‌وێته سه‌ر توانا و سیاسه‌تی یه‌كێتیی نوێ و لاهوور و ده‌ركراوه‌كان له په‌ڕه‌یه‌كی نوێ‌دا و به به‌رچاوی تاڵهبانییهكانهوه، شكۆیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌نگی ناڕه‌زایی دروست ده‌بێ له ماڵه ته‌نكه شووشهییهكهی یه‌كێتیدا .
ئێسته روون نییه كام ئه‌گه‌ر بڕیاری یه‌كێتی ده‌بێ، به‌ڵام له هه‌ردوو ئه‌گه‌ردا زیان ده‌بینێت، هه‌ر زیانێكیش ئازاری خۆی ده‌بێت و شوێنی دیار ده‌بێ، ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می تێكدانی یه‌كڕیزی و نه‌بوونی ئیراده.